图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,374
图片 105,182
书籍 19,478
相关文件 97,477
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دوو باز پێکەوە
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوو باز پێکەوە

دوو باز پێکەوە
دوێنێ ئەو دەمەی کۆچی دەکرد شەو
بۆ موژدەی بەیان لە قاسپەی دا کەو
چوڕڕە پۆپنە کەوتەوە سەما
بە هێز دەیسیڕاند ڕۆژە شەو نەما
چاوی خەواڵووم لە خەو ڕاپەڕان
چوم بۆ دەشت و دەر بۆ سەیر و گەڕان
چاوم پێکەوت بە زەردێکەوە
گوفتوگۆیان بوو دوو باز پێکەوە

بازی یەکەم
برادەر تاکەی ژینی خۆڕایی
وێڵگەرد و چۆڵ بڕ دوور لە ئاوایی
تەواوی ژینت قەڵشە بەرد جێتە
کێوی زانیوتە نەزان و شێتە
شمەک چڵکن و ئەندام دژوێنی
لە کوێ شیو دەکەی تێدەوەشێنی
چیاو و کەژ دەگری دەفڕی لە خۆوە
کەوێک قوو ت دەدەی بە پەڕ و پۆوە
نەخواردەمەنیت پوخت و پاراوە
نە هەرگیزماڵت گەسک دراوە
نە کوورە و کورسی بە سارد و سەرما
نە باوەشێنێ لە جەنگەی گەرما
شەو بە تاریکی لەو چۆڵ و هۆڵە
سەرینت بەردە و دۆشەگت خۆڵە
بە گاڵەی کوندێ دەنووی سەری شەو
بە ناڵەی درنج هەڵدەستی لە خەو
نە ژەمێکی باش دێتە بەر دەستت
نە کەس ئاگادار لە نیست و هەستت
هەزار نەخۆشی و سەر ئێشە بگری
بێ داو و دەرمان نەش مری دەمری
لە کاری چەتوون کێ یاریت دەکا
کێ لە ڕاست دوژمن داشداریت دەکا
کەواکەت شڕ بێ کێ بیکا پینە
ئەوە سەگ مەرگە هەر نێوی ژینە
ئەمن وەک تۆ بێپیشە و ئاکارم
لێم نابیەی بڵێم تیرەی باڵدارم
بۆ ئاسوودەیی هیچ تێناکۆشی
بۆیە لە ژینت نابینی خۆشی

بازی دووەم
تا بشتم نیە مەمشێلە ئیدی
بە تەوس و پلار مەمکوژە چیدی
لەت لەتە جگەر لێم مەدە تەشەر
سەد هێندی کوتت بێکەسم و بێدەر
ئەتۆ وەکوو خۆم نازانی من چیم
بە چەند ئاخ و داخ لە دنیا دەژیم
پێم خۆشە ئەمنیش وە خۆشی گەڕێم
ئەگەر دەزانی کوانێ شوێن و ڕێم
دەرمان کە دەردم برای چاکم بە
تا دەمرم برام ئەتۆ کاکم بە

بازی یەکەم
پێت خۆشە تووش بی شوێنی ڕزگاری
لەگەڵ من وەرە بچینە شاری
لە کۆشکی شادا پاڵکەوە بێخەم
لەگەڵ کوڕی شا دەبیتە هاودەم
لە سەر تەختی زێڕ هەڵنیشە تاوێ
لە سەر دەستی شا بچۆرە ڕاوێ
لە بەر بریسکە هەڵنیشە بە شەو
گوێت لە شمشاڵ بێ هەتا کاتی خەو
لە بان لیسی زێو بە سەرینی قوو
بنوو بە خۆشی هەر بەیان بەربوو
سەرپەنجەت دەکوشن هەڵت دەسێنن
سنگە مریشکت بەرچا بۆ دێنن
زەنگوڵەی زێڕت لە قاچی دەکەن
زڕە باڵت بێ هەڵپاچی دەکەن
چەن ماڵ تەرخانی ڕۆژی پێویستیت
لە کن شا لە ڕووی زۆر خۆشەویستیت
جێگایەک بێشێ چ ژوور چ دەرت
چل دەرمان فرۆش دەگاتە سەرت
کاتی سەرما و سۆڵ لە پەنا سۆبە
ڕاکشێ و دەت شێلێن نۆکەر بە نۆبە
بە چلەی هاوین گەرما و کوڵەکوڵ
نیسێت لێ دەکا شا بە چەتری گوڵ
هەر مانگی تۆنێک شەکر بۆ چینە
دەت دەنێ کامی سپیە و شیرینە
هەرچی دەتەوی هەرزان و تاڵان
دەسا بابدەین لە شەققەی باڵان

بازی دووەم دەپرسێ
ئەو شارەی گوتت شاری بازانە؟
پاشای ئەو شارەش بازی چازانە؟
دەست و پێوەندی هەموو هەر بازن؟
لە ڕێی نیشتمان سەر پردە بازن؟
ئەو شەکری گوتت باز دەیدا بە پیاو؟
باز دەمان داتێ کە باب و پڵاو؟
دەرمان باز دەیکا ساز بۆ زام و ئێش
دەس کوژی بازە دەمان هێننە پێش
تەختی زێڕ، زێڕی خاکی خۆمانە
وەستای زەنگی زێر کاکی خۆمانە
باز هەڵی دەکا چرا بە شاباڵ
بازە لێدەدا بلوێر و شمشاڵ
بە زمانی بازان دەمان دوێنن
بە ڕووی خۆشەوە دەکارمان دێنن
بۆ باز ڕاو دەکەین کەوی بۆ دەگرین
لە خاکی خۆمان دەنێژرێین بمرین؟

بازی یەکەم
ئەوە تۆ شێ تی یان وا دەنوێنی
ئەو وتانە چن دەیان ڕاوێنی
کەی باز شای بووە تا ئێستە بی بێ
بیسراوە کێوی تانج و تەختی بێ
کوا ئەو هۆشەیان دروست کەن شاران
هەر بازیان گوتوە ماڵ لە نزاران
چۆن پیاو نەخوێنی هەڵدەکا چرا
هۆشت لە کوێیە بەش خورا برا
ئێمە و دروست کەین لیسی زێو بۆخۆ
بۆ هۆش و خۆش ت هاوار و ڕۆڕۆ
زانستی دەوێ دروست کەی چەتر
خوێندنی دەوێ کارخانەی شەکر
دەندوکی بازی بۆ شمشاڵ نابێ
زێر لە خاک دەرهێن دەبێ زانا بێ
ئێمە و زەنگی زێر دەنگ بداتەوە؟
پێم وایە گێژی خەو دەتباتەوە
ئەوانە بۆمە گەلێک حەستەمن
ئەوی من دەڵێم ڕۆڵەی ئادەمن
خوێندنیان هەیە و ڕێگا دەزانن
ئارەزووی هەر کار بکەن دەتوانن
هەموو تیرەیەک براو کۆمەڵن
لە داوای بەشدا لە مەیدان کەڵن
خوێنیان دەرێژن لە سەر تۆزێ بەش
لە ڕێی ئازادی بێسەر دەکەن لەش
فرۆکەیان هەن کە لێی دەخوڕن
ئەوان لە ئێمە چاتر دەفڕن
گەڕۆکیان هەیە خۆی ببزوێنێ
هەزاری وەک مە بە جێ دەمێنێ
شتێکیان هەیە کاری کارەبا
وتەی کوێستانی بۆ گەرمێن دەبا
لە هەر کوێ بدوێن لێرە گوێت لێیە
پاک دەن گ و باسی سەر زەوی پێیە
کوڕیان دەنێرن پیشان فێر دەبێ
هۆز ئەگەر وابێ گر چوو تێر دەبێ
زێڕی خاکی مە ئەو دەری دێنێ
نەوتی ئێمەیە ئەو دەیسووتێنێ
کن هێلانەکەت پڕە لە جیوە
دارستانەکەت خڕە لە میوە
زەڕنیقی تۆیە لە پێشتی دەبەن
خوێی خاکی تۆیە لە چێشتی دەکەن
دەکاری دێنن بە خۆبەخۆیی
تۆ کەنگێ کردت گردەوە کۆیی
بنێشتی تۆیە دەیکەن بە ئامراز
بەبەنی خۆتە دەدروون چاوی باز
پێویستە ئێمە وشەی وان فێربین
لە کاری وان دا ئازاو دلێر بین
سەد هەزار بازی تیژباڵ و ڕاوی
بوونە نۆکەریان تۆ بە جێ ماوی
سەر بەستی بۆ باز چۆن دەبێ کاکە
ئەوی من دەڵێم وا بکەی چاکە

بازی دووەم
کەوا بێ هۆش و بەستە زمانین
بێکارە و خوێڕی و جێگەی گەمانین
پیشەی وان بۆمە ڕێگەی تێ نەبرێ
پاشا لە بەر چی ئێمە ڕادەگرێ
ئێمەی بۆ دەوێ بە کاری چی دێین
بۆ ئەو نازانێ ئێمە چین و کێین
لە ڕووی چی بۆچی؟ بۆ خۆشەویستین؟
بۆ کام کاری ئەو ئێمە پێویستین؟

بازی یەکەم
تۆ ئەوڕۆ برام هۆشت لە کوێیە
باسی ڕۆستەمە نێرە یان مێیە
ئەمن پێم گوتی ئەو خاک و موڵکە
ئەگەر تۆ هەتە بۆ ئەو بە کەڵکە
گیانی خاکەکەت دەکێشێ بۆ خۆی
دەزانی خاوەن ئەگەر بێ ئەتۆی
چاوت دەبەستێ هەر ئەو بناسی
ڕێت لێ ون دەکا کورت و بڵباسی
دەتنێرێتە ڕاو کەوی بۆ بگری
مەرگ بۆ ئەو هات، دەبێ تۆ بمری
بە شەڕمان دەدا بە یەکمان دەگوژێ
بۆ سەر خۆشی خۆی خوێنی مە دەمژێ
ئێمە هەر بۆیە دەکا پەروەردە
لە گیانی یەکتر ببینە جەردە
دەبێ ڕووی خۆشت دەگەڵ بنوێنێ
تا دین و دنیات لە چنگ دەردێنێ

بازی دووەم
ئەوا تێگەییم لە کاری گێتی
ئەم جارە گیانە من تۆم پێ شێتی
ئەوەش دەزانی و بۆشیان خەریکی
لە پیکیش دەدەی هەم لە ماپیکی
ئەوی تۆ دەیکەی من بم کردایە
نێویان دەنام کەر لە سەر دنیایە
چ دەبێ نەچی نۆکەری شاکەی
دەس کەی بە کار و ڕوو لە خوڵاکەی
بێی لەگەڵ منا بچینە ڕازان
بۆ برایەتی ببینین بازان
لە دەوری یەک لەو چیا بەرزانە
هەرچی باز هەیە بکا هێلانە
لێک کۆبینەوە و شارێ بکەین ساز
خوێندن دابنێین بە زمانی باز
هەموو جوچکمان پێیان بخوێنین
لە سەر پیشەو کار دایان مەزرێنین
دەندووکیان تیژکەین بۆ مێشکی دوژمن
دەرکەین نەتەوی لە سوچ و قوژبن
هەرچی دەمان بێبەختی کەین لە خۆ
دەقات زیاد بکەین باڵ و پەڕ و پۆ
پیرۆزەی پیرۆز پێی بەرین پەنا
لە ژێر سایەی خۆی بمان کاتە شا
ئیدی نەچیە لای دوژمنی خوێنی
لەو بابەتەوە ئەمجار نەمدوێنی
نامووس باشترە لە باب و دایی
ئەو نی یە بۆیە دەکەی گەدایی
هەتا نەمان بوو وەک تۆ هەناو کەم
باز بوو دەی بەخشی تانج و تەختی جەم
باز بنیشتبا لە سەر سواڵکەرێ
دەبوو بە خاوەن تەخت و ئەفسەرێ
سەد دار پیر دەبوو بە ئاواتەوە
جارێک باز ئەوی بە سەر کاتەوە
ئێستە تۆمان هەی بۆیە تەواوین
بۆیە لە کن سەگ پیس و گڵاوین
دڵخۆشیم دەدەی، دین و دنیاکەم
بۆ تۆزێ شەکر پێش کێشی شاکەم؟
بڕۆ تۆ ڕەگی مەردیت مردووە
نازانی زانا چۆنیان فەرمووە
پیاو کێوان بەشان بگوێزێتەوە
ئەندامی لە نێو خوێن بتلێتەوە
لە بری نان بخۆی خۆلەمێشی بۆر
ژەهری هەلاهیل بکەی بە پێخۆر
بۆ کەوش دڕوو بکەیتە سەر پێ
بچیتە ناو خیز لەباتی دەر پێ
زستان وشکە بەند هەڵت لەرزێنێ
هاوین جەنگەی کار نۆبەتێت بێنێ
کەوای نەداری بکەیتە بەرت
کڵاو بە بزمار بدەن لە سەرت
لەگەڵ ئەژدیها بت پێچنە نێو غار
لە چاڵت بخەن لەگەڵ سەگی هار
هەموو خوێی دەریا بکەیتە چاوان
سەد ساڵ بەندی بی بێ سووچ و تاوان
باڵت بوەرێ پەک بخا بۆ ڕاو
هێلکەت بگنخێ لە بەر سوورە تاو
بە سەری پیری دە جوچکت بمرێ
چەنگاڵت کۆڵ بێ کەوێکی نەگرێ
وێڵگەرد و بێ جێ گەڕان لە هەردان
لەسەر خۆڵ خەوتن سەر لەسەر بەردان
لە ڕژد و سەختا هێلانە کردن
نە وەک نۆکەری بێگانە کردن
من کە ئەوەم بیست مات و سەرگەردان
بیری ڕووناک و بازی بن بەردان!
دیارە باڵندەش هیندێک بەبیرن
هێندێکیش لە ناو نەزانی گیرن
کە خورد بووم دیتم ئەو دوو بالدارە
یەکێک ئاغایە و یەکیک هەژارە

#هەژار موکریانی#[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览748
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | ئالەکۆک
挂钩项目: 1
小组:
No specified T3 49: No specified T4 1017
No specified T3 51: No specified T4 1032
No specified T3 53: No specified T4 1033
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 03-03-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on04-03-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览748
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,374
图片 105,182
书籍 19,478
相关文件 97,477
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!