دەقی ڕاگەیەندراوی پاژک:
ئێمە 73 هەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ 4 نیسان، لەسەرەتادا لە ڕێبەرمان، لە گەلی کورد، ژنان و گەنجانی کورد و لە تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین. 4ی نسان، ڕۆژی مزگێنی سەرلەنوێ هەبوون و ژیانەوەی کوردە، ڕۆژی ئافراندنی ژیانی ئازاد و ئەوینی ژنانی کوردە.
لە مێژووی گەلی کورد و ژنانی کورددا هاتنەبوونی ڕێبەر ئاپۆ خاوەنی ڕاستیەکی گەورە و واتایەکی قوڵە. لەبەر ئەوەی گەلی کورد لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە لەدایکبوونی خۆی دەبینێت. بە ڕۆژی ڕزگاری لە ژیانی کۆیلەیی و بێ ناسنامەیی دایدەنێت. لەرووی پێناسەکردنی ناسنامەی کۆمەڵایەتی، کولتوری، زانستی، فەلسەفی و مێژووییدا ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی بووە هێمای سەرەتایەکی نوێ لە کوردستان. ئه و سەرەتایە بە ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەرایەتی ئێمە گۆڕدرا بۆ ڕێنێسانس و نوێبوونەوەی گەلی کورد، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی ئازادیخواز.
لەکاتی دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ هەبوونی کوردایەتی لەبەر سنوورەکانی لەناوچووندا بوو. سیاسەتی پاکتاو و داگیرکاری لە ئاستێکی مەترسیداردا لەسەر کوردستان پەیڕه و دەکرا. بەتایبەتی دەوڵەتی تورکی فاشیست، پاکتاوکەر و دەوڵەتانی دیکە کە لە کوردستان داگیرکاریان گرتووەتەبەر کوردیان بە مرۆڤ، بە کۆمەڵگایەک دانەدەنا. تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئه و چەواشەکارییە هزرییانەی دەوڵەتە داگیرکەر و پاکتاوکەرەکانی هەڵوەشاندەوە. لە مێشک و دڵی ژناندا، گەنجان و گەلی کورددا هیوا، بڕوا و دڵنیایی ژیانی ئازادی چاند. بۆ تێکشکاندنی ئه و چەواشەکاریانە ڕێبەر ئاپۆ لە تەمەنی 7 ساڵیەوە دەستی بە شەڕێکی گەورە لە دژی ڕەگەزپەرەستی و دواکەوتوویی کۆمەڵایەتی کرد. لەپێناو ژیانێکی ئازاد و یەکسان، بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەک ببێتە خاوەنی بیر و بڕوایەکی دیموکراتیک و تاکی سۆسیالیست لە تەمەنێکی کەمدا بەرامبەر ناحەقی وەستایەوە و هەرگیز دەستبەرداری پەیجوری و خەونەکانی منداڵی خۆی نەبوو و وەک منداڵێک ناپاکی لە خەونەکانی نەکردبێت لە مێژوودا دەناسرێت.
لەدایکبوونی کورد بە ڕێبەر ئاپۆوە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە جیهاندا گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە ناو گەلانی جیهاندا بووەتە خاوەنی پێگەیەکی شکۆدار. پڕۆژەی ژیانی ئازاد و یەکسانی ڕەگەزی لە لایەن تەواوی گەلان و بە تایبەتی ژنانەوە بووەتە جێگەی سەرنج. بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆوە فەلسەفەی لە مەرگ ژیان ئافراندن، وەک کوتورێکی ڕیشەدار لە کوردستان دەژی. هزرەکانی ڕێبەر ئاپۆ تادێت لەناو گەلاندا بڵاودەبێتەوە، کاریگەری بەرەوپێشچوونەکان لە کوردستان دیار و بەرچاو دەبێت. ئه و بەرەوپێشچوونانە لە هەموو کەس زیاتر کاریگەری گەورە لەسەر ژنان دادەنێت. لەبەر ئەوەی ژنان ئازادی خۆیان لە ئەندێشەی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن. لەبەر ئەوەش ئەمڕۆ نەک هەر ژنانی کورد، ژنانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و جیهان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی دەکەن. کۆبوونەوە بە دەوری ئەندێشەکانی ڕێبەر ئاپۆ هیوایەکی گەورەی بە مرۆڤایەتی و ژنان بەخشیوە. هەر بۆیە هێزە هەژمۆنخوازەکانی جیهان ئەندێشەکانی ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر سیستمی دەسەڵاتداری خۆیان و بیرکردنەوەی پیاوسالار بە گەورەترین مەترسی دادەنێن. بۆ ئەوەی ئه و کاریگەرییە گەورەیە تێکبشکێنرێت بە شەڕ، کوشتن، تاڵان و کولتوری دەستدرێژی لە کەسایەتی ژناندا هێرش دەکەنە سەر بەها کۆمەڵایەتی و مێژووەکەی.
رێبەر ئاپۆ هەموو ژیانی خۆی بۆ ئازادی ژن، ئازادی گەلی کورد و مرۆڤایەتی ڕێکخستبوو. بۆ ئەوەی ئەوە سەربخات، باوەڕ و هیوای سەرلەنوێ زیندوبکاتەوە تێکۆشان و بەرخودانێک کە نمونەی لە جیهاندا نییە هێنایە ئاراوە. ڕێبەرایەتیمان ئەوەی 24 ساڵە لە گرتووخانەی ئیمراڵیدا لە ژێر ئەشکەنجەیەکی دژواردا لە پێناو ئازادی ژن-کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی درێژە بە بەرخودانی مێژوویی خۆی دەدات. لە بەرامبەر بەرخودانی مێژوویی و بێ هاوتای ڕێبەر ئاپۆ ژنان، گەنجان، گەلی کورد و دۆستەکانی، لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بە قەرزار دەبینن. هەڵوێست و گیانی تێکۆشان لە 8ی ئادار و نەورۆزدا هاتە ئاراوە پێداگری ئازادی ڕێبەرایەتی بوو. پێداگری لە تێکۆشان، بەرخودان و مسۆگەرکردنی سەرکەوتن لە دژی سیاسەتی پاکتاوکاری و داگیرکاری بوو. ئێمە له و بڕوایەداین ئه و تێکۆشانەی لە ئێستا بەدواوەش بکرێت بە هەم گیان دەبێت، وەک چۆن گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەگەڵ گەل ئاگری تێکۆشانیان بەرزکردەوە، ئەوان بە پێشەنگایەتی ژنان سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن.
ئێمە وەک پارتی ئازادی ژنانی کوردستان لەسەر ئه و بنەمایە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە 50 ساڵەی بزوتنەوەی ئاپۆگەری بە واتای مێژوویی قوڵ دەژین. جارێکی تر دەڵێین ئازادی جەستەیی ڕێبەرمنان لەم ساڵە دژوارەی تێکۆشاندا ئامانجی سەرەکیمانە. به و بیر و باوەڕەوە ئێمە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ژنان، گەنجان و گەل و دۆستانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!