ناونیشانی پەرتووک: گۆشتەکەی بۆ ئێوە و ئێسقانەکانی بۆ من
ناوی نووسەر: #شێرزاد حەسەن#[1]
لە پەرتووکەکەوە:
ئەو شەڕانگێزی و ڕۆحە سادیستە و سزاخوازە لە هەر یەکێک لە ئێمەدا، کە هەیە، بەشێکی گەورەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هیچ پەیوەندییەکی سۆزداری و خۆشەویستی لەنێوان ژن و پیاوەکانی ئەم وڵاتە. ئەم دوو توخمە گومانیان لە یەکدی هەیە و هەم لە یەکدی دەترسن، جیاکردنەوەی کچ و کوڕەکان دوای باڵقبوون و لەناو کۆڵان و گەڕەکەکاندا کە پێشتر بە یەکەوە گەمە و یاریان دەکرد، کاتێک منداڵتر بوون، یان جیاکردنەوەی کچ و کوڕە قوتابییەکان لە دوای قۆناغی سەرەتاییەوە بۆخۆی گەورەترین ستەمە، چونکە لە ئاکامدا دوو بوونەوەری کێوی و شەرمن و ترسنۆک و عەقڵمردوو و ڕۆحماندوو درووست دەکات، کە تاوەکوو پیر دەبێت، شێت و شەیدا تەنیا لە خەیاڵدا بەدوای ئاسوودەگیدا دەگەڕێت، لە ئاکامدا لێرە و هەنووکە… بگرە لە کۆنی کۆنەوە نە مێ نێر دەناسێت و نە نێر مێ دەناسێت… تا کۆتایی ژیان بەدگومان و ڕقاوی دەردەچن، هەر هەمووان دەمرن، بێ ئەوەی تامی خۆشەویستی بکەن، هەر ئەوەشە وا دەکات زیندەگییەکی بێ تام و بۆن و ڕەنگ بەڕێ بخەین. (ناوەندی غەزەلنووس)