图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,968
图片 106,406
书籍 19,323
相关文件 97,287
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کە منداڵێک بکوژرێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کە منداڵێک بکوژرێ

کە منداڵێک بکوژرێ
کە منداڵێک بکوژرێ
نووسەر: ستیگ داگیرمان
وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: ڕەحمان سۆفی


ڕۆژێکی خۆش، هەوایکی سووک ، خۆرەتاو لارەمل تیشکی بە سەر دەشت باژێردا پەخشانە. چونکە ڕۆژی یەکشەمەیە، بەم زوانە ناقوسی کلیساکان زرینگەیان لێ هەڵدەستێ.
له نێوان سێ ڕێیانی سێ گوندان، پەنجێرەی خانووی گوند لە دوورەوە بریقە ئەدەنەوە. خەڵکی هەر کەس له ماڵی خۆی، پیاوان لە ڕوخ ئاوێنە ڕدێنیان دەتاشن. ژنان سەرقاڵی نان کردن و چێشت لێنانن. منداڵانیش لە ماڵە که دا هاروهاجی دەکەن.
دوو تازەلاو لە نێوان دوو پەڵە جاڕە جۆدا، ڕێچکەێکیان دۆزیوەتەوە بۆ هاتوچۆی نێوان گوندەکان. دیارە لەوە پێش هەرگیز لە سێ ڕێیانی سێ گوندەی جیران ئەم ڕێچکەیە نەدیترا بووە.
بەیانیێکی خۆش و ڕۆژێکی شوومە . چونکە لەم ڕۆژەدا لە گوندی سەرێ منداڵێک بێتاوان بە دەستی پیاوێکی سەر و دڵ خۆش دەکوژرێ. کابرای سەر و دڵخۆش خەریکی ڕدێن تاشینه. خۆی سازدەکا و دەیانەوێ لەگەڵ دەسگیرانەکەی بڕۆن بۆ دەریا و لەوێ پاپۆڕ سواری بکەن.

لەگوندی خوارێش، دایکی منداڵەکە، بە ویرە ویروە خەریکی نان برین و دابەش کردنی نان و قاوەی بەیانییە. نانەکەی بەش بەش دەکا و لە سەر دەوریکی لاژوەردی، لە سەر مێزەکە دایدەنێ. هێشتا منداڵان لە سەر عەرزەکە دانیشتون و دوگەمەی کەواکانیان دادەخەن. سێبەری خەتەرێک بە سەر ئاشپەزخانەکەوە نییە .

ئه و پیاوە کە نەخواستە منداڵەکە دەکوژێ ، لە پۆمپی بێنزینی، گوندی سەرێ خەریکە بێنزین لە باکی ماشێنە شینە چکۆلەکەی دەکا. کابرا سەر و دڵ خۆشە و لە ئاوێنەی ماشێنەکیدا دەڕوانێتە سەر و چاوی خۆی. لە پەنایەوە کچۆڵەیکی تازەلاو پێدەکەنێ و خۆی دەنوێنێ. له و دەمەدا کە کچۆڵەکە پێدەکەنێ، پیاوەکە بە ماشێنە جوانەکەیەوە دەنازێ. کابرای بێنزین فرۆش سەرقاڵی سەرپێچ بادانی باکی ماشێنەکەیە. پیاوەکە دەڵێ(ڕۆژێکی خۆشە، هیوادارم خۆشتان لێ بگوزەرێ) ئەو پیاوە کە نەخواستە منداڵەکە دەکوژێ، کیفەکەی لە گیرفانی دەردێنێ و دەڵێ(دەیانەوێ لێخوڕن بەره و دەریا، و لە کەناردەریا پاپۆڕێک بە کرێبگرن و تا چاو هەتەردەکا سەوڵ ڵێدەن و لە سەر ئاوکە بگەڕێن)

لە شوشەی ماشێنەکەوە کچەکە چاوی لێیه، کە پیاوەکە چ دەکا. بەڵام چاوەکانی لە سەر یەک دادەنێ و لە دنیای خولیای خۆیدا، لە پاپۆڕێکدا لە تەنیشت پیاوەکەوە دانیشتوە، بە جووتە پاپۆڕ لە سەر ئاو سەوڵ ئەدن. لە چاوی ئەودا پیاوەکە بەدفەڕ نییە. بەڵکو ڕووخۆش و لەفزخۆشە. کابرا پێش ئەوەی سواری ماشێنەکەیبێ چاوتروکانێک لە هەمبەر کلیسا دەوێستێ. ماشێنەکەی له ژێر خۆرەکەدا ئەدرەوشێتەوە، و بریقە ئەداتەوە. بەڵام بۆنی بێنزین و بۆنی گوڵی دارییاس ئه و مەڵبەندیان پڕ بۆن کردوە. هیچ خەتەریک بە سەر ماشێنەکەوە نییە. سپەر و چاڵ و چۆڵیش لە ڕێگادا نییە. هیچ شوێنیک سووری خوێن نییە.

لەهەمان کاتدا کە پیاوەکە لە گوندی سەرێ درگای ماشێنەکە دەکاتەوە و سواردەبێ، لە گوندی خوارێ دایکی منداڵەکە لە ئاشپەزخانە بۆ قەند دەگەڕێ. بەڵام لە بیری چووە کە قندیان نەماوە. منداڵەکەش خەریکە دوگمەی کراسەکەی دادەخا، و قەیتانی پێڵاوەکەنی دەبەستێ. لە سەر چۆک لە سەر کاناپەکە داهاتوەتەوە و لە پەنجێرەکەوە دەڕوانێتە دەریای نزیک ماڵان. دەریا لە نێو پەڵکەدارەکانەوە پێچا و پێچ بەره و خوار دەخوشێ. ئاوەکە لە ژێر ڕەشە داربە ڕوو دا کاناڵێکی دڕیوە و خۆی کێشاوە بە سەر چیمەن و گژوگیادا. پیاوەکەش لە ڕیش تاشین بوەتەوە و خەریکە کەرەسەی ڕیش تاشینەکەی کۆدەکاتەوە. فینجانی قاوە و شیر لە سەر مێزەکە دانراوە، بەڵام چاوەڕێی قەندن. مێش بە ویزە ویز لە ئاشپەزخانه دەسووڕینەوە . قەندیان نییە. دایکی منداڵەکە بە کوڕەکەی دەڵێ (ئادەی ڕۆڵە ڕاکە بۆ ماڵی (لارسۆن) مشتێک قەند بە قەرز وەرگره) لە کاتێکدا کە منداڵەکە درگاکە دەکاتەوە، پیاوەکە بانگ دەکا (ڕاکە زوو پاپۆڕکە لە لێواری دە ڕیاچەکە وێستاوە، گەرەکمانه سەوڵ لێدەن بەره و دوورگەێک کە تا ئێستا نەمان دیوە.
منداڵەکە بە نێو باخچەکەدا، بە هەڵەداوان ڕادەکا. لە خولیای دەریا و پاپۆڕ دایه. بیر لە ماسیەکانی نێو ئاو دەکاتەوە کە چۆن دێن و دەچن. له و دەمەدا هیچ کەس سرتەی لێوەنایە. منداڵەکە له و بیر و خەیاڵە دایە و بێ خەبەر لەوەی کە تەنیا چەن چرکەساتی مەودای بۆ ژیان ماوە. پاپۆڕەکە له لێواری دەریا جوڵە ناکا. ئه و ڕۆژە و گەلێک ڕۆژانی دیکەش لەوێ دەبەسترێتەوە.

گوند لە چەن خانووی بە کۆتەداری سوور سازکراو پێکهاتووە. بەیانییە و ماڵی(لارسۆن) له و بەری جادەیە. زۆر دوور نییە. منداڵەکە بێ خەیاڵ لەمبەر بۆ ئەوبەر دەپەڕێتەوە. ئەوندە خۆشحاڵە بیری لە هیچ ناکاتەوە. بە هەڵەداوان قەڵەمباز ئەدا و دەپەڕێتەوە. هیچ هۆشی لەوە نییە کە لە و بەری جادەکەوە ماشێنە چکۆلە شینەکە لە گوندی سەرێوە تیژ داژوێ. خەڵکی ئاوایی تازە لە خه و هەستاون. هەرکەس لە ماڵ و ئاشپەزخانەی خۆیدا، خەریکی نانخواردن و قاوە خواردنەوە . چەن کەس لە پەنجێرەوه چاویان لێیە کە چۆن ماشێنەکە دەسووڕێ بۆ ئەوبەری حەساری بە پرژین گیراو. کە هەوری ڕەش کپی کردووە، له بەر گەرده و لوولی پشت ماشێنەکە چاو چاو نابینێ. کابرا باوەکوو زۆر بە پەلە داژوێ، بەڵام سەرنجی دەڕوا بۆ دارسێوەکانی ئه و بەروبەری جادەکە. دارتێلی تازە چەقاو تازە قیربۆیاخ کراو فڕکەفڕک لە بەرچاویدا تێدەپەڕن. وەکوو بۆرەسێبەر بە بەر چاویدا گوزەرێن.

باێکی هاوینی لە شوشەی هەڵدراوەوە سەر و چاو باوەشێن دەکا. کابرا لە دۆخێکی باشدا، دڵنیا لە جادەیکی نەر و بەریندا بە مەیلی خۆی داژوێ. کەیف خۆش و به هێز، به ئانیشکی ڕاستی لە قەبرغەی دەسگیرانەکەی دەکوتێ و بزەیەک دێتە سەر لێوی. لە ڕوانگەی ژنەکەدا پیاوێکی بەدفەڕ نییە. بەڵام زۆر به پەلەیە کە زووتر بگەنە دەریا. کابرا نەیگەرەکە کە زەردەواڵەیەکیش بکوژێ. کەچی وا پێشدێ کە ناخواستە منداڵەێک له و دەمەدا کە دەیەوێ لەمبەر بپەڕێتەوە بۆ ئەوبەر.کابراش به تاڵۆکە داژوێ بەره و بۆ گوندی سێهەم. ناتوانی ماشێنەکە ڕاگرێ و منداڵەکە وەبەر دکەوێ.
دەستگیرانی کابرا چاوەکانی وێکدەنێ. و بڕیاری وایە تائەودەمەی نەگەنە دەریا هەڵیاننەهێنێ. لە خولیای خۆی دایە و هاوتای جولانەی نەرمی ماشێنەکە لەشی دەبزوێنێ

دەڵێن پێکهاتەی ژیان زۆر بێبەزەییە. ئەو کابرایە تا چرکەساتێک لەوپێش، سەرخۆش و بەکەیف بوو. کەچی ئێستا منداڵێکی وەبەر ماشێن داوە. دوای ئەم کارەساتە چۆن دەتوانێ هەست بە خۆشبەختی بکا. چۆن لەبەر سزای ویژدانی خۆی یان له ترسی دەستگیرانەکەی کە دەقیژێنێ و هاواردەکا. ئەو چاوەکانی لە سەریەک دادەنێ و لە خولیای گەیشتن بە دەریادا دەحەپەسێ. له و لاشەوە دوا چرکە هەناسەی منداڵەکەبێ! دایک و بابی منداڵەکە لە ماڵی خۆیان دانیشتون و چاوەڕوانن کە منداڵەکەیان بگەڕێتەوە و قەندیان بۆ بێنێ. دانیشتون باسی ددانە سپییەکانی منداڵەکەیان دەکەن. باسی ئەوە دەکەن کە یەک گەشت پاپۆڕ سەوڵدان زۆر خۆشە. یان چۆن منداڵەکە دەتوانێ چەپەری حەوشەکە بکاتەوە و دایخاتەوە. تۆ بڵێی بتوانێ بە ڕاکردن لە جادەکە بپەڕێتەوە و بچێ بۆ ماڵێ (لارسۆن)چەن کوڵۆ قەندی بۆ لە کاغەزێکەوە پێچن و بیدەنه دەستی و بڕێیکەنەوە.
له و چەن چرکە هەناسەیەدا بە هیچ و خۆرای ژیانی منداڵەکە کۆتای پێدێ. ئەوان لە خولیای ئەوەدا بوون کە بچن لە دەریاچە ماسی بگرن. بەڵام ئێستا دارپەڵکی ڕەشداهاتو و دەریاچەی مات و بێدەنگ. تازە چ دەکرێ.

دوای ئه و ڕووداوه دڵتەزێنە ، ماشێنە شین لابەلا له و بەری جادەکە کەوتووە. ژنێک هاوار دەکا و دەقیژێنی. دەست بەدەمیەوە دەگرێ و لە نێو دەروونی خۆیدا دەکوڵێ. خوێن لە دەستەکانی دەچۆڕێ. کابرا درگای ماشێنەکە دەکاتەوە. هەوڵی تەنیا ئەوەیە کە خۆی بە سەر پێوە ڕاگرێ. لە کاتێکدا کە درزێکی قوڵ کەوتوەتە ڕۆحی، و دەروونی دەخواتەوە. لەو لاشەوە تەرمی بێگیانی منداڵەکە بەبێ بزوە لە عەرز دراوە و دەم و چاوی لە سەر خیزەڵانی جادەکە خوێنی لێ دەچوڕێ. له تەنیش تەرمی منداڵەکەوە چەن کڵۆ قەندی بێ بایەخ لە خوێندا نووقم بوون .

زۆری پێناچی دوو مرۆڤی ڕەنگ هەڵبزرکاو دەگەنێ. له بەر ئه و ڕووداوە دڵتەزێنە فریا نەکەوتون نان و قاوەی بەیانی بخۆن. هەر ئەوەیان لە دەست هاتووە کە به تاڵۆکە ڕاکەن و خۆ بگەیننە ئه و بەری جادەکە و کارەساتەکە بە چاوی خۆیان ببینن، کە هەرگیز لە بیریان نەچێتەوە. چونکە ئه و وتەی پێشینیانە ڕاست نییە کە دەڵێن (زەمان هەموو برینێک ساڕژ دەکا). زەمان برینی منداڵێکی کوژراو دەرمان ناکا. دڵی زامداری دیک و باوکیشی زۆر خراپ بە ناسۆر دەخا. دەردی دایکی ڕۆڵە کوژراو لەوە گرانترە، کە مەرگی جگەرگوشەکەی له بیر بچێتەوە. دایک ویژدانی ئازاری دەدا. ئەویش دایکێک کە لە بیری چوبێ قەند بکڕێ. بۆ چەن کڵۆ قەند منداڵەکەی ناردوە بۆ ئه و بەری جادەکە، کە لە دێی خوارو قەند قەرز بکا. کابراش هەرگیز لە ژیانیدا ناحەسێتەوە. له بەر نارەحەتی ویژدان ئیدی ئه و کەیف و دەماخەی بۆ نەماوەتەوە. چونکە کەسێک کە منداڵێک به بێ تاوان بکوژێ ئیدی ناتوانێ بچێت بۆ لێواری دەریا و پاپۆڕسواری بکا و سەرخۆش و دڵخۆش ڕابوێرێ. بەڵکو ناچار دەبێ دەست لە پێ درێژتر بگەڕێتەوە بۆ ماڵ و لە گۆشەیکەوە کز کز دانیشێ و سەر بەرداتەوە. بڕوانێتە دەسگیرانەکەی کە لە زمان کەوتوە و فرمێسک دەڕێژێ.

بەیانیەکی خۆش و ڕۆژێکی شوومە. خەبەر بە هەموو گوندەکاندا بەڵاو دەبێتەوە . خەڵکی مات و خەفەتبار دێن بۆ پرسە و سەرخۆشی. چاوت بە مرۆڤی سەر و دڵخۆش ناکەوێ. بەبێ دەنگی دێن و پرسە دەکەن و بێدنگ دەگەڕێنەوە. هەموو سێبەرێک تاریکە. کابرا، چونکە منداڵەکەی کوشتوه، هەست دەکا کە ئه و بێدنگی و ماتەمینە دوژمنی سەرەکی ئەوە و تا ساڵیانی ساڵ ناتوانێ بە سەر نارەحەتی ویژدانی و دەردی خۆیدا زاڵبێ. هێزی ئەوەشی لێبڕاوە کە هاوار بکا و پاکانە بۆ خۆی بکا، کە خەتای ئه و نەبووە. تەنیا ڕووداوەیکی نەهاتی بووە و بەس. ڕەنگە تەنیا لە خەوی ئاڵۆزی شەوانەدا، خەون بەوەوە ببینێ کە خۆزیا و بریا بیتوانیایە بگەڕێتەوە ئەوکاتەی پێش ڕووداوە دڵتەزێنەکە. بە ڕوتی ژیان زۆر بێ بەزەییه. بەتایبەت بۆ کەسێک کە مندالێک بکوژێ زیاتر بێ بەزەییە. تازەش هیچ ناکرێ. زۆر درەنگە کە بتوانێ بە لەونێک تێ هە‎ڵێنێتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览212
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 2
小组: 文章
Original Language: 瑞典,
书: 故事
文件类型: 翻译
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 21-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览212
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,968
图片 106,406
书籍 19,323
相关文件 97,287
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!