图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 520,625
图片 105,317
书籍 19,581
相关文件 98,281
Video 1,413
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نامە عاشقانەکان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نامە عاشقانەکان

نامە عاشقانەکان
نامە عاشقانەکان
چیرۆک
ئێدواردۆ گاليانۆ
وەرگێڕ: ئارام ڕەشيد


ساڵان تێپەڕين، ساڵانێکی زۆر و نامەکان ماڵەکەيان پڕ کردبوو. سندوقێکی گەورە و قايمی بۆ هەڵگرتنی نامەکان کڕی؛ لەبەرئەوەی گەنجينەی گەورەی ژيانی بوون. بەمجۆرە پێموايە دە ساڵ، پانزە ساڵ تێپەڕين، بيرم نايەتەوە.
ئەوان بەڕێکەوت بە يەکتر ئاشنا بوون، کە فرەتر عەشقە گەورەکان لەم ڕێگەيەوە ئەدۆزرێنەوە، تاڕادەيەک هەميشە بەڕێکەوت، لە بەهەڵە لێدانی ژمارە تەلەفۆنێک، لە بەريەککەوتنێکی بەڕێکەوت. ئەوەی کە لەمان ڕوويدا بەمجۆرە بوو: پياوەکە لە کۆفێيەک وادەی ديداری لەگەڵ کەسێک هەبوو، کەسەکە نەهات. ئاشکرايە هەراسان لە چاوەڕوانی، ئەو ژنەی لە پشت مێزێکی ناو کۆفێکە بينی، گەش و بەدەماغ. پياوەکە يەک چرکە لێی نەوەستا و بەخۆی گوت: ئێستا مادام تا ئێرە هاتووم، ناتوانم ئەم هەلە لەدەست بدەم.
لە مێزەکە نزيکبووەوە و گوتی: يارمەتی هەيە؟
بە دڵنياييەوە.
شتێکی لەمجۆرە لەو چيرۆکانەی ئەوانی تر بۆت دەگێڕنەوە ڕوو ئەدا، نەوەک لە ژيانی واقعيدا. فرەتر وەختێ دەڵێی: يارمەتی هەيە؟ وەڵام ئەدەنەوە: بۆچی؟
ڕنگبێ ئەويش چاوەڕوانی کەسێکی کردبێت کە نەهاتبوو، کێ دەزانێ، من چوزانم، دەبێ چيرۆکێکی تر بنووسرێ کە تێيدا ژنەکە پێی دەڵێ: بۆچی؟ بەڵام لەمەياندا ژنەکە بانگهێشتی دانيشتنی کرد و ئەويش دانيشت. ئاشکرايە؛ شتێک نەبوو لەبارەيەوە قسە بکەن.
چی دەخوێنيتەوە؟
خراپيی بابەتەکە لەوەدابوو کە پياوەکە هيچ بەرهەمێکی ئەو نووسەرەی کە ژنەکە کتێبێکی دەخوێندەوە، نەخوێندبووەوە. خراپ دەست پێدەکەين، خراپ، فرە خراپ.
ڕۆژێکی خۆشە.
بەڵام دەسەجێ دەستيانکرد بە قووڵبوونەوە، لەبەرئەوەی ژنەکە گوتی: بەڵێ، بەڕاستی ڕۆژێکی خۆشە. سەرباری ئەوەی ڕۆژێکی خۆش نەبوو. بەڵام پياوەکە وردە وردە بەسەر شەرمێونييەکەيدا کە لە شەخسيەتيدا بوو، زاڵ بوو. سەری قسەيان دامەزراند. لە هەوەڵەوە پياوەکە بۆ سەرنجڕاکێشانی ئەو، يەک لەسەر يەک درۆی هۆنيەوە، کە نووسەرە، پاشان دانی پێدانا کە تا ئێستا هيچ بەرهەمێکی ئەميان بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ئەم درۆيەيان تۆزێک درەنگتر هاتە نێوانەوە، کاتێک بوو کە زياتر يەکتريان ناسی، کاتێک کە لە خواردنەوەی قاوەوە گەيشتبوونە خواردنەوەی عارەق بە کۆکاکۆلاوە.
دواترێک، زانيان زياتر لەوەی پێشتر بيريان لێدەکردەوە، شتگەلێک پێکەوەيان دەبەستێتەوە، باسی فيلمی دڵخوازی خۆيان بۆ يەکتر کرد، لەم ڕووەوە پياوەکە پێی گوت: دەتەوێ بڕۆين بۆ سينەما، فيلمی ژيان جوانەت بينيوە؟
ئەويش: نا.
کۆتايی هەفتە بڕۆين باشە؟
باشە.
ئەو کۆتايی هەفتەيە، من باش نازانم کە بۆ غافڵگيرکردنی ئەو بوو يان نا، بەڵام لەو ديمەنەی کە کوڕيژگەکە دەردەکەوت ئەو دەستی بە گريان دەکرد. ئەمە، ژنەکەی خستە ژێر کاريگەرييەوە. من حەزم لێيە وا بير بکەمەوە کە هەر بەڕاستی بەمجۆرە بوو.
دەرەنجامەکەی ئەمە بوو، کە لە خۆشيگەلێکی زياتردا پێکەوە جۆر بوون، بۆ نموونە لە مۆسيقادا. پێی گوت: ئەم کۆتايی هەفتەيە ئيسماعيل سيرانۆ مۆسيقا دەژەنێ.
ئيسماعيل چی؟
بەڵام تۆ حەزت لە مۆسيقارە گۆرانبێژەکانە، وانييە؟
هەر بەڕاستی حەزم لێيانە.
پياوەکە ڕازی کرد و ڕۆيشتن. وەختێ سيرانۆ دەستيکرد بە چڕينی ئەو ئاوازە مەستانە، پياوەکە بوێری پەيدا کرد و دەستی ژنەکەی گرت. وردە وردە بەجۆرێکی خۆلێلانەدراو عاشقی يەکتر بوون، بەڵام نەوەک بەهۆی ئاوازی ئيسماعيل سيرانۆوە، نەوەک بەهۆی مەستانەبوونيەوە، ڕەنگە بەهۆی گريان بەديار ژيان جوانەەوە بووبێ.
بەيانی ڕۆژێک پياوەکە بێدار بووەوە و لەگەڵ هەڵهێنانی چاوەکانيدا زانی هێجگار عاشقی ئەوە، پاشان لە هەمان ئەو کۆفێيەی بەڕێکەوت بە يەکتر ئاشنا بووبوون، وادەی ديداريان دانا. ساتەوەختە گرنگەکان تاڕادەيەک هەردەم لەگەڵ شوێنەکانياندا بەرامبەر دەبن، زۆر دڵنيا نيم لەوەی کە دەيڵێم، بەڵام ڕستەيەکی باشە. بەڵام لە هەمان کۆفێ بوو کە ژنەکە پێی گوت: دەزانی چی، پێموايە دەبێت لێرە بڕۆم.
من دەمويست پێچەوانەی ئەمەت پێ بڵێم، ئەوەی کە بە درێژايی تەمەن لەگەڵ من بمێنيتەوە.
ژنەکە گوتی: خەمت نەبێت، چونکە من چاوەڕوانی گەڕانەوەی ڕۆژێک دەکەم کە بتوانم دووبارە درێژە بەو ڕێگايە بدەم کە دەستمان پێکردووە. سەرباری ئەوەش، هەموو پانزە ڕۆژ جارێک نامەيەکت بۆ دەنێرم و تێيدا باسی هەموو ئەو شتانەت بۆ دەکەم کە دەيانکەم، هەموو ئەوەی کە هەستی پێدەکەم، گشت ئەو دڵتەنگيانەی کە بەرامبەر تۆ هەستيان پێدەکەم، هەموو ئەو شتە کەمانەی کە بۆ بينينی يەکتر نيمانە.
پياوەکە گوتی: ئێ، باشە. بەڵام ئەگەر نەڕۆيت باشترە.
بەڵام ئەو ڕۆيشت.
ئەوکاتە بوو کە پياوەکە زانی کاری تەواوە، کە خۆی بە عەشق دۆڕاندووە، کە هيچ ئەکسيرێک نييە بتوانێت ئەوی پێ لەبير بکات، کە هيچ دڵنياييەک نييە لەمپەر لە دوای لەمپەری سەر ڕێگای لابەرێ، کە ڕاستە عەشق لە نيگای يەکەمدا بوونی هەيە، ئێ، ڕەنگە عەشقەکانی تريش بوونيان هەبێت؟
ڕێک پاش پانزە ڕۆژ نامەيەکی پڕ لە خۆشەويستی و ماچ و پڕ لە (بيرت دەکەم) گەيشت. پياوەکە گريا و ئەمجارە گريانەکەی هەقيقی بوو. نامەکانی بە خۆشەويستييەوە لەسەر مێزێکی بچووک هەڵدەگرت.
پانزە ڕۆژ تێپەڕی و پانزە ڕۆژی تريش، پانزە ڕۆژی تر و پانزە ڕۆژی تريش، نامەکان کەڵەکە دەبوون. ژيانی بووبوو بە چاوەڕوانکردنی ڕۆژی پانزەهەم، کردنەوەی سندووقی پۆستەکە و بينينی نامەيەکی عاشقانە، کە تێيدا ژنەکە بەڵێنی گەڕانەوە بدات، ژيانی بووبوو بە چاوەڕوانی نامەيەک کە ئەو تێيدا بڵێت بەم زووانە دەگەڕێتەوە.
ساڵەکان تێپەڕين، ساڵانێکی زۆر، نامەکان تاڕادەيەک لە ماڵەکەدا جێيان نەدەبووەوە، سندوقێکی گەورە و قايمی بۆ هەڵگرتنی نامەکان کڕی، لەبەرئەوەی گەنجينەی گەورەی ژيانی بوون، چونکە بۆ خوێندنەوەی ئەو نامانە دەژيا کە ئەو دەينووسين، لەبەرئەوەی ئەوی لە هەر کەسێکی تر زياتر خۆشدەويست، بەمجۆرە وابزانم دە ساڵ، پانزە ساڵ تێپەڕين، لە بيرم نييە.
ڕۆژێکيان ژنەکە بێ هيچ چۆن و بۆچييەک؛ لە نووسين وەستا، ڕۆژی پانزەهەم پياوەکە سندوقی پۆستەکەی بە بەتاڵيی بينی و ناخی دوولەت بوو.
ئێستا بەس دەيتوانی بە يادەوەری بژی، بە دووبارە خوێندنەوەی ئەو نامانەی کە ئەو بەوپەڕی خۆشەويستييەوە بۆی نووسيبوو. ئەو نامانە گەنجينەی گەورەی ژيانی بوون.
ڕۆژێک پياوەکە لە ماڵ چووە دەرەوە -چونکە دەبوو بڕواتە دەرەوە- چەند دز هاتنە ماڵەکە. بە بينينی سندووقە گەورەکە دووجار بيريان نەکردەوە، لەبەرئەوەی پێيانوابوو سندووقەکە گەنجينەيەکی گەورەی تێدا هەڵگيراوە؛ سامانێکی مەزن. بەڕاستی وانەبوو. سندووقە گەورە قايمەکەيان لەگەڵ خۆيان برد.
وێنای نائومێدی کەسايەتييە سەرەکييەکەمان بکە؛ وەختێ دەگەڕێتەوە ماڵەوە و دەزانێ ئەو شتەيان دزيوە کە ئەو لە هەموو شتێک زياتر خۆشی دەويست.
زۆرجار دزەکان کەسانی باشن، لەمەشياندا وابوون؛ کەسانی باش بوون. بەڵام وێنای سيمای دزەکان بکە لە کاتی کردنەوەی سندووقەکەدا کە کۆڵێک نامەی عاشقانە ئەدۆزنەوە، کۆمايەک ڕاگەيەندراوی مەحاڵ. سەرۆکی دزەکان تۆزێک تووڕە بوو. هەڵبەت سندووقەکە قوورس بوو و بردنی بۆ فەرمانگەی پۆليس، بەهايەکی کەمی نەبوو.
پياوەکەی ئێمەش، تاڕادەيەک بەدەم گياندانەوە؛ بەناو کوچە و کۆڵانەکانی شاردا سەرگەردان بوو، بە ئومێدی ئەوەی نامەيەک بدۆزێتەوە، بە ئومێدی ئەوەی کەسێک باس لە سندووقێکی گەورە و قايمی پڕ لە نامە بکات، بێئەوەی بزانێ دەبێ چی بکا.
ئەوەی سەرۆکی دزەکان گوتی ئەمە بوو، کە دەبێ نامەکان بسووتێنن ياخۆ بيانخەنە ناو ڕووبارەوە، بەجۆرێک کە دەسبەجێ بفەوتێن. بەڵام لاوترين دزيان لەوانی تر باشتر بوو، بيرۆکەيەکی گەورە هات بە مێشکيدا.
ڕۆژێکيان پياوەکەی ئێمە، پاش ئەوەی هەموو عەسر و ئێوارە گەڕابوو، گەڕايەوە ماڵەوە و بە کردنەوەی سندووقی پۆستەکە، هەڵيبێنە چی بينی؟ نامەيەک... دزەکان بڕيارياندا بوو نامەکانی بۆ بنێرن، بەڵام بەوجۆرەی کە ژنەکەی فەرمانی پێکردبوون، ڕێک پانزە ڕۆژ جارێک نامەيەک بنێرن.
ئێستا پياوەکە سەرلەنوێ ژيابووەوە، بە ئومێدی گەيشتنی ئەو ساتانەی نامەيەکی تێدا بخوێنێتەوە، کە ژنەکە بڵێت:
بەم زووانە دەگەڕێمەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览416
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
挂钩项目: 1
小组: 文章
Original Language: 英语
书: 故事
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 19-12-2021
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on20-12-2021
此产品最近更新( زریان عەلی ):31-07-2022
URL
此产品已被浏览416
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.248 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
照片文件 1.0.1235 KB 19-12-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 520,625
图片 105,317
书籍 19,581
相关文件 98,281
Video 1,413
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!