ئاغا بەخێرهاتن
لە زمانی(عەبد جاسم)ەوە مامۆستا تاهیر ئەحمەد حەوێزی نووسیویەتی، ئەڵێ: ڕۆژێک دوو چاوەش هەر یەکە سواری ئەسپێک بوون جل وبەرگێکی چاکیان لەبەرە ڕوو ئەکەنە دیوەخانی شاخەپیسکە، کوێخا زوو ئەزانێ چین و ئەچێ بە پیریانەوە ئەڵێ: ئاغا بەخێرهاتن فەرموون ئەوانیش کە ئەوەیان دیت سەبر سەبر زوڕناکەیان خزاندە ناوپشتێنەکەیان و شاردیانەوە، ئیتر دۆشەکیان بۆ داخراو دانیشتن، پاش تۆزێ کوێخا ڕووی تێکردن ووتی: ئاغا جەنابتان لە کوێ دێن و بۆ کوێ ئەچن ووتیان: لەبەری مەرگەوە دێن بۆ دەشتی هەولێر ئەچین، بۆ نیوەڕۆ پڵاو ساوەر و گۆشت مریشکیان بۆ لی نرا دووای نان خواردن سواربوون ڕۆیشتن یەکێک لە کوڕەکانی کوێخا حەوێز ووتی: بابە خۆ ئەوانە ئاغا نەبوون چاوەش بوون، کوێخا ووتی: کوڕم ئەمزانی چاوەشن بەڵام ئەگەر وام نەکردبایە ئەبوو سێ چوار لیرەیان بدەمێ ئێستا بەمستە ساوەرێک و مریشکێک لە کۆڵم بوونەوە له و دەمەشا هیچ پارەم بەدەستەوە نەبوو بیان دەمێ.
سەرچاوە: خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(59-60)[1]