گەنجێک بە چپە لەبناگوێی (#عەزیز شارۆخی#) وتی: دوای هونەرمەندان #عەلی مەردان# و #حەسەن زیرەک# ئێوە بونەتە میراتگری گۆرانی ڕەسەنی کوردی!
هەر کە ناوی حەسەن زیرەکی بیست وەک بەڕووی ناو ئاگر تەقی، وەک لەڤیدیۆکە دەبینن!
پرسیارە ئەوەیە، هونەرمەندێکی وەک حەسەن زیرەک زیاد لە 1300 گۆرانی بەخشیبێ بە ئەرشیفی هونەری کوردی، تەنیا لەبەر وتنی دێڕێک بەسەر شای ئێران شایستەی ئەمجۆرە ڕەتکردنەوەیەیە؟
یان ئەو ڕەتکردنەوەیە پەیوەندی بەو شارچیەتی بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتەوە هەیە؟ بۆ نمونە حەسەن زیرەک خەڵکی #بۆکان#ە و عەزیز شارۆخی خەڵکی #مەهاباد#؟
ئەمڕۆ #26-06-2022# پەنجا ساڵ تێپەڕدەبێ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەک، درود بۆ گیان و بەخششە زۆرەکانی بۆ هونەری کوردی.[1]