图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 524,079
图片 106,091
书籍 19,748
相关文件 99,077
Video 1,438
语言
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ژن لە ژینگەی هەورامیدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژن لە ژینگەی هەورامیدا

ژن لە ژینگەی هەورامیدا
بابەت: ژنان
نووسین: #بەیان ئیبراهیم ڕەحیم#
دۆسیەی ژن و ماف و ئەرکی ژن لە کۆمەڵگادا دۆسیەیەکە زۆرترین هەواڵ و زۆرترین قسەی لە بارەوە دەکرێ و زۆرترین ڕێکخراو و زۆرترین نوسەر قسەی لەبارەوە دەکەن، کەمپین و کۆبونەوە زیاترلە پرسەکە هەیە و لە پەرلەمان یاسای باری کەسێتی و لە هەڵبژاردنەکانیش سیستەمی کۆتا هەیە بۆ ئەوەی ژن لە ناوەندەکانی بڕیاردا بونی هەبێت، هەمو ئەمانە تا ئێستا لە بوارێکی زۆر کەمدا نەبێت نەیتوانیوە کار لەسەر پرسە هەقیقیەکە بکات، ڕاستە پەرلەمانمان ژنی تێدایە ڕاستە ناوەندەکانی دەستەڵات هەر لە دادەوەریەوە تا جێبەجێکردن و یاسادانان و میدیاوە ژن هەیە، لە ئاستێکی کەمدا کاری زۆر جدی دەکرێت بۆ فایلی پرسی ژن، بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە ئەی بۆ ژن ڕۆژ بە ڕۆژ کوشتن و زەوتکردنی ئازادی و مافیان بەرە و خراپتر دەڕوا، یان بە دیوێکی تردا بە ناوی ئازادیەوە دەکرێتە کاڵا و کەرەستەی مارکێتین و هەراج دەکرێت، هەردوو دیوەکە زەوتکردنی مافی ژن بونە وەک مرۆڤ، دەبێ لە خۆمان بپرسین ئایا ژینگەی کۆمەڵایەتی کە خۆی بۆ ماف و ئەرکی ژن خراپ بێت، ئەم هەوڵانە چی دەگۆڕێ.؟
بە گشتی بونی ئازادی ژن بەستراوە بە ژینگەی ڕۆشنبیری تاکەوە، هەر کات تاکەکانی کۆمەڵگا هوشیاریان گەشتە ئەو ئاستەی کە ژینگەیەکی تەندروست بۆ مافەکان هەبێت ئەو کات دەتوانین بڵێین، ژن وەک مرۆڤ مافی هەیە، خۆ ئەگەر ئەم هوشیاری تاکە بازنەکەی و پێوانەکەی گەورە بێت ئەو کات کۆمەڵگا وەک کارگەیەک بەرهەمهێنی دەستەڵاتێک دەبێت کە حکومەتێک بێت لەسەر بنەمای مافی هاوڵاتی بون بەرهەمهێنرا بێت، ئا لێرەوە بەدەر لە سیستەمی نوێی جیهان کە چی بەژن دەکات، بەدەر لە ژینگەی عێراقی کە بۆ ژن چۆنە، جیاواز لە ژنانی ڕۆژئاوا کە مێژووی بەشەریەتیان گۆڕی، ئەگەر بازنەکە بچوک بکەینەوە بۆ باشور لە باشوریشدا بۆ ژینگەی هەورامیان کە چۆن و چەند جیاوازە لە گەڵ ژینگەی دیالەکتیکەکانی تر، ئالێرەوە وەک ناونیشانی دراسەیەکی بچوک خوێندنەوەی بۆ دەکەین:
ژنی هەورامی لە ڕوی ئازادی ماف و ئەرکەوە.
لە ژینگەی کۆمەڵایەتی هەورامیدا ژن ئەگەر لە ئاستی پێویستدا نەبێت لە بوارەکانی ژیاندا ئەوا زۆر جیاوازی نیە و بگرە بە بەراورد بە شوێنەکانی تر ئاستی چالاکی و ماف و ئەرکیان زۆر بەرزترە، بەو پێوەرەی ئەم ژینگەیە ئەگەر چی بە پێی ستانداردی جیهانی بۆ مافەکانی ژن نەیتوانیوە تەواو مافەکان دابین بکات، بەڵام لە ئاست دیالەکتیکی تری کوردیدا زەوت کردن و کوشتن جیاوازیەکی زۆریان هەیە، بە پێی ئامارەکانی ژن کوشتن کەمترین حاڵەتی کوشتنی ژن لە هەوراماندا تۆمارکراوە، بگرە لە ئاماری ساڵانەدا زۆر ساڵ سفر بوە، ئەمە بەروارد بە ناوچەکانی تر کە سەیری ئامارەکان دەکەیت کوشتنی ژن تیایدا بەرزە، خۆئەگەر بێینە سەر لێدان و تەڵاق و جیابونەوە دیسانەوە هەورامی و هەورامان کەمترین ڕێژەیان هەبوە و بگرە هەر نەبوە، لە دیوێکی تروەوە بەشداری لە ناوەندەکانی دەستەڵاتی کۆمەڵگای مەدەنیدا ژنی هەورامی زۆرترین ئاستی بڕوانامە و ناوەندی ئەکادیمی و ناوەندەکانی دەستەڵات و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیدا بەشداریەکی بەرچاویان هەیە، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەو ژینگە کۆمەڵایەتیەی کە ژنی هەورامی تیایدا کە دەتوانێ جیاواز تر لە دیالەکتیک و ناوچەکانی تری باشور ئازاد بێت.
ژنی هەورامی و هونەر و ئەدەب.
ئەم ژینگەیە کە تاک تیایدا پاشخانی ڕۆشنبیری بەرامبەر ژن بەرزە دەبێتە هۆیەک بۆ ئەوەی ژن بتوانێت بەشدار بێت لە کایەکانی هونەر و ئەدەبدا، کە هونەر و ئەدەب بە ناسنامەی بەشەریەت و ناسنامەی نەتەوەکان دەناسرێت، ئالێرەوە زۆرترین بواری ئەدەب و هونەر و فەرهەنگ بەر هەورامیان دەکەوێت، کە زۆر ژنە هەورامی توانیوێتی ببنە بەشێکی گەورە و زیندو لە بواری هونەر و ئەدەب و فەرهەنگدا، تا ئەو ئاستەی هەورامیەکان کەمترین تەشهیر دەکەن بە ژنانی گورانبێژ و شاعیر و وێنەکێش و موزکسازی خۆیان و ژنانی تریش، کە ئەمە وا دەکات لەم ژینگەیەدا ژن بتوانێت ببێتە بەشێکی زیندوی ئەدەب و هونەری کوردی.
ژنی هەورامی و ئابوری سەربەخۆ
یەکێک لە بنەماکانی ئازادی تاک بونی ئابورییەکی سەربەخۆی خۆیەتی لەم نێوەندەشدا بەشداری کردن لە ژێرخانی ئابوری خێزاندا، لەم ڕوەوە ژنی هەورامی بە گشتی پیشەوەرن و تا ئەو ئاستەی چەند پیشەیەکی تایبەت کە زۆر نادر و دەگمەنە بۆتە کلتور، ئەمە بۆتە یەکێک لە بنەماکانی ئابوری تاکی ژن لای هەورامی، بە گشتی دروستکردنی کڵاش و جلی شاڵ و بەرهەمی خواردەمەنی خۆماڵی کە ژنی هەورامی بەم بەرهەمانە دەبنە باشترین بەرهەمهێن و بەشدارێک لە ئابوری خێزان و کۆمەڵگادا، تا ئەو ڕادەییەی بیری ئابوری هەورامی هێندە بەهێزە ئەو بەرهەمەی بەرهەمی دێنن کەرستەی سەرەتایی دروستکردنی بەرهەمەکانیان بە حوکمی ناوچەی شاخاوی نەبونی لە جوگرافیای خۆیاندا نیە و هاوردەی دەکەن دەیکەن بە پیداویستی ڕۆژانە و دەیخەنە بازاڕەکانەوە، وە ژنی هەوارمی کەمترین
زیادە ڕۆیی لە خەرجیدا دەکەن، بەرهەماکانیان لە بازاڕدا وەک بە بازاڕکردن باشترین بازاڕی هەیە، ئەم پیشانەی ژن بۆتە هۆکارێک کە ژنی هەورامی ببێتە بەشێک لە ئابوری هەورامی و وەک دیالەکتیک و وەک ئاستی ئابوری نەتەوەی کورد.
ژنی هەورامی و ژینگە دۆستی.
هەورامیان بە گشتی نەک ژینگە دۆستن بەڵکو ژینگە بە بەشێک لە گیان و ڕۆحی خۆیان دەزانن، تا ئەو ئاستەی هەڵکەوتەی جوگرافیان ناوچەی شاخاوی و دارستان و باخە، هێندە گرێدراوی سروشت و ژینگەن گۆرانی نیە جوانی سروشت و خۆشویستنی تێدا نەبێت، ژنی هەورامی ئەگەر بەروارد بکەین بە ژنانی تر لە ڕوی سروشت و گوڵ و باخچەوە ئەوا جیاوازیەکی زۆریان هەیە، هەر لە باخچەی بچوکی ماڵیانەوە تا سەر لوتکەی شاخەکانیان نەک هەر دەستیان هەیە لە جوانترکردن و سەوزترکردنی ژینگەی سروشتی خۆیاندا بەڵکو بەشێکی سەرەکی زیندوی ناو ئەم بوارەن، بە بەراورد بە ناوچەکانی ترکەمترین شاخ و باخ دەسوتێ لە هەوراماندا.
ژنی هەورامی لە ڕووی کۆمەڵایتەیەوە.
لە ئاست یەکەی پێکهاتەی کۆمەڵگا کە خێزانە و لە ئاست پەیوەندییە کۆمەڵایتەییەکانەوە، بە بەراورد بە ناوچەکانی تر پێکهاتەی کۆمەڵایەتیان خێڵگەرایی نیە و کەمترین کێشەی کۆمەڵایەتیان هەیە و تەندروست بونی ژینگەی پەیوەندی کۆمەڵایەتیان زۆر باشە لە ئاست پەیوەندی ژن و ژنخوازی و خزمایەتی و پەیوەندی شار بۆ شاری تر، بە دیوی دایەکایەتیدا ژنی هەورامی لە پەنای ئەرکی ئابوری و ماڵ و خێزاندا توانیویەتی دایکایەتیەکی گەورە و میهرەبان بونیاد بنێ، خۆ ئەگەر بەشێکی گەورە لە تاوانکردن بەرامبەر بە ژن ژنان خۆیان بن لە بەشەکانی تردا ئەوا وەک دایک لە هەورامان و لای ژنی هەورامیان دایک بەشێکی گەورەیە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی لەم بەرهەمەی ژنی هەورامی تێدایە، ئەم ئاشتی کۆمەلایەتی و تەندروستبونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیە هۆکارێکە بۆ بوارە گشتیەکە.
ئازادی ئاینی و بەشداری شۆڕش و ژنی هەورامی.
ئەگەر بیرە تیرۆرەکان کە هاوردەن لە هەورامی دەربکەین، ئەگەر بیری توندڕەی ئیسلامی لە بیری هەورامی دەربکەی کە سەپێندراوە، ئەوا لە ژینگەی هەورامیدا پێکەوە ژیانی ئاینەکان تا ئاستی بەرزترین بیری دیموکراتی ڕۆشتوە، لەم پەڕی ڕاستەوە تا ئەو پەڕی چەپ بونی هەبوە لە بەریەککەوتنیادا مناقەشەی جدی هەبوە نەگەشتوەتە بەریەککەوتنی توند لە حالەتی زۆر کەمدا نەبێت، هەمو شێوەکانی ئیسلامی و کاکەیی و شوعی و کۆمۆنیست و تەریقەتەکان بونیان هەبوە، ئەوەی لە مێژوەوە تا ئێستا هەیە بەریەککەوتنی زۆر قورس نەبوە، ژن لەم بواردا هاوکاری ئەم پێکەوەژیان و دروستی و ژینگە یەکی ئازادیی بوە و ڕۆڵی سەرەکی هەبوە.
لە شۆڕشدا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکاری و بەرگری لە مافی نەتەوەیی بەشداریەکی گرنگی شۆڕشیان کردوە، لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا شۆڕشی نوێ، ژنەکان هاوکاری پیاوەکان بون، لە خێزانی پێشمەرگە و هاوکاری شۆڕش لە مێژوەوە تا ئێستا سەدان ژنی ناوداری هەورامی بونی هەیە.
ئا لێرەوە دەتوانین بڵێین ژینگەی گشتی تەندروستی هەورامیان وای کردوە ژن بە بەراورد بە ناوچەکانی تر و دیالەکتیکەکانی تر تا ئاستێکی باش ئازادی و مافی هەبێت.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,516
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وەتەری کورد
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 30-12-2020 (4 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( سەریاس ئەحمەد 11-01-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on11-01-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1,516
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 524,079
图片 106,091
书籍 19,748
相关文件 99,077
Video 1,438
语言
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!