图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,799
图片 106,072
书籍 19,349
相关文件 97,384
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەگەر چیخۆفم دەبینی؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەگەر چیخۆفم دەبینی؟

ئەگەر چیخۆفم دەبینی؟
ئەگەر چیخۆفم دەبینی؟
چیرۆک
#هێمن مەحمود#


لە خۆمەوە هەستدەکەم ماندووم، لە قەرەباڵغی و دەنگە دەنگی دەرەوە بێزارم، حەزەکەم زوو بگەڕێمەوە ناو جێگاکەم، نا بۆ ئەوەی کەمێک چاوم بچێتە خەو، بەڵکو بۆ ئەوەی هەندێک بیربکەمەوەو مێشکم هێوربێتەوەو هەست بە ئارامی بکەم.

خۆشم نازانم لە کەیەوە واملێهاتووە، لە کەیەوە لەهەموو شتێک بێزارم و حەزم بەتەنهاییە، لە چی کاتێکەوە هەستەکەم لە دونیا دابڕاوم و زیاتر بەرەو لای مەرگدا دەڕۆم، ئەوە چی ساتێک بوو ئیدی چێژم لە هیچ شتێکی چواردەورم نەبینی، نە لە قسەی خۆشی هاوڕێکان و نە لە پێکەنینەکانیان، نە لە یاری و مشتومڕە دوور و درێژەکانیان لەسەر شتگەلی بێ مانا، بەڵام دەزانم ئێستا تاقەتی چونە دەرەوەی دوای نیوەڕوانیشم نیە، جاران تاقەتم هەبوو، ئێستا گەربشچمە دەرەوە تا سەر کۆڵانەکە دەچم و دەگەڕێمەوە، بەتایبەت ئەو ڕۆژانەی دونیا هەور گرتویەتی هێندەی تر دڵم تەنگ دەبێ، بەڵام کاتی بارانبارین پێچەوانەی ئەو هەموو خەڵکەی خۆیان دەخزێننە ژوورەکانەوە من حەزم لەوەیە بڕۆمە دەر و بە ژێر بارانەکەدا پیاسە بکەم،

دەستم بخەمە ناو هەردوو گیرفانی پاڵتۆکەم و سەریشم خوارکەمەوەو سەیری ئەو دڵۆپە بارانانەکەم کە دەنک دەنک بە خێرایی و بەبێ وەستان بە زەوییەکەدا دەکێشن.

لەوەتەی زستان هاتووە لەم ژوورەدا تەنها ڕۆژانی باران بارین ڕۆشتوومەتە دەرەوە، ئەویش زۆر دوور نەکەوتومەتەوە، ئەوپەڕەکەی تا ناو بازاڕەکە ڕۆشتووم و گەڕاومەتە ماڵەوە، ئیتر لەبەر پەنجەرەکەدا وەستاوم و سەیری دڵۆپە بارانەکانم کردووە کە جاری وا هەیە بە شێتانەو جاری واش هەیە بە ئارامی و لەسەرخۆیی هاتونەتە خوارەوە.

دایکم هەموو ڕۆژ پێم دەڵێت ڕۆژێک دێت شێتیش دەبیت، ئەی بۆ ناچیتە ناوخەڵک و چێژ لە ژیان ببینیت، ئەم کتێبانە قوڕیانکرد بەسەرتا، نەخوێندنەکەت فریاتکەوت و نەوەزیفەکەشت پێ تەواوکرا، نە کچێکی چاکت دۆزییەوەو نە چەند مناڵێکی جوانت بۆ من خستەوە.

دایکم بە دەم بۆڵەوە بێ ئەوەی چاک ناوی نوسەرەکان بزانێت چەند قسەیەکیان پێ دەڵێت و دەڕوات نانی ئێوارەم بۆ حازرکات.

ڕاستیتان بوێ زۆربەی جارەکان قسەکانی دایکم بە ڕاست دەزانم، منێک ئەوە چل ساڵیم تەواوکردبێت، هێشتا کارێکم نەبێت، خێزانێکی قەرەباڵغم دروستنەکردبێت، موچەیەکی شایستەم نەبێت جگە لە موچە خانەنشینیەکەی باوکم و کرێ دوکانێک کە بە مەمرەو مەژی ژیانی پێدەکەین، ئیدی دەبێ چی زیادەیەکم خستبێتە سەر دونیا، بەچی شتێک لەسەرە مەرگدا دڵی خۆم خۆشبکەم، چۆن کتێبەکانم بدەم بە مناڵەکانم و پێیان بڵێم لە ژیاندا دەست بەمانەوە بگرن، ئەی کامە مناڵم دوای خۆم لە شەوگاری درێژی زستان دانیشێت بەدیار سۆپاکەوە چیرۆکەکانم و سەرگوشتەی تەنهایی و بێکەسی و دڵشکان و عاشقی و گریان و پێکەنینەکانم بخوێنێتەوە.

شەوانە بەر لە خەوتن سەدان خەیاڵی وادەکەم، تا درەنگانێک بە دەم گوێگرتن لە گۆرانیەکانی خالقی شەوگار دەبەمە سەر، کاتێکیش دەمەوێت بخەوم خەوم لێناکەوێت و توند توندێک مێشکی خۆم دەگوشم بۆ ئەوەی بیرەوەرییەکانی مناڵیم بیربێتەوە.

چ زوو چل ساڵیم تێپەڕاند، ئەوە هەر دوێنێ بوو دایکم دەستیگرتم و بردمی بۆ مەکتەب. بەچی شەوق و زەوقێکەوە باوکم جلی تازەی بۆ کڕیم و ئەو شەوەی کە دەبوو بەیانی بڕۆم بۆ مەکتەب خەوم لێ نەدەکەوت و هەروەک ئێستا دەیان خەیاڵ و ختورەم هەبوو. بەیانیەکەشی کە دایکم خەبەری کردمەوە بە دوو خولەک خۆم گۆڕی و حازربووم و لەپێشی دایکمەوە چومە بەردەرگای حەوشەکە.

چی زوو چل ساڵ تێپەڕی. خۆ هەر دوێنێ بوو زانکۆم تەواوکرد بەبێ ئەوەی بەو کچە بڵێم کە سێ ساڵ خۆشمویست ماڵئاوایم لێکرد، ئاخر دەموت دەرئەنجامی هەموو عەشقێک هەر دابڕان و دڵشکانە، ئەی بۆ هەر لەسەرەتاوە خۆم لەسەر دڵشکان ڕانەهێنم و ئازار نەکێشم.

چل ساڵ بەدەم خۆشە، عومرێکە بۆ خۆی، بۆ ئەو کەسانەی کە یادەوەرییان نیە، ئەوانەی بیری مناڵی خۆیان ناکەن بەڵام بۆ من هیچ نیە، ئەوەندە شت لەمێشکمایە کە بیرم دەکەونەوە وادەزانم هەر دوێنێیەو بۆ ماوەیەکی کورت ئەمڕۆی بە عاجزی جێهێشتووە.

لەناو جێگاکە هەڵدەستم، گڵۆپەکە پێدەکەم، بەژوورەکەدا دێم و دەچم، ئەوکاتانەی مێشکم زۆر ماندووە لەو ژوورە بچوکەدا پیاسە دەکەم، پیاسەکردنەکه ئارامیم پێدەبەخشێ و وادەکات بزانم بیر لەچی دەکەمەوە، چونکە زۆر جار نەک هەر نازانم بیر لەچی دەکەمەوە بەڵکو بیرکردنەوەکانم لەسەر یەک شت ڕاناوەستێت.

ناوی تۆڵستۆی دێتە بەرچاوم، یەکسەر ئەو دێڕەیەیم بیردەکەوێتەوە کە دەڵێت (هەموو شتەکان لەلای من وەک یەکیان لێهاتووە بەجۆرێک گرنگی بەهیچ شتێک نادەم، ئایا هیچ شتێک لەمە خراپتر هەیە کە منی تیادام...!!) لەکوێدا وای وتووە هەرچی دەکەم بیرمناکەوێتەوە. بەخۆم دەڵێم هیچ شتێکی لەمە خراپتر هەیە منی تیادام.

جارێکی تریش لە خۆم دەپرسمەوە بە ڕاست شتێک هەیە لەمە خراپتر..؟ لەم تەنهایی و بێ کاری و بێ میزاجی و بێ هاوڕێتیە..؟ لەم دابڕان و خۆخزاندنە کونجی ئەم ژوورە بچوکە لە دنیا گەورەیەدا..؟.
دەڕۆم ئەلبومی وێنەکان دەردەهێنم و تەماشایەکی چەند وێنەیەکی خۆم دەکەم..ئەوە وێنەی هاوڕێیانی کۆلیژە، ڕۆشتوینەتە پارکێک و مەنجەڵێک یاپراخ دەخۆین، کێ ئەو یاپراخەی کردووە..؟ بیرم نایەت، بەڵام لەوێنەکەدا وادەردەکەوێت هەمومان دڵخۆشین..ئەوە بۆچی ئێستا کەس دڵخۆش نیە..؟ خۆ ئەوکات ئێمە پارەشمان پێ نەبوو..؟ مۆبایلیش نەبوو..؟ فەیسبوک و سناپ چات و ئەنیستگرامیش نەبوو؟ خۆشەڕی ناوخۆش بوو..؟ئەی بۆ ئێستا کەس دڵخۆش نیە..؟ بۆ خەڵک دەبینی پێدەکەنێت کەچی هەستی پێدەکەیت ئەوە پێکەنین نیە گریانە.. خەڵکی ئێستا بۆ تەنیایە..؟ بۆ هەمیشە سەری بەسەر مۆبایلەکەی دەستیدا شۆڕکردۆتەوە و دەموچاوی گرژە..؟ ئەی بۆ کەس هاوڕێی نیە..؟.

وێنەیەکی تر دەبینم.. ئەوە ئێمەین کوڕانی گەڕەک تیپێکمان دروستکردووە و دەمانەوێت یارییەک بکەین..کۆنە..بەڵام چێژبەخشە..وێنەیەکی تر...شەوەو خۆم و دوو لەبرادەرەکانم لە ناوەڕاستی شۆستەی شەقامە گشتیەکەدا دانیشتوین. ئای لەو زەمانەش وەک خوی هەموو گەنجانی شار تا درەنگانی شەو لە تاقە بازاڕەکەی شاردا دەماینەوەو گوێمان لە دیاری قەرەداغی و گۆرانییە خەمگینەکانی تر دەگرت و حەزمانەکرد وا خۆمان دەربخەین عاشق و شتین و دڵمان شکاوە و حەزیشماندەکرد جیهانیش لەگەڵ ئێمەدا دڵشکاو خەمباربێت...بۆ..؟ خۆشمان نەماندەزانی.
چل ساڵ بۆ ژیان هەر هیچ نیە، هەر فریای هیچ ناکەویت، نە فریای ئەوە دەکەویت جارێکی تر مناڵبیتەوە و نەفریای ئەوەش دەکەویت هاورێکانت جارێکی تر بدۆزیتەوە، چل ساڵ هەر هیچ نیە..نەفریای ئەوە دەکەویت کاتێک عاشقی کەسێکی و پێت نەوتووە پێ بڵێیتەوە و نەدەشتوانی یەک تۆز شەرمنی خۆت بشکینی و بۆ هەموان بیسەلمێنیت کە تۆش هەیت.
تەواو شەکەت دەبم، گوێم لە هەناسەکانی دایکمە کە لە ژوورەکە تەنیشتمەوە دێت و بەناو خانووەکەدا بڵاو دەبێتەوە، بیری لێ دەکەمەوە دەبێ بەیانی چی ئیشی بەدەستەوەبێت جیا لەخەم و خەفەتی منیش.

لە خۆمەوە هەستەکەم زۆر زۆر ماندووم، لە بێدەنگی شەو و تەنهایی بێزارم، حەزەکەم زوو بگەڕێمەوە ناو جێگاکەم، کەمێک چاوم بچێتە خەو، ئەو قسەیەی چیخۆف م بیردەکەوێتەوە کەدەڵێت (نەنکم پێش خەوتن هەموجار پێی دەوتین مناڵەکان دەخیلتان بم بە دڵتەنگییەوە مەخەون با هەرچەندە ژیانیشتان ناخۆش بێت...)

لەپڕ دایکمم بیردەکەوێتەوە، بێ کەسی و تەنهایی و بێزاری خۆمم بیردەکەوێتەوە.. خۆم سەرزەنشت دەکەم، ڕۆحی خۆم دەگوشم، تەریق دەبمەوە..ئارەقێکی زۆر دەکەم بەو سەرمایە.... هێندە شەرم لەخۆم دەکەم بڕیاردەدەم..

ئەگەر چیخۆفم دەبینی پێم دەوت بەڵێنبێ ئیتر بە دڵتەنگی نەخەوم..بەڵێنبێ خەونی ناخۆش نەبینم و ئەگەر بینیشم پێیان بڵێم ئیتر مەیەنە خەونی من، بڕۆنە خەونی مرۆڤە دڵتەنگ و نائومێدەکان..

بەڵێنبێ ئەی ئەوکەسەی ئەم چیرۆکەی من دەخوێنیتەوە کە بەیانی زوو لەخەو هەستم و هیوام بە دونیا هەبێ.. پەردەی ژوورەکە لابەم و بە خۆر بڵێم فەرموو وەرە ژوور، کتێبەکانم بەڕێزەوە بۆ ماوەیەک بخەمە کونجێکی ژوورەکەو ئیتر بەڕووی دونیادا بکرێمەوە و دڵم لێی نەشکێت.

هەر بەیانی زوو نیە..هەر زۆر زۆر زوو بە پێکەنینەوە بە دایکم دەڵێم چاوم بۆ بگێڕێ و کچێکی جوانم بۆ بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی نەسلی ئادەم و حەوا کۆتایی نەیەت..
بە ژیانیش بڵێم ڕۆژ باش ئەوە من هاتووم بەرەوڕووت چل ساڵی قەرزت بدەمەوە...
تۆش ئەی ئەو کەسەی ئەم چیرۆکەی من دەخوێنیتەوە، ئەگەر چیخۆف ببینی چی پێ دەڵێیت...؟[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览474
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
挂钩项目: 4
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-12-2021
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-12-2021
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):22-12-2021
URL
此产品已被浏览474
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1129 KB 22-12-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,799
图片 106,072
书籍 19,349
相关文件 97,384
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!