图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 526,395
图片 106,538
书籍 19,797
相关文件 99,737
Video 1,450
语言
کوردیی ناوەڕاست 
301,467
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,781
هەورامی 
65,762
عربي 
29,006
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,357
فارسی 
8,571
English 
7,175
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
小组
中国的
传记 
3
文章 
3
的地方 
2
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
311
PDF 
29,992
MP4 
2,354
IMG 
194,717
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تەمسيلی ئاڵوگۆڕکردن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەمسيلی ئاڵوگۆڕکردن

تەمسيلی ئاڵوگۆڕکردن
تەمسيلی ئاڵوگۆڕکردن
خوان خۆسێ ئەڕييۆلا
وەرگێڕ: #ئارام ڕەشيد#

گاليسکە ڕەنگاوڕەنگەکانی پياوە بازرگانەکە بەدەم جاڕدانی: هاوسەرە بەتەمەنەکانتان بۆ دەگۆڕمەوە بە هاوسەری گەنج. بەناو کۆڵانەکانی گوندەکەدا دەگەڕان.
ڕێکەوتن لەسەر نرخە جێگيرەکان، خێرا ئەنجام دەدرا و کەسانی نەشارەزا گەرانتينامەيەکيان وەردەگرت. بە قسەی پياوە بازرگانەکە، گشت شۆخەکان عەيارە بيست و چوار بوون. سەرجەميان سپی پێست و قژزەرد بوون. تەنانەت ئاڵتوونيی بوون.
ئەو خەڵکە، بە بينينی ئەو شۆخانەی کە بە نسيبی هاوسێکانيان بوو بوو، بەدوای پياوە فرۆشيارەکەدا ڕايان دەکرد. زۆربەی زۆريان لەم مامەڵەيەدا زيانيان کرد. پياوێکی گەنج کە تازە هاوسەرگيريی کردبوو لە بەرانبەر هاوسەرەکەی، يەکێک لەو شۆخانەی وەرگرت. ژنەکەی خۆی چاک بوو و دەيتوانی لەگەڵ هەر کام لە ئەوان کێبرکێ بکات، تەنيا جياوازی ئەوە بوو کە وەکوو ئەوان قژزەرد نەبوو.
لە کاتی تێپەڕينی گاليسکە ڕەنگاوڕەنگەکان، من لەبەر پەنجەرەکە ڕاوەستابووم و دەلەزريم. شۆخێکی نوستوو کە لە بەينی پەردە و قاڵيچەکاندا بە پڵنگێک دەچوو، وەکوو ئەوە وا بوو نيگام بکات. منيش تووشی ئەو پەتايە بووبووم. خەريکبوو لە پەنجەرەکەوە خۆم فڕێبدەمە خوارەوە، بەڵام تەريقبوومەوە و لە پەنجەرەکە دوورکەوتمەوە، پاشان ئاوڕم دايەوە تاکوو لە سۆفيا بڕوانم.
سۆفيا لەسەرخۆ بوو، لەسەر دەستەسڕێکی نوێ، هەمان گوڵدۆزييە هەميشەييەکانی خۆی دەکرد. گوێی بە هاتوهاوارەکەی دەرەوە نەدەدا. تەنيا من کە دەيناسم، دەمزانی کە بە شێوەيەکی هەستپێنەکراو، نەختێک ڕەنگی پەڕيوە. پياوە بازرگانەکە لەوسەری کۆڵانەکە بۆ دوايين جار، جاڕی پێشنيارەکەی دايەوە: هاوسەرە بەتەمەنەکانتان بۆ دەگۆڕمەوە بە هاوسەری گەنج. بەڵام من کە پێم چەقيبوو بە زەوييەکەدا، گوێچکەکانم بەڕووی ئەم بانگهێشتەدا داخست. لە دەرەوە، خەڵکی گوندەکە هەوای ئاوێتە بە بێئابڕووييان ڕا دەدايە دەرەوە.
من و سۆفيا، بێتوانا لەوەی کە بچووکترين تەفسيری پێشهاتەکە بکەين، لە بێدەنگييەکی ڕەهادا نانمان خوارد، بەڵام دواجار بەدەم کۆکردنەوەی دەفرەکانەوە پرسی: بۆچی منت نەگۆڕييەوە بە ژنێکی تر؟
نەمزانی چ وەڵامێکی بدەمەوە، هەردووکمان ڕۆچووينە ناو بێدەنگييەکی قووڵەوە و خێرا پەنامان بۆ سەرجێگە برد، بەڵام کەسمان نەمانتوانی بخەوين. جودا لە يەکتر و کڕ و بێدەنگ ڕاکشاين، ئەو شەوە يار و ياوەری تابۆکان بووين.
لە دوای ئەوە، ئێمە لە دورگەيەک بچووکی چۆڵ دەژياين کە پڕ دەنگەدەنگترين خۆشبەختييەکان ئابڵۆقەی دابوو. گوندەکە، بە کولانەيەک دەچوو کە تاوسە شاهانەکان دەستيان بەسەردا گرتبێت. شۆخە تازەکان، بێکار و سێکسی، بەدرێژايی ڕۆژ لەناو جێگەکانيان پاڵکەوتبوون. دەمەو خۆرئاوا، درەوشاوە وەکوو ئاڵای ئاوريشمين، ئاڵتوونيی لە ژێر دوايين گورزە تيشکەکانی ڕۆژدا، دەردەکەوتن.
مێردە گوێرايەڵەکان، بۆ يەک دەقەش ژنەکانيان جێنەدەهێشت. دڵخۆشانە ماڵکاول بووبوون، لە کاروبارەکانيان غافڵ بووبوون و بە هيچ کلۆجێک بيريان لای سبەی نەبوو.
من لە پێش چاوی هاوسێکان گەمژە دەمنواند، ئەو چەند هاوڕێيەشی کە هەمبوون، لەدەستم دان. هەمووان وايان دەزانی دەمەوێت وانەيەکيان پێ بدەم و نموونەی پووچی وەفادارييان پێ نيشان بدەم، بۆيە ناوناتۆرەی ناشرينيان خستە پاڵم. دواجار منيش لەو بەهەشتی چێژوەرگرتنەدا، خۆم بە خەساو دەزانی.
سۆفيا وردە وردە، بێدەنگتر دەبوو. خۆی لەوە دەدزيەوە کە لەگەڵ من دەربکەوێت، تاکوو پێش بەو بەراوردکردنە بێتامە بگرێت کە لە دەرەوە هەبوو. بەڕاستی خەممان لەو خۆشەويستييە ناچيزە خێزانييە دەخوارد.
حاڵەتی مەحکومبوونی ئەو لە هەموو شتێک زياتر هەستی سووکايەتيکردنی پێ دەبەخشيم. ئەو خۆی بە خەتاباری ئەو بابەتە دەزانی کە منيش هاوسەرێکی وەکوو ئەوانی ترم نييە. هەر لە سەرەتاوە خۆی قايل کردبوو کە ناتوانێت کەڵکەڵە دەروونييەکانم لێ دوور بخاتەوە. لە بەرانبەر شۆخ و شەنگی داگيرکەرەکاندا، قڕوقەپ تاکوو دوايين سەنگەری هەستەکان پاشەکشەی کردبوو. منيش ئەو پاشەکەوتە ناچيزەی خۆمم خەرج کرد تاکوو متوموورو، عەتر، ئاڵتوون و کراسی بە دياريی بۆ بکڕم.
سۆفيا دەيگوت: بەزەييت پێمدا نەيەتەوە.
پشتی دەکردە هەموو ديارييەکان. ئەگەر بمويستبا بيلاوێنمەوە، دەمودەست هانکە هانکی گريانی بەرز دەبووەوە: هەرگيز لەبەر ئەوە ناتبەخشم، کە نەتگۆڕيمەوە.
لەسەر هەموو شتەکان لۆمەی دەکردم. سەبروتەحەمولم نەمابوو. ئەو ژنەی کە بە پڵنگ دەچوو مێشکی داگيرکردبووم، بۆيە لە ناخی دڵەوە تەمەنام دەکرد پياوە بازرگانەکە بگەڕێتەوە.
بەڵام ڕۆژێک، شۆخە ئاڵتوونييەکان دەستيان کرد بە ژەنگهەڵهێنان. ئەو دورگە بچووکەی تێيدا دەژياين بووبوو بە کانياوی ناوجەرگەی بيابانێک. بيابانێکی پڕ لە هاواری دڕندانەی ناڕەزايەتی. پياوەکان کە بەڕاستی کوێر بووبوون، هەر لە سەرەتاوە تێبينی ژنەکانيان نەکردبوو. هەر بەڕاستی سەيريان نەکردبوون، تەنانەت بيريان لەوەش نەکردەوە کە کانزاکانيان تاقی بکەنەوە. ئەو ژنانە، ئەوە هيچ کە نوێ نەبوون، بەڵکوو دەستی دوو و دەستی سێ بوون، يان بەس خوا دەزانێت دەستی چەندەم بوون. پياوە بازرگانەکە بەس تەعميراتێکی پێويستی تێدا کردبوون و ئەو زاخاوی ئاڵتوونەش کە لێی دابوون هێندە تەنک بوو کە بەرگەی يەکەم بارانی نەگرت.
يەکەمين پياو کە بەمەی زانی، وای نواند پەی بە هيچ شتێک نەبردووە. پياوی دووهەميش هەر وای کرد. بەڵام پياوی سێهەم کە عەتار بوو، ڕۆژێکيان بۆنی سولفاتی مسی لە بەرامەی ژنەکەيدا ناسيەوە. ئەو بە هەستێکی تەسەورنەکراوەوە تاقيکردنەوەيەکی وردی کرد و پەڵەی گوماناويی لەسەر پێستی ژنەکەی بينی. دەستبەجێ ئەم مەترسييەشی ڕاگەياند.
وەکوو ئەوەی نەخۆشييەکی گوازراوە لەناو ژنەکاندا بڵاوبووبێتەوە، بەخێرايی نيشانەگەلێک لەسەر سيمايان دەرکەوتن. پياوەکان عەيب و عاری ژنەکانيان لە يەکتر دەشاردەوە، بەڵام لە ناخەوە ئەو بەدگومانييەی بەرانبەر ئەم کەموکووڕييە هەيانبوو، ئازاری دەدان. وردە وردە هەقيقەتەکە ئاشکرا بوو و هەر کەس دەيزانی کە يارو ياوەرێکی نائاياسيی بەنسيب بووە.
زاوا گەنجەکە کە ئێجگار بەو مامەڵەيە خرۆشابوو، قووڵ تووشی سەرلێشێوان بوو. ئەو پەيکەرە سپييە گوماناوييەی داگيری کردبوو، هەر زوو نيشانەگەلێکی تێدا دەرکەوتن. ڕۆژێک بە ئەسيدێکی سووتێنەر لەسەر پاشماوە ئاڵتوونييەکەی دەستيکرد بە وێنەکێشان و کاتێک بينی ژنەکەی بووە بە مۆمياييەکی ڕاستەقينە، دەستی لێ هەڵگرت.
لەو کاتەدا بوو کە من و سۆفيا بووينە جێی ئيرەيی پێبردنی ئەوانی تر. لە بەرانبەر مەترسی سيتايشکردنی هەمووان، هەستم کرد ئيحتيات واجبە، بەڵام سۆفيا دڵخۆشيی و ڕازيبوونی خۆی بەباشيی نەدەشاردەوە. لە جياتی ئەوەی ڕێز لەو خۆپارێزييە بگرێت کە من گرتبوومە بەر، نەيدەتوانی پێش بە خۆی بگرێت و بە جوانترين جلوبەرگ و متومووروەکانيەوە لە ماڵ نەچێتە دەرەوە، کە لە کاتێکدا وا دڵتەنگکەردا وروژێنەر بوو. سۆفيا وای دەزانی ئەگەر من ويستبێتم لەگەڵ ئەو بمێنمەوە، هۆکارەکەی تەنيا و تەنيا ترس بووە، ئەگەرنا مەيل بۆ ئاڵوگۆڕکردن لە منيشدا هەبووە.
ئەمڕۆ گرووپێک لە پياوە خەڵەتاوەکان، بۆ دۆزينەوەی پياوە بازرگانەکە گوندەکەيان جێهێشت. مشتيان لە ئاسماندا ڕادەوەشاند و سوێنديان دەخوارد کە تۆڵەی خۆيان دەکەنەوە. ژنەکان جلی پرسەيان لەبەر کردبوو، ژاکاو و ماتەم، بە گەڕوگولەکان دەچوون. تەنيا پياوێک کە ماوەتەوە ئەو زاوا گەنجەيە، کە هۆکاری مانەوەکەی بنيادەم پەرێشان دەکات. ئەو کە ئێجگار وابەستەی شۆخەکەی بووە، ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکات بەرانبەر ژنەکەی کە ئێستا ئيتر تەواو ڕەش هەڵگەڕاوە، تاکوو مردن بەوەفا دەبێت. ئەو ژنەش هەمان ئەو شۆخەيە کە ئەو بە ئەسيدی سولفوريک سەراپای ڕەش کردووە.
نازانم لەگەڵ سۆفيا چۆن دەژيم، لە کاتێکدا کە نازانم گەمژەيە يان خۆپارێز. بەدڵنياييەوە بەم زووانە ژمارەی ستايشکارەکانی کەم دەبێتەوە. بەڵام حاڵی حازر ئێمە لە دورگەيەک دەژين کە لە هەموو لايەکەوە تەنيايی ئابڵۆقەی داوە. پياوەکان پێش ڕۆيشتن ڕايانگەياند تاکوو دۆزەخ بەدوای ئەو قۆڵبڕەدا دەڕۆن. کاتێک وايان دەگوت، هەر بەڕاستی قەڵافەتێکی دۆزەخييان هەبوو.
سۆفيا بەو ڕادەيەش ئەسمەر نييە کە دەردەکەوێت. لەبەر تيشکی گڵۆپەکە، سيما خەتووەکەی بە هۆی تيشکدانەوەی ڕووناکييەکەوە گيانی وەبەر دێت. هەر دەڵێی بيرکردنەوەگەلی ئاڵتوونيی و لووتبەرزانە لە خەونەکانيەوە فيچقە دەکەن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览398
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 翻译
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 16-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on16-06-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):16-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览398
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.192 KB 16-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 526,395
图片 106,538
书籍 19,797
相关文件 99,737
Video 1,450
语言
کوردیی ناوەڕاست 
301,467
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,781
هەورامی 
65,762
عربي 
29,006
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,357
فارسی 
8,571
English 
7,175
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
小组
中国的
传记 
3
文章 
3
的地方 
2
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
311
PDF 
29,992
MP4 
2,354
IMG 
194,717
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!