توورو سڵقی حکومی
نوسينی : #شێرزاد شێخانی#
ئەنگۆ دەزانن حوکمەتاتی بەهەمو کەسەکی ناکرێ. دەزانن حوکمەتاتیيش پياوی خۆی دەوێ . چونکە حوکمداری خۆی لەخۆيدا هونەره و زانسته. ئەوێ ساران لەعيراق دەسەراتەک هەبوو بەناوی حزبی بەعسەوە، هەرچەندە ديکتاتۆرو فاشيزميش بوو، بەرانەکينێ پياو حەق برێ، لەمەسەلەی حوکمڕانيدا زۆر سەرکەوتوو بوو، ئێستا ئه و جەحەننەمەی لەسەر عەردی لۆمان داندرايە، ئه و ماروێرانييەی تێيدا دەژين وامان لێدەکا حەسرەت لۆ ئەوێ ڕۆژان هەرکێشين. ئەوجا وەرن با هەندەک شتتان لۆ باسکەم له و زەمانەی بەعسەدا بەراورد بە ئەلعانەکينێ.
حوکمەتی بەعس نيزامی ئيشتراکی هەربژارد لۆ حوکمی وراتەکەمان، تەبعەن ئه و نيزامەش هەميشە لەخزمەتی چيينی فەقيرو هەژاراندايە، له و نيزامەدا کەس نيە لەکەشکەڵانی فەلەک بيتن وەکی مەسئولانی ئێستامان، خەرکيش بەعام لەبن قوڕێ خنکابن وەکی ميللەتی ئێستامان !.
دەوڵەت له و سەردەمەدا دەستی بەسەر حەموو شتەکی داگرتبوو، پياوم دەويست برێ (ئحم). هەر لەبازرگانی گەورەوە حەتا دەگەشتە گچکەترين شت تەداخولاتی دەکرد، لەمەسلەحەتی ميللەت دەستی خستبووە ناو تيجارەی مێوه و سەوزە فرۆشتنيش. ئەمن بەخۆم مۆزەف بووم لەگومرگی سەيداوە کە ئه و وەختی (عەلوە) دائيرەيەکی ڕەسمی بوو، لەوانەيە قەشمەريتان پێ بێ، بەران ئەوە واقيعە و حکومەت چەند دوکانەکی بەقاڵی لەگەڕەکەکانی وەکی (ئيسکان و ئازادی وشۆرش) کردبوەوە بەناوی (مەعرەز). سبەينان موديری ئه و مەعرەزانە لەگەر گەردی بەيانيان دەهاتنە گومرگێ و لەوێ پێش هەر بەقاڵەکی باشترين وجوانترين سندوقی تەماتە و فەردە خيار و دەسکە توورو سڵقيان جيا دەکردەوە لۆ ئەوەی له و مەعرەزانەی حکومەت بفرۆشنە هاوڵاتيانەوە !!. لەبەر ئەوەی حوکمەت حوکمەت بوو هەيبەتی هەبوو، دەبايە باشترين مێو ه و سەوزەکان ئه و بيفرۆشی !.
لەپێش دەرکەی قەراتيش چەند دوکانەکی کردبوەوە ئەوانيشی کردبووە مەعرەز، وەکی ئەجهيزە دەقيقە کە قرتاسيە و سەعات و شتی مەکتەبی تێدا دەفرۆشت، حەتا دەمبوسيش لەوێ دەفرۆشرا !.
لەتەنيشتيشی مەعرەزەکی دی هەبو بەناوی (شەريکەی ئەفريقی) کە ئيشی فرۆشتنی دەرنەفيس و پلايس و مەکينە و موزەخەی ئاو بوو !.
لەبەرامبەر مەحکەمەش دوکانەکی دی کردبوەوە بەناوی (دار وەتەنيە) لۆ فرۆشتنی کتێب. لەنێزيک فولکەی شۆرشيش مەخزەنەکی گەورەی هەبو بەناوی (حەديد وخەشەب) کە ئيشی فرۆشتنی تەختە و فايبەر بو بە نەجاڕان. ئۆرۆزديش لۆ فرۆشتنی جلکوبەرگ، دواييش سوق مەرکەزی کرايەوە کە دەيکردە سۆپەرمارکيتی ئەوڕۆ ئەويش حەمو شتەکی تێدا دەفرۆشرا بەسيعرەکی هەرزانی حکومەت. حوکمەت له و سەردەمەدا تەداخولی حەمو شتەکی بازاڕی دەکردو نەيدەهێشت هەر کەسه و بەکەيفی گونی خۆی بازرگانی بەژيان و پێداويستی ميللەتەوە بکا. لۆ پياو هەبوو پێنج فلس بخاتە سەر سيعری دەسکە توورەکی، ئەمنی ئيقتصادی دەيانگرت و خازوقيان تێ دەبڕی !. لۆ کەس هەبوو بەقاچاغ بەنزينی سەڕەتاناوی بينيتە بازار، لەبەرچاوی خەرک بەنزينەکەيان لەقوڕگی دەنا و ئاگريان تێبەردەدا !. لۆ مەسئول هەبوو نيوەی شار بەناوی خۆی بکاو نيوەکەی تريشی شەريک بی لەگەر کۆمپانياو دوکانداران !. کێ دەوێرا بازرگانی بە دەرمان بکا، يان بەکەيفی خۆی بچی سەتان هەزار سەيارە بينيتە بازاڕ، هەزاران مەسئولی گەورەی حيزبی بەعس لەشارەکانی کوردستان هەبوون، قەت نەماديت يەکەکيان خاوەنی شەريکەيەک بيتن، يان عيمارەيەکی بەناو کرابی، يان شەريکەی تەلەفۆناتی هەبی. ئه و وەختی حوکمەت بەشانو شەوکەت بوو، وەکی ئێستا نەبوو خەرکی لۆ ئاوو کارەبا بێنە سەرجاده و موزاهەڕە بکەن. ئاخر لەبەدبەختی ئه و تاريکستانەی ئێستايە ئەوەندە حەنينم حەتا لۆ ڕۆژانی ڕەشی بەعسيەکانيش هەردەستی.
باقی وەلسەلام.[1]