图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 520,624
图片 105,317
书籍 19,581
相关文件 98,281
Video 1,413
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەوان ئەسپی تۆم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەوان ئەسپی تۆم

شەوان ئەسپی تۆم
شەوان ئەسپی تۆم
لویسا بالێنسوێلا
وەرگێڕ: #ئارام ڕەشید#

زەنگی دەرگاکە سێ جاری کورت و جارێکی درێژ لێ درا: نیشانەی ژوان. بێمەیل و نەختێک ترساو هەستامەوە؛ ڕەنگە خۆیان بن، ڕەنگە ئەوانیش نەبن، لەم کاتژمێرە لەیادکراوەی شەودا، دەکرێت تەڵە بێت. دەرگاکەم کردەوە و ئامادەی هەموو شتێک بووم غەیری ئەوەی ڕووبەڕووی ڕاوەستابم؛ وە ئەخیرەن.
گورجێ هاتە ژوورەوە و پێش لە باوەشگرتنم، کیلۆنی دەرگاکەی داخست. خۆپارێز وەکو هەمیشە، هەوڵیدا لەپشتسەرمان دڵنیابێتەوە. پاشان بێ گوتنی وشەیەک، لە باوەشی گرتم، تووند نەیگووشیم بەخۆیەوە، بەڵام لێگەڕا گشت هەستەکانی دووبارە بینینەوە زیندوو ببنەوە، چەندین جار گوتبووی؛ بەس هێشتنەوەی من لە باوەشی و نەرم ماچکردنم بەسە. وا بزانم هەرگیز متمانەیەکی ئەوتۆی بەوشەکان نەبوو، هەر بۆیە لە بێدەنگیداو بەلاواندنەوە هەموو شتێکی پێ دەگوتم.
سەرەنجام بە ئاهێکی قووڵ و نەختێک دوور لەیەک ڕاوەستاین، تاکو لەسەراپای یەکتر ورد ببینەوە، نەک تەنیا چاو لە ناو چاو بە جۆرێکی ناڕوون دەموچاوی یەکتر ببینین. من توانیم سڵاوی لێ بکەم، بێ هیچ سەرسامییەک لەدەنگمدا، سەرباری ئەوەی چەندین مانگ بوو هەواڵێکیم نەدەزانی، دەمتوانی پێی بڵێم:
وام دەزانی لە باکوور خەریکی جەنگیت.
وام دەزانی زیندانییان کردویت.
وام دەزانی خۆت شاردووەتەوە.
وام دەزانی لەژێر ئەشکەنجەدا مردوویت.
وام دەزانی لە وڵاتێکی تریت و بۆ بەرپاکردنی شۆڕش، گوتار دەدەیت.
ئەمەش ڕێگایەک بوو بۆ ئەوەی پێی بڵێم کە بیرم لێ کردووتەوە، کە بۆ ساتێک لە یادم نەچووە، کە هەستم نەکردووە ناپاکیم لێ کراوە. ئەویش هەمیشە بەو دووربینییە نەفرەتیەی کارەکانییەوە:
خۆشەویستم هیچ مەڵێ، چ سوودێکی هەیە بزانیت چیم دەکرد؟ باشترە هیچ نەزانیت.
پاشان بە خۆنازینەوە گەنجینەکانی دەرهێنا، دەکرا هەندێکیان بۆ من نیشانە و ئاماژە بن، بەڵام لەو ساتەدا تێنەدەگەیشتم. بوتڵێک `کاچاسا` و قەوانێکی `گال کۆستا`. لە بەرازیل چی کردووە؟ باشە بەنیازی چییە؟ بۆچی دووبارە گەڕاوەتەوە لە کاتێکدا دەزانێت کە ژیانی لەمەترسیدایە، کە بەدوایەوەن؟ پاشان گشت ئەم پرسیارانەم لەسەرم کردە دەرەوە (دیار بوو پێی دەگوتم بێدەنگ بە خۆشەویستم). گوتم وەرە خۆشەویستم. پێم باش بوو خۆم بسپێرم بە چێژی دووبارە لەگەڵبوونی و نەمویست بێزاری بکەم. بەیانی چیمان بەسەر دێت، ئەی ڕۆژەکانی دواتر؟
کاچاسا مەشروبێکی قوورسە، بەرەو خوار بەڕێ دەکەوێت، پاشان سەردەکەوێت بە هەموو جەستەداو لەشوێنی دروستی خۆی لانە دەکات و گەرمایەکی دڵنشین بە سەراپای جەستەدا بڵاودەکاتەوە. دەنگی گەرم و دڵنشینی گال کۆستا لەناو گوێچکەماندایە، بە حاڵەتی نیوە سەما و نیوە زەمبەلەکی دەڕۆینە سەر سیسەم و ڕادەکشێین، لە چاوەکانی یەکتر ڕادەمێنین، یەکتر دەلاوێنینەوە، خێرا یەکتر ناسپێرین بە چێژی جەستە، لێدەگەڕێین سەرلەنوێ یەکتر -کەشف بکەین- بناسینەوە.
سەیری دەکەم و دەڵێم (بیتۆ)، دەزانم کە ئەمە ناوە ڕاستییەکەی نییە، بەڵام تەنیا ناوە کە دەتوانم بانگی ئەوی پێ بکەم.
وەڵام دەداتەوە: ڕۆژێک دادێت کە دەتوانین خۆشەویستم، ئێستا حەز ناکەم قسە بکەم.
ئەمە باشتریشە. لێگەڕێ با ئەو ڕۆژەی کە بڕیارە بتوانین و موعجیزەی بەیەک گەیشتنمان، ئێستا تێک نەدەم.
لە ناکاو دەنگی گال کۆستا لە گرامافۆنەکەوە دێت: ‘A Noite eu so teu cavallo
ورتە ورت تەرجەمەی دەکەم، شەوان ئەسپی تۆم. تەقەلدان بۆ گرتنی هێزە جادوییەکان و پێش گرتن بەوەی بیر لە ئەوی تر نەکاتەوە: ئەمە قەداسەتە، وەکو (ماکومبە). یەکێک سەرمەستانە دەڵێت ئەسپ ئەو ڕۆحەیە کە خاوەنەکەی سواری بووە.
ئاخ خۆشەویستم، تۆش بەم عیلمی غەیب و سیحر و جادووەتەوە. باش دەزانیت هیچ پەوەندییەکی بە ڕۆحەوە نییە، ئەگەر شەوان ئەسپی منیت، لەبەر ئەوەیە کە سوارت دەبم، بەمجۆرە و بەوجۆرە، هەر ئەمە و تەواو.
هێندە ئارام، بەهێز، درێژخایەن و پڕ لە ناسکی بوو، کە بڕستمان لێ بڕا. هێشتا بە سەرمەوە بوو کە خەوم لێ کەوت.
شەوان ئەسپی تۆم..
ئەم تەلەفۆنە نەفرەتییە بەو زرینگە زرینگەیەوە وردە وردە لەو خەوە قووڵە بێداری کردمەوە. ڕۆیشتم تاکوو وەڵامی بدەمەوە، لە کاتێکدا کە بە زەحمەت دەمتوانی بێدار ببمەوە: ڕەنگە بیتۆ ئێستا بێدار بێت، بێگومان وا بوو، دەمێک بوو ڕۆیشتبوو، بێ ئەوەی بڵێت بۆ کوێ دەچێت. هەڵبەت وەکوو خووی هەمیشەیی خۆی ڕۆیشتبوو، وەختێک کە من لە خەودا بووم. خۆی دەڵێت ئەمە بۆ پاراستنی منە.
لە تەلەفۆنەکەوە دەنگێک هات کە خۆی بە (ئەندرێس) ناساند -کەسێک کە ئێمە ناوی دەنێین ئەندرێس- و گوتی: بیتۆیان دۆزیوەتەوە، مردووە. لەناو ڕووبارەکە، بەرانبەر ماڵەکەت. وا دیارە بە زیندوویی خستویانەتە ناو کۆپتەر. دوای شەش ڕۆژ کە لەناو ئاودا بووە زۆر ئاوساوە و خەریکە دەتەقێت، بەڵام دڵنیاین کە خۆیەتی.
بێ بیرکردنەوە زریکاندم نا، ناکرێت بیتۆ بێت. لە ناکاو ئەو دەنگەی کە بە دەنگی ئەندرێس دەچوو، فەرمی و جیاواز گوتی: تۆ پێت وایە؟
ئەوسا بیرم کەوتەوە کە بڵێم تۆ کێیت، ڕێک لەو کاتەدا ئەویش تەلەفۆنەکەی داخستەوە.
دە، پانزە خولەک؟ چەندێک لە تەلەفۆنەکە ڕامام تاکوو پۆلیسەکان ڕژانە ماڵەکە؟ بیرم لەوە نەکردبووەوە کە بێن، ئەی چی، بۆچی وا بیرم کردووە کە نایەن؟ پاڵیان نا، جنێویان دا، هەڕەشەیان کرد، کون و قوژبنی ماڵەکە گەڕان، هەموو شتێکیان سەراوبن کرد. ئەوسا زانیم مەسەلە چییە. تازە چ جیاوازییەکی هەبوو کە هەموو شتێکیان داغان کرد و گشت شتێکیان سەراوبن کرد؟
هیچیان نەدەدۆزیەوە. تەنیا داراییم خەون بوو، خەونیش بە ئاسانیی لە کەس نادزرێت. خەونی من لەشەوی ڕابردوو کە بیتۆ لەتەنیشتم بوو و پێکەوە سێکسمان کرد. خەوم بینیبوو، هەموو شتێک لە خەوندا بوو، دڵنیا بووم بچووکترین وردەکارییەکان و تەنانەت ڕەنگەکانیشم، لە خەوندا بینیوە. پۆلیس کاری بە خەون نییە.
هەقیقەتەکەیان دەویست، واقیعیەتی نکۆڵی لێنەکراو، منیش نەمدەزانی ئەوە لەکوێ بهێنم.
لەکوێیە، ئەوت بینی، لێرە بوو، بۆ کوێ چوو. دەی بیڵێ، ئەگەرنا بەزەرەرت تەواو دەبێت. بڵێ دەی دەڵەقۆڕ، ئێمە دەزانین هاتووە بۆ لات، لەکوێیە، خۆی شاردووەتەوە، لەناو شارە، تۆ ئەوت بینی، قبووڵی بکە، بڵێ، ئێمە دەزانین کە هاتووە بۆ لات.
چەندین مانگە هیچ هەواڵێکی نازانم، زۆر دەمێکە نەمبینیوە، وازی لێ هێناوم، چەندین مانگە هیچ هەواڵێکیم نەبیستووە، ڕۆیشتووە، خۆشی شاردووەتەوە، چوزانم، لەگەڵ ژنێکی تر ڕۆیشتووە، وازی لە من هێنا، ڕقم لێیەتی، هەر بەڕاستی هیچ نازانم (بە جگەرە بمسووتێنە، تا دەتوانیت بە پێ لەقە بمشێلە، هەڕەشە بکە، مشکێک بخە ناو جلەکانم تاکوو بمکرتێنێ، نینۆکەکانم دەربهێنە، بە دڵی خۆت چی دەکەیت بیکە. لەبەر ئەوەی درۆ بکەم؟ لەبەر ئەوەی بڵێم لێرە بووە، لە کاتێکدا کە هەزار ساڵە وازی لە من هێناوە و ڕۆیشتووە؟).
باسی خەونەکەمیان بۆ ناکەم، چ جیاوازییەکی هەیە بۆ ئەوان؟ شەش مانگ دەبێت ئەو بیتۆ ناوەم نەبینیوە کە خۆشمدەویست. بزر بووە، ڕۆیشتووە. بەس لە خەودا دەیبینم و خەوەکانیش تۆقێنەرن، زیاتر مۆتەکەن.
بیتۆ ئێستا دەزانیت، ئەگەر بە ڕاستی تۆیان کوشتبێت یان لە هەر کوێ بیت، شەوان ئەسپی تۆم و دەتوانیت هەر کات بتەوێت بێیت و سوارم ببیت، تەنانەت ئەگەر لە زیندانیش بم. بیتۆ، لێرە لە زیندان هەست دەکەم ئەو شەوە خەوم پێوە بینیویت، بەس خەو بوو. ئەگەر بەڕێکەوت، قەوانێکی گال کۆستا و بوتڵێکی نیوە پڕە کاچاسا لەماڵەکەمدا هەیە، لێگەڕێ لە یادم بکەن: بەلای منەوە بوونیان نییە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览232
HashTag
挂钩项目: 1
小组: 文章
Original Language: 英语
书: 故事
文件类型: 翻译
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 11-05-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on11-05-2022
此产品最近更新( زریان عەلی ):31-07-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览232
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.247 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
照片文件 1.0.1453 KB 11-05-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 520,624
图片 105,317
书籍 19,581
相关文件 98,281
Video 1,413
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!