图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,046
图片 106,468
书籍 19,319
相关文件 97,302
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێنبايی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێنبايی

خوێنبايی
خوێنبايی
#ڕەحمان سۆفی#

مام باپير له پەنجێرەی ژوورەکەيەوە چاوێکی له دەرێ کرد. له بەر خۆيەوە بۆڵه بۆڵێکی لێوەوهات. به لەرەلەر ڕابوو. کڵاوەکەی له سەر نا و تابنا گوێ دایکێشا. شاڵگەردنەکەی له ملی هاڵاند و گەرێی دا. باڵتەکەی له بەر کرد و زنجيرەکەی تا بينەقاقەی هەڵکێشا. دەستەوانەکانی له دەست کرد و گۆچانه بڵاڵوکەکەی به دەستەوە گرت و به نيازی نان کڕين له ماڵ وەدەرکەوت.
وەرزی بەفرانبار بوو. زەوی تاراێکی بەفرينی پۆشی بوو. کۆڵان و شەقام سەهۆڵ بەسته. زەردەی خۆرەتاو مابوو. پڕشنگێکی کەمتينی بەسەر شاردا پەخش و بڵاو بوو.

مام باپير گوێی بە بەفر و بەستەڵەک نەدەدا. دەڕوی و له دنيای خەیاڵی خۆيدا سەيری دەکرد. بيرەوەريکی دوور زەينی داگرت. پێی خزی و بەپشتەوە تخێل بوو. کەم هەێز هەوڵی دا هەستێتەوە. بەڵام زەوی خز و ئەو کەم هێز و کەم توانا. وەکوو دەڵێن بەختی يار بوو. فريشتەێک کە باڵتەيەکی فرينی پۆشی بوو بەسەر سەريەوە ڕاوێستا و بە وردی تێڕوانی. به ئەسپايی دەسته نەرم و زەريفەکانی نا نێو دەسته زبر و قەڵشاوەکانی مام باپير. فریشتە بە زمانی چاوە سەوزەکانی تێیگەیاند دەستم گرتووی تەکان له خۆتدە و هەستەوە! ڕوانينی گەرم و دڵسۆزانەی ئەو فريشتەیە ورەی نا بەر مام باپير و هێزێکی هاتەوەبەر. ئیرادەی کرد و به يارمەتی دەستە چکۆڵە سڕەکانی فريشتەکه تکان له خۆی دا و هەستاوە. فريشتەکە به بزەی سەرلێوی دەی دواندی. مام باپير وایدەزانێ که به دەنگی نەرم و بەسۆز لايه لايەی بۆ دەکا و دەیلاوێنێتەوە.

هەستی برسييەتی زۆر بەهێزە. و بۆنی نانی گەرمەتەنوور بەرەو نانەواخانەکەی سەر شەقام مام باپيری پەلکێش کرد. به ئەسپای گۆچانی دەکوتی و به پادزه به پەنا ديواردا گەیشتە نزيک نانەواخانەکه. بينی خەڵکێکی برسی و سەرما بردوو. ژنان لەلایەک و پياوان لە لایەکەوە له بەر درگای نانەواخانەکە لە نۆبەدا وێستاون. هەرکەس به جۆرێک نوقمی خەياڵاتی خۆی بوو. ئەويش له نۆبە دا جێ خۆی کردەوە. وێستابوو و قورسايی لەشی خستبووە سەرلاێکی بەدەنی و به لەنگەری گۆچانەکەی خۆی لەسەر پێ ڕاگرتبوو. نوقمی ڕوانينی ئەم پا و ئەو پا کردنی نانەواکه بوو. له دنيای برسييەتی و خەياڵاتی خۆیدا هەڵوەدای تێڕامان بوو. بیرەوەری خۆش و ناخۆشی ڕابردوو لە زەینیدا جۆلانەی دەکرد.

لەناکاو ماشێنێک له سەر سەهۆڵەکە خزی. بەڵام تایەر له دەور نەکەوت. فریشتە چکۆلەکە پەشۆکا. سەری لێشێوا. دەرفەتی لێبڕا. له نێوە ڕاستی شەقامەکەدا کەوته ژێر تەگەری ماشێنەکه خوێن فیشقەی کرد. و لەسەر بەستەڵەکی قيرەتاوەکه نەقش و نيگارێکی دوور له باوەڕ و دڵتەزێنی کێشاوە.
ئەوخەڵکەی لە نۆبەی نان وەرگرتندا وێستا بوون شڵەژان. سەر لێشێواو هێرشیان کرد بۆ سەر شەقام. تەنانەت نانەواکەش دەرپەڕی. هەرا و هاواری ژنان له نزيک و دوور به گەڕەکدا بڵاو بوەوە. مام باپيريش به لەرزه لەرز خۆی گەیاندە ناوندە ڕووداەکە. خەڵکەکه دڵپەرۆشیکی هاوبەشیان نيشا دا. لاوێک ڕوو له مام باپير هاواری کرد و گوتی (مامۆستا هەی بێبەڵابی تۆ لێگەڕی! با ئێمە يارمەتی بکەين! بەو ڕيشه سپيەتەوه هەر دەڵێ زەڕدەشتی بەم بەیانییە بە لەرزه لەرز دەرکەتوی.)

لاوەکە بێ ئەوەی بشڵەژێ.گورجانە پەلامار دا و لەشی نيوەگيانی فريشتەکەی له باوش گرت. لەودەمدا کيژێکيش هاتە يارمەتی و گوتی (داینێ! ڕايکێشه و دەست و سەری هەڵێنه!) من خۆم پەرستارم. دەزانم چۆن هەناسەی بدەمێ. تۆ بڵێ فريامان کەون و ئامبڵانسێک بنێرن. سەیر ئەوە بوو کچێکی دیکە بە مۆبايلەکەی خەریکی ئەوە بوو کە ڕووداوە تۆماربکا. لە نێو ژنەکاندا ژنێکی سەرسپی به ئەيەڕۆ ئەيەڕۆ بەرەنگاری کابرای شۆفير بوەوە و گوتی (يەڕۆ بله کڕوز جا، خۆ ئەو فريشته جوانەت کوشت!) بله کڕوز زۆر بێڕۆح وەک ئەوەی هيچ ڕووی نەدابێ و ئەو هيچ تاوانێکی نەکردبێ گوتی (جا خۆ خەتای من نەبوو خۆی ڕايکرده پێش ماشێنەکەم. کوشتم کوشتم به دەرەک دييهکەی دەدەم). دایەگەورەی سەرسپی شاڵاوی بۆ برد و بەکەیفی خۆی تفێکی کردە نێوچاوانی بله کڕوز و بەڕقەوه گوتی (ناپياوی خوێڕی! بۆ جوجەڵەت کوشتووه دیەکەی ئەدەی. ديەی چی و شتی چی بەو دەستانەی خۆم وەکوو سەگ دەتتۆپێنم)
بلەکڕوز کابراێکی کەتەی چاو دەرپەڕيوی کەپۆی به قت پەتاتەێک دەبوو. سمێڵی ددانە زەردەکانی و لێوی سەرەوەی داپۆشی بوو. کاپشێنيکی ئەمريکايی له کۆنی لە بەردا بوو. پۆتينی سەربازی له پێدا. وەختێک قسەی دەکرد فڵتەی دەمی دەهات. پياو لێی حاڵی نەدەبوو دەڵێ چی. ئەوانەی له نزيکەوه دەيان ناسی دەيانگێڕاوه و دەیان گوت ئەو چڵکنەی کوڵکنه مانگه و مانگیش خۆی ناشوا. دايمە دەلەوەڕێ.
پەرستارەکه پەشۆکاو (هاواری کرد ئەرێ ئەو ئامبڵانسە بۆ نەهات؟) لاوەکە گوتی (جا، نەخۆشخانه کەی بەهاوار و بانگی خەڵەوە هاتون تا ئيستا بێن)

بله کڕوز دەیویست بۆی دەرچێ و دەرباز بێ. بەڵام خەڵکەکە دەرفتیان پێ نەدا. ژنان ڕێگای دەرباز بوونیان لێگرت. چەن کەسی ديکەش هاتنه هەرەوەز و چوار دەوریان دەتەنی. هەر چەند خۆی ڕادەپسکاند، بەڵام کەوتبووه گێژاوه. يەک دوو کەسی ديکەش هاتن و بەرەنگاری بوون. کوڕه لاوەکه دەنگی هەڵبڕی و گوتی (ئادەی خەڵکينه! نەهێڵ دەرچێ! به ڕۆژی ڕوون منداڵمان دەکوژن، بەرگری نەکردن سەر شۆڕییە. مردن باشتره له ژيانی ژێر دەستی)
ئاپۆری خەڵکی برسی و دڵپڕ لە ڕق وقين بەره بەرە پەرەیگرت. ژنان، پياوان، و لاوان، گەمارۆی بلەکڕوز یان دا و چوار تەنیشتیان لێگرت. ئەويش له ژێر دەست و پێی خەڵکی ڕاپەڕيودا دەپاڕوه. به دەردی خۆيدا دەتلاوه. بەڵام فرياڕەسێ ديار نەبوو.
باوکی فريشتەکە پەيدا بوو. چۆنی زانیبوو، کێ خەبەری پێدابوو که تاقانەکەی وەبەر ماشين کەوتووە ئەهۆن و مڕومۆچ، لەگەڵ هاوسەرەکەی و کوڕەلاوەکە و کيژۆڵە پەرستارەکە داماو بەديار لەشی له خوێندا گەوزاوی فريشتەکەدا دامابوون. بەڵام وەک دەڵێن هەستی تۆڵه هێزی پياوەتی بەهێزتر دەکا باوکی فریشتەکە چاوێکی بەنێو خەڵکەکەدا گێڕا چاوەڕوانی دادگەر و داد ستێن ناماوه.

بارانی تۆڵەی خەڵکی مافخواز و جەرگ سووتاو و ڕاپەڕيو ديمەنی شاری گۆڕی. تاپۆی بۆمەلێڵ جێگای به کزە هەتاو لێژ کرد. تاريکی کەش وهەوای داگرت. چاو چاوی نەدەبینی. بەرە بەره ڕووناکی بووە تاريکی بێبڕانەوه. ڕۆشنايی چرای ئۆتۆمبيل، گڵۆپی شەقام و کۆڵان کزکز دەتروسکانەوه. گەل وەکوو مێروله هرۆژا بوون. وەک فارس کوتەنی مەحشەره باوک به سەر کوڕەوە نەبوو. سياپۆشان وەک شەمشمە کوێرە. فڕکه فڕک دەهاتن و دەچوون. هەوڵيان دەدا چۆن خۆیان دەربازکەن.
ئامبڵانس بە ئاژیر لێدان گەیشتنێ. لەشی بێگيانی فرشيەکەیان به تاراێکی سووری تۆخ ڕازاندەوه. تەرمی ساردەوه بووی بله کروز شیان له ماشێنێکی ئەڕتەشی هاویشت و بردیان.

مام باپير لەگەڵ قووقەی کەڵەباب و بانگی مەلا له خەویگران وەخەبەر هات. له جێگا ڕا بوو. پەنجێرەی ژوورەکی کردەوه و ڕوانێته دەرێ. هێدی هيدی کەشە و هەوا گۆڕدرا پڕشنگی خۆرەتاو زۆر دڵ ئاواتر لە ڕۆژانی ڕابردوو به شاردا بڵاو ببوەوە. مام باپير بە ديتنی تيشکی خۆرەتاو بەهێزتر لە هەموو ڕۆژێک هەستا. وەک ڕۆژانی پێشوو هەستی به برسييەتی نەدەکرد. چووە بەر پەنجێرەکە و باڵی هەڵێنا و وەک ئەوەی بيەوێ هەڵفڕێ بای باڵی خۆی دا و پڕ بەدڵی له ناخەوه پێدەکنێ. بە خۆي دەگوت (پێشکەوتن له ڕەوڕەوەی مێژووی مرۆڤايەتیدا خوێنبايی زۆر داوه. تا گەشەی کردووە و بێرە گەیشتووە. شادمانم ئەم ئاڵوگۆڕە بەچاوی خۆم دەبینم. بەختەوەرم لە ئازاديدا کۆچی يەکجاری دەکەم.
لەسەر گۆڕەکەم بنووسن: (عاشقی هەتاو بوو. له ناخۆشيدا ژيا. بە ئازادی ژيانی بەجێ هێشت.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览214
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 23-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览214
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,046
图片 106,468
书籍 19,319
相关文件 97,302
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!