图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,084
图片 105,809
书籍 19,707
相关文件 98,683
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەوێک لەناو شەمەندەفەرێکی 24 کاتژمێریدا!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەوێک لەناو شەمەندەفەرێکی 24 کاتژمێریدا!

شەوێک لەناو شەمەندەفەرێکی 24 کاتژمێریدا!
شەوێک لەناو شەمەندەفەرێکی 24 کاتژمێریدا!
#هێمن مەحمود#

کاتێک فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانە بچوکەکەی دورگەی کاتانیای ئیتاڵیا نیشتەوە، کۆچبەره قاچاخەکە کە لە ئەسینای پایتەختی یۆنانەوە بە قاچاخ و ناسنامەی ساختە سواری فڕۆکەیەکیان کردبوو، ئاهێکی هەڵکێشا و وایزانی ئیدی بۆ ئەبەد ڕزگاری بووە.

زۆر نەبوو کۆچبەرەکە لە تورکیاوە بەپێ هاتبووە خاکی یۆنان و دوای هەفتەیەک دەستبەسەرکردن لە زیندانێکی پیس و پۆخڵی شارۆچکەیەکی سەرسنور ئازادکرابوو، لەوێشەوە بە پاس هاتبووە ئەسینا و دوای دە ڕۆژێک مانەوە، لە ڕێگای قاچاخچیەکی عەرەبی سورییەوە بە بڕە پارەیەکی زۆر ناسنامەیەکی ساختەی بۆ کرابوو. لە بەیانییەکی زوودا بە فڕۆکەیەکی نە زۆر گەورە و نە زۆر بچوک ڕەوانەی دوورگەی کاتانیا کرابوو.

دەرچوون لە ئەسیناوە بۆ وڵاتانی تری ئەوروپا خەونی ئەو هەزاران کۆچبەرە زمان جیاوازە بوو کە لە وڵاتی یۆنان گیریانخواردبوو. کوردەکان نەبێت کە زۆربەیان بە یەخت و بەشێکی زۆریشیان بەپێ یۆنانیان جێدەهێشت، ئەگینا زۆرینەی هەرە زۆری عەرەب و فارسەکان و زمانە جیاوازەکانی تریش هەر بە فڕۆکە و بە قاچاخ لە یۆنان دەردەچون و خۆیان دەگەیاندە وڵاتانی تری ئەوروپا.

ئێوە سەرنجی ئەوەتان داوە لە هەواڵەکاندا چەندین کورد لە ئیجەدا و ئاوەکانی تردا خنکاون کەچی بە دەگمەن فارسێک یان عەرەبێک خنکابێت..وەک کوچبەرێکی بێ پارە لەئەسینا دەیوت مەینەتی ئاوەکە و شاحینەکە هەر بۆ کوردەکە بوو.

با زۆر دوور نەکەوینەوە لە چیرۆکی پاڵەوانی چیرۆکەکەمان کە حەزناکات ناوی ببەین و هەر بە کۆچبەرەکە دەیناسێنین، کاتێکیش پرسیاری ئەوەمان لێکرد بۆچی ناوێکت لە چیرۆکەکەدا بۆ دانەنێین، پێی وتم ئەو ساتەی تۆ لە خاکی خۆت دەرچوویت ئیدی هیچ ناوێکت نیە و وشەی کۆچبەر باشترین و پڕ ماناترین وشەیە بۆ ئەو کەسەی لە وڵاتەکەی خۆی ئازادی و ژیانێکی شایستەی دەستناکەوێت و لە وڵاتانی تردا بە دوایدا وێڵە.

هەرئەوەندەی لە فڕۆکەکە دابەزی ترسێک دایگرت. کۆچبەرەکە ترسا پۆلیسی ئیتاڵی بیگرن و پەنجەمۆری پێبکەن، بەڵام ترسەکەی لە جێگای خۆی نەبوو.

ئۆتۆمبیلێکی بچوک سەرنشینەکانی فڕۆکەکەی گواستەوە بۆ هۆڵێک، بەبێ ئەوەی لە هۆڵەکەدا هیچ پۆلیسێک یاخود کۆنترۆڵێکی تیادابێت بە ڕاڕەوێکی درێژدا ماوەیەک ڕۆشت و لە دەرگایەک موسافیرەکان ڕۆشتنە دەرەوەو ئەمیش بە دوایاندا، کاتێکی زانی ئەوە دەرەوەی فڕۆکەخانەکەیە و ناوەڕاستی شارۆچکەیەکی بچکۆلانەیە.

کۆچبەرەکە کاتێک لە فڕۆکەخانەی ئەسیناوە هاتبوو، بە سێ کۆنترۆڵداو بەبێ ئەوەی تاقە جارێکیش پرسیارێکی لێبکەن هەمویانی تێپەڕاندبوو. هەرچەندە قاچاخچیە سورییە عەرەبەکە ناسنامەیەکی ساختەی بۆ کردبوو، بەڵام بە بچوکترین پرسیارکردن لێی بە زمانی یۆنانی چونکە زمانەکەی نەدەزانی دەناسرایەوە و دەستگیردەکرا.

سەرەتای پایز بوو، ڕۆژێکی هەوراوی بوو، دیمەنی سروشتی شارۆچکە ئیتاڵیەکە دیمەنێکی دڵڕفێنی هەبوو. کۆچبەرەکە بە ئینگلیزییەکی تێکشکاو بە تەکسیەکی وت تا وێستگەی شەمەندەفەرەکە بیبات بۆ ئەوەی بۆ میلانۆ بڕوات.

کات نزیکەی دوانزەی نیوەڕۆ بوو..لە وێستگەی شەمەندەفەرەکە بە تەلەفون و بە هاوکاری کەسێکی نزیکی خۆی تکتێکی بڕی و شەمەندەفەرەکە کاتژمێر دوو دەردەچوو، کاتژمێر دووی ڕۆژی داهاتوو لە میلانۆ بوو.

نمەنمە باران دەباری، لەگەڵیدا ڕەشەبایەکی کەناراوەکانی شارۆچکەکە دیمەنی باران بارینەکە و لەرینەوە و کەوتنە خوارەوەی گەڵاکانی نزیک وێستگەی شەمەندەفەرەکەی جوانتر کردبوو، بەڵام بۆ کۆچبەرێک کە چاوەڕوانی دەرچون و نەهاتنی پۆلیسە هیچ پایز و کەوتنە خوارەوەی گەڵایەک سەرنجی ڕاناکێشێت.ئەم کۆچبەرەی ئێمەش هەروابوو.

دوو کاتژمێری بەدەستەوە بوو. ویستی هەوایەک هەڵبمژێت و جانتاکەی کردە شانی و بەرەو بازاڕی شارۆچکەکە کە زۆر دوور نەبوو لە وێستگەکە ڕۆیشت.

شارۆچکەکە بازاڕیکی بچوکی هەبوو.شتێکی وای تیادا نەبوو سەرنجی ڕاکێشێت. برسێتی بڕستی لێبڕیبوو. بە چوار یۆرۆ لە دوکانێکی عەرەبی لەفەیەکی خوارد. بارانەکە خێراتربوو.
گەڕایەوە بەرەو وێستگەکە. کاتێک ویستی دڵنیابێتەوە لە ناسنامە ساختەکەو تکتەکە لە گیرفانیدا، سەیریکرد لێی کەوتون و ونیکردووە. ڕۆشتەوە بۆ لای بلیتبڕەکە، هەرچۆنێک بوو تێیگەیاند تکتەکەی ونکردوە، دوای ئەوەی سەیری کۆمپیوتەرەکانیان کرد دڵنیابونەوە لە ڕاستی قسەی کۆچبەرەکە، تکتێکی تریان پێدا.

ئافرەتە ئیتاڵیەکە کە پەنجا ساڵێک دەبوو، لێی پرسی بۆ کوێ دەڕوات..؟ ئەمەی بە زمانی ئیتاڵی وت ئەوکاتەی لەگەڵ کۆچبەرەکە لەسەر کورسیەک لەوێستگەکەدا پێکەوە چاوەڕێی تێپەڕینی کاتەکەیان دەکرد. کۆچبەرەکە تێنەگەیی. ئافرەتەکە پرسیارەکەی کرد بە ئینگلیزی و کۆچبەرەکەش وتی میلانۆ. ئافرەتەکە زەردەخەنەیەکی کرد و سەرێکی لەقاند.

کۆچبەرەکە وتی ئەی تۆ..؟ ئافرەتەکە شارێکی وت کۆچبەرەکە تێنەگەیی.
ئافرەتەکە زانی تێناگات، بە دەست بادانێکەوە وتی مالینا!
ئەها مالینا...فیلمەکەیم بینیوە.نایس!
ئافرەتەکە وتی شارەکەی مالینا. کۆچبەرەکە هەر نەیزانی کوێیە!.
چاو...چاو!
شەمەندەفەری ئافرەتەکە هات و ئەو بەرەو شارەکەی مالینا ڕۆیشت، ئەمیش هێشتا هەر چاوەڕوانبوو.

کۆچبەرەکە و خۆت لە پۆلیس بشاریتەوەو بە تەنها لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری بچوکدا بە جانتایەکی کۆڵە پشتەوە دانیشتبیت و خۆشت نەزانی بەرەو کوێ دەڕۆیت و لە کوێ لادەدەیت. وادەکات هەستێکی ئاڵۆز و غەریب و دەروونێکی ڕاڕا و چاوانێکی پڕ لە ترس و گومان و پرسیارت هەبێت. ئەوەی بەو دۆخەدا تێپەڕنەبوبێت لەمە ناگات.

مرۆڤ کاتێک تەنیایە و دەکەوێتە شوێنێکی غەریبەوە و زمان نازانێت و لە داهاتوی خۆی دڵنیا نییە بیر لە زۆر شت دەکاتەوە و سەرنجی زۆر شتی چواردەوری دەدات. بۆ نمونە بیر لە کەسانێک دەکاتەوە جێهێشتوون و نازانێت کەی دەیانبینێتەوە و چۆن چۆنیش دەیانبینێتەوە. کۆچبەرەکە بە غەمێکی قوڵەوە سەرنجی ئەو موسافیرانەی دا کە بێ ترس و بە دڵێکی خۆشەوە شەمەندەفەرەکانیان لە کاتی خۆیاندا دەگەشتن و دواتر سەفەریان دەکرد.

تا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا گەیشتن بە ئیتاڵیا خەونێک بوو ساڵانێک پێش ئێستا دەیبینی..

ئەوەتا ئێستا لە ئیتاڵیایە..مرۆڤ ژیانێکی سەیرو سەمەرەی هەیە..رۆژێک لە وڵاتی خۆی و سبەینێیەک لە وڵاتێکی تر. مەگەر هەر مرۆڤ لە خۆی بگات. کۆچبەرەکە بۆ ساتێک لە دڵی خۆیدا وای وت.

ئێستا ئیدی کاتژمێر دووەو شەمەندەفەرەکە لە کاتی خۆیدا بەرەو میلانۆ دەرچوو. کۆچبەرەکەمان دڵی خۆشبوو لە فارگۆنێکی چۆڵدایە و کەسی تیادا نیە.بەهۆی ئەوەی خەتی ئەنتەرنێتی پێ نەبوو ناچار مۆبایلەکەی دانا و لە پەنجەرەکەوە تەماشای کەنارە ئاوییەکانی دەکرد کە شەمەندەفەرەکە بە درێژایی ڕێگاکە بە تەنیشتیانا تێدەپەڕی.
ڕێگاکە دوورو درێژبوو، شەمەندەفەرەکە لە دەیان وێستگەدا دەوەستا و موسافیری نوێ سەردەکەوتن.

کەسێک دەرگاکەی کردەوە و بە ئیتالی قسەیەکی کرد.کەسەکە جلوبەرگێکی لەبەردابوو لە پۆلیسی دەکرد.پۆلیس نەبوو. کارمەندێکی ناو شەمەندەفەرەکە بوو ژوورەکان دەگەڕاو موسافیرەکانی ڕێکدەخست. شوێنەکەی بە کۆچبەرەکە گۆڕی و خستیە فارگۆنێکی ترەوە.

خێزانێکی ئیتاڵی، ژن و پیاوێک و منداڵێکی دە ساڵان پێکەوەبوون. کۆچبەرەکە بە ئینگلیزی سڵاوێکی کرد و ڕۆشتە ژوورەوە و لەبەرامبەریان دانیشت.دڵی تەنگبوو.

کات زۆر بە هێواشی و هاوشێوەی شەمەندەفەرەکە تێدەپەڕی.مناڵەکە یاریی لەگەڵ دایک و باوکیدا دەکرد، کۆچبەرەکەش لە پەنجەرەی فارگۆنەکەوە تەماشای دەریا درێژەکەی دەکرد و بیری کوڕە دە ساڵانەکەی دەکرد.

بەبێ ئەوەی لەیەک تێبگەن کۆچبەرەکە تێیگەیاندن کوردە و لە عێراقەوە هاتووە. کورد؟ نەیانبیستبوو. کۆچبەرەکە ناچار مۆبایلەکەی دەرهێناو لە گۆگڵ ماپەکە کە بەبێ ئەنتەرنێتیش ئیشی دەکرد نەخشەی عێراق و شاری سلێمانی پیشاندان. لەوێوە هاتووم. بە ئیشارەت تێیگەیاندن.

شەمەندەفەرەکە بەردەوام خەڵکی تێدەهات. شەو داهات.
لە پڕ دەرگا کرایەوە و کابرای جل پۆلیسی خۆی کردە بە ژووردا و بە ئیتاڵی داوای تکت و پاسپۆرتی لەسەرنشینان کرد. پەنابەرەکە خۆی گێلکرد. کابرای جل پۆلیسی کردی بە ئینگلیزی و تەماشای پەنابەرەکەی کرد و ئیشارەتی بۆ کرد.
تکت ئاند پاسپۆرت.

پەنابەرەکە وتی (ناو پاسپۆرت). تکتەکەی پێدا. کابرای جل پۆلیسی تکتەکەی لەگەڵ خۆیدا برد و ڕۆیشت.

شەمەندەفەر دەڕۆیشت و شەو نەدەڕۆیشت.
شەوگاری پایز تا دەهات درێژتر دەبوویەوە، کۆچبەرەکە برسی بوو، تینوشی بوو، ماڵە ئیتالیەکە زانیان هیچی پێ نیە.دەبەیەک ئاو و کێک و شەربەتێکان پێدا.

فارگۆنەکە جێگای خەوی چوار کەسی تیادا دەبوویەوە، قاتێک لەسەرەوەو کورسیەکانی خوارەوەش دەکرانە قاتێکی تری خەو لە خوارەوە.

کۆچبەرەکە و ماڵە ئیتاڵییەکە ماندووبون، کورسیەکان کرانە جێگای خەو. کۆچبەرەکە لە دەستە چەپی فارگۆنەکە لە خوارەوە خەوت و کوڕە دەساڵانەکە لەسەرەوە، بەرامبەریشیان پیاوەکە لە خوارەوە و ژنەکە لەسەرەوە.

دەنگی شەمەندەفەرەکە دڵی شەوگاری شەقدەکرد و بە زەمەندا بڵاودەبویەوە، کۆچبەرەکە سەری کردبویە لای پەنجەرەکەوە و خەونی دەبینی.

لە خەونیدا ژمارەیەک ڕوخساری نەناسراو بە دوای کەوتون و ئەمیش بەشتێکی دوو تایە کە زیاتر لە پاسکیلی دەکرد لە دەستیان ڕادەکات و ناگیرێتەوە. لە پڕ تایەکان دەگیرێنە یەکتر و ئەم هەرچی پایدەر لێدەدات شتەکە کە لە پاسکیل دەچێت لەگەڵیدا نایەت..رووخسارە نەناسراوەکان دەگەنە سەری و پێی پێدەکەنن، وەک ئەوەی دوو ئاسن لەیەک بدەن لە پاڵ سەریدا ژاوە ژاوێک و دەنگە دەنگێکی سەیر دروستدەکەن کە وا دەکات هەردوو گوێی بگرێت و هاواربکات.

کۆچبەرەکە لە هات و هاواری خۆی لە خەوەکەیدا خەبەری بوویەوە. تەماشایکرد ژاوە ژاوە و دەنگە دەنگی ناو خەونەکەی دەنگی شەمەندەفەرەکەیە کە بەسەر هێڵە ئاسنەکەدا دەڕوات و لە بێدەنگی شەودا زیاتر دەنگدەداتەوە.

کاتژمێر دەی بەیانیە. کابرای جل پۆلیسی جارێکی تر دێتەوە ژوورەکە و کۆچبەرەکە لەگەڵ خۆیدا دەبات و بە ئینگلیزییەکەی شەق وشڕەوە تێیدەگەیەنێت پۆلیسی بۆ بانگدەکات.

کۆچبەرەکە لەوە تێگەیشت کە باسی یۆرۆی کرد و زانی کابرای جل پۆلیسی دەیەوێت پارەی لێ وەرگرێت، 25 یۆرۆی پێدا و تکتەکەی وەرگرتەوە. دڵی خۆشبوو لەهەمانکاتدا پێیشی سەیربوو کەوا بۆ یەکەمجار لە خاکی ئەوروپا و لە ناوەڕاستی ئیتاڵیا بە 25 یۆرۆی بەرتیل ڕادەستی پۆلیس نەکرایەوە. کۆچبەرەکە لە دڵی خۆیدا وای وت.

کۆچبەرەکە ئەو کاتەی کە تا میلانۆ مابووی بە دڵخۆشی و نەترسان بەسەریبرد، چونکە دڵنیابوو ئیدی پۆلیس نایگرێت، بۆیە بە ئیشارەت و پێکەنین لەگەڵ خێزانە ئیتاڵیەکەدا کاتەکەی بەسەربرد، بەڵام هەر دڵی لای شتێکی تربوو.

لە دڵی خۆیدا وتی کێ ناڵێت کابرای جل پۆلیس لە میلانۆ ڕادەستی پۆلیسی ناکات و درۆی لەگەڵدا ناکات، بیری لە پلانێک کردەوە. هەرکە گەیشتنە میلانۆ شوێنەکەی خۆی بگۆڕێت و بڕواتە فارگۆنەکانی دواوە، تا پۆلیس دێت ئەم لەولاتر دادەبەزێت و نادۆزرێتەوە. هەرواشیکرد.

کاتێک کاتژمێر دوو گەیشتنە میلانۆ، کۆچبەرەکە چەند فارگۆنێک ڕۆیشتە دواوەو هەر کە شەمەندەفەرەکە وەستا ئەمیش لەناو قەرەباڵغییەکدا سەیرێکی خوارەوەی کرد کە پۆلیس نەبوو یەکسەر بەخێرایی دابەزی و خۆی لەناو وێستگە گەورەکەی میلانۆ ونکرد.

کۆچبەرەکە ئێستاش نەیزانی کابرای جل پۆلیسی، پۆلیسی بۆ هێنا یاخود نا؟

خوێنەری بەڕێز.. ئەمە چیرۆکی زۆرێک لەو کۆچبەرانەیە ئێستا لە ئەوروپان یاخود بە نیازی ڕۆشتنن بۆ ئەوروپا و چیرۆکەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و کۆتایشی نایەت.. چیرۆکێکە ڕۆژێک لە ئەسینا و ڕۆژێک لە ڕۆما و ڕۆژێک لە پاریس و ڕۆژێک لە ئەڵمانیا و ڕۆژێک لە هۆڵەندا دووبارە دەبێتەوە. تۆ ئەگەر دەتەوێ کۆتایی چیرۆکەکە بزانیت لە فەیسبوک پەیجێک بەناوی کوردە بێ وڵاتەکان هەیە لەوێ نامەبنێرە و پرسیاری ئەو کۆچبەرە بکە کە لە میلانۆ ونبوو وەڵامت دەدەنەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览411
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | زەمەن پرێس
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 25-12-2021
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on26-12-2021
URL
此产品已被浏览411
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,084
图片 105,809
书籍 19,707
相关文件 98,683
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!