دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
خانەوادەی خوالێخۆشبوو عبداوی ابراهیم ڕەشو
بنەماڵەی پێشمەرگەی دێرین عبداوی ابراهیم
خەمبارودڵگرانین بۆ کۆچی دوای تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی سەرەتاییەکانی سنوری بادینان (عبداوی ابراهیم ڕەشۆ)میرانی بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەوسەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەواده و بنەماڵە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی پێشمەرگەی سەرەتاییەکان عبداوی ابراهیم دەکەین خوازیارین دواکۆستی خانەوادەتان بێت و ڕۆحی تێکۆشەری دێرین عبداوی ابراهیمبەبەهەشتی بەرین شادبکات
خوالێخۆشبوو یەکێکە پێشمەرگەسەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان لەسنوری بادینان وتێکۆشەرێکی دێری سەردەمی شاخ و خەباتی پێشمەرگایەتیە و لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەربوه و وکەسایەتیە کی دیاری سنوری بادینانە و خۆشەویستی هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی بوه و برای شەهیدی عومەر ابراهیم ڕەشۆ یە خۆشەویستی هاورێ و هەڤاڵەکانی بوە بۆیە لەدەست دانی ئەم تێکۆشەرە شۆڕش گێڕە خەسارەتێکی گەورەیە لەیەکێتی ولەسنوری بادینان و گەلەکەشمان. خوای گەورە سەبوری هەموولایەک بدات
اناللە وانا الییە ڕاجعون
مەکتەب ڕێکخستن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]