图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,278
图片 105,175
书籍 19,474
相关文件 97,350
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چیڕۆکی من و ئەحمەد مستەفا و سەفەری گندۆرەکان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیڕۆکی من و ئەحمەد مستەفا و سەفەری گندۆرەکان

چیڕۆکی من و ئەحمەد مستەفا و سەفەری گندۆرەکان
چیڕۆکی من و #ئەحمەد مستەفا# و سەفەری گندۆرەکان
بیرەوەرییەکی درێژی ئەدەبی
#دڵشاد کاوانی#

من کە منداڵبووم له ڕێگەی کتێبخانە گەورەکەی ماڵمان سەر و سەودام لەگەڵ کتێب دا هەبوو، سەبارەت بە ژانری ئەدەبی بۆیەکەم جار بە نالی و چوارینەکانی #بورهان جاهید# و #خەیام# و سەعدی شیرازی. دواتر کە هەڕاش بووم شیعری کلاسیکی تینوییەتی نەدەشکاندم، ڕووم کردە شیعری ئازاد لەوانە #گۆران# و #جەماڵ شارباژێڕی# و #قوبادی جەلیزادە# و شیعرە ڕووسییەکان لەوانە پۆشکینی مەزن. پاشان هەمیشە بیرم لەوە دەکردەوە دەبێت شیعر یاخیبوون بێت، بۆیە لەوێش پەڕیمەوە سەر شاعیرانی یاخی وەک فەرووخی فەروخ زادە و #نەوزاد ڕەفعەت# و لمی عەباس عەبدوڵڵا یوسف. بەردەوام شێتی دۆزینەوەی شاعیری تازەبووم، هەر بۆیەشە ببوومە سیخووڕی ئەدەب و چاودێری هەموو مەلەفەکانی ئەدەبی کاروان و ڕامانم دەکرد. تاگەیشەم بەشیعرە وشەییەکانی #بەڕۆژ ئاکرەیی# کە زۆر لام جوان بوون. لەوێش پەڕیمەوە بۆ خۆرباران و جارێکی تر خۆربارانی #ئەنوەر مەسیفی#، کە فۆڕمی گرانی ئەنوەر مەسیفی بەهۆی وشکییەوە منی لە شیعر وەستاند، ئەو کات دەمگوت شیعر واتە یاخیبوون و دەبێت نەوەی تازە و شیعری تازەش هەبێت و جا چێژ بەخشبێت یان نا، دەبێ لە فۆڕمی پێشووی خۆی دەربچێت. بۆیە کەوتمە سۆراغی شاعیرانی گەنج ئەو کات لە کۆتایی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو بەهۆی کەمی چاپ دەستمان بە هەمووبەرهەمێکی شیعری نەدەگەیشت.
ئەوەبوو لە ساڵی نەوەت و حەوتی سەدەی ڕابردوو کەوتمە سۆراغی شیعری نوێ لە ڕێگەی خزمێکی شیعردۆست، ناوی سەفەری گندۆرەکانی ئەحمەد مستەفا نەجمەدینم بیست، کە لە شیعریت دا زۆر نوێیە. کە ئەو کات شاعیر لە تاران بوو، بۆیە ڕێگەی غەریبی و تارانم بە قاچاغ گرتەبەر، لێ بەخت یاوەرم نەبوو لە سێڕیانی میاندواب #مهاباد#ی ئێران لەلایەن هێزی ئەمنی دەستگیر کرام نزیکەی مانگ و نیوێک زیندانی کرام و ئازاردرام، دواتر سنورداشی ئەو دیو کرامەوە.
بەڵام لە هەوڵ نەکەوتم، بیستم دەستنووسی سەفەری گندۆرەکان لای ئەندازیارێکی گەنج هەیە لە حەدید و خەشەب لە هەولێر، منیش بە هۆی نەبوونی ئەدرەسی تەواو و نەبوونی تەلەفۆن لەو زەمەنە دا ڕێگربوو سێ جاران بە دوای داچووم دەستم نەخست.
پاشان بەخت یاوەرم بوو ئامۆزایەکم لەگەڵ شاعیر ببووە هاوپیشە و کرێکار لە کارخانەیەکی تاران و لە ڕێگەی براکەی دەستم کەوت. هەر کە گەیشتە لام و بەپەلە کەوتمە خوێندنەوەی دەیان شەو بەدیار فانۆس و لامپا شەوم ڕادەشکاند و خۆشحاڵی کردم کە چێژی شیعرییەتی لە ئاست چاوەڕوانییەکانم بوو، هەر بۆیەشە، من زانیم ڕەنج بە خەسار نەبووم، ئەمە ئەم دەقەیە کە لە هيچێک لە شاعیرانی پێشووتری ناچێت، و درێژەی ڕێچکەی مەسفییە بە جۆرێک داهێنانی لە فۆڕمی گران دا کردووە، کە شیعر و ڕێچکەی مەسیفی تەڕاو کردوە بە چێژی مۆسیقی و ئسلووبی تایبەتی. لە دیمانەیەکی گۆڤاری گولان لە وەڵامی پرسیارێ دا کە لە مەسیفی کرا، تاکە هیوای بەوەبوو کە دەڵێ شاعیرێکی گەنج هەیە بە ناوی ئەحمەد مستەفا دەتوانێت درێژە بە فۆڕمی گران بدات. ئەنوەر مەسیفی ڕاستی کرد لە ڕووانینەکەی دا، چوونکە فۆڕمی گران داهێنان بوو لە شعری کوردی دا.
تا ساڵی 2004 ڕۆژێک کاک بیلال کاوانی خوالێخۆشبووی ئامۆزام کە خۆشی شیعری دەنووسی، بە دوای دا ناردم گوتی دوو میوانم هەیە حەز دەکەن بتبینن کە چووم، دوای بە خێرهاتن و کاک بیلال هەردوو کەسی پێناساندم سەرەتا گەنجێکی باڵا بەرزی ڕەنگ سپی کە ناوی عبداللە هەرتەلی بوو، ئەوەی تر گەنجێکی هێمن و سمێڵێکی ڕەش و باڵای مام ناوەند بوو، گوتی: ئەمەش کاک ئەحمەد مستەفا نەجمەدینی شاعیرە. کاک ئەحمەد تۆقەیەکی گەرمی لەگەڵ کردم. منیش لە خۆشیان تاسابووم.
دوای کەمێک قسەکردن گفتووگۆکانمان بردەوە سەر شیعر و من ناڕاستەخۆ کەوتمە گلەیی لە دەزگەی چاپ و چاپەمەنی کە تەنیا خەریکی بازارکردنن بۆ کۆمەڵێک شاعیری شاخ لەوانە #شێرکۆ بێکەس#، کەچی زۆر گەنجی شاعیر هەن لەوان جوانتر دەنووسن وەلێ گرنگیان پێ نادرێت. من هەرگیز سەرباری جوواننووسی لەگەڵ شێرکۆ هاوسازنەبووم، نەکۆن و نە ئێستا. من لێرە مەبەستم خودی ئەحمەد مستەفا و خاوەنی سەفەری گندۆرەکان بوو، کەچی کاک ئەحمەد سەرباری هاوڕابوونی لەگەڵ من کەوتە بەرەی شێرکۆ بێکەس و پێی کاریگەربوو.
بۆیە باسەکەمان بڕیەوە و بۆ لای ڕۆژنامەوانی باماندایەوە، کە ئەوان لەو دیوەوە بۆ کارێکی ڕۆژنامەنووسی هاتبوون، کە من هاوکاریانبم، بە تایبەت هەرتەلی، دواتر ئەوەبوو چەند کارێکی هاوبەشمان کرد پاشان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوکرایەوە. من ئەم ڕازەم هەر هێشتەوە ئەمە بووە سەرەتای ناسینمان لەگەڵ ئەحمەد مستەفا و دواتر بوووین بە هاوڕێ و هاوپیشە، دوای شەش ساڵ ئەم ئەم ڕازەم درکاند کە دەستنووسی سەفەری گندۆرەکان لای منە، ئەمە بووە هۆی ئەوەی سەری سووڕبمێنت. وەلێ چیڕۆکەکەم دوای بیست و دووساڵ هاوڕێیەتی گیانی لای شاعیر نەدرکاندووە، ئەمە یەکەم جارە ئەویش ئەم بابەتە دەبیستێت. لەگەڵ ئەوەی سەدان جار من هانی ئەحمەد مستەفام داوە کە بنووسێت، ئەو جیاوازە لە شیعر بەڵام ڕاستەوخۆ باسی وردەکاریی سەرگەردان بوونەکەم بۆ نەکردووە، ڕەنگە ئاشکرا کردن و بەیانکردنی وەک ئێستا تامەزرۆیی ئەدەبی نە دەشکاند، یان ئەمەش خەونێکی جیاوازی شاعیرانەیە دەبووا بەم جۆرە بێت.
دواجار دوای بیست و چوار ساڵ ئەو خونەی من هاتە دی سەفەری گندۆرەکانم لە نێو کتێبێکی چاپکراو بە ناوی #کەپری با# بینیەوە، شاعیر جوان ئەحمەد مستەفا مووژدەی دیارەکەی پێدام، بەڵام دواکەوت لەوەی کە زوو بۆم بێنێت، بەسەر دا چووم بۆ پێشانەگەی کتێب لە #سلێمانی# لە خانەی کولتوور #غەمگین بۆڵی# شاعیری جوان و شیعرناس دەستی خستە سەر کەپری با و وەک کۆمەڵە شیعرێکی جوان پێی ناساندم، منیش بەدەست خۆم نەبوو بە پانۆرامای بیرەوەرییەکانی گەیشتنم بە سەفەری گندۆرەکان پێکەنیم، بۆڵی وا تێگەیشت من یان بەدڵم نییە، یاخود فشەم بە هەڵبژاردنەکەی ئەو هات، هەرچەند به کورتی بۆم ڕوونکردەوە کە چاوەڕێم دیارییەکەم پێ بگات، بەڵام نەدەکرا ورد و درشتی هەموو حکایەتەکەی بۆ بگێڕمەوە، ئیتر ئەویش لێرە لە سەربردەکەم وردبێتەوە دەزانێت ئەم باسە پێکەنینی قووڵی دەوێت. دواجار وەک هاوڕێیەکی دێرین ئەحمەد مستەفا کەپری بای پێشکەش کردم.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览787
HashTag
挂钩项目: 6
小组: 文章
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 31-12-2021
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on31-12-2021
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):31-12-2021
URL
此产品已被浏览787
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,278
图片 105,175
书籍 19,474
相关文件 97,350
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!