图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,147
图片 105,817
书籍 19,710
相关文件 98,681
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەوێک لەزیندان 3
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەوێک لەزیندان 3

شەوێک لەزیندان 3
شەوێک لەزیندان... 3
تاکۆتایی بیخوێننەوە، شۆکتان ئەکات...

لەگەڵ سەلەفیەکە نەگەیشتینە ڕێکەوتن لەسەر چۆنیەتی نوێژەکان من نوێژی ئێوارەو عیشام جەمع کرد، هەندێک لە زیندانیەکانیشم بینی نوێژیان کرد، چ نوێژێک ؟ جوان و شەیدایانە، کاتێک لێیان ورد ئەبومەوە ئەوەندە بەخشوعەوە نوێژیان ئەکرد وام هەست ئەکرد خودا تەشریفی هێناوەتە بەردەمیان و ئەوانیش ڕاز و نیازی لەگەڵ ئەکەن، کۆمەڵێک تۆمەتبارم بینی خواپەرستیان ئەکرد، دڵیان زۆر لەدڵی ئەو ئیسلامیە بەرژەوەندی خوازانە سپی ترو پاکتر بوو کە تەنیا ماف بەخۆیان و کوڕ و براو خوشکەزاو برازاو نزیکەکانی خۆیان ڕەوا ئەبینن، ئەو زیندانیە ڕاگیراوانە زۆر لەو بەناو ئیسلامیەخواناسانە جوانترو سینەساف تر بوون کەخۆیان پێ موقەدەسەو ڕەخنەگرتن لێیان بەکوفرو ئیلحاد ئەزانن...

ڕاستە زیندان شوێنی تاوان باران و تۆمەتباران و ڕاگیراوانە، ئەمما قوتابخانەیەکیشە مرۆڤ تەواو پەروەردە ئەکاتەوە، جۆرێک لە ژیان دۆستی لەناخدا ئەڕوێنێتەوە، بەشێکی زۆر لەوانەی لەو زیندانەدا بینیمن مرۆڤی جوان و بەڕێز بوون، تامەزرۆی ئازادی و بەڵێنی گۆڕانکاری جدییان لە مامەڵەو هەڵسوکەتی ژیانیان ئەدا، هەریەکەیان بەتۆمەتی تاوانێکی بچوک لەوێ ڕاگیرا بوون، وەلێ پەشیمانیەکی گەورە لە ڕوحیاندا سەوز ببوو...

مرۆڤانێکی سینەساف و دڵپاک لەزیندانن و کۆمەڵێک مرۆڤی دنیاویستی کاسەلێس ئازادن، خواو پەیامبەر و ئیسلامیان کردۆتە پەیژە، پلیکانە بە پلیکانە بەسەر تەماحی دنیایی و سادەبیری خەڵکی ڕەش و ڕوتا سەرئەکەون و بەگێلی خەڵکیش قاقایانە...

دەست و پێیان سپیەو هەگبەی کەسابەتی حەڵاڵ و خۆژیاندنیان خاڵی خاڵیەو ئومێدی ژیان سازی تیایاندا وێرانەیە، تەنیا ئەوەندە بەسە ڕەخنەی جدییان لێبگریت و خۆیان وەک ئەسڵی خۆیان بنوسیتەوە، ئیدی تەواو هەموو مەحاڵێک ئەکەن لەبەرامبەرتا، کەسابەتی حەڵاڵ وەکو سوکایەتی ئەدەنەوە بەچاوتا، پێیان خۆشە هەرچی بەدئەخلاقی هەیە ئەنجامی بدەیت نەک ڕەخنەیەکی توندیان لێبگریت،
لەڕێی ئەکاونتی ساختەوە مەسج ئەنێرن بۆ خێزانت و هەزار درۆو بوهتانت بۆ ئەکەن هەتا شیرازەی خانەوادەییت ببچڕێنن...

ئەو مەسجانەی ئەوان ناردویانە بۆ خاتوو غەمگینی هاوسەرم لەکاتی زیندانی کردنی مندا بخرێتە دەریاو زەریاکانەوە یەک دڵۆپ ئاو لەسەر زەوی نامێنێت بۆگەن نەکات، ئەو بەناو ئیسلامیە بەغیرەتانەی زەڕڕەیەک جورئەتیان نیە بەرامبەر بەخۆم تەنیا کۆکەیەک بکەن، بەهەموو عەقڵی کول و کورتیان دەستیان برد بۆ لوتکەی بێ ڕەوشتی و سەخافەتی خۆیان و وایان زانی (غەمگین) وەک خۆیان سادەبیر و عەقڵ دۆگمایەو باوەڕ بەماسکداری و مونافیقیەکانیان ئەکات ....

نامەکانی یەکێک لەوانە کە خۆی بەکادری ڕاگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی ناساندوە،
سەرەتا تەشهیر و سوکایەتی زۆر بە هاوسەرم ئەکات، دواتر کە غەمگین وەڵامی ئەداتەوە بەدوعاکردن لێی و بۆی ئەنوسێت، لەسوجدەیا لەخودا ئەپاڕێمەوە ئازار بگەیەنێت بەدڵت بەشەرەف شکاندن و ئابڕوو بردنت بەنزیکترین مێینەت، ئینجا بای ئەداتەوەو گەورەترین بوهتان بۆمن ئەکات و ئەنوسێت...
(تۆ ئافرەتێکی بەڕێزیت و ئێمە تۆ ئەناسین ئیمان و ئەخلاقت چۆنە، بەڵام زۆرمان پێ سەیرە ئاوا دیفاع لەبەرزانی هاوسەرت ئەکەیت و چەند ساڵە ژیان ئەبەیتەسەر لەگەڵیدا بەرزان ...................، فڵان مەسئولی باڵای کۆمەڵیش شاهیدە، ناوی مەسئولەکەشی هێناوە)....

ئەو نامەیە لەڕێی ئەکاونتێکەوە بەناوی (Farzad Ahmed) نێردراوە بۆ ژنێک کە هاوسەرەکەی لەزیندانە، غەمگین وەڵامی داوەتەوەو بۆی نوسیوە ئەگەر کوڕی باوکی خۆتیت خۆت ئاشکرا بکەو وەکو بەرزان بەغیرەت و جورئەتەوە قسەبکە، بەڵام زەڕڕەیەک کەرامەتی نەبوە خۆی ئاشکرا بکات، لێرەبەدوا من توندتر ئەنوسم لەسەریان ئەگەر مناڵی دراوسێکەیان نین بە ناوو وێنەی خۆیان و بەڵگەوە وەڵام بدەنەوە...

دۆستانی عەزیزم، خوشکان و برایانی بەویژدان و خاوەن ئیحساسی ئینسانی، نامەوێ ئەو نامەیە وەک خۆی بڵاو بکەمەوە، چونکە دڵنیام لەقێزەونی ئەونامەیەو ئەوەشی نوسیویەتی خەڵکانێکی زۆر ئیسلامیشیان لەبەرچاو ئەکەوێت، منیش هیچ کات نامەوێ ئیسلام کەبەرنامەیەکی پاک و جوانە لەدەستی ئێمەوە زیانی بەربکەوێت، ئەم چیرۆکە تراژیدیەش کە ئەنوسمەوە پێ ئەنێم بەجەرگی خۆماو هێندەی هەموو دنیا قورسە لەسەر دڵم، چونکە من بەوپەڕی ئەخلاق بەرزی و مەبدەئەوە ئیمانم بەخواو بەرنامەکەی و ڕابونی ئیسلامی هێنا، هەموو تەمەنی گەنجی و جوانی و توانای هونەری و ئیعلامیم لەگەڵ ئەوان بەخەرجدا، ئەوانیش بەوپەڕی بێ مۆراڵی بێ ویژدانیەوە مامەڵەی نائینسانی و نائیمانیان لەتەکا کردین...

جەماوەری بەڕێزی کوردستان، لایەن و هێزە سیاسیەکان، دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس، ڕێکخراو و دام و دەزگا مرۆییەکان، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و میدیاکاران، گەنجە دەست بەدەستنوێژ و ئیماندارە ڕاستەقینەکانی ئەحزابی ئیسلامی، مامۆستاو مەلاو مێزەر پاکەکان، سۆفی و دەروێش و شێخ و تەریقەتەکان، دکتۆر ئەندازیار فەرمانبەران کاسبکاران،
ئەوە کەرامەت و ئابڕو و مامەڵەی ئەو مرۆڤانەیە بەرامبەر بە ژن و مێردێک کە پانزە ساڵ خزمەتی ئەدەبی و هونەرییان پێشکەش بە حیزبێکی ئیسلامی کردوە، ئەوە شەرەف و شەهامەتیانە، ئەوە قیەم و ڕەوشتیانە بەرامبەر بەنوسینێک، ڕەخنەگرتنێکی دڵسۆزانەی خەڵکی خۆیان چەند بێ باکانە پەلاماری موقەدەساتی خانەوادەیی دوو هاوسەر ئەدەن، لەهەموتان ئەپرسم ئەوانە هێزی سەربازییان هەبێت ؟ دەزگای هەواڵگری و پارەو چەکی میلانۆو ئامبرامزیان هەبێت ؟ زیندان و شەلاق بەدەست و موفتییان هەبێت ئەبێ چی لەخەڵکی کوردستان بکەن ؟؟؟؟
چی لەئازادی ڕادەربڕین و ئازادی پۆشین و ئازادی ئاهەنگ و گۆرانی و شانۆو موزیک و سینەماو بۆنە کۆمەڵایەتیەکانی خەڵک بکەن ؟؟؟؟

خودا باش ئەو ئینسانە ڕزیوانە ئەناسێت، دەماغ و فیکری ئێکسپایەریان باش شارەزایە، بۆیە هیچ پلەو پۆستێکی دنیاییان پێ نادات، بۆیە هیچ کات ناگەنه وەزارەتێکی سیادی، هەمیشە لەخەدەمی و پاک کەرەوەکاندا جێیان بۆ ئەکەنەوە، هەمیشە بەچاوی تیرۆر و فیکری داعشیەوە لێیان ئەڕوانرێت، ئەوانە وەک سێوێک وان، ڕوکاری دەرەوەیان سورو جوانە وەلێ ناواخنیان لەمێژە بۆگەنی کردوە، کرمۆڵن و تەنیا بۆ توڕدان باشن....

زۆر نامەنتیقی و گوناهێکی کەبیرەیە هەندێ مرۆڤی ناخ جوان بەتۆمەتی تاوانی بچوک لەزیندان تەوقیف بکرێن، کۆمەڵێک مرۆڤی ناخ پیس و درۆزن و بوهتان چیش لەدەرەوە بەئازادی بسوڕێنەوە، مرۆڤانێک خۆیان بەنوێنەری خوا ئەزانن و شەیتان سیفەتین، خۆیان بەجێنشینی پەیامبەر ئەزانن و ئەباجەهل ئەخلاقین، خۆیان لەسەر طەریقی موستەقیم ئەبینن ئەمما قاچاخچی ڕێگای بوهتان و دوو ڕوویین...
لەنێوان دۆگمایی پەروەردەو دەمارگیری حیزبیدا گیریان خواردوە...

لە ئێوەی جیلی (عوقەلا) هۆشمەندین ئەپرسم...
هەر ئەوان نەبوون سەدان جار یەکگرتوی ئیسلامی هاوئاینیان کافر و مونافیق کرد ؟؟؟
بۆچی ؟
لەبەر ئەوەی باوەڕیان بەچەک و جیهاد نیە،
ئێ باشە چەک و جیهاد دژی کێ ؟
دژی یەکێتی کافری عەلمانی ؟؟؟...
ئەی ئێستا کوا چەک و جیهادی خۆیان ؟؟؟
ئەی ئێستا لەگەڵ یەکێتی نێوانیان چۆنە ؟؟؟
هەر ئەوان نین باوەش ئەکەن بە بکوژی سەرکردەو پێشمەرگەکانی خۆیانداو خەڵات و دیاری پێشکەشی یەک ئەکەن ؟؟؟

هەرئەوان نەبون ؟
بەیەکگرتویان ئەوت هاوئاوازی پارتی، ڕەگەڵ کەوتو ؟؟؟ ئێستاش خۆیان دەستەو نەزەر چاوەڕێی یەک سڵاوی پارتین لەحوکمەتا جێیەکی خەدەمییان بۆ بکەنەوە ؟؟؟

هەر ئەوان نەبوون بەناوی خواو پەیامبەرو ئیسلامەوە سەدان فەتوایاندا ؟؟؟
سەدان خەڵکی بێ گوناهیان تەکفیر و تەفسیق و تەفسید کرد ؟؟؟
سەدان کتێبی توندڕەوییان نوسی و سەریان لە هەزاران گەنج پێ شێواند ؟؟؟...

ئەها ئێوە جوان دیقەت بگرن،
هەر ئەوان نەبوون ؟
سەردەمانێک پەرلەمانیان بەدارولکوفر ئەزانی ؟؟؟
مام جەلالیان بەئیبلیس هاوتا ئەکرد ؟؟؟
هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان بە موڕتەدو زەندیق ئەزانی ؟؟؟
ئەمما بەتێپەڕینی کات...
دارولکوفرەکەی پەرلەمانیان کرد به باخێکی بەهەشت و کردیان بە جێی ململانێی نێوانیان و ملی براکانیان لەسەر ئەشکاند...

ئەو مام جەلالەی بەدەستە ڕاستی ئیبلیسیان ئەزانی نەیانکرد بە عەصای موساو بە حەکیمی سیاسەت ناویان نەهێنا ؟؟؟
لەسەردەمی نەخۆشیەکەی مامیشدا پۆل پۆل لەصەحابیەکان نەبوون چونەلای و دوعایان بۆ ئەکرد و فوویان ئەکرد بەڕوخساری مامی گەورەدا بۆ ئەوەی خودا شیفای چابونەوەی بۆ بنێرێت ؟؟؟....

هەرئەوان نەبون ؟
دوای ئەوەی چەندین جار پارتی بوە فریاد ڕەسیان و لەنسکۆو تیاچوون ڕزگاری کردن، دوای ئەوەی ماڵ و ئەمنیەتیشی پێداون کەچی شانازی بەوەوە ئەکەن هەمیشە نەخێریان وتوە بەرامبەر بەپارتی و بەحیزبی بنەماڵەیی و دیکتاتۆریان ئەزانن و بێ منەتانەش ئەڵێن ئێمە خوامان لەگەڵدایەو خوا پاراستوینی نەک پارتی، ئێستاش موحتاجی یەک ئاوڕی پارتین لێیان بداتەوە ؟؟؟...

هەر ئەوان نەبوون ؟
صۆفیەکانیان بە موشریک و نەجەس ئەناساند ؟؟؟
شێخ و تەریقەتەکانیان بەگومڕاو موبتەدیع ئەدا لەقەڵەم و
بێ حورمەتییان کرد بە گۆڕی موشایەخین و ئەولیاو پیاو چاکان ؟؟؟

هەر ئەوان نەبوون ؟
سێ ویلایەتیان لەهەڵەبجەو هەوراماندا درووست کردبوو ؟؟؟
هەرئەوان نەبون ؟
لەسەر ڕیش و سیواک و کەتافی و شەرواڵی کورت، لەسەر پانتۆڵ و سترێج و سێ چارەک شەلاقیان لەخەڵکی ڕەش و ڕووت ئەدا ؟؟؟
هەرئەوان نەبون ؟
گۆرانی و ئاوازو سیاچەمانە و هونەری ڕەسەنی میللی هەورامانیان کوێر کردبوەوە ؟؟؟

هەر ئەوان نەبوون ؟
فەتوای حەرام بونی موزیکیان داو دەنگی بەرمیل و تەنەکە شکاویان کردبوو بە موزیکی هەواڵ و بەرنامەکانیان ؟؟؟
دەنگی ئافرەتیان بەعەورەت ئەزانی و بە جوڵاندنی غەریزەو سێکس خەڵکیان پێ ئەترسان ؟؟؟
هەرئەوان بوون هەڵخستنی مەکسی و جلی ژنیان بەتانەفەوە لەسەربان قەدەغەکرد، بۆچی ؟ وەڵڵا پێشمەرگەکانمان نەزەڕی لێ ئەکەن و غەریزەیان ئەجوڵێت...

ئەی هاوار و باوکەڕۆ، پێشمەرگەی ئیسلام بیت و نەزەڕ لەمەکسی و دەرپێی ژن بکەیت بەتەنافەوە لەسەربانێک هەڵخرابێت،
ئێ باشە کوڕی سەگباب ئەوە چاوە بەتۆوە یان دوربینی فۆکس لێزەرە ؟؟؟

خواعەلیمە تائێستا نازانم ژنەکەم چەند مەکسی هەیە، ئەوانیش کادریان هەیە حەزناکەم ناوی بێنم بەڵام هەموویان باش ئەزانن مەبەستم کێ و کێیانە، سوێندیان ئەخوارد چەند ئافرەت دراوسێیانە ؟ چەندیان کچن و چەندیان شویان کردوەو چەند مەکسی و پانتۆڵیان هەیە وەک ڕوکنەکانی دین شارەزای ئەسرار وکۆڵان و گەڕەکیانن...
باشە برا ؟؟؟
حیزبەکانی دی دەزگای هەواڵگری و سلکی سەربازییان هەیەو چاودێری جم و جوڵی سیاسی یەک ئەکەن، ئەوانیش کادری چاوحیزی غەریزیان هەیە و تازە بەتازە خەریکی چاودێری کردنی مەکسی ژنان و پانتۆڵ و ستیانن بەتەنافەوە...

هەر ئەوان نەبوون ؟؟؟
ژیانیان لەتەواوی خەڵکی هەڵەبجەو هەورامان تێکدابوو بەئیسلامی و غەیرە ئیسلامیەوە ؟؟؟
هەرئەوان نەبون ؟
باخ و سەیرانگاکانیان داگیر کردبوو نەیان ئەهێشت خەڵک بەئازادی سەیرانێکی تیابکەن و جەوێکی تیابگۆڕن ؟؟؟

هەر ئەوان نەبوون ؟؟؟
پێکەنین بەدەنگی بەرزیان قەدەغەکردبوو، غەرامەکەی 500 دیناری سویسری بوو ؟؟؟

بەبیلاهی هەر ئەوان بوون، خۆ من و ئەیوبی باوکم نەبوین.....

باوەڕبکەن دۆستانی عەزیزم جارێک لەخورماڵ سابونێکی بۆنخۆشم کڕی یەکەم جارم بوو لەژیانما وێنەی بەرگەسابونی وا ببینم، لەخاوەن دوکانەکەم پرسی مامەگیان من هەر سابونی لۆکس بەکار ئەهێنم و وێنەی کچێکی ناسکی جوانی لەسەرە، ئەم سابونە لەکوێ بەرهەم هێنراوە وا وێنەی بەرگەکەی پیاوە بەڕیش و سمێڵەوە ؟؟؟...
کەمێکی زۆرکەم پێکەنی و وتی وەڵڵا اخی گیان ئەوە هەر سابونە لۆکسەکەیە کەتۆ بەکاری ئەهێنیت، ئەو ڕیش و سمێڵەش ئێمە خۆمان بۆ کچە جوان وناسکەکەی دروست ئەکەین...
شۆک بووم، وتم یانی ئەوە کچەکەیە تۆ ئاوات لێکردوە ؟
وتی بەڵێ.
وتم بەچی ؟
وتی بەجاف و ماجیک.
وتم بۆچی ؟
وتی ئەو برایانەی مەکتەبی عەسکەری فەتوایان داوە وێنە حەرامەو بەتایبەتیش وێنەی ئافرەت،
غەریزە ئەجوڵێنێت، ئەمریان کردوە وێنەکان بشێوێنین یان کاغەزی بەرگەکە لێبکەینەوە، بەڵام لێکردنەوەی باش نیەو دواتر سابونەکە سەرف نابێت...

ئەی هاوار و باوکەڕۆ، ئەوە عەقڵیەتی ئەو مرۆڤانەیە تەحەمولی وێنەی ئافرەتێک ناکەن کرابێتە بەرگی سابون و بەماجیک و جاف ئەیشێوێنن، ئێ باشە چۆن ئەتوانن تەحەمولی ئەو هەموو ئافرەتە بکەن لەوەزارەت و فەرمانگەکاندا کە زۆر لەوێنەی سابونەکە جوانترن ؟؟؟
ئەوانە غەریزەیان بەوێنەی سابون بجوڵێت چۆن حکومەتداری و خەڵک بەڕێوەبردنیان پێ ئەنجام ئەدرێت ؟؟؟
ئەوە عەقڵیەت و فەتواکانیانە بۆیە ڕیزی جەماعەت و نوێژ لەمزگەوتەکانیشدا بەرەو پوکانەوە ئەڕوات...

ئێستا ئێوە بیڵێن کێ بوون ئەو کارانەیان ئەنجامدا ؟؟؟

ئەوان بەجۆرێک تەربێت ئەدرێن هەتا لەگەڵیان بیت، بێ زمان و بێ ڕەخنە بیت، پیاوی چاکیت و بەهەڵوێست و بۆ خوا سوڵحاویت، ئەمما وای بەحاڵی کەسێک لەئەلف بێتە بێی و ڕەخنەیەکیان لێ بگرێت، بەگژ گەندەڵیەکیانا بچێتەوە، دەستبخاتە سەر برینێکیان، بەبەرچاوی خواو خەڵکەوە هەجووی کەرامەت و ئینسانیەتی ئەکەن، نان بڕاوی ئەکەن، بەلادەرو گوێ ڕایەڵی شەیطانی ئەناسێنن، خواشاهیدە دەسەڵاتیان هەبێت بەلەتە بلۆک نەیارەکانیان ئەکوژن، برۆیان ئەتاشن و بەڕوتی بەناوشارا ئەیانگێڕن...

بەرزان ئەیوب، سلێمانی[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览254
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | barzan ayub
挂钩项目: 2
小组: 文章
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 04-11-2021
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on04-11-2021
URL
此产品已被浏览254
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,147
图片 105,817
书籍 19,710
相关文件 98,681
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!