ڕاپەرین و شۆڕشە کوردیەکان لە مێژوودا
-ساڵی 522 پ.ز شۆڕشی سەرکردەی میدیی دێئوماد(گۆمادا) لە سەردەمی قەمبیزی دووەم.
-ساڵی521 پ.ز شۆڕشی سەرکردەی میدی فرائورت(فەروەرتیش) لە سەردەمی داریوشی یەکەم.
شۆڕشی سەرکردەی میدی چیسەر تۆخمە ئەویش لە سەردەمی داریوشی یەکەم.
-330 پ.ز ڕاپەرینی ئاریۆ بەرزەن دژی ئیسکەندەری مەکەدۆنی لە لوڕستان.
ڕاپەرینی مادە بچوکەکانی ئورمیە دژ بە ئیسکەندەری مەکەدۆنی.
-520 ز شۆڕشی مەزدەک و مەزدەکییەکان بەرامبەر قوبادی پادشای ساسانیە فارسەکان.
– 662 تا 750 ز ڕۆڵ و ڕاپەرینەکانی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خۆراسان و جزیرێی باکور و شەڕی زاپ دژی ئەمەوییەکان.
-816 تا 838 ڕاپەرینی کوردە خورەمدینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خۆراسان بە سەرکردایەتی (بابەک) دژی خەلیفەی عەباسی موعتەسەم باللە.
-838 تا 841 ز ڕاپەرینی ئێزدییەکان دژی عەباسییەکان.
-سەدەی(10 و 11)ی زاینی ڕاپەرینی یارسانییەکانی لوڕستان بە سەرکردایەتی جەلالە خانم و کوڕەکەی شاخۆشین دژی عەباسییەکان.
-1262 ڕاپەرینی کوردانی موسڵ دژی مەغۆلەکان.
-1506 تا 1511 ڕاپەرینی ئێزدییەکان دژی سەفەوییەکان.
-1574 ڕاپەرینی عەڤدال خانی بەدلیسی دژی سوڵتانی عۆسمانی مورادی یەکەم.
-1596 ڕاپەرینی خێڵی میللیەکان بە سەرکردایەتی محەمەد میللی میری خابور دژی عۆسمانییەکان.
-1620 ڕاپەرینی کەلەش عەبدی یەکەم دژی عۆسمانیەکان.
-1608 شۆڕشی یەکدەست دژی سەفەوییەکان و شەڕی دمدم.
-1607 ڕاپەرینی میر عەلی ناسراو بە جان پۆلات لە حەلەب.
-1740 ڕاپەرینی میر بشاری میللی و میر مەحمود دژی عۆسمانیەکان.
-1765 ڕاپەرینی خێڵەکانی میللی بە سەرکردایەتی تەیمور بەگ(زۆر تەمەر پاشای میللی) دژی عۆسمانیەکان کە توانیان لە حەلەب تا موسڵ و لە ئامەد تا دێرەزور بخەنە ژێردەستی خۆیان.
1765 ڕاپەرینی خێڵەکانی جیهان بەگ لە مەلەدی (مەلاتیا)
-1789 ڕاپەرینی خێڵەکانی ڕەشکۆتا و خەرزان بە ڕێبەرایەتی فەرحۆ ئاغا و قاسم خەرزی لە نێوان ئامەد و سێرت دا.
1794 ڕاپەرینی خێڵەکانی زەرکان و تیرکان لە ئامەد.
1806 ڕاپەرینی عەبدولرەحمەن بابان لە سلێمانی.
-1811 شۆڕشی ئەحمەد پاشای بابان لە سلێمانی.
-1815 ڕاپەرینی میللیەکان بە سەرکردایەتی ئەیوب کوڕی تەمەری میللی.
-1819 شۆڕشی سیواس دژی دەوڵەتی عۆسمانی.
-1829 ڕاپەرینی جزیرێ باکوری کوردستان دژی عۆسمانی.
-1834 1837 ڕاپەرینی میر محەمەد پاشای ڕەواندز
-1837 1843 ڕاپەرینەکانی ئێزدیەکان بە تایبەت لە شنگال دژی عۆسمانیەکان.
– 1842 1848 ڕاپەرینی میر بەدرخان میری بۆتان کە دوواین میری کوردی میرنشینی بۆتان بوو.
-1843 ڕاپەرینی جۆلەمێرگ.
-1854 1864 ڕاپەرینی یەزدان شێر لە هەکاری و بۆتان.
-1877 1888 ڕاپەرینی بادینان و بۆتان و هەکاری.
-1879 ڕاپەرینی عۆسمان بەگ و حسێن بەگ(نەوەکانی بەدرخان)
1880 1881 ڕاپەرینی شێخ عوبەیدوللای نەهری لە شاری شەمدینان و بۆتان.
-1889 ڕاپەرینی نەوەکانی بەدرخانییەکان(مەدحەت و ئەمین عالی بەگ) باوکی میر جەلادەت و کامیران بەدرخان دژی عۆسمانییەکان.
-1905 ڕاپەرینی جەلالییەکان لە ئارارات دژی دەسەڵاتدارانی عۆسمانی.
-1905 ڕاپەرینی کوردانی دێرسیم دژی دەوڵەتی عۆسمانی.
-1906 ڕاپەرینی بشارێ چەتۆ لە بەدلیس.
-1906 ڕاپەرینی میللییەکان بە سەرکردایەتی ئیبراهیم پاشا سەرۆک عەشیرەتی میللیە کوردەکانی نیشتەجێی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان.
-1907 ڕاپەرینی خێڵەکانی موسڵ کە درێژبوویەوە بۆ مووش و ئەرزەرۆم.
-1913 ڕاپەرینی بەدلیس بە ڕێبەرایەتی شێخ سەلیم و شهاب الدینی نەقشەبەندی لە ویلایەتی سێرت.
-1914 ڕاپەرینی بادینان بە سەرکردایەتی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی.
-1916 ڕاپەرینی کوردانی دێرسم و ئەرزنجان بە سەرکردایەتی عەلی ئاغا و پاشا ئاغا و فندک ئاغا و سەید ڕەزا دژی تورکەکان.
-1918 ڕاپەرینی جەوهەر ئاغا شکاکی برای سمکۆی شکاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-1919 ڕاپەرینی خێڵەکانی گۆییان دژی ئینگلیزەکان کە بۆماوەی زیاتر لە 6مانگ بەردەوام بوو و گوندەکانیان بە فڕۆکە بۆردومانکران، لە ویلایەتی شرنەخ و زاخۆ درێژبووەوە تا سەرسەنگ و سوارەتۆکا.
-1918 1919 ڕاپەرینی یەکەمی شێخ مەحمودی بەرزنجی دژی ئینگلیزەکان.
-1919 ڕاپەرینی نەوەکانی ئیبراهیم پاشای میللی دژی تورکەکان.
-1921 شۆڕشی کۆچگیری کوردانی عەلەوی لە سیواس تا دێرسم دژی تورکەکان.
-1922- 1924 ڕاپەرینی دووەمی شێخ مەحمودی حەفید دژی ئینگلیزەکان، بەهۆی ئەوەی خۆیان لە بەڵێنەکان لادا کە
بڕیاربوو لە باشوری کوردستان و عێراق ئۆتۆنۆمی پێ ببەخشن.
-1923 ڕاپەرینی بەیاندوور بە سەرکردایەتی سلێمان عەباس لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی داگیرکاری فەرەنسیەکان.
-1924 ڕاپەرینی ئێزدیەکانی شنگال بە سەرکردایەتی داودێ داود دژی ئینگلیزەکان.
-1925 ڕاپەرینی شێخ سەعیدی پیران لە ئامەد.
-1925 ڕاپەرینی خێڵەکانی گارزان و ڕەشکۆتان و ڕامان لە قوبینی سێرت لە باکوری کوردستان دژی دەوڵەتی تورک.
-1926 ڕاپەرینی دووەمی سمکۆی ئاغای شکاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-1927- 1933 شۆڕشی لوڕییەکان بە سەرکردایەتی ژنە شۆڕشگێڕ قەدەم خێر لە لوڕستان و ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-1927 1930 ڕاپەرینی ئارارات لە ئاگری بە ڕێبەرایەتی ئیحسان نووری پاشا.
-1930 ڕاپەرینی ستەورێ بە سەرکردایەتی تەوفیق عیسا دژی دەوڵەتی تورک.
-1930 ڕاپەرینی سەید و بەرازان، لە نێوان بەدلیس و ئەرزەرۆم بە سەرکردایەتی فەرزەندە بەگ و سەیدخانی ئوسفی سەیدۆ و عەلیجان بشار.
-1932 ڕاپەرینی جەعفەر ئاغا سوڵتان لە هەمەدان و کرماشان.
-1932 ڕاپەرینی چیاکانی ساسۆن لە باتمان بە سەرکردایەتی عبدالرەحمان ئاغا دژی دەوڵەتی تورک.
-1932 1934 ڕاپەرینی بارزانیەکان بە سەرکردایەتی ئەحمەد بارزانی دژی ئینگلیزەکان.
-1935 ڕاپەرینی ئێزدییەکان دژی داگیرکاری بەریتانی.
-1937 1938 ڕاپەرینی دێرسم بە ڕێبەرایەتی سەید ڕەزا.
-1946 ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بە سەرکردایەتی قازی محەمەد.
-1956 ڕاپەرینی جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرکردایەتی عەزیز بەگ.
-11 ی ئەیلولی1961 گەڕانەوەی کوردانی باشور بۆ خەباتی چەکداری دژی حکومەتی عێراق.
-1963 ڕاپەرینی کوردە فەیلیەکانی گەڕەکی کوردان(عگد الاکراد) و (شارع الکفاح) لە بەغدا لە شوباتی 1963 دژی کودەتای بەعسییەکان.
-1975 دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دەستپێکردنی خەباتی چەکداری دژی ڕژێمی عێراق.
-1979 خەباتی چەکداری بە سەرکردایەتی دکتۆر عەبدولرەحمەن قاسملۆ دژی ڕژێمی مەلاکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-1984 شۆڕشی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بە ڕێبەرایەتی عەبدوللا ئۆجالان لە باکوری کوردستان دژی دەوڵەتی تورکیا کە تا ئێستاش بەردەوامە.
-1991 ڕاپەرینی کوردانی باشوور دژی ڕژێمی سەدام و دروستبوونی قەوارەیەک.
-19 ی تەمموز ی 2012 ڕاپەرینی کوردانی ڕۆژئاوا لە قامشلۆ و کۆبانێ و عەفرین تا دیمەشق.
-2004 دەستپێکردنی شۆڕشی پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران.
-19 مانگی 7 2004 دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرێکانی و کۆبانێ.
ئێمە کۆڵنادەین یان سەردەکەوین یان سەردەکەوین.
بێگومان ڕاپەرینەکان زۆر لەمانە زیاترن بەڵام ئەمانە هی هەرە گەورە و کاریگەر و دیارن.[1]