حەریر کۆن دەبێت، بەڵام نابێتە پێتاو
ئاوریشم پۆشاک و قوماشێکی بەنرخە، ئه و کەسەی جلێکی ئاوریشمی هەبێت، تەواو لەخۆی بایی دەبێت چونکە هەم ڕەونەق و جوانی هەیە، هەمیش بەنرخ و گرانبەهایە و هەموو کەسێکیش بەدەستی ناکەوێت و هەموو کاتێکیش لەبازاڕدا نییە، ئیتر ئه و هەموو جوانی و ڕەنگاوڕەنگییە لە کۆن بوون نایپارێزێت، ئەویش کۆن دەبێت بەڵام خاوەنەکەی دڵی نایەت بیکاتە دەزوو و داوی پێتاو و قەیتانی قۆندەرە و پێڵاوەکەی، ئەم ئیدیۆمە بۆ سەنگ و نرخ و بەهای شتێک دەوترێت کە لە هەر حاڵەت و بارێکدا بێت، لە بایەخ و پێگەکەی کەم نابێتەوه.[1]