图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,107
图片 106,571
书籍 19,301
相关文件 97,360
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆمەڵکوژی قاڕنێ زامێکی سارێژ نەبوو بە سەر جەستەی مێژوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵکوژی قاڕنێ زامێکی سارێژ نەبوو بە سەر جەستەی مێژوو

کۆمەڵکوژی قاڕنێ زامێکی سارێژ نەبوو بە سەر جەستەی مێژوو
بابەت: مێژوو
نووسین: عەزیز ئاجیکەند
$کۆمەڵکوژی #قاڕنێ#، زامێکی سارێژ نەبوو بە سەر جەستەی مێژوو!$

یازدەی خەرمانانی ئەمساڵ 2021 چل و دوو ساڵ بە سەر جینایەتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوندەکانی قاڕنێ و #قەڵاتان# تێدەپەڕێ.
گوندی قاڕنێ یەکێک لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و سەر بە شاری #نەغەدە#یە. ئەم گوندە لە 7 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری نەغەدە هەڵکەوتوە. بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە دانیشتوانی قاڕنێ، دەیان ویست وەک ڕۆژانی پێشو ئارامی و جوانی سروشت لەئامێز بگرن و بەرەو ئاوات و خۆزەگەکانیان هەنگاو بنێن، بەلام سەد مەخابن هەورێکی چڵکنی پڕ له قینه ئەگرمێنێ و بێدەنگی زال بە سەر ئاوایی دا دەشکێنێەو بارانێکی خوێناوی ئەبارێنێ وسەرتاپای قاڕنێ سوور هەلئەگەرێنێ و پاشان لە چەن چرکەدا بێدەنگێکی قورس ئەو دۆڵە دائەگرێ.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 11ی خەرمانانی سالی 1358ی هەتاوی بەرانبەر #02-09-1980#، سوپای پاسدارانی ئێران بە پاڵپشتیی هێزی ئەڕتەشی ئێران، لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا گەمارۆی گوندی قاڕنێ یان دا. کاتژمێر یەکی پاش نیوەرۆ بوو. هێزەکانی ئەرتەش و سوپا کوچەو کۆڵانی گوندەکە دەگرن و دەسدەکەن بە ئازارو ئەزیەتی دانیشتوانی ناو گوندەکەو بێ بەزیانە گەورەو جکۆڵە، ژن و پیاو، پیرو بەساڵاچوو دەدەنە بەر دەسترێژی گوللەی تفەنگەکان.
ئەوان دەستیان لە هیچ نەپاراست، ژن و مناڵیان کوشت، مالیان ئاگر تێبەرداو تەنانەت ئاژەڵ و باقی گیانلەبەرەکانی قاڕنێ شیان خستە بەر گوللەی تفەنگەکانیان.
پاسدارانی کۆماری سێدارەی ئیسڵامی کە لەلایەن ئەرتەشەوە بە هەموو ئیمکاناتیکی جەنگێەوە پشتیوانی دەکران، دوای خولقاندنی جینایەتەکەیان، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەستیان بەسەر گوندەکە داگرت و پاش بەتاڵان بردنی مال و ژیانی قوربانیانی تاوانەکە، گوندەکەیان چۆڵ کرد.
جینایەتکارانی سوپاو ئەرتەشی کۆماری ئیسڵامی، تەرمی قوربانییەکانیان لەت لەت کرد و لە دەرەوەی گوند بە شپرزەیی فڕێیان دان. ئەوان دەیان ویست بەم شێوەیە جینایەت و تاوانەکەیان پەردەپۆش کەن و وا نیشان بدەن کە ئەو خەلکە بێتاوانە لە ڕوداوی تردا کوژراون و تەرمەکەانیان شێواوە.
لە ڕوداوەکەی قاڕنێ کۆمەڵێک مرۆڤی بێ تاوان دەکەونە بەر شاڵاوی قڕ کردن. لەم ڕوداوە دلتەزینەدا سەرجەم
68 کەس لە منداڵ , پیر , پەککەوتە , و ژن و پیاو بە دەستی چەپەلی بە کریگیراوانی کۆماری ئیسڵامی لەت لەت دەکرێن.
تاوانی قاڕنێ
ژمارەی ماڵەکانی قاڕنێ لەوکاتەدا نزیک بە 70-80 ماڵێک بوو, ئەم گوندە سەر بە ناوچەی سوندسە. ئەم دەڤەرە زیاتر لە 40 گوندی ئازەری زمانی تێدایە و ئەوانی تریش بەرەچەڵەک کوردن. ڕژێمی تازە بەدەسلات گەیشتوی کۆماری ئیسڵامی هەر لەسەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنێەوە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی نانەوەی دووبەرەکی دەدا لە نێوان کورد و ئازەرییەکان و بەم شێوەیە دەیهەویست بە کەڵک وەرگرتن لە جیایی زمان و مەزهەبیان, ئەوان بەشەر بدات و مەشروعیەت بە بونی خۆی لەناوچەکە بدات و پێگەی خۆی بەهێز بکات.
رێکەوتی 11 خەرمانانی سالی 1358 هەتاوی هێزەکانی ڕژێم لە سوپای پاسداران لە نەغەدەو جەڵدیانەوە هێرش دەکەنە سەر گوندی دووئاوە، لەوێ دووبرا بەناوەکانی ” عەبدواڵلە خاڵنە و مینە خاڵنە” ی تەمەن 65-70 ساڵە دەکوژن.
لە کاتی گەڕانەوەیان کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ لە نزیک گوندی قاڕنێ، لەسەر ڕێگا 3منداڵی بەرخەوان دەبینن. پاشان سێ مناڵەکە لە ڵایەن پاسدارە خوێنمژەکانی کۆماری ئیسڵامیەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوڵلەو گیانیان لەدەس دەدەن.
ناوی دوو لە مناڵەکان بریتین لە ” ڕەحمان ڕامینی و خاتوو زین ڕامینی.,….(ناوی سێیەم نەزانراوە).
دوای ئەو منداڵانە و لە درێژەی ڕێگایاندا سێ شوان دەبینن کە دەسبەجێ دەیاندەنە بەر دەسترێژی گوڵلە. سی کەسەکە بریتین لە : ” ئەبو بەکر مستەفا زادە , سەید ئیسماعیل تاهیری , حەسەن … ” هاوکات دوو شوانی دیکەش بریندار دەکەن کە پاشان نایان دۆزنەوەو ئەوان خۆیان دەشارنەوە.
سوپا و ئەرتەشی خوێنمژی کۆماری ئیسڵامی بە چەکی قورسیانەوە لە تانک و زرێپۆش بەرزاییەکانی گوندەکە دەگرن و ئابلوقەی دەدەن , دواتر بە بڵندگۆ بانگ لە خەڵکەکە دەکەن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە, چونکە لەو کاتە هەموو لەسەر کار بوون و وەرزی بەرهەم بوو , لە ناو قاڕنێ سەرەتا هێرش دەکەنە سەر ماڵ حاجی ڕەحمان شەریفی ئازەر, ئاگر لە ماڵەکەیان بەردەدن , لە کۆی 6کەسی خێزانەکەیان 5 کەسیان دەکوژن.
لەکاتی چۆڵکردنی گوندەکە ڕژێم جارێکی دیکە تاوانێکی دیکەی خوڵقاندەوە , دوو ڕۆڵەی دیکەی ئەم گوندەی لە مافی ژیان کردن بێ بەش کرد کە بریتین لە :
1- عوسمان ڕامێنی.
2-مستەفا ئابزەند.
تاوانی قاڕنێ یەکەم و دوا تاوان نەبوو بەرامبەر بە خەڵکی بێتاوان ئەنجام بدرێت , نموونەی لەو چەشنە لە گوندەکانی ئیندرقاش و قەڵاتان ” 50 کەس ” , دیلان چەرخ ” 40 کەس “خەلیفەلیان ” 21 کەس ” بۆ جاریکی تر دوپات کراوە.
ناوی گیانبه ختکردوانی گۆندی قاڕنی!
1-مەلا مەحمود بەهتزادە 2- سەید ڕەحمان تاهیری 3-سید محەمەد تاهیری 4- سەید ئیسماعیل تاهیری 5-حاج سەید عەلی تاهیری 6-سەید قادر تاهیری 7- ئامینە شەریفزادە 8- حاجی ڕەحمان شەریفزادە 9- عوسمان شەریفزادە 10- مستەفا عەزیزی 11- محەمەد عەزیزی 12- محیدین ئەبر ڕۆشەن 13- حاج شەریف ئەبر ڕۆشەن 14- ڕەحمان ئەبزەن 15- ڕەحمان سلێمانی 16- ڕەحیم سوڵتانی 17- کەرین سلێمانی 18- قادر سلێمانی 19- مستەفا ئەبزەن 20- عومەر عەباسی 21- جەعفەر عەباسی 22- مستەفا عەباسی 23- محەمەد شەبڕه و 24- سلێمان هەمزەپور 25- ئیبراهیم پویا 26- ئیبراهیم ڕەسوڵی 27- عەلی چوپان ڕوستا 28- حەسەن نەوجەوان 29- زێنەب ڕامین 30- خاتوزین ڕامین 31- کەریم ڕامین 32- ئەحمەد ڕامین 33- ڕەحمان ڕامین 34- عوسمان ڕامین 35- ڕەسول خەسرەوی 36- ڕەحمان خەسرەوی 37- سەعید خەسرەوی 38- عەبدوڵا خەسرەوی 39- موراد خەسرەوی 40- مستەفا خەسرەوی 41- عوسمان خەسرەوی 42- خالید خەسرەوی 43- ڕەحیم خەسرەوی 44- ئەبوبەکر شیشمان 45- جەعفەر شیشمان 46- عەلی شیشمان 47- عوسمان شیشمان 48- ئەحمەد سەعادەتپوور 49- عومەر دەروێشپوور 50- سەید کەرین ئەروندی 51- عەلی مەلا ڕەحیم لە گوندی دووئاو 52- حەسەن مام ڕەسول لە گوندی ئاڵیاوێ 53- عەزیز مەرزەنگ 54- ئیبراهیم کایەر 55- عەلی گاتوری 56- خەسره و ئەفشین 57- سەلاح عەلی زناوی 58- ئەبوبەکر حەسەنپوور 59- عوسمان ئەحمەدپوور 60- عەبدوڵا ئەحمەدپوور.
بە درێژایی 42 ساڵی ڕابردوو کۆماری ئیسڵامی بەردەوام لە هەوڵی ئاژاوەنانەوەو نانەوەی تۆی دووبەرەکی لە نێوان دوو نەتەوەی کوردو تورک لەو ناوچەیەدا بوەو هەمیشە هەوڵی دواوە پشێوی وئاڵۆزی لە نێونیاندا دروست بکات. ئەمساڵیس و لە ئاخرین هەوڵی خۆیدا، کۆماری ئیسڵامیی تێکۆشا کە بەکەڵک وەرگرتن لە دەمەقاڵەی چەند کەسێکی تورک و کورد لە شاری نەغەدە کە بەداخەوە شەڕ و هەڵپژانێک لە نێوانیاندا ڕویداوسەرەنجام گەیشتە چەک کێشان و تەقەکردن و زۆر بەداخەوە دوو کەسی کورد بە ناوەکانی “فەردین ئیبراهیمی” و “محەممەد عەلیزادە” گیانیان لەدەسدا، فوو بە ئاگرەکەدا بکات و کێشەکان ئالۆزتربکات.
رەداوەکە بەمجۆرە دەبێ کە ڕۆژی شەمە 16ی گەڵاوێژی مانگی ڕابردوو هاووڵاتییەکی 35 ساڵە بە ناوی ” فەردین ئیبراهیمی” خەڵکی #شنۆ#، کە بە مەبەستی چاککردنی ئوتومبیلەکەی چووبووە نەغەدە، پاش بینینی تێکهەڵچوونێک دەڕواتە نێوبژیوانی و لە لایەن هاوڵاتیکی تورکێکی ئەو شارەوە، دەکوژرێ.
دوابەدوای ئەو ڕوداوە، کەشی شار بە تەواوەتی ئاڵۆز دەبێ و بشێوی و نیگەرانیی بۆ دانیشتووانی شار و دەوروبەری دێتەپێشەوە. بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەو بەینەدا هیچ دەورێکی ئەوتۆیان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لە خۆیان نیشان نەداوەو بەڵکوو تەنانەت هەوڵیشیانداوە پشێوێەکە زیاتر بکەن.
بە خۆشێیەوە لە ڕوداوی ئەمجارەداو لە هەر دوو نەتەوەی تورک و کورد کەسانێکی دڵسۆزو بەپەرۆش بۆ ئاسایش و پاراستنی هێمنیی شار و هێورکردنەوەی ئەو دۆخە نەخوازراوە لە هەوڵێکی جیددا هاتنە مەیدان و نەیان هێشت ئەم گرژی و ئالۆزیانە پەرەبستێنن و ڕق و تورەیی خەڵکەکەیان دامرکاندەوەو و نەیان هێشت کاربەدەستانی کۆماری ئیسڵامیی بە مەبەستی چەپەڵی خۆیان بگەن.
ئەم هەڵوێستەی ئەمجارەی خەڵک بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پووچەڵ کردنەوەی پیڵانی دوژمنانی هەر دوو نەتەوەی کوردو تورک لە ناوچەکە، نیشانیدا کە خەڵکی ناوچەکە زۆر وشیارتر لەوەن کە بکەونە پیڵانی دوژمنان و داگیرکەرانی نیشتمانەکەیان. ئەوان بە باشی دەزانن کە تۆوی دووبەرەکی نانەوەو هەوڵدان بۆ ئالۆز کردنی نیوانی خەڵکی کوردو تورک، کاری ڕژیمەو یەکیک لە سیاسەتەکانی هەمیشەیی کۆماری ئیسڵامیی بوەو بەردەوام هەوڵی داوە بەر بە یەکییەتی و برایەتی گەڵان ڵە ئێران و کوردوستاندا بگرێ.
یەکییەتی و برایەتی نیوان گەڵان، ئەوچەکە بەهێزەیە کە بەردەوام کۆماری ئیسڵامیی لێی ترساوە. هەنگاوی ئەمجارەی دڵسۆزانی بە ئەمەگی ناوچەکە، جارێکی تر بە کۆماری ئیسڵامیی نیشاندا کە ئەوان ناتوانن نیوانی دوو نەتەوەی کوردو تورک بۆ جارێکی تر تێک بدەن. کە ئەم هەنگاوە، خۆی گەورەترین سەرکەوتنە بۆ خەڵکی ناوچەکەو دانیشتوانەکەی و ڕورەشیش هەر بۆ کۆماری ئیسڵامیی دەمێنێتەوە.
سەرکەوتوو بێ برایەتی و یەکییەتی نێوان گەڵان و مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی خەڵک.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览449
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ نێت
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 历史
书: 人权
城市: 涅伽达
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 07-05-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on07-05-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-05-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览449
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.142 KB 07-05-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,107
图片 106,571
书籍 19,301
相关文件 97,360
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!