图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,043
图片 106,467
书籍 19,319
相关文件 97,299
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مار
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مار

مار
مار
#ڕەحمان سۆفی#

دەڵێم (مار دەبينم.)
هاوڕێ دەڵێ (نا بابه مار نييه، ڕەنگه سەرمازەڵه بێ)
خوشکه هاوڕێش دەڵێ کوڕه مار نييه، بەڵام لەم نێوەدا مارمێلکە زۆره.
هاوڕێی پرسگه هەڵئەداتێ و دەڵێ (ماری چی، کوڕه چاوت ڕەشکه و پێشکه دەکا، يان خشەی پێی خۆته لێت دەبێته مار، دەنا کوا مار، ئەی بۆ ئێمه نايبينين!)
هاوڕێکەم له نشينگەێک دەژی، له نێوان هەولێر و کۆيه. نشينگه له دەشتێکدا هەڵکەوتووه. ئەو خانووەی تێيدا دەژی هەمووی به چيمەنتۆ داڕێژراوه. به ڕۆژدا ئەوەنده گەرم دەبێ، مرۆڤ کاس و وڕدەکا.
زۆر بير له گەرما و سەرما ناکەمەوه. بير و هۆشم زۆرتر دەڕوا بۆ لای بژوێنی و چڕ و پڕی گژوگيا و سەوزەڵانی پڕگوڵی دەور و بەری خانەکه. به ڕۆژدا جانەوەری سەير دەبينم. مار و مێروو، مارمێلکه، سەرمازڵه، کوله، قربۆق، زەردەواڵه، مێش و مەگەس. به شەويشدا مێشه کوێره، دووپشک، قالۆنچه، پەپووله. له هەمووش سەيرتر ئەوەيه، کە هاوڕێ سەگێکی له نزيک ماڵەکەی بەستووەتەوه.

هاوڕێ دەڕوا بەلای کاری خۆيەوه. منيش به تەنيا له ژوورێ دەمێنمەوه. له تەنيايی وەڕەزم، خۆم به خوێندنەوەی گۆڤار، ڕۆژنامه و کتێبەوه خەريک دەکەم له خوێندنەوەش وەڕەز دەبم. دەمەوێ بچمەدەرێ، و له نێو ئەو گژوگيا و مێرگەدا بڕێک پياسه بکەم. بەڵام له گەڵ من دەبزوم سەگە بۆر شێت و هار دەبێ و هاف، هاف، هەف، دەوەڕێ. دەيکاته چەق و لوور. ئەونده دەوەڕێ تا ماندوو دەبێ. بێدەنگ دەبێ، دوای ماوەێکی کورت، ديسانەوه دەوەڕێ و دەمڕێنی. له ترسی گۆڵه بۆر دائەنيشمەوه. ماوەێکی ديکەش تامڵ دەگرم، بەڵام ئەونده تەنگاو دەبم، ئيدی خۆم پێڕاناگيرێ. بەناچار هەڵدەستم و به ئەسپايی له ژوورەکه دەردەکەوم. دەڕۆم بۆلای بەلۆعەی ئاوەکه. گۆڵەبۆر هەميسان دەيکاتەوه چەق و لوور و هاف، هاف، هەف. خۆی ڕادەپسکێنێ دەیەوەێ له دەست ئەو پەت و زنجيره ڕزگار بێ هاشاوڵ دێنێ و دێته پێشەوه. پەتەکه لەملی توندەبێ. چەن هەنگاو دەکشێتەوه، دێسان تەکان له خۆی ئەدا، بەڵام هەر چەن دەکا پەتەکەی بۆ ناپسێ. منيش بێترس له گۆڵەبۆر ئافتاوه پلاستيەکە پڕ دەکەم له ئاو و دەچم بۆ ئاودەستەکه. کاری دەسبەئاو ئەنجام ئەدەم و دەگەڕێمەوه. ئەم جار نە گۆڵەبۆر دەوەڕێ و نە منيش لێی دەترسم. ئەو لەگەڵ من ڕاهاتووه، منيش زاتم لەو شکاوه.

دەگەڕێمەوه بۆ ژوورەکه. نزيک دەبمەوه له درگاکه، خشه خشێک وەهەستم دێنێ. دەڕوانمه دەورو بەری خۆم. چ ببينم مارێکی ڕەش. پێچ له خۆی ئەدا و قەف، قەف دەبێ، ڕاست دەبێتەوه و لوول دەبێ و دەخشێ. بە ديتنی ئەوماره ڕەشه، نيوه گيان دەبم. هەناسه هەڵکێشانم گران دەبێ. دڵم دەکەوێته دڵەکوتێ. بێ هەست دەبم. مار ملی هەڵدێنێ و دەهاژێ و دەهوشێنێ. ڕوو لەلای من دەکا. وا هەست دەکەم دەیەوێ ئامبازم بێ، بەڵام له پڕدا دوو سێ قەف لەخۆی ئەدا و ڕاست و لار دەبێ و زۆر به خێرايی دەخزێ و دەڕوا، له نێو گژوگياکەدا ون دەبێ کەمێک دێمەوه سەرخۆ. دەڕوانمه چوار دەورم. پاشان خۆم دەکەم به ژوورەکەدا. دەچمه لای دەسته نوێنەکه و دائەنيشم و پاڵ ئەدەمەوه. بەخۆم نييه دەستم دەڕوا بۆ پاکەته سيگارەکە، سيگارێک دائەگرسێنم و به ئارەزوو، چەن مژی لەئەدەم، دوکەڵ به بادەکەم. لەو دەمەدا هاوڕێ دێتەوه. بانگ دەکا (هاوڕێ له ماڵی؟
هەسته با بڕۆين بۆ سەرێ نانی بخۆی!) هەڵدەستم و لەگەڵی وەڕێ دەکەوم بەرەو سەرێ.

کەوڵی نانی ڕاده خرێ. چوار پێنج کەس له دەوری کۆدەبينەوه. نان و چێشت ئاماده فەرموون با سارد نەبێتەوه. ژەمەنان دخورێ و خوان لادەبرێ. دانيشتوين و چاوەڕێين چاييمان بۆ بێنن. سيگارێک دائەگرسێنم، مژێکی لێ ئەدەم و دەڵێم (هاوڕێيان لە نزیک ماڵەکە مار هەیە.) هاوڕێيان دەڕواننە يەکدی. سەرم بەر ئەدەمەوە، چەن چرکه بێ دەنگی فەزای ژوورەکه داگرێ دەکا. پاشان هاوڕێی بەماناوه دەڕوانێته من و دەڵێ (باوەڕناکەم لەم نێوەدا مار هەبێ، بەڵام دووپشکی زۆرە. حەح ماڵتا لەوهەموو دووپشکە! وەڵاهی یەکی زەلام پێوەیدام، حەح چەندە ئێشا پەکوو!)
قسەکانی هاوڕێ تەواو دەبێ، ئەمجار نۆبەی قسەی خوشکه هاوڕێيه، دەڵێ (باوەڕناکەم لەم نێوه مار هەبێ بۆی هەيه مارمێلکەت ديبێ وا دەزانی ماره!) دوای ئەو هاوڕێی پرسگه وەدەنگ دێ و دەڵێ (به چاوی خۆت ديت، دڵنيای مار بوو؟ کوڕه مار نەبووه، داخوا چی بووه خشەی هاتوه پێتوايه ماره، دەنا کوا مار؟)

دەڵێم ئەرێ بابه بۆ باوه ڕناکەن، به چاوی خۆم ديم مار بوو، مارێکی ڕەش. هەر که له درگاکه نزيک بومەوه به لامدا قەف قەف بوو خزی و به خێرای ڕۆيی بۆ نێو گژ و گيايەی پشت پەنجێرەکه. بەڵام ئەوان هەميسان به ماناوه دەڕواننه يەکدی. بەچاوی بێباەڕييەوه تەماشام دەکەن. تێدەگەم که باشتر وايه لەسەری نەڕۆم. پێ داگرتنم بێ فايدەيه. خوشکه هاوڕێ به چپەوه به هاوڕێی پرسگه دەڵێ (بڕواناکەم ماربێ، ئەی بۆ ئێمه هيچمان نەديوه! ئەوەتی لێرم مارم نەدیوە.)

چايی دەخۆرێتەوه. هاوڕێیان هەرکەس دەڕۆا بەلای کاری خۆیەوە. منيش هەڵدەستم و دەگەڕێمەوه بۆلای ژوورەکەی هاوڕێ. دەگەمه نزيک ديوارەکه هەميسان مارەڕەش دەبينم. هەڵبەته ئەمجار وەکوو جاری هەوەڵ ناترسم. لەبەر خۆمەوە تێدەفکرم باشه بۆ ئەو هاوڕێيانەم باوەڕم پێناکەن؟ ئەوه نييه مارەکه بە چاوی خۆم دەبينم. مار ديسانەوه دەخزێ و دەڕوا. ماوەيک ڕادەوێستم دوايه به ئەسپايی درگاکە دەکەمەوه و دەچمه ژوورێ و دائەنيشم. سيگارێک دائەگرسێنم و زۆر به تامەزرۆيی و ئشتيا دەيکێشم. ئارەزووی چايەک دەکەم. بەڵام، خۆم به خوێندنەوەی گۆڤارەکۆن و ڕۆژنامەوه خەريک دەکەم. خەوم دێ بەڵام دەترسم بخەوم. هاتو لەخەودا مار پێوەيدام. ترسی مار و بێباوەڕی هاوڕێيان دەمخاته گێژاوەی فکر و خەياڵەوە. خۆم دڵخۆشی ئەدەمەوه و به خۆم دەڵێم (دەی بائێستا وابێ، خۆ هەور هەميشه بەری ڕۆژ ناگرێ، هەر کات و ساتێک بێ ڕۆژ دووبارە وەدەر دەکەوێ) من لەو بير و خەياڵەدام، گۆڵەبۆر بە هەواکەی پێشوو دەست پێدەکاتەوه. لێم ڕوون نييه کە ئەو سەگه بەچی دەوەڕێ! نەکەس دياره، نە دەنگێک دەبيسرێ، نه من دەرکەوتووم. ئەی به چی دەوەڕێ؟ پاش ماوەيک، هاف هاف کردن و قوروسکه و نووزه، بێ دەنگ دەبێ. دەچمه فکری خۆمەوه، بەڵام هەرچەن دەکەم جەمسەری گوڵۆڵه ئاڵۆزکاوەکەم بۆ پەيدا نابێ و نابێ

ئێوارێ هاوڕێ ديتەوه. پاش ماندوو نەبينی و چۆن و چاکی کەوڵی نانی ڕادەخرا. نان دەخۆين و هەر يک له لايکەوه پاڵ ئەدێنەوه. ئەمجار مێشووله، مێشەکوێره نايەڵن خەوم لێبکەوێ. هاوڕێ هەڵدەستێ و لامپاکه دەکوژێنێتەوه. له ژێر پەتوەکەدا، ئەمشان و ئەوشان دەکەم، لەسەر پشت درێژ دەبم. بەڵام خەوم نايه و نايه. تا بەيانی خەوم لێ ناکەوێ. سەبرم تەواو دەبێ. هەر جۆرێک بوو شەو جێی خۆی دا به ڕۆژ.
بەیانی ديسان هەر وەک ڕۆژی پێشوو له خەو ڕا دەبین. نان و چايی بەيانی دەخۆين. هاوڕێ دەڵێ(دەچمه خوارێ بۆ قەڵايه هيچت ناوێ؟ ئەو دەڕوا بەلای کاری خۆيەوه. به تەنيا له ژوورەکەدا دەمێنمەوه. خۆم به نووسينی ئەم چەن لاپەڕەيەوه سەرگەرم دەکەم. فەزا بێ دەنگه، ماوەيک هيچ شتێک نابينم. دەنگ نییە. ئەی بۆ گۆڵەبۆر وا دەوەڕێ! لام سەيره، ئەمجاره وەڕينەکه تێکەڵاو به ناڵەيه، هەر وەکوو ئينسانێکی نەخۆش له تاو دەرد و ژان بناڵێنێ. تا دێ ناڵەکەی زياتر دەبێ. دەچمه دەرەوه. گۆڵەبۆر ئەمجارە به تووڕەيی و ڕقەوه ناوەڕێ وەڕينەکەی زياتر له پاڕانەوه دەچێ. قوروسکه و نوزەی دەێ، کلکەسووتێ دەکا. ملی لار دەکاتەوه، گوێی دائەخا و به داماوييەوه تەماشام دەکا. لێی نزيک دەبمەوه. دێته پێشەوه و لمۆزی نزيک دەکاتەوه. بۆنم پێوەدەکا، به چاوێکی کزەوه دەڕوانێ. چاوی لەسەر يەک دائەنێ. به وردی سەيری دەکەم، سەرنجی ئەدەم، دەبينم لاملی ئاوساوه. سەرم هەڵدێنم دەبينم هاوڕێ له پشت سەرمەوه وێستاوه و تەماشای من و سەگەکەی دەکا. سەگەکه هەرکه خاوەنەکەی دەبينێ، له جێی خۆی هەڵدەستێی و به کلکه سووتێ و خۆشەمايی کردن خۆی له لاقی هاوڕێ هەڵدەسوێ. هەميسان ناڵه و نووزەی دێ.هاوڕێش وەک ئەوەی لەگەڵ مرۆڤ بدوێ دەی دوێنێ. گۆڵەبۆر خاوەنەکی تێ دەگەيەنی که لاملی ئاوساوه. ئەويش بەوردی سەرنجی ئەدا و دەست بەسەر و مليدا دێنێ.کەمێک تێیڕادەمێنێ و دەڵێ(ئەی خوێری ئەوە چییە داوەرە)گۆڵەبۆر لێ نزیک دەبێتەوە. هاوڕێ دەست بە سەر وملیدا دێنێ و دەڵێ (ئەوه بۆ لاملت ئاوساوه؟ گۆڵەبۆر هەردەڵێێ له زمانی دەزانێ، کزۆڵه دەبێ. هاوڕێ ئاخێک هەڵدەکێشێ و ڕوو لە من دەکا و دەڵێ با جارێ بڕۆین بۆ سەرێ نانی بخۆین. دوایە دێمەوە چارەسەری دەکەم. بێ ئەوەی هيچ بڵێم، لەگەڵی وەڕێ دەکەوم و دەڕۆين بۆ سەرێ.هەر وەک ڕۆژان سفره ڕادەخرێ، وەک ئەندامانی يەک خێزان له دەوری سفره و نان و چێشت کۆ دەبينەوه. نان دەخۆين. سفره لادەبەن. هەر وەک ڕۆژانی ڕابردوو چاوەڕوانی چايی ده بين.

هاوڕێ پرسگه لێم دەپرسێ (مڕۆکه مارت نەديوه؟ وەڵامی نادەمەوه. له بيری ئەوەدام کە چۆنی پێی بسەلمێنم که نەخەياڵاتی بووم و نەدرۆش دەکەم. ئەوان هەموو وێکڕا پێدەکەنن. خۆشکه هاوڕێ قا قا دەکێشێ و به گاڵتەوه دەڕوانێ. هاوڕێ مات دەبێ، تێڕادەمێنێ خوشکه هاوڕێ لێ دەپرسێ ئەوه چييه بۆ وا ماتی؟
هاوڕێ دەڵێ (وەڵڵاهی بۆ سەگەکەم، نازانم چی پێوەی داوه، لاملی ئەونده ئەستور بووه. تۆ بڵێی مار پێوەی نەدابێ) ئەوان دەڵێن کوڕە خەم مەخۆ. هيچ نييه نە ڕەنگه مێش و شتی وا پێوەی دابێ. بۆ خۆی چاده بێ، دەی، ئەوەی پێناوێ. دوو قسەی خۆشمان بۆ بکه! پیاو لەوەی باشتره.
هاوڕێ دەڵێ کوڕه چی خۆی چادەبێ، وەڵاهی ڕەنگه دووپشک پێوەی دابێ، ماڵته ئەو نێوه هێندەی دووپشک هەيه، دوێنێ شەوێ دانه يک به خۆميەوه داوه، ئەرێ وەڵاهی ئێستاش دێشێ. سەيره ئێوه کە هاوڕێیان پێ پێدەکەنن. هاوڕێ دەڵێ پێبکەنن، بەسەرتان نەهاتووە.

لەگەڵ هاوڕێ وەدەر دەکەوين و دەگەڕێنەوە بۆلای ژوورەکەی ئەو. زۆری نامێنێ بگەينێ. مارەکه بە لاماندا تێ دەپەڕێ. هاوڕێ بەخشه و خزينی مارەکە دائەچڵکێ. ڕادەوێستێ، له من دەپرسێ ئەرێ ئەوه چ بوو؟ وەڵامی نادەمەوه، مات دەبم و هيچ ناڵێم. هاوڕێ سەرنجێک ئەدا ودەکەوێته خۆ. دەور و بەری خانوەکە دەگەڕێ. مارەکه لە نێو گژ و گياکه دەخزێ و ون دەبێ. هاوڕێ وه دووی دەکەوێ. بەڵام مار خۆ له ژێر گژ و گياکەدا دەشارێتەوه. هاوڕێ به توڕەييەوه خۆی دەکا به ژوورەکەدا. دێتەوه ده ڕێ. کڵاشینکۆڤێک به دەستەوه زۆر به تووڕەييەوه دەگوڕێنی. وەک ئەوەی له سەنگەری دوژمن بڕوانێ، سيله و چەفته له تەپکه گيايەکه دەگرێ. هەندێک ڕادەوێستێ. ئەنگوست لەسەر پەلەپیتکە دائەگرێ و يەک ڕێژنه به قرمه به سەر تەپکە گياکە و مارەکەدا ئەبارێنێ. له ژێر لچەوه دەڵێ ئاوات دەتۆپێنم، دەی، به سەگمەوه دەدەی، دەبڕۆ، ئاوات دەتۆپێنم دەبڕ دەی ئەوه گۆڕت بێ. تەماشايکی من دەکا. هەم تووڕەيه و هەم به چاوی شەرمەوه سەرنجم ئەدا. هيچ ناڵێم، بەڵام له دەڵەوه زۆر خۆشحاڵم زياتر بەوه کەيف دەکەم، که هاوڕێ به چاوی خۆی مارەکەی دی.
له قرمەی گولە و دەنگی هاوڕێ، خوشکه هاوڕێ و هاوڕێێ پرسگەش داگەڕان بەرەو خوار بۆلای ئێمه. هەر دووکيان ڕەپ، ڕەپ ڕاوێستان و به سەر سووڕ مانەوە ڕوانیانە یەکدی بێ ئەوەی ڕوو لە من کەن سەری خۆیان بەرداوە و گەڕانەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览216
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 27-06-2022
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on27-06-2022
此产品最近更新( ڕاپەر عوسمان عوزێری ):27-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览216
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,043
图片 106,467
书籍 19,319
相关文件 97,299
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!