ناو: سامان
ناوی باوک: ڕەشید
ساڵی لەدایکبوون: 1984
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
سامان مستەفا ڕەشید ئینجاغا، لەدایکبووی ساڵی 1984
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای لە مێژووی عوسمانی لە زانکۆی ئەستەمبوڵ.
خاوەنی پێنج پەرتووکی بڵاوکراوە لە بواری مێژوو.
شارەزا لە زمانەکانی: کوردی بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی ناوەڕاست و کرمانجیی سەروو، تورکی-تورکی عوسمانی، فارسی، عەرەبی و ئاستی مامناوەند لە زمانی ئینگلیزی.
خاوەن سەدان وتاری بڵاوکراوە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ناوخۆ و دەرەوەیە لەسەر دۆزی کورد.
ساڵی 2006 بەکالۆریۆسی مێژوو بە پلەی سێیەم لە کۆلێژی پەروەردە لە #زانکۆی دهۆک# بەدەست هێناوە.
2014 بە پلەی زۆرباشە ی باڵا ماستەر لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە #زانکۆی سەڵاحەدین# وە
ساڵی 2023 دکتۆرا لە مێژووی عوسمانی بە پلەی باڵا لە زانکۆی ئەستەمبوڵ بەدەست هێناوە.
پاش پێنج ساڵ خوێندن و کارکردن و کنە و پشکنینی لێبڕەوانە و دڵسۆزانەی ناو ئەرشیفی عوسمانی و پەرتووکخانەکانی ئەستەمبوڵ و ئامادەکردنی تێزی دکتۆراکەی بە ناونیشانی “بنیاتی کارگێڕی و کۆمەڵایەتی -ئابووریی سنجەقی سلێمانی لە 1879-1918 دا”، ڕۆژی چوارشەممە #20-09-2023# ، تێزەکەی پاش گفتوگۆیێکی گەرم و هەمەلایەنە و هەڵسەنگاندن، بە کۆی دەنگ و بەبێ هیچ دەستکارییەک قبووڵکرا و بڕوانامەی دکتۆرای پێبەخشرا.
[1]