图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,701
图片 105,970
书籍 19,729
相关文件 98,906
Video 1,422
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیەوە 10-04-2022
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیەوە 10-04-2022

ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیەوە 10-04-2022
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#:
وەک پیشەی هەمیشەیی، ستران عەبدوڵا، لەسەر پەلاماردانی پارتی بەردەوامە. ئەمجارەیان داستانی کۆڕێی پێشمەرگە دلێرەکانی کوردستانی کردووەتە بیانوو. لەمەیاندا تێکچوونی باڵانسی خۆی و تەگبیرکەرانی بەڕوونی وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە. ئەم قسانەی دوایی ستران، لەسەر یەک گریمانەی خواروخێچ هەڵچنراون ، گوایە پارتی دەیەوێت دەستکەوت و ئازایەتی خەڵکی تر بۆ خۆی بەرێت!! گریمانەکە بوختانێکی ئاشکرایە بە دوێنێ و بەتەواوەتیش دژبەرە لەگەڵ وەزعی ڕاهینی کوردستاندا.
پێش ئەوەی وەڵامێکی سەرپێی ئه و گریمانە و لادیوارە خوارخێچ و پەلامارانە بدەینەوە، با جارێ لە خودی بیانووەکەوە دەست پێ بکەین؛ خەڵکی کوردستان و هەموو ئەوانەی کەمێک ئاگاداری ڕووداوەکانی کوردستانن دەزانن، داستانی کۆڕێ، پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردە و فەرماندەکانی پارتی بە هاوکاریی ژمارەیەک پێشمەرگەی لایەنەکانی دیکە و بە خوێنی ئاڵی شەهیدانی ئه و داستانە تۆمار کراوە. ئەمە مێژووە.. حەقیقەتی مێژوویی، بوختانی وەک ئەمانەی سترانی پێدەکرێت و، بۆ ڕازیکردنی ئەم و ئه و دەشێوێندرێت، وەلێ بە هیچ کلۆجێک کاریگەریی لەسەر کرۆکی حەقیقەت و ڕاستی ڕووداوەکان و لێکەوتەوە مێژووییەکانی نابێت.
پارتی، کە لە یەکەمین ڕۆژییەوە تا ئەمڕۆ، متمانەی زۆربەی خەڵکی کوردستان و نەتەوەی کوردی هەیە، چ پێویستیەکی بەوەیە خۆی لە کاری خەڵکی دیکە بکاتە خاوەن؟ پارتی، کە ئەم هەموو سەروەرییە مێژووییە و خاوەنی دەستکەوتی زۆری نیشتیمانیی و نەتەوەییە، چۆن دەچێتە ئەقڵەوە خۆی بکاتە خاوەنی کارە سەقەتەکانی خەڵکی دیکە؟ مێژووی کوردستان شاهیدە، پارتی هەمیشە دەستپێشخەری داکۆکی لە کوردستان و خەڵکەکەی بووە و سەربەستانە هەڵویستی وەرگرتووە، خۆیشی بە خاوەنیان زانیووە و دیفاعی لێکردوون و ئامادەی لێکەوتەوە و باجەکەشی بووە، ئەوە خەڵکی دیکەن پێویستیان بە چاوەڕێی ئەنجامەکان و لاساییکردنەوە و کڕین و فرۆشتن هەبووە و هەیە، ئاقیبەتی لاساییکردنەوە و سەوداکاریش دیارە و هەر ئەوەی لێ شین دەبێت کە ئەمڕۆ بەداخەوە لە شاری هەڵمەت و قوربانی، شاری #سلێمانی# دەیبینین... نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، بۆیە ڕوویدا تا کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی ماددەی 140ی ئێستای دەستوور لەدەست نەدرێت، بەڵام خەڵکی دیکە چی کرد؟ هاتن خۆیان بە بەدیلی پارتی تەرح کرد، بەم خۆتەرحکردن و لاساییکردنەوەیە، خەنجەرێکی ژەهراویان لە جەستەی نیشتمان و خەڵکی ئه و ناوچانە و تەواوی نەتەوەی کورد دا کە برین و خەمێکی قووڵی نەتەوەیی لێ کەوتەوە.
ئاگا لێنەبوون عەیب نیە، عەیبە ئەوەیە ئاگات لێ نەبێت و وا نیشان بدەیت ئاگاداری. لە بەرنامەداڕشتنی ڕاپەڕیندا کە ستران هەوڵ دەدات لە سەروەرییەکی نەتەوەییەوە بچووکی بکاتەوە بۆ چالاکییەکی حزبیی! ڕەحمەتی مام جەلال، لە کوردستان نەبوو، کاتێکیش لە ڕێی پێشخابوورەوە گەڕایەوە بۆ کوردستان بەشی هەرە زۆری ڕاپەڕینی شارەکانی کوردستان تەواو بوبوون.
هەر لە باسی کەرکووک و ڕاپەڕینی ئاداری 1991ی خەڵکی کوردستاندا، شەهیدەکانی مەعسکەر خالید و ئازایەتی فەرماندە و پێشمەرگەکانی پارتی، شاهیدی بەشێکی کەم و حاشاهەڵنەگری سەروەرییەکانی پارتی و دیفاعکردنی بەردەوامی پارتین لە کەرکووک و تەواوی ئه و ناوچانه و ، ناڕاستیی ئیدیعاکانی ستران_یش دەردەخەن. وەک چۆن شەهیدان و بریندارانی پێشمەرگەکانی پارتی لە داستانی کۆڕێدا، گریمانە بێسەروبەرەکەی ستران و تەگبیرکەرانی تەفروتونا دەکەن.
چەواشەکاریی و ئیدیعا قەبەکانی ستران لەبارەی ڕاپەڕینەوە، لەباریاندا نیە، ڕاستییە مێژووییەکانی سەر ئەرز بگۆڕن.
ناوبراو، دەڵێ: دواڕۆژ هی ئێمەیە!! قسە و درووشم گوتنەوە ئاسانە، بەڵام بە چی دیارە داهاتوو هی ئێوەیە؟ بە کارە جوانەکانتان بەرانبەر خەڵکی سلێمانی و گەرمیان؟ بە تاڵانکردنی ڕووقایمانەی بانکەکانی سلێمانی و دزینی پارە و مووچەی فەرمانبەران و تەخسیسانی خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی؟ بە سەرانە سەندن و ڕاووەدوونان و دەرپەڕاندنی سەرمایەدانی شار؟ بە دەستگوشین و باوەشپێداکردنی ئەوانەی مووشەک دەگرنە هەولێر؟ بە دەستخۆشی لێکردنی ئەوانەی درۆن دەنێرن تا ئارامی و سەقامگیریی کوردستان تێکبدەن و زەبر لە ژێرخانەکەی بدەن؟ بەڕاست ئەوەی زۆر بە ئاشکرا ئەم کارانە ئەنجام بدات و ئیدیعای خاوەندارێتی داهاتوو بکات، لە غەیری سووکسەرنجدانی خەڵکی کوردستان چ مانایەکی دیکەی هەیە؟
باسی وەزعی ڕاهین دەکات، بێئاگا لەوەی وەزعی ڕاهینی کوردستان بەرهەمی متمانەی خەڵکی کوردستانە، داهاتووش بە ئیدیعا و درووشمبازی و چەواشەکاریی و هەڵگێڕانەوەی ڕاستییە بەرجەستەکان، ناگۆڕێت. ئاخر وەکوچۆن وەزعی ڕاهین بەری متمانەی خەڵکی کوردستانە، داهاتوو و دواڕۆژیش، متمانەی هەمان ئه و خەڵکە بڕیاری لێ دەدات.
کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان شۆڕشی ڕاگەیاند، خۆ لەسەر ساحەی کوردستان خەڵکی دیکەش هەبوون، بەڵام ئەوە خەڵکی کوردستان و زۆربەی هەرە زۆری نەتەوەی کورد بوو کە متمانەیان بەخشیە سەرکردایەتی ئه و شۆڕشە. کەسانێک کە ئەوکات و ئێستاش متمانەی خەڵکی کوردستان و نەتەوەکەیان بەدەست نەهێنابێت، باشترە بەخۆیان و سیاسەت و هەڵوێستەکانیاندا بچنەوە نەک پەلاماری پارتی بدەن.
ئەوەی هەر تۆزقاڵێک سەری لە سیاسەت دەرچێت، دەرک بەوە دەکات؛ متمانەی خەڵک بە سیاسەتی ڕاستوڕەوان، خزمەتکردنی خەڵک بە دەست دێت. متمانەی خەڵک، پێویستی به و مرۆڤە گەورانەیە کە لە خەمی نیشتیمان و خەڵک و نەتەوەکەیاندان. خەڵک باوەڕ و متمانەی به و لایەن و سەرکردانەیە کە ڕۆحیان بەسەر هەڤاڵ و هاوکارەکانیانەوە دەردەچێت، نەک بە فۆتۆشوپ هەوڵی لەکەدارکردنیان و ناوزڕاندنیان بدەن، یان بێ مرووەتانە تا ئاستی مردن، برا و هەڤاڵەکانیان ژەهرخوارد بکەن...
لە کۆتاییدا، ئێمە دەزانین ستران عەبدوڵا و خەڵکانی وەک ئەو، لە یاری ماروپەیژەدا گەیشتوونەتە ئه و جێیەی ئێستایان، بۆیە پێیانوایە بە پەلاماردانی پارتی، جێیان قایمتر دەکەن، بەڵام مێژووی ململانێی سیاسی لە کوردستاندا ئه و ڕاستیەی سەلماندووە؛ ئەوەی بە پەیژەی پەلاماردانی پارتیدا هەڵگەڕابێت، ڕۆژێک، بە کلکی مارەکەدا تا خواری خوارەوە گلۆر بووەتەوە.
بەشی ڕۆژنامەوانیی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
10ی نیسانی 2022[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览801
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 10-04-2022
挂钩项目: 2
Publication date: 10-04-2022 (2 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژ هەژار 27-04-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on28-04-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览801
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,701
图片 105,970
书籍 19,729
相关文件 98,906
Video 1,422
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!