图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوەیەکی مێژوویی و زانستی بۆ نەورۆز
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەکی مێژوویی و زانستی بۆ نەورۆز

خوێندنەوەیەکی مێژوویی و زانستی بۆ نەورۆز
خوێندنەوەیەکی مێژوویی و زانستی بۆ نەورۆز
م. ی بەختیار قاسم ڕۆستایی/ فاکەڵتی پەروەردە - زانکۆی #سۆران#

نەورۆز بۆنەیەکی نەتەوەیی و هێمای ئازادی و سەربەستی گەلێکی ستەمدیدەیە، نەورۆز (خاکەلێوە) یەکەم مانگی ساڵنامەی کوردی و سەرەتای ساڵی نوێی کوردییە و مێژووەکەی بۆ سەرەتا و دەسپێکی دامەزراندنی (دەوڵەتی ماد 700- 550 پ.ز) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە، هەر لەکۆنەوە نەورۆز وەک ئەفسانە و داستانێکی قارەمانییەتی گەلێکی ستەمدیدە بە چەندین جۆری جیاواز بەشێوەی پشتاوپشت گێڕدراوەتەوە. لەم لێکۆلینەوەیەدا بەپشتبەستن بە کۆمەڵێک سەرچاوەی زانستی وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەدرێنەوە وەک: ئایا ڕیشەی مێژوویی بۆنەی نەورۆز بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێتەوە؟ ئایا نەورۆز وەک چەمک و ناو بەچ واتایەک هاتووە؟ و نەورۆز چ پەیوەندییەکی بە مێژووی سیاسی و کەلتوری گەلانی ناسراو بە (هیند- و ئارییەکان)ەوە هەیە؟ هەروەها بۆ وەڵامدانەوەی کۆمەلێک پرسیاری تر لە چوارچێوەی ئەم بابەتە و زانیارییەکان شرۆڤەیان بۆ کراوە و لەکۆتاییدا ئەنجامەکانی خراونەتەڕوو.

لەڕووی مێژووییەوە بەپێی ناوەڕۆکی بەشێک لە ئەفسانە و بۆنە و یادەکانی گەلانی ناوچەی (ڕۆژهەلاتی نزیکی کۆن) بەتایبەتی گەلانی (سۆمەری و بابلی/ لە باشوری ولاتی دوو ڕووبار) بۆنە وجەژنێکی ساڵانەی تایبەتیان هەبووە کە لەسەرەتای وەرزی بەهاردا بووە کە دانیشتووانی شار و ئاواییە سۆمەرییەکان تیایدا دەردەچوون بۆشوێنی تایبەت و خۆشی و مەراسیمی تایبەتیان ئەو بۆنە بەهارییە هەبووە کەوا لای سۆمەرییەکان بە (ئەکیتو A- ke- to/) و لە زمانی ئەکەدی بەشێوەی (زاگموککۆZa- g- mu- kk-u/ ناو هاتووە)
ئەمە زیاتر وەک نەریت و بەشێک لە کەلتوری هەردوو گەلی ناوبراو بووە، نەک بە هێمای شۆرش و بەرخودان و سەرکەوتن.

بەپێی بیروباوەڕی گەلانی کۆن سروشت و هێزی سروشت کاریگەریی زۆر بەسەر لایەنی ئایین و داب و نەریت و شێوازی هزر و تێڕوانینی تاکی کۆمەڵگادا هەبووە بۆیە مرۆڤی کۆن زیاتر ئاوێتەی سروشت بووە، و لەسەردەمانی دواتر بەپێی (ئایینی زەردەشت)ی بەتایبەتی لەسەردەمی ”مادەکان/ کە بەیەکێک لە نەژاد و ڕەچەڵەکی کورد دادەنرێن و بۆ گەلانی ناسراو بە هیند- و ئەوروپییەکان دەگەڕێنەوە، “ولە بنەماکانی ئاینی زەردەشتی چوار ڕەگەزی سروشت (ئاو، هەوا، خاک، ئاگر) بە گرنگ و پیرۆز لەقەڵەم دراون ئەمەش بۆ گرنگی ئەم ڕەگەزە سروشتیانە بۆ بەردەوامی ژیان بووە، نەک بە مەبەستی پەرستش، کە هەندێ کەس لە ئێستادا بەهەڵە لەم بنەمایە تێگەیشتووە، چونکە بەهیچ شێوەیەک (ئاگر) لە ڕیزی (کۆمەلەی خواوەندان/ ناشاساتیا، ڤارۆنا، ڤیندرا، ئاهورامزدا، میترا، ...) ی کۆمەلەی گەلانی (هیند و ئارییەکان) بەتایبەتی (مادەکان) ناوی نەهاتووە، کەواتە ئاگر نەپەرستراوە بەڵکو وەک ڕەگەزێکی گرنگ بۆ سەرچاوەی (ڕووناکی و وزە) لەقەڵەم دراوە, و لەکاتی ئەنجامدانی مەراسیمی ئاینی بەتایبەتی نوێژکردن ستایشی (ئاهورامزدا) وەک هێزی چاکە و (ئەهریمەن) وەک هێزی خراپە و شەرانگیز کراوە. دەکرێ بەهۆی ئەوەی کەوا لە پەرستگاکانیاندا بەردەوام ئاگری تیا هەڵکراوە و نەیانهێشتووە دابمڕکێتەوە و لەبەرامبەر ئاگردان سرووتە ئاینییەکانیان خوێندووە بۆیە ئەم بۆچوونە هەیە کەوا گوایە ئاگریان پەرستیووە، بەلام ئەمە تەنها بۆچوونێکە و وەک باسمان کرد بەهیچ شێوەیەک ناوی ئاگر لەنیو کۆمەلەی خواوەندانی گەلانی (هیند و ئاری) نەهاتووە.

سەبارەت بە چەمک و ناوی (نەورۆز) هەندێ کەس دەلێن گوایە ئەمە ناوێکی فارسییە، ئەم بۆچوونە زانستی نییە، بەپێی توێژەر محمدامین هەورامی، ووشەی نەورۆز لە دوو بڕگە پێکهاتووە یەکیان (نو Nu) بە واتای (ئێستا/ نوکە/ هەنوکە) و لە زمانی ئینگلیزیشدا ووشەی (ناو Now) و لە فارسیشدا ووشەی (أکنون) بەهەمان واتا هاتووە، سەبارەت بە بڕگەی دووەم (ڕۆژ) بەپێی بەشێک لە توێژەران، ووشەیەکی ئاڤێستاییە و بە واتای (ڕۆشنایی) و لە هیندی کۆندا بە (ڤرەج Vraj) ولە پەهلەویشدا بە(هڤەرخ شیت) و لە زمانی فارسی نوێشدا بە (خۆرشید) هاتووە.

سەبارەت بە ناوەکانی (کاوەی ئاسنگەر) و (زوحاکی ستەمکار) کە ناویان لە داستان و هەندێجاریش وەک ئەفسانە ڕووداوەکانیان گێڕدراونەتەوە، ئەو بۆچوونەی کە هەندێ کەس پێان وایە کەوا (زوحاک) ناوی کۆتا پاشای دەوڵەتی مادە، ئەمە هەڵەیە و هیچ بنەمایەکی زانستی نییە، چونکە کۆتا پاشای دەوڵەتی ماد هەروەک مێژوونووسە گریکییەکان (هیرۆدۆت و کتزیاس) لە سەدەی پێنجەمی پ.ز باسیان لەوە کردووە کەوا کۆتا پاشای مادەکان (ئەستیاگس) بوو و ئەم پاشایە لەگەڵ فەرمانڕەوا ناوچەییە یاخییەکان و ئەو سەرکردانەی هەوڵی پشت لێکردنیان هەبووە بەتووندی سزای دەدان نەک گەلەکەی، کەواتە ناوی ئەم پاشایە هیچ پەیوەندییەکی بە (زوحاک)ەوە نییە، جگە لەمەش لەڕووی چەمکەوە فەرهەنگی زمانی فارسی ناو و ووشەی (کاوە)ی تیا نییە، بەلام ئەم ناوە لەناو فەرهەنگی زمانی کوردیدا چەندین سەدەیە بوونی هەیە.

لەڕووی مێژووی سیاسییەوە لەنێو بۆچوونەکان ئێمە ئەو بۆچوونە بە پەسەند دەزانین کەوا مێژوو نووسان و پسپۆران ئاماژەیان پێکردووە، بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان، ئاشورییەکان لە سەردەمی دەوڵەتی نوێ بەتایبەتی لە قۆناغی ئیمپراتۆریەت (725- 612 پ.ز) پاشا ئاشورییەکان هەوڵیاندا سنووری دەوڵەتەکەیان زۆر فراوان بکەن ئەمەش لەسەر حسابی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کەوتبوونە باکور وباکوری ڕۆژهەلات، (ئۆڕارتۆ, ماننائی و مادەکان /لە کوردستان) بەپێ سەرچاوەکان پاشاکانی ئاشوری چەندین جار لەشکرکێشیان کردۆتە سەر ناوچەکە و دەیان هەزار کەسیان وەک دیل و کۆیلە بردووە بۆ ولاتی خۆیان بۆ نمونە لە تۆمارێکی ساڵنامەی پاشا (تیگلات بلازەری سێەم) دا هاتووە کەوا دەڵێت ”لەشکرکیشیم کردە ولاتی ماد کە گەلەکەی بە هێز و توانا ناسراون و دوای دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکانیان توانیم (65000) کەس لە دانیشتوانی شار و ئاواییەکاندا بەدیل بگرم و بۆ پایتەخت (نەینەوا) ی ڕاپیچ کران، “ هەروەها (سەرجۆنی ئاشوری 725- 712 پ.ز) لە تۆمارێکی خۆیدا باسی لەوە کردووە کەوا”دوای لەشکرکێشی و ملکەچ پێکردنی دانیشتووان چیاکانی باکورم بە خوێنی دانیشتووانەکەی سوور کردووە.

هەروەها بەپێی زۆربەی توێژەران بۆ نمونە ساهز و باقر، 6 پاشاکانی دەوڵەتی ئاشوری نوێ بە دڕندەترین شێوە دیلەکانیان سزاداون بەشێوەیەک کەوا بەپێی ناوەڕۆکی بەشێک لە دیمەنی سەر تابلێت و نەقش و نیگاری سەر دیواری کۆشک و تەلاری سەردەمی ئاشورییەکان وێنەکان ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە کەوا سەربازانی سوپای ئاشوری دوای بەستنەوەی چوار پەلی دیلەکان ئەندامانی لەشیان بەتایبەتی (گوێ، لووت، و زمان) یان دەبڕن و ئەمەش لە نووسراوی بەشێک لە پاشاکانیاندا هاتووە و ئاماژەی بۆ کراوە، 7 چەندین شەر و پێکدادان لەنیو پاشا ئاشوریەکان ودانیشتووانی کۆنی ئەو سەردەمی کوردستان (ئۆرارتۆ، ماننائی، و ماد) ەکان ڕوویداوە چەندین جار دانیشتووان هەوڵی ڕزگاری و سەربەخۆییان داوە، تاوەکو دواجار کەسایەتیەک بەناوی (دیاکۆ/ کەیقوباد) توانیویەتی دانیشتوانی ولاتی ماد لە ساڵی (700 پ.ز) یەک بخات و لەژێر دەستەیی چەندین ساڵەی زەبر و زەنگی (دەوڵەتی ئاشوری) ڕزگاریان بکات و بەمەش مادەکان توانیویانە بناغەی دەوڵەتێکی بەهێز دروست بکەن کە سنووری دەسەڵاتیان تەواوی ناوچەکانی (بانی ئێران و باکوری ولاتی دوو ڕوبار) واتە (هەموو خاکی کوردستان و چەندین ناوچی تر)ی لەخۆ گرتبوو.

کەواتە پەسەندترین بۆچوون بۆ سەردەمی (کاوەی ئاسنگەر) و چیڕۆکی ڕزگارکردنی کۆمەلگا ستەمدیدەکەی سەردەمی (دیاکۆ/ کەیقوباد) دامەزرێنەری دەوڵەتی مادە، و سەبارەت بە گۆڕانی ناوەی (کاوە) بۆ (دیاکۆ/ کەیقوباد) دەکرێ بەهۆی ئەوەی کەوا ئەو ڕووداوە لە کۆندا نەنووسراوەتەوە و تەنها وەک چیڕۆک و بەشێوەی پشتاوپشت نەوە لەدوای نەوە گێڕدراوەتەوە، ئەوا دەکرێ ناوی کەسایەتیەکە لەکاتی گێڕانەوەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتبووبێت بەتایبەتی کە ماوەی زیاتر لە دوو هەزار و حەفت سەد ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە.
کەواتە نەورۆز بە پێوەری مێژوویی و بەڵگە زانستییەکان لە ئێستادا پەیوەستە بە نەتەوەی کورد و هێمای نوێبوونەوە و بەرخودان و هەوڵ و تێکۆشانە.

$سەرچاوەکان$
1/ النعیمی، ڕاجحە خضر عباس، اڵاعیاد فی حضارە بلاد الرافدین (دمشق، صفحات للدراسات والنشر) 47- 48.
2/ بۆ ناوی کۆمەلەی خواوەندانی گەلانی (هیند و ئاری) یەکان وهێما و دروشمەکانیان بڕوانە: بختیار قاسم عبداللە، شارستانییەتی سەردەمی میتانی (1500- 1265 پ.ز)
نامەی ماستەری بلاو نەکراوە (زانکۆی سۆران 2017) 62- 63.
3/ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مەراسیمە ئاینییەکانی زەردەشتیەکان بڕوانە: الشفیع الماحی احمد، زەردەشت و زەردەشتییەکان (و: محمد حسن، لە: زمانی عەرەبییەوە، #هەولێر#، نووسینگەی تەفسیر 2019) 120- 124.
4/ دیاکۆنۆف، م. ا، مێژووی ماد لە زنجیرەی میژووی کەمبریج (و: عەبێد سەرخابی، لە: زمانی فارسیەوە، دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان 2013) 143.
5/ بڕوانە: ڕیبر جعفر احمد البرواری، الحملات العسکریە اڵاشوریە علی کردستان (911- 612 ق.م) (#دهۆک#، دار الموکریانی 2012) 133- 136.
تێبینی: ئەم سەرچاوەیەی سەرەوە (ریبر جعفر/ الحملات اڵاشوریە علی کردستان) لەبنەڕەتدا نامەی ماستەری ناوبراوە لە فاکەڵتی ئاداب/ زانکۆی دهۆک ئەنجام دراوە.
6/ طە باقر، مقدمە فی حضارات القدیمە- المجلد الثانی (بیروت دار الوراق 2011) 436- 437، و
هاری ساغز، عضمە ێ شور (و: خالد اسعد و احمد غسان، لە: ئینگلیزیەوە، دمشق دار ڕسلان 211) 125- 128.
7/ بۆ وێنەی شێوازی سزادانی دیلەکانی (ماد و ئۆڕارتۆ) یی لەلایەن ئاشوریەکان بڕوانە:
دیاکۆنۆف، م. ا، مێژووی ماد لە زنجیرەی میژووی کەمبریج (و: عەبێد سەرخابی، لە: زمانی فارسیەوە، دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان 2013) 81 , و احمد محمود الخلیل، تاریخ اسلاف الکرد (اربیل، دار موکریانی 2013) 224.
8/ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مێژووی سیاسی دەوڵەتی ماد بڕوانە: دیاکۆنۆف، م. ا (پ7) 142- 147، و احمد محمود الخلیل (پ7) 266- 270.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览376
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری زانکۆی سۆران
挂钩项目: 4
小组: 文章
书: 历史
城市: 索朗
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 28-03-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on28-03-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):28-03-2022
URL
此产品已被浏览376
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.136 KB 28-03-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!