ئەم پیاوە ناناسم
رۆژێک کوێخا حەوێز ئەچێتە لای جەنابی مەلای گەورە لە کۆیە، مەلا سەدیقی نازەنینی لە لا ئەبێ لە تەنیشت جەنابی مەلاوە دائەنیشێ، کە کوێخا حەوێز ئەچێ(موقتەدیری کوڕی جەنابی مەلاش) لەوێ ئەبێ کوێخا ئەڵێ: من ئه و پیاوە نا ناسم دەست بۆ مەلا سەدیق درێژ ئەکا موقتەدیر ئەڵێ: ئەم کرمانجە چەند کەرە ئەوە مەلا سەدیقی نازەنینە، کوێخا حەوێز ئەڵێ: خوێندەواری هەیە موقتەدیر ئەڵێ: کوڕە شتێک لەبەر بابمەوەیە، جەنابی مەلا ئەڵێ: نا نا کوڕم بەرمەوە نی یە لە تەنیشنمەوەیە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(52)[1]