بەڕێزان/ سەرنووسەر و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی ڕۆژنامەی (#خەبات#)
ئەمڕۆ(63)ساڵ بەسەر دەرچوونی ڕۆژنامەی (خەبات) ڕەت دەبێ، ئەو کاروانەی وێرای کۆسپ و بەربەستی زۆر بەردەوام بووە و توانیویەتی وەک ڕۆژنامەیەکی ڕەسەن خزمەت بە بواری ڕۆژنامەگەری و ڕۆشنبیری بکات.
تەمەنی پڕ بەخششی(خەبات)شایەتی گرنگی و ڕۆڵی بەرچاوی دەدەن لە بەرەوپێشبردن و پەرەگرتن و دەوڵەمەندکردنی ڕەوتی ڕۆژنامەوانی بەتایبەتی و بزاڤی ڕۆشنبیری بە گشتی، بۆیە (خەبات)بەردەوام خاوەن سیستەم و پلانێکی پیشەوەرانە و ڕێکوپێکە بەو پێیەی پەیرەوی پرەنسیپ و ئیتیکی ڕاستەقینەی ڕۆژنامەوانیی دەکات بە ڕەچاوکردن و بەهەندگرتنی مسداقیەت و بەرپرسیاریتی.
رۆژنامەی(خەبات) لە هەموو ڕوویەکەوە خزمەتی گەنجینەی کولتووری و ڕۆشنبیری نەتەوەیی گەلەکەمانی کردووە، لەوانەش لە ڕووی زمان و مێژوو و بە ئەرشیفکردن، هەروەها سەرچاوەیەکی مێژوویی و ئەکادیمی و مەعریفیشە بۆ توێژی میدیاکاران و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیستان، بۆیە هەمیشە مایەی ڕێز و ستایش و شانازییە.
لە (63)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی(خەبات) وێرای پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەو پێشچوونی ڕۆژنامەکە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ڕۆژنامەی(خەبات) دەکەین و، دەستی ماندووبونتان دەگوشین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن…
دەزگای ڕۆشنبریی و ڕاگەیاندنی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
4ی نیسانی 2022
[1]