ئەم وێنەیە ساڵی 1958ە، ساڵی گەڕانەوەی مەلا #مستەفا بارزانی# سەرۆکی شۆڕشی ئەیلولە، خەڵکی #کانی بۆت# لە خۆشەویستی بارزانی دا بەهەڵپەڕکێ پێشوازی هاتنەوەی دەکەن لە هەندەرانی یەکێتی سۆڤیەتی جارانەوە بۆ کوردستان، ، گوندی کانی بۆت لە بناری چیای شیرین هەڵکەوتووە و دەکەوێتە ناوچەی بارزان و پشتیوان و پاڵپشتی شۆڕشی ئەیلول بوون، ناوی گوندەکە لە ناوی(کانی) و پەنگانەوەی(ئاو) هاتووە له و دەڤەرە بە پەنگانەوە و گڵدانەوەی ئاوی کانی و کانیاو و ئەستێرە دەوترێت: بۆت بەرامبەر پەنگانەوە و گڵدانەوەی ئاوە.[1]