图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,766
图片 105,817
书籍 19,377
相关文件 97,448
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قاڵاوی سپی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قاڵاوی سپی

قاڵاوی سپی
قاڵاوی سپی
#ڕەحمان سۆفی#

چیمەن له زانکۆ دەرکەوت. پێش ئەوەی بگاته سەر شەقام، له بەر درگای حەوشەکە ڕاوێستا. هەر وەکوو ئەوەی لە کەسێک بگەڕێ سرک وێنەی کارمامزە دەيڕوانييه ڕێبوارەکان.
گەورەکچێکی باڵابەرزی خوش سيما دەهاتە بەرچاو. بەهەر شێوەیەک جلوبەرگی دەپۆشی پێی دەکەوت. لەنجه و لاری سەرنجی هەموو هەستيارێکی ڕادەکێشا. چەن هەنگاوێک دوور کەوتەوه. له پەنای داربییە کۆنساڵەکەی پيادەڕەوەکه ئيستێکی گرت و ئاوڕێکی داوە. دوایە بە هۆشيارییەوە مقۆ مقۆيەکی کرد و جا مەقنەعه ڕەشەکەی لەسەری داگرت و ڕووسەرييەکی شينی له سەر و ملی ئاڵاند. سيمای ڕووناکتر دەرکەوت.
پاش نيوەڕۆی ڕۆژێکی بەهاری بوو و هەواخۆشی بوو کزەبايکی بەهاری گەڵای دارەکانی دەلەراندەوه. ئەو دەڕۆیی و دنیای خۆیدا دەيڕوانيیه تابلۆی سەر دووکانەکان. نووسراوەی جامخانەکانی بوتيکەکانی دەخوێندەوه. هات و چۆی ئەو مرۆڤانەی که بە تاڵۆکه دەهاتن و تێدەپەڕین بەلايەوه سەير و سەرسووڕ هێنەر بوو. تێڕاما بوو بۆچی ئەو خەڵکه وا به پەلەن!.
چەن کۆتر له سەر بانی مزگەوتی سوورەوه له شەقەی باڵيان دا. دەستی کرده کەپره بۆ تەوێڵی و ڕوانييه فڕينی کۆترەکان. دياردەی فڕين هەموو زەينی داگیر کرد. بيری لە فڕين دەکردەوە.
پێڵاوی نەرم و ڕاحەتی له پێدا بوو. گورج و چالاک و ئەرخەيان به ڕێدا دەڕۆيی. چاوه سەوزه وردبينەکانی به ئاگا هەموو کەلێن و قوژبنێکی ئەم بەرو ئەوبەری دەبينی. سەيرێکی جۆگەلەی ئاوی شەقامەکەی کرد. ئاوەکه تەواو ليخناو و لێڵ بوو. تۆمەزانە ڕاگوزەر کەوچک و چنگاڵ، دەوری، و ئاوخۆری پلاستيکی و شتی وايان تێ فڕێ دەدا. پاکەته سيگاری بەتاڵ و ميوەی گەنيو و بتڵی ئاو و نۆشابەيان تێ دەهاويشت. چەن سپوری چەکمه له پێ و گسک و بێڵ به دەست که ئارەقه به نێوچاوانياندا دەتکا خەريکی جاده و کۆڵان خاوێن کردنەوه بوون. یەکێک لە سپوورەکان گسک و بێڵەکەیی فڕێدابوو و چبووه نێو جۆگەلەکەوه. به دەست و پەنجه زڕوزبڵی له ئاوەکه هەڵدێنجا و دەيکرده نێو فەرغونێکەوه.

چيمەن کەپۆی به دەسرەکەی دەستی گرت بوو. بەڵام بەوردی دەيڕوانی. ڕاونییە پیادەڕەوەکە ژنێکی بينی چارەکەيەکی له خۆيەوه پێچا بوو. سەر و چاوی وا داپۆشی بوو چاوی نەبێ، هيچ کوێی ديارنەبوو. سەيرتر ئەوه بوو کە پەتوێکی چوارلا ڕاخست بوو و منداڵێکی مەلۆتکه کراوی له سەر پەتوەکە درێژی کرد بوو. له بەردم مناڵەکەدا دەسرەيەکی پان کردبروه. دەستی گرتبووەوە و دەپاڕاوه. (ئەی خێرۆمەن، هەتيوبارم، بێکەسم، خێرێکم پێبکەن. خوا خێرتان باتەوە) ڕاگوزەری وا بوو ورده دراواێکی بۆ دەهاويشتە سەر دەسرەکە. زۆربەشیان گوێیان نەدەدايه و به پەله بەلایدا تێدەپەڕ دەبوون.
چيمەن بە پەنجە قەڵمییەکانی ئەسکيناسێکی لە کیفەکەی دەرهێنا و خسته سەر دەسرکەی ژنە سواڵکەرەکە. له دڵەوە ئاخێکی هەڵکێشا. ئاواتەخوازی ئەو ڕۆژەی دەکرد چیدی ڕۆژێک له ڕۆژان سواڵکەر لە وڵاتەکەیدا نەمێنێ.
ڕێی پێوا. گەيشته کۆڵانی ماڵی خۆيان. بینی ژنانی گەڕەک لەبەر درگای ماڵی (خاتوامين) دانيشتوون و توگوڵەبەڕۆژە دەتروکێنن. دەردی دڵيان بۆ یەکدی دەکەن. له دەست مێرد و خەسوو، منداڵ و ژيانی پڕ مەينەتی خۆيان ئاهوناڵەيان دەگاتە ئاسمانی خۆڵەمێشی. ئیوا هەبوو کڵاوی دەچنی. يەک دوانێک گوڵدۆزيان دەکرد. يەکی ديکه دەسکێش و گۆرەوی بۆ زستانی خۆشەویستەکەی دەچنی.
منداڵانيش هەڵبەز و دابەز و هار و هاجييان دەکرد. منداڵێک شەپێکی له تۆپتکی هەڵدا، تۆپ ڕاست له تەپڵی سەری خاتوئامين کەوت. خاتوئامين هاواری لێ هەستا و کوتی (دەی کوێربی، ئەوه نابينی ئێمه لێره دانيشتوين! بڕۆنه ئەولاترەوه تۆپێن بکەن) له سەر و بەندی قسەکانی خاتوئامين دا چيمەن گەيشته لای ژنەکان.
ژنان فەرموویان کرد کە دانيشێ. خاتوئامين لەگەڵکوو چاوی به چيمەن کەوت، مۆڵەتی نەدا به تەواوی چاک و چۆنی لەگەڵ ژنەکان بکا؛ به نقه نق هەستا، له دوورەوە باوشی بۆ کردەوە و گوتی(خانم دوکتەر گیان، خوايه زۆرشوکر ئەوه خانم دوکەتەر هاتەوه. ئازيزەکەم ڕەبی، بەقوربانت بم، چاوەڕێت بووم له دەورتگەڕێم، مەگەر هەر خۆت فريام کەوی. چەن ڕۆژه، نامەی تاقانەکەم هاتووه؛ کەسێک نەبوو بۆم بخوێنێتەوه. بردوويانه بۆ ئيجباری، جێگاکەی ئەونده دووره، لەوسەری دنيايه. نازانم ناوی شارەکە چی چی جەنه) چيمەن پێکەنی و گوتی خاتوو(چی چی جەن نە (بیرجەند) شارەکه ناوی بيرجەندە) خاتوو بە پێکەنینەوە گوتی(ئەی بە قوربانت بم. خۆت دەزانی ئێمه مانان نەخوێندەوارین چوزانين دنیا بەری بەکوێوەيه. ها، ئەوه نامه کەيه بۆم بخوێنەوە! بزانم چی نووسيووه) خاتوو دڵی پڕ بوو لە ده ڕد، دای له قوڵپەی گريان. چيمەن هەر لەوێ له بەر درگاکه دانيشت. نامەکەی له خاتو وەرگرت و کرديەوه و چاوی لێکرد. به فارسی نووسرا بوو. دوای خوێندەوه و دەیکرد به کوردی. خاتوو به گيان و دڵ گوێی دابووه چيمەن و له بەرخۆيەوه قسەی دەکرد (ئەی دایکت بمرێ ڕۆڵە، ڕيگاکەی زۆر دووره، مەرەخەسێشی نادەنێ)

چيمەن نامەکەی خوێندەوه و دايەوه دەست خاتووامین. خاتوئامین چاو بەفرمێسکەوه ئەملا و لای چیمەنی ماچ کرد و پرسی (خانم دوکتەر گيان! کەی جوابەکەيم بۆ دەنووسييەوه؟) چیمەن دڵی نەهات دڵی خاتوو بشکێنێ گوتی(هەر وەختێک تۆ بڵێی) خاتوو گوتی (زەحمەت نەبێ ئەگەر بکرێ هەر ئێستا، با بچینە ماڵەوە، لێرە لە بەر ئەم دەرگایە نابێ. قاو و قیژی منداڵە ورکە ناهێڵێ) چیمەن هەستا و لەگەڵ خاتووامین چوونه حەوشه. چيمەن هەستی به بۆنێکی خۆش کرد. لە خاتووی پرسی (ئەو بۆنه خۆشه چييه؟) خاتوو گوتی (ئەی له دەورت گەڕێم، ئەوە بۆنی ڕەشەڕێحانەيه. قەزاوبەڵات له گيانم) خاتوامین چوو چەپکێکی چنی و هێنای بۆ چیمەن و گوتی (فەرموو بۆنی کە! بۆنی زۆر خۆشه) چيمەن بەڕوو خۆشییەوە چەپکه ڕێحانەکەی لە خاتوو وەرگرت و بۆنەکەی هەڵمژی. چوونه ژوورێ. خاتوو لبادێکی لە له سەر حەسيرێک ڕاخست و گوتی(فەرموو دانيشه!) چیمەن دانيشت. دەفتەرەکەی له کيفەکەی دەرهێنا. قەڵەمی نا نێوان پەنجەکانی و له خاتووی پرسی (دەی باشه، بڵێ بزانم چی بنووسم؟ خاتوو گوتی (بنووسه دايکت باشه خەمت نەبێ، پوڵيشی بۆ ناردوی؛ ئەگەر پێت گەيوه بۆم بنووسه) هەرچی خاتوو دەيگوت چیمەن دەينووسی. نامه نووسينەکە تەواو بوو. چیمەن ڕووی لە خاتوو کرد و پرسی(پاکەتی نامەت هەیە؟) خاتوو چوو سەری سندوقێکی هەڵداوه و دەفتەرێکی هێنا و گوتی (ها ئازیزەکەم وابزانم ئا لەمەدایە) چيمەن دەفتەری لێوەرگرت. پەڕ به پەڕی پشکنی بەڵام پاکەتی نامەی پەيدا نەکرد. گوتی(خاتوو کوا پاکەتی تێدانيیە، دەی باشه خۆم له ماڵەوه پاکەتم هەيه؛ بۆت له پاکەت دەخەم و له سندووقی پۆستی داوێم) خاتوو هەستا و چوو دوو پیاڵە شەربەتی بڵاڵوکی بۆ چیمەن و خۆی هێنا و بە ڕەزامەنديیەوه گوتی (فەرموو شەربەت بخۆوه، خۆم دروستم کردووه. بڵاڵوکەی ئەو دارەی حەوشەيەی خۆمانە. ئەوداره یادگاری باوکی ڕەحمەتیمە. خۆی خەڵفەکەی ناشت بوو. دايکمیشم ئەوندەی دڵی پێی خۆش بوو، مەگەرهەر خوا خۆی بزانێ. ئای خانم گيان دنيا وەفای بۆ هيچ کەس نییە)
چيمەن شەربەتەکەی لە خاتوو وەرگرت، بۆنی پێوە کرد و گوتی (زۆر خۆشە، دەست و چاوت خۆش بێ). تەماشايەکی کاتژمێرەکەيی کرد و گوتی(ئای درەنگە، دەبێ بڕۆم دايکم نيگەران دەبێ) هەستا که بڕوا، خاتووش هەستا و دەستی کردە ملی، و ئەملا و لای ماچ کرد، ماڵاوييان له يەکدی کرد.

دوو درگا ئەولاتر ماڵی خۆيان بوو. درگای حەوشە کرابووەوه، چيمەن له باريکه ڕێی نێوان گوڵباخییەکانی دايکيەوه تێپەڕی، له پليکانەکان سەرکەوت، پێی نايه هاڵەکەوە. دايکی زوو بە دەنگێکی بڵیند گوتی (ئەڵڵاهوئەکبەڕ)چیمەن تێگەیی يانی دایکی خەریکە نوێژ دەکا. بەبێخشپە ڕووسەريیەکەی لە سەری داماڵی و گوڵۆڵەی کرد و توڕی هەڵدا. ڕووسەری کەوته سەر بەرماڵی نوێژەکەی دايکی. پرچه درێژەکەی له سەر شان و ملی پڕش و بڵاکردەوە. ڕووناکی دەروونيشی دەرکەوت. زۆری نەخەياند دايکی سڵاوی نوێژەکەی داوه. ڕووی کرده چيمەن و بەتوڕەييەوه گوتی (خانم دوکتور! نوێژ ناکەی بۆ سووکايەتی به نوێژەکەی من دەکەی! يان لەگەڵ ڕووسەريەکەی خۆت به شەڕدێی! ئەوی گوت و به دڵشکاويەوه ڕۆيی بۆ ئاشپەزخانه و خۆی به چێشت لێنانەوه خەريک کرد. چيمەنيش به دوايدا ڕۆيی، لێی نزيک بووه ویستی دڵیخۆشی بداتەوە؛ بەپێکەنینەوە گوتی(دايکه گيان با منیش يارمەتيت بدەم) بەڵام دایکی دڵشکاو بە لالووتەوە گوتی(یارمەتی تۆم ناوێ، تۆ ئەگەر نوێژەکانت بکەی؛ له ياريدەکردنی من باشتره) چيمەن به ڕووخۆشييەو گوتی(ئەگەر من دەرسەکانم باش بخوێنم زۆر لە نوێژ کردن چاکترە، دەنا وانییە؟ ئەوەنییە باوکم جارنەجارێک تووڕە دەبێ و ئامۆژیاریم دەکا کە باش بخوێنم)
ئەوەی گوت و ڕۆيی بۆ بەرهەيوان. پاڵی دابوو به ديواری هەيوانەکەوه، دەيڕوانييه ئاوا بوونی خۆرەتاو؛ بینی له ئاسۆی دووره دەستەوه پۆلێک مەل بەرەو پيره دارەکەی حەوشەی کۆشکی له مێژينه دفڕين. پۆلی مەل چەن سووڕ سووڕانەوه و سەرنجام له سەر پيرەداری کۆنساڵ نيشتنەوه. چيمەن تێڕاما، بيری لە هەڵبژاردەی سروشت دەکردەوه. زەينی ئاڵۆزی ئەوە بوو؛ بۆ مروڤ ناتوانی هەڵفڕێ؟ ئەی چۆنه ئەو گيانداره چکۆلانانه له فەزادا دێن و ده چن!. هەرچەن بيری لێدەکردەوه و لێکدانەوەی دياردکه ئاڵۆزتر دەبوو و گرێ پووچکەی تێدەکەوت. بەوردی ڕوانييه پيرەداری حەوشەی کۆشکی کۆنساڵ. بيری چوو بۆلای سەختی، و خۆڕاگری و کۆڵ نەدانی پيرەدار. ساڵيانی ساڵ بەفر و باران، باگژ و تۆفان کۆڵیان بە پیرەدار نەدابوو. زۆر جاران لق و پۆپيان شکاند بووه. سەدان گەڵاڕێزانی به خۆیەوه ديوبوو. بەڵام له دڵی خاکدا ڕەگ و ڕیشەی قورس و قايمتر ببوو.
چيمەن خۆی بەوه قانع کرد کە (هەڵبژاردەی سروشت نەهێنی خۆی هەيه و مرۆڤ سەره ندەری لێناکا)
پۆلی مەل لە سەر لق و پۆپی پيرەدار نيشتنەوە. قژ قژ، قيژ تاک و جووت دەهاتن. تا دەهات زياتر دەبوون. وای لێهات پيرەدار ڕەش داگەڕا. چيمەن هۆشی کۆکردەوه و بەوردی تێڕاما. ئەودياردە سروشتييەی له دنيای زەينی خۆيدا سەير دەکرد. دايکی هاواری لێ بڵیند بوو و گوتی(ئەوە له کوێی؟ بۆ خەريکی دەرس و دەورەکەت نابی! ئەی ناڵێی دەرس بخوێنی قازانجی له نوێژ کردن زياتره! ئەی بۆ لەوێ ئاتڵ و باتڵ وێستاوی؟)

چيمەن گوتی (دايکه گیان تۆ وەرەمەبە! وەرە تەماشاکە ئەو هەموو باڵندەيه له کوێوه پەیدا بوون؟) دايکی گوتی (جا، من چووزانم کچێ وەرە ژوورێ) ئەوەی گوت بەڵام خۆشی به سەرسووڕمانەوە گوتی (ئەيەڕۆ ئەو هەموو قاڵاووه ڕەشه لەکوێوه هاتوون! به عومری خۆم نەم ديوه قاڵاو پۆل پۆل لەجێگاێک بنيشنەوه) چيمەن وەکوو ئەوەی جادووی لێکرابێ نوقمی تەماشا و تێڕوانينی ئەو پۆله به وتەی دايکیقاڵاوه ڕەشه بوو. زۆری سەير کرد، ئەوەی دەيبينی هەر ڕەشايی قاڵاوه ڕەشه بوو.
ئێوارەش بەرەو تاريکان دەچوو. وەکوو ئەوەی چاوی ڕەشکه و پێشکه بکا، چەن پەڵەی سپی له نێوان ئەو هەمووه ڕەشايەدا دەهاتە بەرچاوی له چاوی خۆی کەوتبووه گومان (تۆ بڵێ ئەوی ديبينم ڕاست بێ؟ بانگی (کرد دايکە وەره! ئەو پەڵه سپيانه چييه له نێوان ئەو هەموو ڕه شايەدا؟ تۆ بڵێێ قاڵاوی سپيش هەبێ!)
دايکی هەندێکی تێڕوانی و گوتی(کچێ تۆ شێت بووی، قاڵاوی سپی کێ ديویە لەونت لێ گوڕدراوه)
چيمەن گوتی(نا داکە باش بڕوانه! ئەوەتا، دايکه) دايکی لەبەرخۆيەوه ئەستەغفڕەڵڵا ئاخر زەمانه يان کچه خوێندەوارکەی من تێکچووه؟) دايک و کچ سەرقاڵی تەماشای پۆلی قاڵاو بوون لەودەمەدا، تەقه لە درگای حەوشه هەستا. باوکی چيمەن درگای کردەوە هەرکە له پليکانەکان سەرکەوت، به سەرسووڕمانەوه ڕوانی ديتی لق و پۆپی پيرەدار وەکوو قەترانی ڕەش داگەڕاوه چەشنی ئەوەی هەرگیز بە جاوی خۆی نەدیوە. نەشی دەزانی دەمەقاڵە چيمەنی کچی و خێزانی لەسەر چییە.
باوکی چیمەن ڕووی کردە خێزانی و پرسی (چێشتی چیت لێناوە؟ زووکە سفرە ڕاخە زۆرم بسییە)[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览204
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 23-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on25-06-2022
此产品最近更新( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ):25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览204
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,766
图片 105,817
书籍 19,377
相关文件 97,448
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!