图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,069
图片 105,805
书籍 19,707
相关文件 98,680
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەفرەکەی دواین ڕۆژی ساڵ!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەفرەکەی دواین ڕۆژی ساڵ!

بەفرەکەی دواین ڕۆژی ساڵ!
بەفرەکەی دواین ڕۆژی ساڵ!
#هێمن مەحمود#

لەشەوەکانی پێشوترەوە بەفر دەباری، وەکچۆن سوپایەکی داگیرکەر شارەکە داگیربکات، ئاوەها بەفر تەواوی کوچە و کۆڵانەکانی شارەکەی داگیرکردبوو، لەناوەڕاستی شارەکەدا زیاتر ئۆردوی بەستبوو. ناوەڕاستی شارەکەش وێستگەی شەمەندەفەرەکەبوو.
بەبیری نایەت هیچ کۆتایی ساڵێک ئەوەندە بەفر باریبێت..ئەوە نزیکەی دە ساڵبوو ئەو لەم شارەدا، لەناوەڕاستی ئەوروپادا دەژیا بەفر بارینێکی وای نەبینیبوو کەوا چەند شەو لەسەر یەک ئاوەها بەفر ببارێت و نەهێڵێت ئاسمان هەناسەیەک بدات، لەدڵەوە هەستی بە خۆشی و ئارامییەکی زۆر کردبوو. وتبوی سەری ساڵ یانی بەفر، یانی سپی بوونی دونیا و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ و داخستنی دەفتەرێکی ڕەشداهەڵگەڕاوی سێ سەدو شەست و پێنج لاپەڕەیی کۆنی تەمەن کە ئیدی جێگای هیچی تیادا نەدەبوویەوە.
هەمیشە بە هاتنی ساڵێکی نوێ دڵی خۆشبوو، لەدڵی خۆیدا هەزاران خەون و خەیاڵی نوێی دادەنا، پلانی نوێی بۆ ژیان هەبوو، بەهیواوە دەژیا و بیری لە تێپەڕینی ڕۆژەکانی زوو نەدەکردەوە(بەتایبەت لەو دە ساڵەی کە هاتبووە ئەوروپا) و بۆ ئایندە دەژیا...ئایندەی ئەو کەی بوو..؟ خۆشی ئەوەی نەدەزانی.
بەڵێنی بەهاوڕێیەکی دابوو ئێوارەی کۆتایی ساڵ خۆی بگەینێتە لای و پێکەوە بە دەم سڕینەوەی خەم و خەفەتەوە ئەو شەوە مێژووییە بەسەر بەرن و بۆ هەمیشە ساڵی ڕابوردوویان بیربێچتەوە.هاوڕێکەی چوار سەد کیلۆمەترێک لەئەمەوە دووربوو، دەبوو لە دوو وێستگەی شەمەندەفەری جیاوە خۆی بگەیەنێتەلای، لە وێستگەکەی شارەکەی خۆیەوە بۆ شارێکی ترو لەو شارەشەوە بۆ شاری هاوڕێیەکەی.
بەفر هێشتا دەباری.جانتاکەی پێچایەوە و لە شوقەکەی هاتە خوار و بەپێ تا وێستگەی شەمەندەفەرەکە هات، تکتێکی بڕی و لە شوێنی چاوەڕوانییەکەدا دانیشت تا شەمەندەفەرەکەی دەگات. هێشتا چارەکێک کاتی بە دەستەوە مابوو. هەستا..لەبەردەمی دەرگای سەرەکی وێستگەکەدا کە زوو زوو ڕێبوارەکان دەیانکردەوە و دایاندەخست و هەواکە کلوە بەفری پەڕاگەندەی دەهێنایە ژوور، تەماشای هاتنە خوارەوەی بەفرەکەی دەکرد.
ڕۆژێکی زۆر دووری بیرکەوتەوە، ڕۆژێکی بەفربارین کە حەوشەکەیان بەفر داگیرکردبوو، وتبویان گۆشتی چۆلەکە خۆشە، ئەمیش وەک مناڵێکی حەوت هەشت ساڵە ویستبوی بزانێت وایە یان نا تەپکەی نابویەوە و چۆلەکەی گرتبوو، بەڵام بیری نەمابوو چۆلەکەکەی خواردبوو یان بەرەڵای کردبوو. بەفر هێشتا دەباری.
لە دەنگی هاتنی شەمەندەفەرەکە بە ئاگاهات. بەپەلە خۆی گەیاندە ناوی و بۆ ئەوەی سەیری دەرەوە بکات شوێنێکی لەتەنیشت پەنجەرەکە گرت. شەمەندەفەر کەوتە ڕێ و سنگی بەفرەکەی هەڵدڕی.
بەبیری دێت ساڵانی زوو، ئەوکاتانەی ئەم مناڵبووە و دونیا جۆرێکی تربووە کاتێک بەفر دەباری وەک هاتنی خێر و خۆشی تەماشاکراوە و خەڵکی گەڕەک و شار سوکە ئاهەنگێکیان بۆ ئەنجامداوە. ئاهەنگێک بەبێ گۆرانی، بەڵام بە دڵخۆشی و شادی و پێکەنین و شەڕە بەفر و گۆڕینەوەی خواردنی دراوسێکان دەستیپێکردووە، ئەوەشی هێندەی تر ئاهەنگەکەی خۆشترکردووە ئەوەبووە ئەم بەفرە ساڵی جارێک یان دووجار بەمیوانی هاتووە. تەماشاشی دەکرد لێرە بەفر کەس دڵخۆشناکات و هەموان سەریان بەسەر مۆبایلەکانیاندا شۆڕکردۆتەوە و تەماشای بارینی ناکەن بەتایبەت موسافیرەکانی ناو ئەم شەمەندەفەرە.
بەفر هێشتا دەباری و تەواوی دونیای دەرەوەی سپی کردبوو.ئەم هێشتا لەشەمەندەفەرەکەدا بەدەم تەماشاکردنی دیمەنی دەرەوە و بارینی بەفرەوە خەیاڵی دەکرد و کەمە کەمە پێدەکەنی.
گەیشتنە وێستگەی یەکەم، دەبوو شەمەندەفەرەکەی بگۆڕێت، تەنها دە دەقیقەی بەدەستەوە بوو. ڕۆیشتە دوکانێکەوە تا شتێکی گەرم بخوات و هەندێکیش ئارامی بداتە دەروونی. عەسرێکی درەنگبوو.
چەند خولەکێکی کەمی پێچوو، بە کافێیەکەوە هاتە دەر، لای کردەوە بە لای ڕاستدا تا تەماشای کاتی هاتنی شەمەندەفەرەکە بکات، کتوپڕ چاوی ڕۆیشتە سەر ژن و پیاوێک، باوەڕی نەکرد. کوپەکەی لە دەست کەوتە خوار. خۆی بوو.
هێشتا باوەڕی بە چاوەکانی نەدەکرد، زۆرتر ڕۆیشتە پێشەوە و چەند هەنگاوێکی کەمی مابوو پێیان بگات..گوێی لێ بوو بە کوردی قسە دەکەن. پیاوەکە پشتی لەمبوو، ژنەکەش بەرامبەری وەستابوو، وەک ئەوەی خەیاڵی ڕۆیشتبێت تەماشای شوێنێکی دوورتری دەکرد.
ئێوارە باشی لێکردن و پیاوەکە لای کردەوە، ژنەکەش چاوی بڕییە ناوچاوی و پێی سەیربوو بەم درەنگوەختە ئەم کوردە لەم وێستگەیەدا چی دەکات. وەڵامیان دایەوە و خۆشحاڵی بە ڕوخسارییانەوە دیاربوو.
سەرسامییەکی زۆر دایگرتبوو، لە دڵی خۆیدا وتی ئەگەر ئەمە خۆی بێت ئەی چۆن نایناسێت؟ بۆچی کاردانەوەی نەبوو؟ بۆچی سەیرکردنەکانی وەکجاران نەبوو؟.
دوو دڵبوو..خۆی پێناساندن، ئەوانیش خۆیانیان ناساند. ناوەکەی ئەو نەبوو.
زۆری بەلاوە سەیر بوو، ئاخۆ دەبێت خۆی بێت و ناوی گۆڕیبێت؟ ماقوڵ نیە نەیناسێتەوە؟ دەڵێن ئافرەت توانایەکی بەهێزی هەیە بۆ شاردنەوەی هەستەکانیان..بیری نایەت ئەمەی لە کوێ خوێندبویەوە بەڵام بیری کەوتبووەوە. تۆ بڵێی ئەمیش هێندە بەهێزبێت هەستەکانی خۆی شاردبێتەوە.نا..نا..باوەڕی نەدەکرد..ئەو لەوانە نەبوو.
دەیناسی..لە زووەوە دەیناسی..ئەو کچەی بە دیار نامەیەکی ئەوەوە دەگریا، چاوەڕوانی دوو دێڕی ئەمبوو بۆی بنوسێت قابیلە ئێستا هێندە بەهێزبووبێت خۆی بکاتە نەناس.
دەستپێشخەری کرد و پرسیاری کرد خەڵکی کوێن..؟خەڵکی لای خۆیان نەبوو. هێشتا دڵنیا نەبوو. پرسی چەند ساڵە لێرەن..زۆر لەپێش ئەمەوە هاتبوون، کەواتە خۆی نەبوو.
ژنەکە وەک ئەوەی دڵی خەبەری دابێت..سەیرکردنەکانی گۆڕان..پڕبوون لە پرسیار و تێڕامان، وەک ئەوەی یادەوەرییەکی کۆنی خۆی بیرکەوتبێتەوە زوو زوو خەیاڵ دەیبردەوە، بەڵام ئەو نەبوو.خۆی نەبوو.
ئێستا ئیدی دڵنیابوو خۆی نەبوو، نە ئەو کچەبوو کە جاران خۆشیدەویست و بەڵێنی دابوو بیهێنێتە ئەوروپا کەچی دواتر وتبویان شویکردوە و ڕۆیشتووە بۆ شارێکی تر، هەندێکی تریش وتبوویان دەزگیرانداربووەو لەهاتنی بۆ ئەوروپا لە ئیجە خنکاوە، هەندێکی تریش وتبوویان خۆی خستۆتە ناو ئاوەکەی دوکانەوە و لاشەکەی نەدۆزراوەتەوە. هیچ ئاسەوارێکی نەمابوو.
بەلایەوە سەیربوو..ناکرێت خۆی نەبێت..هەمان زەردەخەنە و پێکەنین..هەمان ڕەنگی چاو و هەمان نیگ..هەمان لاکردنەوە و هەمان سەربادان..هەمان لوت و لێو و هەمان پانی دەموچاو. وتی هەر خۆیەتی..لە دڵی خۆیا وای وت. وتی ئێوە دەیناسن..؟ نەیانناسی..ژنەکە ڕەنگێکی هێناو برد، بەڵام نەیهێنایە سەر خۆی..وتی ئەو کچە چی تۆ بوو؟ وتی ناسراوێک..؟ نەناسێک..! هیچ..!
شەمەندەفەرەکەی هات..ژن و پیاوەکە بۆ شارێکی تر دەڕۆیشتن، هێشتا شەمەندەفەرەکەیان پێنج خولەکێکی مابوو بێت. ئەم داوای لێبوردنی کرد و وتی دەبێت من بڕۆم.ماڵئاوا.
کاتێک شەمەندەفەرەکە کەوتە ڕێ..ئەم لەپەنجەرەکەوە تەماشای دەکردن..بەفر هێشتا دەباری و ژن و پیاوەکەش پێدەکەنین..دەستێکی بۆ بەرزکردنەوە و بەدەم بارینی بەفرەوە ئاواتە خوازبوو بۆ جارێک لەجارەکان و لەیەکێک لە وێستگەکاندا بۆ جارێکی تر بەدەم بارینی بەفرەوە ڕووداوی وا دووبارە بێتەوە و پێ بنێتە ساڵێکی نوێترەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览364
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | زەمەن-کولتوور
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 31-12-2021
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on31-12-2021
URL
此产品已被浏览364
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,069
图片 105,805
书籍 19,707
相关文件 98,680
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!