ناو: ڕەسووڵ
نازناو: عەلی زاگرۆس
ناوی باوک: ئیسماعیل
ناوی دایک: فاتیمه
ساڵی لەدایکبوون: #1978#
ڕۆژی شەهیدبوون: #19-10-2005#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: #دێرسیم#
$ژیاننامە$
مێژووی پەیوەندیکردن: 1997
مێژووی بەشداربوون: 1998
مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: 19-10-2005 / ناوەندی شاری دێرسیم
ئەرک: ئەندامی فەرماندەیی #هەپەگە# / هەرێمی دێرسیم
فەرماندە عەلی زاگرۆس بەشداری تۆمارکردنی دەیان داستانی قارەمانانەی گەریلای کردووە لە هەرێمەکانی باکووری کوردستان. خەون و خەیاڵی هەڤاڵ عەلی هەمیشە ئەوە بوو لە باکووری کوردستان خەبات بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و تۆڵە سەندنەوەی خوێنی شەهیدان. لای هاوسەنگەرانی هەمیشە دەیگوت: ئیدی شەهیدیش بم خەمم نییە، چونکە بەو ئومێدەم گەیشتووم کە لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە تێبکۆشم.
هەڤاڵ عەلی خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و بە دیسپلین بوو، ورەی عەلی زاگرۆس لە لوتکەی چیاکان بەرزتربوو.. خۆی بۆ هەموو ئەرکێک پێشنیار دەکرد و ئامادە دەکرد، فیداکار و لە خۆ بردوو بوو.. لە ڕۆژی 19ی ئۆکتۆبەری 2005 لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی شۆڕشگێریدا لە ناوەندی شاری دێرسیم دەکەوێتە بۆسەی هێزەکانی دوژمنەوە.. بەڵام هەڵۆکەی سلێمانی خۆی نادات بەدەستەوە تا دوا گولە شەڕ دەکات.. هێزی دوژمن بە پاڵپشتی هێزێکی زۆڕ و بە بەشداری دوو هەلیکۆپتەری جەنگی هەوڵی زاڵبوون دەدەن بەسەر فەرماندە عەلی زاگرۆس.. لە دوای چەندین کاتژمێر شەڕ کە بەشێک لە ناوەندەکانی هەواڵ لە تورکیا و کەنالی جزیرە ئەو ڕۆژە ڕاستەوخۆ دیمەنی بەرخوودان و خۆبەدەستەوەنەدانی هەڤاڵ عەلی و قارەمانێتی ئەویان لە ناو شاری دێرسیمەوە دەگواستەوە.. ئیدی دوای نەمانی هیچ گولە و چەکێک بۆ درێژەدان بە بەرخوودانەکەی، شەهید دەکرێت.
نەوەکانی سەید ڕەزای دێرسیمی، خەڵکی ناوەندی دێرسیم و پەیکەرەکەی هەڤاڵ زیلان و چیای مونزور و ڕووباری فرات شایەدی داستانە خۆڕاگرییەکەی فەرماندە عەلی زاگرۆس دەدەن کە چۆن هەڤاڵ عەڵی بە تەنیا هێزەکانی دوژمنی لە دێرسیم هەژاندبوو.. عەلی زاگرۆس ڕۆمانێکە و لاپەڕەیەکی زێرینە لە مێژووی شۆڕشی ژیانەوە.
یادی هەمیشە زیندووبێت.. نەمری و سەبڵندی بۆ عەلی زاگرۆس و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی.[1]