دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیتەدی شەهیدانی کۆدار:
یادی هەڤاڵ سیروان ئاریۆ لەیلاخ و ئامەد شاهۆ بەرز ڕادەگرین
لە پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی هەڤاڵ سیروان ئاریۆ لەیلاخ (کەیوان سەرابی) و ئامەد شاهۆ (کامیل ئۆمیدوار)، یادیان بەرز ڕادەگرین و بە ڕۆحی ئازادکردنی شەنگاڵ، بەڵێنی درێژەپێدانی تێکۆشانیان دووپات دەکەینەوە.
هەڤاڵ سیروان وەک کادیرێکی پێشەنگی تەڤگەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەموو بوارەکانی خەبات خاوەن ڕەنج و بەرهەمی مەزنە کە لە 2003ی زاینی بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان دەبێ و چەند ساڵێک لەپێناو گەل و نیشتمان و دۆزی ڕەوای گەلی کورد لەبەندیخانەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران خۆڕاگری بێ وێنە تۆمار دەکات و بە ساڵان لە گۆڕەپانی چاپەمەنی پژاک و ڕێکخستن کردنی گەلی ڕۆژهەڵات، تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و هزری بەڕێوە دەبات و وەک شۆڕشگێڕێکی ڕۆشنبیر و قەڵەم بە دەست، بە ئەوینەوە هزر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ لەئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.
شەهید سیروان وەک کادیرێکی پێشەنگی کوردستان شوێنپەنجەی لەتێکۆشانی ئازادیخوازی لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەرچاوە و لەناو دڵی هەڤاڵان و گەلەکەی جێ گرتبوو. بە ڕۆحێکی فیدایی و قارەمانانە هەمیشە بەشداری ئەرک و بەرپرسیاری شۆڕشی کردووە. هاوکات لەدامەزراندنی کۆدار خاوەن ڕۆڵ و پێگەی بەرچاوەو وەک ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆدار ئەرکی برەودان بە تێکۆشان هەڵدەگرێت و بەرپرسیارانە خزمەتی گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
شەهید سیروان و ئامەد وەک کەسەیاتیەکی دڵسۆز و شۆڕشگێڕ سنوورە دەستکردەکانی داگیرکەران دەبڕێنێت و لەساڵی 2015 بە ڕۆحێکی بەرپرسیارانە بۆ پاراستنی گەلەکەمان لەباکووری کوردستان، ڕوو لە بەستای سەر بە شەرناخ دەکەن و لە 13ی مژداری 2015 لەئەنجامی هێرشێکی دڕندانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا شەهید دەکەون.
لەکاتێکدا یادی ئەو دوو شەهیدە نەمرەی گەلەکەمان بەرز ڕادەگرین، ئەمڕۆ هاوتەریبە لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندەی مەزنی گەلەکەمان دەلال ئامەد کە لەکەسایەتی ئەو سێ فەرماندە شەهیدەی گەلەکەمان سەرجەم شەهیدانی ئازادی وەبیردێنیەوە. هاوکات لەپێنجەمین ساڵڕۆژی ئازاد کردنی شەنگاڵ لەدەست چەتەکانی داعش ئەم ڕۆژە مێژووییە لەگەلەکەمان پیرۆز دەکەین، بە تایبەت ئەم دەستکەوتە مەزنە بە فیداکاری و خۆڕاگری شەهیدانی وەک، دڵگەش، کۆسار، دەڵال، سیروان، عەگید و ئامەدەکان دەستەبەر بووە.
بۆیە داوا لەگەنجان و ژنان دەکەین کە بە هەموو هێزیانەوە خاوەندارێتی لەرەنج و دەستکەوتی شەهیدان بکەن و بە بەشداربوونیان بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشان خەونی شەهیدان بە دی بهێنن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!