图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,043
图片 106,467
书籍 19,319
相关文件 97,299
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نۆرماڵ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نۆرماڵ

نۆرماڵ
نۆرماڵ
#ڕەحمان سۆفی#

چاوەڕوانی و نامۆيی شەو و ڕۆژ له مرۆڤ دەشێوێنێ. سەبارەت بە حاڵەی خۆم لەگەڵ هاووڵتيێەکم که لەمێژساڵ بوو له سوێد دەژيا، به تەلەفۆن قسەم کرد و درکاندم که زۆر بێتاقەتم، خەو و خواردنم لێ شێواوه. هاووڵتيێەکەم گوتی (ئيزن وەرگره و وەره بۆلای ئێمه، ماوەيەک ميوانمان بە.) دوای گفتوگۆ تەلەفۆنييەکەم لەگەڵ کۆنه دۆستەکەم، چووم بۆلای بەرپرسی کەمپەکه و به زمانی بێزمانی پاڕامەوە که ئيزنم بدات له دوو ڕۆژی پشووداندا سەفەر بکەم. ئەويش به ڕوخساری خەمبار و چاوی کز و دەنگی نەویمدا تێگەيی که چم دەوێ. ڕەنگه بەزەيی پێمدا هاتبێ. ناونيشانی دۆستەکەمی لێوەرگرتم و ئيجازەی پێدام.

ئێوارەی ڕۆژی هەينی بوو. هەور تەم و مژێکی سەير فەزای داگرتبوو. زۆريش سارد بوو.کەش و هەوايکی خەمناک بوو. به تەپلۆسی و بێحالييه چوومه وێستگەی قەتار و بليتێکم کڕی. له ساڵۆنی چاوەڕوانی سەيری تابڵۆی ڕاگەياندنی کات و شوێنم کرد. ئەو قەتارەی که من پێی بڕۆم دوای ساتێک دەڕۆيی. بەهەر لەونێک بوو سەکۆی سوار بوونم پەيدا کرد. چووم و سوار بووم. له ڕووی ژمارەی بليتەکەمەوه جێ خۆم دۆزييەوه، چاکەتەکەم داکەند و هەڵمواسی و تەخت دانيشتم. خۆزيا و بريای ئەوه بووم بەختم ياربێ و هاوسەفەرێکی ڕووخۆش و قسه خۆشم بۆ پەيدا بێ. من لەو خەياڵەدا بووم، ئەوندەم زانی کابرايەکی سوێدی ئارەقخۆر به وتەی خۆيان ئەلکهۆليست سەگێکی پەت کردبوو، لێم پەيدا بوو. له سەر سەندهڵييەکەی ڕوو به ڕووم دانيشت. ملی بۆ لای من خوارکردەوه و به زمانی خۆی گوتی هەی یانی سڵاو منيش به زمانی خۆم وەڵامم داوه. سەگەکەی لێم نزيک بووه. بڕێک خۆم دزييەوه. کابرا گوتی(مەترسه! يانيگرنييه، زۆريش مێهرەبان و دڵسۆزه؛ له هەندێک ئينسان باشتره. ئەمه هاوڕێی تەنيايی منه(لەو چەن مانگەدا له کەمپ دەچوومە کۆرسی فێر بوونی زمانی سوێدی و کەمێک فێر ببووم. له کابرا حاڵی دەبووم که باسی چي دەکا) به زمانێکی نيوه ئينگليسی و نيوه سوێدی گوتم (ناترسم، بەڵام من به سەگ و پشيله ئاڵۆش دەبم و هەناسەم سواردبێ کابرا گوتی(ئەها، ببووره نەمزانی ئالەرژيت هەيه)

سەرنجێکی کابرام دا و لێی ورد بوومەوه. پياوێکی کەڵەگەت و بەخۆوه بوو. پرچی لەسەر شانی پەخشان بوو. چاوی شين و کەپۆ بەرز، ڕيش زۆر و دەم و چاو نه شۆردراو. به کورتی و به کوردی کوڵکن و چڵکن بوو. کاپشێنێکی چەرمی قاوەيی ڕەنگی نيمداشتی له بەردا بوو. شارواڵێکی جينی کۆن و جووتێ پۆتينی سەربازی له پێدا بوو. سەگەکەشی وەکوو خۆی بۆر زەرد بوو. شێوەی زياتر له گورگ دەچوو.

ئەو کابرايه بێپسانەوه قسەی دەکرد. جاری وا بوو لەگەڵ من، ڕای واش بوو لەگەڵ سەگەکەی. هەر کە ڕووی دەکرده من و قسەی دەکرد زۆرم پێ ناخۆش بوو. ئەوندەی ئارەق و بيره خوارد بووەوه بۆنی هەناسەی مرۆڤی کاس و وڕ دەکرد. سەير ئەوه بوو که بەو حاڵەش بتڵێکی پڕی به دەستەوه بوو. تاوێ نه تاوێ دەينا به سەريەوه و قومێکی لێدەخواردەوه، خۆڵکی منیشی دەکردم. من به زمانی خۆی سپاسم لێدەکرد، و دەمگوت(نا خۆشبی من ناخۆمەوه. پاکەته سيگارەکەيی دەرهێنا و دەستی بۆ لای من درێژ کرد و گوتی(تۆ که ئارەق ناخۆيەوه، فەرموو سيگارێک بکێشە)

لەو کەين و بەينەدا کۆنتڕۆڵچی قەتارەکه پەيدا بوو. هاواری کرد(کێ تازه سوار بووه تکايه بليتەکانتان)تێگەييم چی دەوێ. بليتەکەم له کيفەدەستييەکەم دەرهێنا و دامه دەستی. ئەويش به مەنگەنەکەی کونێکی تێکرد و دايەوه دەستم. ئەودەم به دڵنياييەوه پاڵم لێداوه. دوای من ڕووی کرده کابرا و گوتی(تۆ بۆت نييه لێره سيگار بکێشی!. کوا بليتەکەت؟ بده بزانم کابرا دەستی کرد به گيرفانيدا و بليتێکی دەرهێنا و دايه دەست کۆنتڕۆڵچييەکه. ئەويش به وردی تەماشای کرد و گوتی(ئەم بليته کۆنه. تۆ دەبێ بليتی نوێ بکڕی. کابرا منگەمنگێکی کرد و گوتی(دراوم پێنييه، چ بکەم! خۆ نامکوژی)کۆنتڕۆڵچييەکه به تووڕەييەوه گوتی (ناتکوژم. يان بليت، يان فەرموو دابەزه (چەن سووڕی پێچوو، قەتارەکه گەيشته وێستگەيەک کابرای خاوەن سەگ هەستا و زۆر به تووڕەييەوه شەپێکی له سەندەڵييەکه هەڵداو و پەتی سەگەکەی گرت و به بۆڵەبۆڵ بەدوای خۆيدا ڕایکێشا و ڕۆيی. که ئەو ڕۆيی له دڵی خۆمدا گوتم دەک سەت ڕەحمەت له دايه و بابت بێ، وا منت له دەس ئەو سەگ و بۆگەنه ئارەقه ڕزگار کرد.

شەو بوو. قەتارەکه دەيناڵاند و وەکوو توله ماری له گەرمادا هەژاو له سەر ڕێڵەکه دەخزی. کاتژمێر يەک و نيوی شەو گەيشته ستۆکهۆڵم. هەموو جێگايەک داخرابوو. شوێنی ئاگاداری و ڕاگەياندنی کات و ڕۆيشتنی قەتاريش بەسترابوو. نابەڵەد بووم. نەمدەزانی چبکەم. به ناچار دەبوو تەلەفۆن بۆ دۆستەکەم بکەم و داوای ڕێنمونی لێبکەم که چۆن بچم بۆ ماڵی ئەوان. به پرسيار تەلەفۆنێکم دۆزييەوه، تەلەفۆنم کرد و گوتم(ئەوه من گەيومەته ئێره و له وێستگەی قەتارم. بەڵام نازانم چۆن بێم بۆ مڵی ئێوه (ئەويش گوتی(له کوێی هەر لەوێ به تا دێم. تا نيو سەعاتی ديکه دەگەمێ. هەر له لای ئينفۆڕماسيوننەکه ڕاوێسته، له جێی خۆت مەبزوو.

زۆر ماندوو، وەڕەز بووم. نەمدەزانی چيبکه لەکوێ ڕاوەستم. له بێتاقەتيدا له ساڵۆنەکەدا دەهاتم و دەچووم. دەمڕوانييه ئەو بينادەمانه که بەپەلە بەمدا دەهاتن و دەچوون. بەلامەوه سەير و سەرنج ڕاکێش بوون. له هەموو بابەتێکم دەبينی، ژن و پياو، کەمتەمەن، بەساڵاچوو، و مەست و مەنگ. دوو پياوی ڕەشپێستم بينی مەکينەيەکيان به دەستەوە بوو ساڵۆنەکەيان خاوێن دەکردەوه. کچێکی پۆڕزەردی باڵابەرز بەلاياندا تێپەڕی، وابزانم سەرخۆش بوو، خۆی بەسەر پێوه نەدەگرت. سەرسمێکی دا و لاتراسکەی بەست و له سەر مزاييکەکان تخێل بوو و کەوت. يەکێک له پياوه ڕەشەکان دەستي دا بن باڵی و هەڵيساندهوە. ڕاوێستا بووم و دەمڕوانييه ئەو ديمەنه. کچێکی کەم تەمەن هاته لام و دەستی گرتەوه و گوتی (پێج کڕۆنم دەيه پارەم نييه سواری قەتاربم و بڕۆمەوه بۆ ماڵی خۆم منيش پێنج کڕۆنم دايه و ڕۆيی. کەمێک تێڕامام و به خۆمم دەگوت(ئەی بۆ دەيانگوت له سوێد سواڵکەر نييه)

هەستم کرد برسيمه. چاوم گێڕا شوێنێک پەيداکەم و بچم خواردنێک بکڕم و بيخۆم. کيوسکێکم به ديکرد. چووم و بابۆڵەيەکم نان و پەنير کڕی. له قوژبنێکەوه ڕاوێستام و بەپەله نان و پەنيرەکەم خوارد. خۆشم نەمزانی بۆچی وا بەپەله بووم. دوای ئەوه سيگارێکم داگرساند و به کەيفی خۆم و پڕ به سينەم مژم لێدا. سيگارەکەم تەواو کێشا. ئەمجار ئيشتيام له چايی بوو. چوومەوه بۆ لای کيوسکەکه و له کابرای فرۆشيارم پرسی چاييت هەیه؟ کابرا گوتی (بەڵێ قاوەشم هەيه (پياڵەيەکم چايی کڕی و بەسەر پێوه هەڵمقوڕاند. سيگارێکی ديکەشم هەڵکرد. چاوه چاوێکم کرد. يەکێک بەلامدا تێپەڕی. نەمزانی کوڕ بوو يان کچ. چەن هەنگاو ڕۆيی و ئاوڕێکی داوه دەورێکی ساڵۆنەکه گەڕا و هاتەوه. هاته نزيکمەوه و ڕاوێستا. به زمانی خۆی شتێکی گوت. بەڵام لێی تێنەگەييم چی گوت. زانی لێی حاڵی نه بووم. ئەمجار به ئينگليسی لەگەڵم دوا. پرسی خۆشت له ژن دێی؟) لەوکاتەدا دوو ژنی سەرخۆش به لاماندا تێپەڕين. له وەڵامی پرسيارەکەيدا تەنيا شانم هەڵتەکاند. کابرا تەماشايەکی کردم و هەميسان پرسی خۆشت له پیاو نايە سەرم ڕاوەشاند و هيچم نەگوت. ئەمجار پرسی(ئەی له پیاو چی؟ به تووڕهييه وه گوتم (تێناگەم دەڵێی چی. بەچاو و بزوەی لەش ديويست تێمگەێنێ که مەبەستی خۆيەتی گوتی(ئەگەر پێت خۆشه له گەڵت دێم) ئەمجار زۆر به ڕقەوه مۆڕەيەکم لێکرد. بەڵام ئەو وازی نه دەهێنا هيچ شەرمی نه دهکرد! گوتی (هيچ مەترسه وەره با بڕۆين) هيچ جوابم نەداوە. واڕقم هەستا بوو هەر مەپرسن. ڕووم لێوەرگێڕا و کەمێک ڕۆيشتم. ئەويش که زانی من جوابی نادەمەوه لەداخا سەری شۆڕ کردەوه و ڕۆيی و لەبەر چاوم ون بوو. ئەونده ماندوو بووم، خۆم بەسەر پێوه نەدەگرت. چوومه خوارەو بۆ سەر سەکۆی قەتارەکه. چاوم گێڕا که جێگايک بدۆزمەوه و تۆزێک دانيشم، له نێوەڕاستی سەکۆکه ژوورێکی چوارگۆشەی شووشەيی لێبوو. چووم بۆ ئەوێ. چەن نەفەر سەرخۆش دانيشتبوون. يەکێک خەوی لێکەوتبوو. يەکی ديکه ملی لار کردبۆەوه و وەنەوزی ئەدا. يەک دوانێ سيگاريان دەکێشا و قسەيان دەکرد. چووم و له سەر نيمکەتێکی بەتاڵ دانيشتم. سيگارێکم داگرساند و پڕ به سينەم هەڵممژی. له پڕێکدا دوو ژن خۆيان کرد به ژوورێدا. يەکێکيان چووه تەنيشت ئەو کابرايه که خەوی لێکەوتبوو له پەنايدا دانيشت و به هەوای مەستی کابرای له خەو هەستاند. سەری خسته سەری و پێیڕادەبووارد. کابراش سەر هەڵێنا و بۆڵه بۆڵێکی لێوه هات و دووباره سەری بەرداوه بۆ برۆکی خۆی. بەڵام ژنەکان گاڵتەيان دەکرد و پێی پێدەکەنين. له قسەکانيان حاڵی نەدەبووم. بەڵام به جوولەی دەست و چآوياندا کەمێک تێگەييم که دەڵێن چی. يەکێکيان ڕووی کرده من و داوای سيگارێکی لێکردم. سيگارێکم دايه. کڕۆنێکی دەرهێنا که له باتی سيگارەکه بمداتێ. به سەر لەقاندن تێمگەياند که نامەوێ. ئەويش سيگارەکەی داگيرساند و گوتی (تەک) يانی سپاس. دانيشتبووم و تێڕامابووم. ئەم ديمەنەم دەبينی و لەگەڵ ئەو شتانەی که له وڵاتی خۆمان ديبووم بەراوردم دەکرد. بيرەوەريم دەگەڕاوه بۆ شەوانی هاوينی شآرەکەم که تەمەنێکم تێدا ڕابوارد بوو. هيچی ئەم وڵاته له هی وڵاتی خۆمان نەدەچوو. سەرم هەڵێنا و تەماشای دەوری خۆم کرد. که ڕوانيم و بينيم دۆستەکەم له پشت سەرمەوه ڕاوێستاوە و به پێکەنينەوه به ڕوو خۆشی گوتی (ببووره که درەنگ هاتم. ماڵی ئێمه لێرەوه. زۆر دووره بۆيه زۆرم پێچوو. هەسته با بڕۆين) منيش هەستام و لەگەڵی ڕێکەوتم. له وێستگەی قەتارەکه چووينه دەرێ. چووينه مەيدانێک و سواری ئوتوبوس بووين. دۆستەکەم پرسی(دەی بڵێ بزانم له قەتاردا خۆشت لێگوزەرا؟ منيش ئەم چيرۆکەم بۆ گێڕاوه. بەڵام ئەو زۆر به سارد وسڕييەوه گوتی (ئەم جۆره شتانه لێره سەير نييه، شتێکینۆرمالە له دڵی خۆمدا دووپاتەم کردەوه ئەم جۆره شتانه لێره سەير نييه نۆرماڵه دوايه به خۆمم دەگوت دەک قوڕ به سەرم لەم شارستانييەتە![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览224
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 23-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览224
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,043
图片 106,467
书籍 19,319
相关文件 97,299
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!