图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,490
图片 105,104
书籍 19,507
相关文件 97,765
Video 1,412
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵیادی ڕاپەڕینی پڕشکۆی باشووری کوردستان بەرز و پیرۆز ڕادەگرێ
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵیادی ڕاپەڕینی پڕشکۆی باشووری...

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵیادی ڕاپەڕینی پڕشکۆی باشووری...
دەقی پەیامەکەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
گەلی خۆراگری کوردستان
راپەڕینی پڕشکۆ و پڕ لەسەروەری نەتەوەیی لە باشووری کوردستان کە لە 5ی ئازاری 1991 لە دژی ڕێژیمی بەعسی فاشیست وەگەر خرا، نووختە وەرچەرخانێکی گرنگی مێژوویی لە بزاڤی کورد دا پێکهێنا، ئاورینگی مەشخەڵی ڕاپەرین لە #ڕانیە#ی سەربەرزەوە دەستی پێکرد و لە ماوەیەکی کەم دا شار بە شار و گوند بە گوندی باشووری کوردستانی لە #زاخۆ# تا #خانەقین#ی گرتەوە، و لە هەمان ساڵ دا بە ئازادکردنی شاری #کەرکووک#ی هەردەم کوردستانی گەیشتە چڵەپۆپەی خۆی و بە گڕی بابا گوڕگوڕ ئاگری نەورۆزی ئازادی و سەربەستی هەڵگیرساند، لە ڕاپەرین دا بەرخۆدانی خەڵک و پێشمەرگەی باشووری کوردستان لەپەڕی هێزەوە بوو و جێگای ستایش و پێزانینن، بەڵام مەخابن ڕێژیمی بەعس ئەمجارە بە لێشاو هێرشی هێنایەوە سەر باشووری کوردستان، کە ئیتر کورد لێرەوە بڕیارێکی نەتەوەیی دەرکرد و ئەویش تەسلیم نەبوون بوو، بۆیە کۆڕەوی میلیۆنی کوردان وەک گەورەترین حەرەکەی نافەرمانی مەدەنی لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد و کوردستان دێتە ئەژماردن.
سەرەتا ڕاپەڕین و دواتر کۆڕەوکە توانیان سەرەنجی ڕای گشتی جیهانی بۆ لای دۆزی ڕەوای کورد ڕابکشێن، و ئەم هاودەنگی و تەباییە لەگەڵ ئەم گشتە زەخت و گوشارە گەورە جەماوەرییەی کوردان لە دەرەوە و ناوخۆی کوردستان توانی زۆرترین پشتیوانی دەرەکی بۆ دۆزی کورد دەستەبەر بکات، و ئەم دەنگە بەهێزە حەقخوازییەی نەتەوەی کورد گەیشتە گەروەترین ناوەندەکانی بریاردانی جیهانی، لە ئاکام دا ئەنجوومەنی ئاسایشی جیهانی لە کۆبوونەوەیەکی خێرا دا بڕیاری دا بە دەرکردنی پەیمانی 688 و دیاری کردنی هێڵی 36 و ناوچەی دژە فڕین و ئارام و پاراستنی مرۆیی بۆ بەشێکی زۆر لە خاکی باشووری کوردستان، کە لە ئەنجام دا یەکانگیری نەتەوەیی و سازانی نێوان حیزبی و ناوماڵی کوردی باشووری کوردستانی لێکەوتەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا دوابەدوای ساغبوونەوەی سیاسی بەرەی کوردستانی بە کۆدەنگیەوە یەکەم هەڵبژاردنی دێموکراتیک لەمێژووی کورددا ئەنجام درا و پارڵمانی دیفاکتۆی هەرێمی کوردستان وەک مەرجەعی یاسایی و پاشان دامەزراوەیەکی سیاسی_ نەتەوەیی واتە حکومەتێکی دیفاکتۆ لە باشووری کوردستان لەسەر ئەرزی واقع تا ساڵی 2003 بۆ کورد ساغ بکاتەوە و بیکاتە ئەمری واقع، کە دواتر لە دوای ڕوخانی ڕێژیمی بەعس لە ساڵی 2005 ئەنجوومەنی حوکم و نووسینەوەی دەستووری عێراقی ئەم حکومەتە دیفاکتۆیەی هەرێمی کوردستان کرا بە فەرمی و دێژوور و لە دەستووری عێراقی فیدراڵ دا دانی پێدانرا و کورد لە باشووری کوردستان بۆوە خاوەن ستاتۆیەکی نەتەوەیی و دانپێنراوی حقوقی نیمچە سەربەخۆ لە مێژوودا، کورد لە سەر ئاستی ناوخۆی عێراقیش دا بۆوە خاوەن پێگەی بەهێزی سیاسی و وەزنێکی قورس لەناوهاوکێشەکانی ناوچەیی دا.
ئازادی خوازان!
ئێستا باشووری کوردستان تاکە پەناگا و پشتیوانی هەموو تاک و پارت و ڕێکخراوەکانی چواربەشی کوردستانە کە بە هۆی زوڵم و زۆرداری دەسەڵاتەکانی حاکم بەسەر بەشەکانی تری کوردستان دا ڕووی تێدەکەن، بۆیە هەڵدەگرێت هەموو بە هومێدەوە لێی بڕوانن و بە هەموو توانامانەوە هەوڵی پارێزگاری کردنی بدەین.
بە خۆشیەوە دوای ڕاپەرینی باشووری کوردستان و سەقامگیر بوونی و ئەزموونێکی دووردێژی حوکمرانی کە لە ناوچە دا نموونەیەکی تا ئاستێکی بەرز سەرکەوتووە، هاوکات لە ڕۆژئاوای کوردستانیش گەلی کورد توانیان خاوەندارێتی لە ئیرادەی نەتەوەییان بکەن و وەکوو دواهەمین قەوارەی سیاسی دیفاکتۆ لە سیستەمی خۆسەر دا خۆیان سازبدەن.
لە ساڵرۆژی ڕاپەرینی پڕ لە حەماسەت و خۆراگریدا  پێویستە بە کورتی ئاماژەش بەوە بکەین کە کۆماری کوردستان وەک یەکەم ئەزموونی حوکمرانی مۆدێڕنی کوردی کە خاوەن سیستەمی مووئەسساتی دیفاکتۆ بوو، و بنەما فکری و فەلسەفیەکانی و ئەزموونی 11مانگی کۆماری میللی و دیفاکتۆی کوردستان بوونە هۆی سەرچاوەی ئیلهام و میناک و هەوێن بۆ ئەمرۆی کورد و دوارۆژی هەر چواربەشی کوردستان، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک دامەزراوەی دێژووری دانپێدانراوی حقوقی و سیستەمی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان وەک ئەزموونێکی نوێی دیفاکتۆ دوو نموونەن کە لەسەر هەمان ڕێگا و مەش و ڕێباز و ئەندیشەیی بەرزی کۆماری کوردستان دامەزراون، کە هیواخوازین بتوانرێت ئەزموونی کۆمار لە هەردوو بەشە گەورەکەی کوردستان واتە ڕۆژهەڵات و باکووریش بە کردەوە چێ بکرێت و نەتەوەی کوردیش خاوەندارییەتی لە سەروەری سیاسی و نەتەوەیی خۆی بکات.
لەم بۆنە پیرۆزەی یادی ڕاپەرین دا، داواکارین لە پارت و لایەنەکان و جەماوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە سوود وەرگرتن لە نەخشەرێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ساغکردنەوەی حکومەتی دیفاکتۆی، تەوافقی، ئینتقالی، وە لە تەبعیددا، هەموو هەوڵ و تەقڵایان بخەنەگەڕ تاکوو بتوانن مافی قایم بەزاتی کورد لەشکلی مومکین و
واتە خۆبەرێوەبەری خۆجەییدا مسەوگەربکەن.
لەکۆتای دا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاست هەموو شەهیدانی ڕاپەڕینی 1991ی باشووری کوردستان سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنیت و دەستکەوتە مەزنەکانی پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەرین کەسەرمایەی سیاسی و نەتەوەی و مەعنەوی گەورەی کوردن لە چواربەشی کوردستان دا بەرز و پیرۆز دەنرخێنێت.
سەرکەوێ بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئاشتیخوازی کورد لە کوردستانی گەورە
بەرز و پیرۆز و شکۆدار بێت یادی ڕاپەرین
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
5ی مارسی 2022[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,085
HashTag
挂钩项目: 3
Publication date: 05-03-2022 (2 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژ هەژار 14-03-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on15-03-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览1,085
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,490
图片 105,104
书籍 19,507
相关文件 97,765
Video 1,412
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!