جۆری وشە: ناو
واتا: 1-قورساغ؛ وەج و ڕێز. 2- متمانە؛ باوەڕی.
نموونە: پیاوێکی بە ئیحتوبارە.[1]
نموونە:
نە ڕەزیل و چرووک بە، نە دەست بڵاو. بابم دەیگوت: (دەوڵەمەندی خەسیس و فەقیری سەخی دەبێ هەردووکیان بۆ بابیان عاقڵ کرێن). ئەگەر هەتە، ببەخشە؛ بەڵام بە ئەندازە. پاشەڕۆژت لە بەر چاو بێ؛ دنیا بێئیحتوبارە. ئەگەر بتوانی شتێکت پەزمەندە هەبێ بۆ لێقەومان و نەدار بوون. ئەگەر نیتە و فەقیری، چاو لەوانە مەکە زۆریان هەیە و زۆر خەرج دەکەن.
#چێشتی مجێور#
[2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!