ناونیشانی پەڕتووک: منداڵێکی نوێ
ناوی نووسەر: ئۆشۆ
ناوی وەرگێڕ: #شێرزاد حەسەن#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: #ناوەندی غەزەلنووس#
ئەم کتێبەی ئۆشۆ دەچێتە ژێر خانەی تێڕامان و هەم لێکۆڵینەوەوە، بەڵام لە دەرەوەی هەوڵێکی ئاکادیمییانەدا، هاوکاتیش خوێندنەوەیەکی سایکۆ- سۆسیۆلۆژییە سەبارەت بە پەروەردە و فێرکردن، کە هەر لە خودی ناونیشانی کتێبەکەوە ڕێنوماییمان دەکات ئەم لە خولیا و خەونی پێگەیاندنی منداڵێکی نوێدایە و لە ناواخندا مەبەستی خوڵقاندنی نەوەیەکی تازەیە، کە مەرجە بایی ئەوەندە ئاوەزدار و عەقڵزەدە و ڕەوشتمەند بن و شایستەی ئەوە بن ئەم ئەستێرە تاقانەیە ڕادەستی ئەوان بکرێت کە نەوەکانی پێشین و باب و باپیران خاپووریان کردووە، تا ئاستی کوژاندنەوەی لە دوورمەودادا، بەڵگەش بۆ ئەم مەترسی و هەڕەشەیە زۆروزەبەندە، بگرە لەمڕۆکەدا گرفت و کێشەیەکی جیهانگیرییە.[1]