ناوی کتێب: ڕێگای بەهەشت.
نوسینی: ئیکرام کەریم.
لە کتێبەکەوە:
خوای گەورە وەسفێکی کورت و پوختی بەهەشتی کردووە، لە حەدیسێکی قودسیدا ئەفەرموێ: ئامادەم کردووە بۆ بەندە چاکەکانم بەهەشتێک کە کەس بەچاو نەیبینیوە و بەگوێ نەیبیستووە و بە دڵ خەیاڵی بۆی نەڕۆیشتووە، جا کە پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەربێت) ئەم فەرمایشتەی خوای بۆ گێڕانەوە، فەرمووی: حەزئەکەن بۆ ڕاستی ئەم قسەیە ئەو ئایەتە بخوێننەوە لە قورئاندا کە ئەفەرموێ:(فلا تعلم نفس ما أخفي لهم من قرة أعين) السجدة:17
هیچ کەسێک نازانێ چ پاداشتێکی گرنگیان بۆ شاراوەتەوە، لەو شتانەی کە شادی بۆ چاو و دڵ ئەهێنێت..
ئیمامی مالیک ئەفەرموێ: کەعبی کوڕی مالیک ئەڵێ: پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەربێت) فەرموویەتی: إنما نسمة المؤمن طير تعلق في شجر الجنة، حتی يرجعها الله إلی جسده يوم القيامة.
رۆحی مرۆڤی ئیماندار وەک باڵندەیەک ئەنیشێتەوە بەدرەختەکانی بەهەشتەوە، تا ئەوکاتەی کە خوای گەورە ئەیگێڕێتەوە بۆ ناو جەستەکەی لە ڕۆژی قیامەتدا.[1]