图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,770
图片 105,946
书籍 19,367
相关文件 97,464
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هاوڕێم مەلا بەختیار وێنەکەت تاساندمی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاوڕێم مەلا بەختیار وێنەکەت تاساندمی

هاوڕێم مەلا بەختیار وێنەکەت تاساندمی
‏‎بینینی وێنەی #مەلا بەختیار# لە نەخۆشخانە دوای یەکلابوونەوەی ژەهر خواردکردنی، سەرەڕای ئەوەی پەرۆشی و خەمێکی قوڵ بۆ هاوڕێیەکی تەمەنم سەراپای داگرتم، هەستێکی بەراوردکاریانەی سەیریشی لا دروست کردم، کە وێنەکەیم بینی، چۆن بەشەکەتی، بەدەست غەدری ژەهرخواردن گیرۆدە بووە، یەکسەر جووڵە و سەرکێشی وّحەماسی ئەو پیاوەم بە گەنجی بیر کەوتەوە، ئەو گەنجەی لە کۆڵانە باریک و تەسکەکانی #خانەقین#ەوە، هەمیشە فەنتازیایەکی فراوان و بێ سنوری کوردایەتی ئەنەخشاند، ئەو مەلا بەختیارەی زەبروزەنگی ڕژێمی داگیرکاری عیراق نەیدەترساند و نەیدەتاساند، کەچی ئەوەتا ئێستا ژەهر و خەنجەری خیانەت شەکەتی کردوە و وەک دەردەدارێک لە نەخۆشخانەیە، بۆمن چاوەڕوان کراوبوو گوللەی دوژمن، پیلانی ناحەزانی کورد و یەکێتی بیپێکن، بەڵام ژەهرخوازدکردنی داخ و مەراقێکی ترە کە بۆمن وەکو شۆکێک وایه و بۆ ئەنجامدەرانیشی پەڵەیەکی ڕەشی ناپاکیە کە قابیلی سپی بوونەوە نییە.
‏‎ساڵی 1963 بۆ یەکەم جار مەلا بەختیارم لە خانەقین لە قوتابخانەی (نەهچە)ی سەرەتایی ناسی، بەیەکەوە هەر لەسەرەتاوە بارگرانی ژیانێکی سەختی خانەقینمان بەشکرد، لە زۆر شت لەیەک ئەچووین، ئەو زوو دایکی مردو هەتیو کەوت، منیش زوو باوکم مردو هەتیو کەوتم، هەر بەمناڵی هەردوکمان کەوتینە دەست زەبری بێ ڕەحمانەی ژیان و چەرمەسەری و سەختی ڕۆژگار.
هەرچەندە منداڵیمان پێچەوانەی شیرینی خورمای خانەقین تاڵ و سەخت بوو، بەڵام ئەو تاڵییە نەیتوانی سەرکێشی و لاساری منداڵانەی ئێمە زەوت بکات و هەمیشە بە ئومێد و هیوایەکی زۆرەوە بەسەر پەیژەی دەردەسەری ژیان سەرکەوتین.
چیرۆکی ئاشنایەتیمان 10 ساڵ دوای یەکەم یەکتر ناسین، واتە لە ساڵی 1973 چووە قۆناغێکی ترەوە، لەرێگەی مەلا بەختیارەوە چوومە ڕیزەکانی کۆمەڵەوە، ئیتر لەوێوە بەهەموو هەورازو نشێوەیەکانی سیاسەت و کوردایەتیدا ڕۆیشتین و لەزۆر وێستگەی جیاش هەر بەیەکەوە ماینەوە، بەویژدانەوە ئەڵێم ئەو بۆمن هەمیشە برایەکی بەلوتف و سنگ فراوان و لێبوردە بوو، هەمیشە بەرگەی سەرکێشی و هەڵوێست و دەڕبڕینە جیاوازەکانی منی بەزیادەوە گرتوە،
‏‎ ئاخر بەڕاست ژەهرخوارکردنی تێکۆشەرێکی وەک مەلا بەختیار بۆچی؟ ئەپرسم ئەو پیاوە گوناهی چی بوو وای لێ بەسەرهات، جگە لە گوناهی سیاسەتکردن و کوردایەتی و پێشمەرگایەتی چ گوناهێکی تری کردوە؟ئاخر ئەو هەموو عومری لە خەبات و تێکۆشان لە ڕێبازی شەهاب و ئارام و #مام جەلال# بەسەر برد، وەکو داربەڕویەکی چەسپاوی چیاکانی ئەو کوردستانە بەرگری لە میللەتەکەی و یەکێتیەکەی کرد، کەچی ئێستا لەبری پاداشت، بە ژەهر و بەخەنجەری بێ وەفایی هەوڵی لەناوبردنی دەدرێت؟
‏‎ ئەوەی ئێستا بۆ من مایەی داخ و ناسۆرە ئەوەیە من لەم وێستگەیە ناتوانم ڕاستەوخۆ شتێک بۆ مەلا بەختیاری برا و هاوڕێم بکەم، ناتوانم وەکو ڕۆژانی گەنجی و تەمەنی شۆڕش و پێشمەرگایەتی ئازارو ناسۆرەکانی لەگەڵ بەش بکەم، بەڵام دڵنیام دەزانێت کەچۆن لەدڵەوە هیوای زوو چاکبوونەوەو تەندروستی لەجاران باشتری بۆ دەخوازم. بۆیە پێی دەڵێم : هاوڕێم، تۆ بەم ژەهرەش هەر بە سەربەرزی دەمێنیتەوە، دەستی نامەرد ناگاتە کێوی شکۆمەندی تۆ، ئەوان بودەڵە و تۆش بوێر، تۆ جوامێر و ئەوانیش ناپاک لەبەردەم خەڵک و خودا و مێژوو.
هاوڕێم سوێند بەئەڵوەن ئازارت هەمان ئازارە لەدڵما
هاوڕێم بمبورە کەبەهۆی دۆخی تەندروستیمەوە، نەمتوانی سەردانت بکەم و لەسەر چرپای نەخۆشخانەکە وێنەیەکی یادگاری بگرین و بڵێم تۆ هەرگیز بەتەنیا نیت، شاعیریش نەبووم دەنا ئێستا وادەی بوو بە قەسیدەیەک گوزارشت لە ناخی هەڵقرچاوم بکەم بۆ تۆی براو هاوڕێی تەمەن..........
#عیماد ئەحمەد#[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,579
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی گەلی کوردستان
挂钩项目: 6
小组: 文章
Publication date: 12-11-2021 (3 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 12-11-2021
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on12-11-2021
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):12-11-2021
URL
此产品已被浏览1,579
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,770
图片 105,946
书籍 19,367
相关文件 97,464
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!