图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,113
图片 106,522
书籍 19,312
相关文件 97,274
Video 1,393
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
باتاس
小组: 的地方 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

باتاس

باتاس
باتاس گوندێکە سەر بە شارەدێی #هەریر#ە، کەوتۆتە نزیک قەدپاڵی چیای هەریر، باتاس پڕە لە دیمەنی دڵگیرو جوان، بەهۆی ئەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چڕی دانیشتوانەکەی باتاس لەگەڵ هەریر ڕووی لە زیادبوون کردووە خەریکە بڵێین هیچ ڕووبەرێکی ئەوتۆ لە نێوانیان نەماوە کە بتوانین لێرەدا ئاماژە بەژمارەیەک بکەین، بۆیە ئێستا گوندی باتاس لەگەڵ شارەدێی هەریر ئەوەندە لە یەکتر نزیک بۆتەوە هەردووکیان پێکەوە لە یەک پارچه و یەک شارەدێ ئەچن، باتاس گوندێکە نزیکەی 1000 خێزان لە خۆ ئەگرێت، باتاس پێگەیەکی زۆر گرنگی هەیە لە ڕووی بایەخی جوگرافی و کشتوکاڵی و ئاژەڵداریەوە، #دەشتی هەریر و باتاس#یش ناوبانگی تایبەتی خۆی هەیە لە ڕووی فراوانیەوە خاکێکی بە پیت و پڕ بەرەکەتە، چەندەها بەرووبوومی کشتوکاڵی لێ دێتە بەرهەم، وە لە ڕووی بەخێوکردنی سامانی ئاژەڵیشەوە ئه و دەشتە لە چەندەها شوێنی جیا جیا بووەتە لەوەڕگا.
باتاس وەک لەسەر زاری کەسانی بەتەمەن و خاوەن ئەزموون له و گوندە ئەگێڕنەوە بە تایبەتیش بەڕێز (نەبی تەها سورچی) و بەڕێز (عەبدولڕەزاق عەبدولڕەحمان سورچی) ئاماژە بەوە ئەکەن کەوا (باتاس) ووشەیەکی لێکدراوە، کە لە دوو ووشەی (با) + (تاس) پێک هاتووە کە هەر لە سەرەتای مێژووی ئاوەدانیەوە ئه و ناوەیان وەک سەرچاوە لەوەوە وەرگرتووە کەوا ئەوکاتی ڕەشە (با) ی تووند هەڵیکردووە کە خەڵکەکەش له و سەردەمی دا (تاس) ەیان لە سەر بووە، ئیتر لەگەڵ توندی ڕەشە (با) یەکە (تاس) ە لەسەری خەڵکەکە فڕیوون، ئیتر ئەوکات وا دیارە خەڵکەکە وایان پێ باش بووە هەر لەبەر ئەمە ئه و دوو ووشەیە لێک بدەنەوه و بیکەن بە (باتاس) کە له و کاتی تا ئێستاش ئه و ناوە هەر به و شێوازە پشتاو پشت به و گوندە لکێنراوە. وە لە قەدپاڵی چیای هەریر بەرامبەر بە گوندی باتاس شوێنەوارێکی زۆر دێرین هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان کە ئەویش دەرگایەکی لە بەر هەڵکەندراوه و وێنەی کەسێکی کڵاو ئاسنینیلەسەرە کە شیرێکی بە دەستەوە گرتووە، وێنەکە لە کەسێکی پاسەوانی بەر دەرگا ئەچێت، خەڵکی دەڤەرەکە به و شوێنەوارە دێرینە ئەڵێن (دەرگای کافران) بەڵام وێنەی سەر دەرگاکە بە هۆی ئاڕاستە کردنی گولە تەقاندنەوە بۆ مەبەستی نیشانە تێ گرتن خەریکە وورد ووردە لە ناو بچێت، ئەویش بە هۆی ئەوەی کە لە لایەن هاووڵاتیانی دەڤەرەکە بە تایبەتیش ئه و ساڵانەی کەلە سەردەمی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە چەک و تەقەمەنی بەهۆی شەڕە یەک لە دوای یەکەکانەوە کە یەخەی ئەم ووڵاتەی گرتبوو زۆر ببوو، بێگومان ئەمە کاریگەری زۆری هەبوو بەسەر داڕمان و لە ناوچوونی وێنەی سەر دەرگاکە.
گوندی باتاس بۆ دەڤەری هەریر تەنانەت سەنتەرێکی کارگێڕیش بووە بەڵام لە ساڵانی سیەکان دوا بە دوای ئەوەی هەریر کراوەتە ناوچە سەنتەرە کارگێڕی یەکە لە باتاس گواستراوەتەوە بۆ هەریر، وە یەکەم قوتابخانەش له و دەڤەرەدا لە ساڵی 1924 هەر لە گوندی باتاس کراوەتەوە کە ئێستاش ئه و قوتابخانەیە لە پرۆسەی خوێندن درێژەی هەیە.
وە هەر لە مێژووی ئه و دەڤەرەدا لە سەرووبەندی شۆڕشی بیست دژ بە داگیرکردنی بەریتانیا لە عێراقدا شەڕی سوپای ئینگلیز کراوه و تەنانەت فڕۆکەش لە سەر دەستی پاڵەوانی ئه و دەڤەرە کەوتۆتە خوارەوە، هەر لە له و گوندە لە سەروبەندی سەدەی نۆزدەهەمی ڕابردوودا هاووڵاتیانی مەسیحیش ژیانیان بە سەر بردووە، وە هەر لە سەرووبەندی ساڵانی هەشتاکانیش خەڵکانی مەسیحیش شان بە شانی دانیشتوانی دەڤەرەکە بەرەنگاری لەشکری عێراق بوونەتەوە تەنانەت لەخوار گوندی باتاس نزیک گردی (تلێ) چەندەها شەهیدو برینداریان داوە وەک نموونە بۆ مێژوو له و قوربانیانەش باوک و کوڕێک بووە، باوکەکە بەناوی (مەغدید) بووه و کوڕەکەشی بە ناوی (شێخە) بووە. گردی(تلێ) ش درێژیەکەی بە ڕووبەری کیلۆمەترێک ئەبێت کە دەکەوێتە خوارەوەی گوندی باتاس کە ڕووبەری پانیەکەی 600 مەتر دووجا ئەبێًت، مێژووی ئه و گردە بە دڵنیاییەوە کەس نازانێت بۆ کەی دەگەڕێتەوە بەڵام پێش گوندی باتاس ئه و ئاوەدانیەی لێ بکەوێتەوە سەرەتا خەڵکەکە لە دەورو بەری ئه و گردە نیشتەجێ بووینە، بەڵام وەک کەسانی بە تەمەن و خاوەن ئەزموون له و گوندە باسی لێوە دەکەن بەهۆی زۆرو بۆری مشک و جورجەوە ژیان لەوێ زۆر بە زەحمەت کەوتبوو، بۆیەخەڵکەکە شوێنەکەی خۆی لەوێ بە درێژایی کیلۆمەترێک بە ناچاری دوور خستۆته و هەر بۆیە بۆ مەبەستی نیشتەجێ بوون هاتوونەتە گوندی باتاس وەک ئێستا ئه و هەموو ئاوەدانیەی لێ کەوتۆتەوە، وە سەر بەرزایی ئه و گردە کە دیمەنێکی زۆر سەرج ڕاکێشی هەیە بە تایبەتیش لە وەرزی بەهاردا هەم بووەتە شوێن سەیرانگای خەڵک و هەم بووەتە شوێن لەوەڕگا بۆ ئاژەڵ، وە گردی (تلێ) کەوتۆتە نزیک دوو مەزارگەی پیرۆز کە ئەوانیش (مەزارگەی شێخ پیربال) و (مەزارگەی شێخ سالار) وە هەروەها دانیشتوانی ئه و گوندە باس لەوە دەکەن کەوا لە ساڵانی هەشتاکان جارێکیا ن شۆڤەڵ لە بەشێکی بچووکی خوار لێواری گردی (تلێ) ی داوه و هەندێ شتی کۆنیان وەک مۆری و مەرجان و گۆزه و بابەتی تر دۆزیوەتەوە 0 گوندی باتاس لە ساڵانی هەشتاکان iمن لە یادمە لە کانیە فراوانەکەی (سارد ئاو) مەلەوانگەیەکی بە ڕووبەری سەد مەتر دووجا لێ بوو خەڵکەکە نەک هەر لە گوندی باتاس بەڵکو لە هەریرو دەوروبەرەکەشی دەهاتن بۆ مەلەوانی کردن کە ئێستاش مەلەوانگەکە لە شوێنەکە نەماوە بەڵام کانیەکە کە پێی دەڵێن (سارئاو) ئاوێکی زۆرو ساف و پێگەردو سازگاری وەک و جاران هەر لێ هەڵ دەقووڵێت و لەجۆگەلەیەکی دوورو درێژ بە نێو ڕەزو باخچە جوانەکانی گوندی باتاس ڕەت دەبێت و خەڵکەکە بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت. لە دوایدا ئەڵێم گوندی باتاس بە دیمەنە دڵرفێن و جوانی باغەکانی و کانیە سازگارەکانی و خاکە فراوان و تیشە شاخاویەکەیەوە هەمیشە بووەتە جێگای ئاسوودەیی بۆخەڵکەکەی.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览685
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | نووسینی حاته‌م باتاسی
挂钩项目: 3
小组: 的地方
城市: Herîr
广场:
普罗旺斯: United Kingdom
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 08-02-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on08-02-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):08-02-2022
URL
此产品已被浏览685
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.120 KB 08-02-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,113
图片 106,522
书籍 19,312
相关文件 97,274
Video 1,393
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!