图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,106
图片 105,812
书籍 19,707
相关文件 98,683
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەروازەیەک بۆ تیۆرەکانی شانۆ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەروازەیەک بۆ تیۆرەکانی شانۆ

دەروازەیەک بۆ تیۆرەکانی شانۆ
دەروازەیەک بۆ تیۆرەکانی شانۆ
#دانا ڕەئوف#

هیچ هونەرێک هێندەی هونەری شانۆ لەناو تیۆردا کاری نەکردووە، هیچ ژانرێکی ئەدەبیش هێندەی دراما، لەسەر بنەماکانی تیۆر گەشەیەکی بەردەوامی بەخۆیەوە نەدیووە. هەموو پرۆسە پراکتیکییەکەی شانۆ لەنێو لاپەرەکانی کتێب و تێڕوانینێکی هزری و بۆچوونێکی تیۆرییەوە بنەماکانی داڕشتووە، سەرلەنوێ ئەو ئەزموونەی لەسەر شانۆکان بەرجەستەکراون، بوونەتەوە بە بنەمایەکی هزری و ستراکتورێکی تیۆری و دەرگایەکی تریان بەڕووی شانۆدا کردۆتەوە.
کتێبە شانۆییەکان لە ئەنجامی ئەزموونی کردەییەوە، لە خوێندنەوە جیاوازەکانی دەق و دیدی دەرهێنان و مێتودەکانی هونەری نواندن و پێکهێنەرەکانی تری نمایشە شانۆییەکانەوە، بوونەتە وشە و ڕستە و هزرێکی شیکاری و خوێندنەوەیەکی ئێستاتیکی، هاوکات لەدایکبوونی پرسیاری تریش، کە پرۆسە شانۆییەکەی لە ڕووی کردەییەوە دەوڵەمەندتر کردووە. شانۆ هونەرێکی کراوەیە بە ڕووی دەرەوەدا، بنەما تیۆرییەکانیش ڕۆڵێکی گەورەیان لەم کرانەوەیەدا گێڕاوە. شانۆ چەندە هونەرێکی دێرینە، هێندەیش تا ئێستا لەو فۆرمە دێرینەی خۆیدا ماوەتەوە، هاوکات لە تازەبوونەوە و گۆڕانکاری بەردەوامیشدایە.
ئەوەی شانۆنامەکە دەنووسێت، ئەوەی لەسەر شانۆ بەرجەستە دەبێت، ئەو دیدەی دەرهێنەر دەیبەخشێت بە دەقەکە و ئەو جۆر و ستایلی نواندنەی ئەکتەر وشەکانی پێ دەکاتە وێنە و ژیانی پێدەبەخشێت، لە کتێبە تیۆرییەکاندا ڕەنگ دەدەنەوە و دەبنە دەروازە و بنەمایەکی گرینگ بۆ هەنگاوەکانی دواتر. ئەو ئەزموونەی شانۆکارەکان بە کارێکی هەرەوەزی، بە شەونخونی، بە دروستکردنی ئەو دنیایەی لەسەر شانۆ نەمایش دەکرێت، لە کتێبە تیۆرییەکاندا بنەمایەک بۆ کاری کەسانی تر ڕۆدەنێت و ڕۆڵی دەبێت لە فراوان بوونی دیدی شانۆدا، هەروەها بە مێژووکردنێکی ڕەوتە شانۆییەکەیش دادەنرێت.
شانۆیەکی بێ تیۆر و شیکاری و ڕاڤە، شانۆیەکی ساکار و بێ یاسا و ڕێسا و ڕووکەشە و هیچ قووڵاییەک لە خۆ ناگرێت، نابێتە هۆی هیچ جۆرە پەیوەندییەکی فرە مەودا و فرە ڕەهەند، پرسیار دروست ناکات و شانۆیەکیشە بێ مێژوو و بێ لێکدانەوە. بە پێچەوانیشەوە تیۆر و کتێبە شانۆییەکان، ژیانێکی تر بە پرۆسەی شانۆ و بە گەشەی شانۆ دەبەخشن و لە هەموو ڕوویەکەوە دەوڵەمەندی دەکات، قووڵتری دەکاتەوە و مەودایەکی گرینگ و فراوانی پێ دەبەخشێت. ئەمە جگە لەوەی تیۆری شانۆ و کتێبە شانۆییەکان ئامڕازێکی فرە مەودای بەیەکگەیاندنی پرۆسە جیاوازەکانی شانۆیە و ڕەنگە جیاواز و هەمەچەشن و ئەزموونە جوداکان کۆدەکاتەوە، شیکارییان بۆ دەکات و توخمە گرینگەکانییان دیاری دەکات. هەموو شیکارێکی تیۆری، هەموو کتێبێکی شانۆیی، هەموو یادەوەرییەکانی شانۆکارە گەورەکانی دنیا، تۆمارکردنێکی مێژووی شانۆیە، بەڵام مێژوویەکی ڕاڤەکراو لە هەموو ڕووکارە دەرەکی و ناوەکییەکانییەوە. ئەم تۆمارکردنەیش چەندە دیدێکی تیۆری و ئێستاتیکییە، هێندەیش ئەزموونێکی پراکتیکی و کردەییە، کە دەکرێت، چ لە ڕووی پراکتیک و چ لە ڕووی تیۆرییەوە، سەرلەنوێ سوودی لێ وەربگیرێت و هەنگاوی تری بەدوادا بێت.
مێتودەکانی هونەری نواندن، چەندە لە ڕێگای مەشق و ئەزموونێکی چڕی کردەیی و پرۆسەیەکی سەختی کارێکی بەردەوامەوە هاتوونەتە دی، هێندەیش پاڵپشتێکی پتەوی تیۆرییان هەیە؛ ئەگەر ستانیسلاڤسکی مێتودەکەی خۆی نەنووسیایەوە، کەسانی دوای ئەو نەیاندەتوانی شیکاری بۆ بکەن، بەهەمان شێوە مایکڵ چێخەف، مایرهۆڵد، گرۆتۆڤسکی، پیتەر برووک… هتد کاریان لەسەر ئەوەی ستانیسلاڤسکی کردوویەتی کردووە و گەیشتونەتە ئەنجامی تر و جیاواز. ئەوەی ئەوانیش کردوویانە بە یارمەتی خۆیان و ئەوەی خۆیان نووسیویانە، خوێندنەوەی ڕەخنەیی بۆ کراوە و لە دید و بنەما ئێستاتیکییەکانەوە شیکردنەوەی تیۆری بۆ کراوە.
بە درێژایی مێژوو، هەمیشە دیدێکی ئێستاتیکی و تیۆری، هاوشانی پرۆسە کردەییەکەی شانۆ بووە؛ ئەریستۆ 322-384 پ. ز لە سەردەمە دێرینەکەی گرێکەوە ئەو بنەمایە دادەرێژێت. کتێبی شیعر (پۆیەتیکا) چواچێوە تیۆرییە شیکارییە دراماتۆرگییەکە بۆ هونەری شانۆ دادەڕێژێت، هوراس 65-8 پ. ز بە هەمان شێوە لە کتێبە بچووکەکەی خۆیدا (هونەری شیعر) مێژوویەکی نوێ بۆ پرۆسەی هونەری شانۆ، لە هەردوو ڕووی تیۆر و پراکتیکەوە تۆمار دەکات. هەر بەهۆی ئەم کتێبانەوە بۆچوونێکی چڕ و وردمان سەبارەت بە سەرەتا بەراییەکانی شانۆ لە یۆنان و ڕۆما بۆ دەردەکەوێت، لە خوێندنەوەی ئەم کتێبانەیشەوە هەنگاوەکانی دوای ئەمان هاتوون. هێڵە گشتی و ئەزموونە کردەیی و تەنانەت جۆرێک لە شوناسی ئەو فەرهەنگ و شانۆیەی لە باوەشی ڕیتواڵەکاندا لە یۆنان و دواتر بەشێوەیەکی تر لە ڕۆما، لە دایک بوون، لە (پۆیەتیکا) و (هونەری شیعر)دا یەکەم هەنگاوە تیۆرییەکانی دەست پێ دەکات. پێویستە ئاماژە بۆ ئەوەیش بکرێت، کە ئەو دیدە ئێستاتیکییەی ئەریستۆ و دواتریش هوراس، شانۆیان پێ شیکردۆتەوە، هەموو نهێنییەکانمان بۆ ئاشکرا ناکەن، هەروەها وێنەیەکی تەواوی ئەو شانۆ دێرینەیشمان پێشکەش ناکەن یان وەڵامی هەموو پرسیارەکانی ئێمەیان لەم سەردەمەدا بۆ نەدراوەتەوە، بەڵام دەروازەیەکیان بۆ قووڵبوونەوە و خوێندنەوە و ڕاڤەی جودا و تێڕوانینێکی گشتییەوە، بۆ کردووینەتەوە. ئەمەیش ئەو ستراکتورەی بۆ دەستەبەرکردووین، کە لە ڕابوردووی شانۆ و گرینگی ڕۆڵی شانۆ تێبگەین، هاوکات لە هەنگاوەکانی خۆشمان بڕوانین و بزانین پرۆسەی گەشەی شانۆ گەیشتۆتە کوێ و بە چ ئاڕاستەیەکدا دەڕوات. بۆ نموونە، کە ئەریستۆ دەخوێندینەوە باشتر لە برێشت دەگەین، کە برێشتیش دەخوێندینەوە زیاتر لە ئەریستۆ نزیک دەبینەوە و دەزانین ئەم فەیلەسوف و شانۆکارە تیۆریستە چۆن تیۆرەکانیان لەسەر تێروانین و دید و بۆچوونەکانی یەکتر داڕشتووە و شتێکی تری لێ دەرچووە. بەبێ ستانیسلاڤسکیش لە برێشت ناگەین، بۆ ئەوەی لە برێشت-یش بگەین دەبێت بە باشی لە سیستێمەکەی ستانیسلاڤسکی، لە ڕووی تێور و پراکتیکەوە گەیشتبین. کە دیدە تیۆرییە ئێستاتیکییەکەی (گۆردن کرەیگ) دەخوێنینەوە، لە برێشت و ئارتۆ باشتر دەگەین و بنەما مۆدێرنەکەی شانۆمان لەنێو تیۆرەکاندا، لەنێو کتێبەکاندا، لەنێو (تیۆر و پراکتیکدا) بۆ دەردەکەوێت. لە شانۆدا تیۆر و پراکتیک، ئەوەی دەنووسرێت و ئەوەی لەسەر شانۆ بە کردەیی بەرجەستە دەکرێت، یەکتری تەواو دەکەن و لە شێوەی زنجیرەیەکی بێ کۆتایدا، هەژموونیان بەسەر یەکترییەوە هەیە، ئەو نەمایشانەیشی لەسەر شانۆ دەیانبینین، ئەنجامێکی ئەو هزرە تیۆرییە بەردەوامەی شانۆیە.
تیۆرە شانۆییەکان، قۆناخەکانی شانۆیان دیاری کردووە: شانۆی کلاسیکی، کلاسیکی نوێ، ناتورالیزم، ڕیالیزم، سیمبۆلیزم، دەربڕینخوازی، هاوچەرخ و مۆدێرن… هتد بەم دیاریکردنەیش ستراکتور و داراماتۆرگی شانۆ و تیۆری شانۆیان کردووە بە بەشێکی دانەبڕاو لە پرۆسە کردەییەکە. ئەو شیکارە تیۆرییانەی بۆ شانۆی کۆنی گرێکی کراوە، دیدی شانۆکارە مۆدێرنەکانی فرەلایەن و دەوڵەمەند کردووە، لەو دەروازەیەوە ئەزموونە شانۆیەکان گورێکی تر دەسەنن و بەشێک لە ئەزموونکارە گەورەکان پرۆژەکانیان لەسەر بونیاد ناوە. لێکۆڵینەوە قووڵ و هەمەلایەنەکانی کۆمیدیای دیلارتی سەدەی پانزەهەمی ئیتالیا، بنەمایەکی کردەیی و تیۆری بە هەوڵە هاوچەرخ و مۆدێرنەکانی شانۆی جیهانی دەبەخشێت. ئەوەی ڤاگنەر سەبارەت بە هونەرێکی گشتگر باسی دەکات، لەسەردەمی خۆیی و دواتریش دەروازەیەکی بەرین بە ڕووی هونەری شانۆدا دەکاتەوە و بنەمایەکی تیۆریش بۆ ئەم هونەرە، لە دیدێکی ترەوە دادەڕێژێت. لە شەستەکاندا، پیتەر بروک بە داهێنانی زاراوە و چەمکی (شانۆی بۆش) و بڵاو کردنەوەی کتێبەکەی، گۆڕانکارییەکی گەورە لە فەرهەنگی شانۆی جیهانیدا دەکات و تا ئێستایش هەژموونی ئەو چەمکە بەسەر شانۆی جیهانییەوە بەردەوامە. نموونەکان زۆرن و بە کتێبێکیش تەواو نابن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览584
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | کولتور مەگەزین
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 剧院
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 07-02-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on07-02-2022
此产品最近更新( ڕاپەر عوسمان عوزێری ):15-03-2023
URL
此产品已被浏览584
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,106
图片 105,812
书籍 19,707
相关文件 98,683
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!