图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,046
图片 106,468
书籍 19,319
相关文件 97,302
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گۆڕ نادیار
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گۆڕ نادیار

گۆڕ نادیار
گۆڕ نادیار
#ڕەحمان سۆفی#

ﻟه لێوﺍﺭی ڕﻭﻭﺑﺎﺭی نێوەڕﺍﺳﺗﯽ ﺷﺎﺭەﻭە ﺩﺍﮔﻪڕﺍﻡ. ڕۆﻳﻡ ﻭ ڕۆﻳﻡ، ڕێم ﮐﻪﻭﺗه ﺑﺎﺧﯽ ﮔﺷﺗﯽ. ﺳﺭﻭﺷﺕ ﻫﻪﻣه ڕەﻧﮓ ﺧۆی ﺩەﻧﻭﺍﻧﺩ. خۆرەﺗﺎﻭی ﭘﺎﻳﺯی ﺑه ﺳﻪﺭ ڕﻭﻭﺑﺎﺭ ﻭ ﺑﺎﺧﻪﻭە ﭘڕﺷﻧﮕﯽ ﺩﺍﻭﻳﺷﺕ. ﺗﺎﻭ ﺗﺎﻭەﺵ ﻫﻪﻭﺭی ﮔﻪﻭﺍڵ ﮔﻪﻭﺍڵ ﺑﻪﺭی ڕۆژﻳﺎﻥ ﺩەﮔﺭﺕ. ﺟﺎﺭ ﺑه ﺟﺎﺭ ﺟﺭﻳﻭە ﻭ ﺟﻭﻭﮐﻪی ﻣﻪﻟﯽ ﺩﺍﺭﺳﺗﺎﻥ ﺩەﻫﺎﺗه ﮔﻭێ. ﺩەڕۆﻳﻡ ﻭ ﭼﺎﻭﻡ ﺩەﮔڕﺍ. ﺗﺎک ﻭ ﺟﻭﻭﺕ ﺧﻪڵک ﭘﻳﺎﺳﻪﻳﺎﻥ ﺩەﮐﺭﺩ.

ﺑﻳﺭﻡ ﮐﺎیەی ﺩﻩﮐﺭﺩ، ﺑﻪﺭﻩﻭ ﺩﻭﺍ، ﺑﻪﺭﻩﻭ پێش. ﻫۆﺷﻡ ﻟه ﺑﺎﺥ ﻭ ﺋێوارە ﺩﺍﺑڕﺍ ﺑﻭﻭ. ﻟه ﭘڕێکدا سەگێکی ﮐﻭڵکنی ﺧﺷﭘﻳﻼﻧه ڕﺍﻳﭼڵەﮐﺎﻧﺩﻡ. ﺳﻪگ هەڵدﻩﺑﻪﺯی ﻭ ﺩڕ ﺩەﻭەڕی. ﻫﺭﺷﯽ ﺩەﻫێنا، ﮐﻪﻣﮏ ﺩەﮐﺷﺎﻭە ﻭ ﺩﻭﻭﺑﺎﺭە ﻫﺎﺷﺎﻭڵی ﺩێنا. ﻫﻪﺩﺍﺩﺍﻧﯽ ﻧﻪﺑﻭﻭ. ﻟه ﭘﺷﻳﻧﻳﺎﻧﻡ ﺑﻳﺳت ﺑﻭﻭ کە سەگ بۆت هات لەﺣﺎﺳﺗﯽ ﺧۆﺕ ﺩﺍﻧﻳشە ﻭ ﺧۆت ﻣﺎﺕ کە منیش لە حاست خۆم بۆی دانیشتم.

ﺩﻩﻧﮕێکی ژﻧﺎﻧه ﺑه ﺳﻭێدی ﮔﻭﺗﯽ (مەترسە ناتگرێ) ﻫﻪﻧﮕﺎﻭ ﺑه ﻫﻪﻧﮕﺎﻭ ﺩﻩﻧﮕﻪﮐه ﻧﺯﻳﮑﺗﺭ ﺑﻭﻩﻭﻩ، و گوتی (ﻟه ﺳﻪگ ﺩەﺗﺭﺳﯽ؟) مات بووم و هیچم نەگوت. ئەو ﺑه ﺯﻣﺎﻧﯽ ﺧۆی ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی بێ دەنگ ڕﺩ. ﻣﻠﯽ ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی ڕﺕ ﻭ ﻻﻭﺍﻧﺩﻳﻳﻪوە. ﻫﺎﻭﺩەﻡ ﺩڵخۆﺷﯽ ﻣﻧﻳﺷﯽ ﺩەﺩﺍﻭە. ڕﺳﯽ (بەﻡ ئێوارەیەﻭ ﻟﻪﻡ ﺑﺎﺧه ﭼۆڵەﺩﺍ چ ﺩﻩﮐﻪی؟) بە لاڵەﭘﻪﺗه گوﺗﻡ (هیچ ناکەم پیاسەم دەکرد.) ﮔﻭﺗﯽ (منیش لەگەڵ ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﻡ ئێوﺍﺭﺍﻥ ﻟﻪﻡ ﺑﺎﺧﻪﺩﺍ ﭘﻳﺎﺳه ﺩﻩکەین.)

ﺩﻩﺳﺗێکی ﺑه ﺳﻪﺭ ﺳﻪﮔﻪﮐﻪیدا هێنا و لاواندییەوە و گوتی (وەرە ﺑﺎ ﺑڕۆﻥ.) تێنەگەیم لەﮔﻪڵ ﻣﻧﯽ ﺑﻭﻭ ﻳﺎﻥ ﻟﻪﮔﻪڵ سەﮔﻪﮐﻪی. ﮐه بێ ﺋﺎﮔﺎ ﻟﻪﮔﻪڵیان ﺑه ڕێکەوتم. ﺷﺎن ﺑه ﺷﺎﻧﯽ ژﻧﻪکە و سەگەکە ﺩەڕۆﻳﺷﺗﻡ. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﺵ ﺑﻪﺭەﻭپێش ﺑﻪﺭەﻭﺩﺍ، ﺋﻪﻡ ﺷﺎﻥ ﻭ ﺋﻪﻭ ﺷﺎﻥ ﻣڵوﻣۆی ﺩەﮐﺭﺩ. ژﻧەﮑه ﻭەک ﺋﻪﻭەی ﻟﻪﮔﻪڵ ﻣﻧﺩﺍڵی ﺧۆی ﺑﺩﻭێ، ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی دەدواند. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی بانگ کرد و گوتی(ﻫﻪﺭﻣﺱ! ﻭەﺭە ﻟﻪﮔﻪڵ ﺋﻪﻡ ﭘﻳﺎﻭە ﺑﺑه ﻧﺎﺳﻳﺎﻭ!) سەگەکە لێم نزیک بووەوە و کەوتە ﮐﻠﮑﻪﺳﻭوتێ، ﺑۆﻧﯽ پێوە ڕﺩﻡ. ﻗﺭﻭﺳﮑﺎﻧﺩی ﻭ ﻧﻭﺯە ﻧﻭﺯێکی ڕﺩ. ﮔﻪڕﺍﻭە ﺑۆﻻی ژﻧﻪ.

بە قسە کردن لەگەڵ ئەو ژن و سەگەکەی ﻟه ﺑﺎﺧﻪﮐه ﺩەﺭﮐﻪﻭﺗﻳﻥ. ﺷﻪﻗﺎﻡ ﻭ شەقام و کۆڵانە بە کۆڵان ڕۆیشتین ﮔﻪﻳﺷﺗﻳﻧه ﮔﻪڕەﮐێک. ﭼﻪﻥد ﺧﺎﻧﻭوی ﻳﻪک ﺩەﺳﺕ ﻟه ﺑﻪﺭی ڕۆژهەڵاتەوە، ڕﻳﺯێکیش ﺧﺎﻧﻭوی ﭼﻪﻥ ﻧﻬۆﻡ ﻟﻪﻻی ڕۆژﺋﺎﻭﺍﻭە هەڵکەﻭﺕ ﺑﻭﻭﻥ. ﻟه ﻧێوڕﺍﺳﺗﻳﺷﺩﺍ ﺑﺎﺧﭼﻪی ﻣﻧﺩاڵان ﻭ ﭘﺎﺭﮐﯽ ﺑﺎﺯی بوو.

ﭼﺭﺍی ﺳﻪﺭﮔﻭﺯەﺭ ﮔﻪڕەﮐﯽ ڕﻭﻭﻧﺎک ڕﺩﺑﻭﻭ. ﻟه ﺑﻪر ڕۆﺷﻧﺎﻳﻪﮐه ﺳﻳﻣﺎی ژﻧﻪﻡ ﺩﺍﻳه ﺑﻪﺭﺳﻪﺭﻧﺞ ﻭ ﺑه ﻭﺭﺩی ﺳﻪﻳﺭﻡ ڕﺩ. ﻗﻪﻳﺭەژنێک ﺑﻭﻭ. خۆش سیما. ﮐﻪڵەﮔﻪﺕ ﻭ ﮐﻪﻣﻪﺭ باریک، ﻗژی ﺯەﺭﺩ ﻭ لە سەر شان و ملی بڵاو. تەوێڵ پان، نیگای گەرم ﺑﻪڵام ﺧﻪﻣﮑﯽ ﺷﺎﺭﺩﺭﺍﻭە ﻟه ﭼﺎﻭە شینەکانیدا ﺑﻪﺩی ﺩەﮐﺭﺍ. ﻧﻳﮕﺎی ﻟه ﻧﺎﺧﯽ ﻣﺭۆڤ ﮐﺎﺭﻳﮕﻪﺭ ﺩەﺑﻭﻭ. ﺑﺯەﻳه ﮐﺯ ﮐﻪﻭﺗه ﺳﻪﺭ لێوی. لێم ﻧﺯﻳﮏ ﺑﻭﻭەﻭە. هەندێک سەرنجی دام، ﺩەﺳﺗﯽ هێنا ﻭ گوتی(من ناوم 'یوهانا' یە) ﻣﻧﻳﺵ ﻧﺎ ﺑه ﺩڵ ﺩەﺳﺗﻡ ﻟﻪﮔەڵ لێداوە. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی ﻟێم ﻧﺯﻳﮏ ﺑﻭەﻭە ﻭ ﺩﻳﺳﺎﻥ ﺑۆﻧﯽ پێوەﮐﺭﺩﻡ. ژنەکە گوتی(وەرە با بچینە لای من ﻗﺎﻭەﻳﻪک پێکەﻭە ﺑﺧۆﻳﻧﻪﻭە!) دوودڵ بووم ﺑﭼﻡ ﻳﺎﻥ ﻧﻪﭼﻡ. ﻟه ﺷﺗﻳﻪک ﺩەﺗﺭﺳﺎﻡ ﻭ ﻧﻪﺷﻡ ﺩەﺯﺍﻧﯽ ﻟﻪ. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﺑه ﮐﻭﺭﺩی ﮔﻭﺗﯽ (ﻣﻪﺗﺭسە ﻧﺎﺗﺧۆﻡ) ﺑه ﺧۆﻡ ﻧﻪﺑﻭﻭ پێکەﻧﻳﻥ ڕﺗﻣﯽ. ڕﺳﻳﻡ (ﮐﻭﺭﺩی ﻟه ﮐﻭێوە ﻓێر ﺑﻭﻭی؟) گوتی(با بچینە ماڵەوە پێت دەڵێم) ﺳﻪﺭﻡ ﻧﺎ ﺑﻪﺭۆﮐﻡ ﻭ بێﺩەﻧﮓ ﺑﻭﻭﻡ. ﺩﻭﺍی ﭼﻪﻥ ﺧﻭلێک ﺳﻪﺭﻡ هەڵێنا ﺑه ﻣﺎﻧﺎیەکەﻭە ﺳﻪﻳرم ڕﺩ ﻭ گوتم (ﺑﺑﻪﺧﺷﻪ، ﺑﻳﺭ ﻟﻪﻭە ﺩەﮐﻪﻣﻪﻭە ﻧﺎﺳﻳﺎﻭﻳﯽ ﻣﻥ ﻭ ﺗۆ ﺑه ﮐﻭێ ﺩەﮔﺎ.) گوتی (خۆشبین بە، ﻟه ﻧﺎﺳﻳﺎﻭی ﻟﻪﮔﻪڵ ﻣﻥ ﺯەﺭەﺭ ﻧﺎﮐﻪی.)

ﮐﻠﻳﻠﯽ ﻟه ﮐﻳﻔه ﺩەﺳﺗﻳﮑﻪی ﺩەﺭێنا و ﺩﺭﮔﺎی ڕﺩەﻭە. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﻳﯽ ﻭەک ﻣﻧداڵ ﻟه ﺑﺎﻭﺵ ڕﺕ ﻭ ﺑه ﻫﻪﻭﻟﻪﻳﻪک ﭼﻭﺍﺭﭘﻪﻟﯽ ﺧﺎﻭﻥ ڕﺩەﻭە. پەتەﮐﻪی ﻟه ﻣﻠﯽ ﺩﺍﻣﺎڵی ﻭ ﺑﻪڕەڵای ڕﺩ. ﺳﻪگ ﺑه ﺧۆﺷﯽ ﺧۆﺷﯽ ﺑه ﻧێو ﻣﺎڵەﮐﻪﺩﺍ ڕﻣﺑﺎﺯﻧﮑﯽ ڕﺩ. ﺑۆﻧﯽ ﺑﻪﻫﻪﻣﻭﻭ ﺷﺗﮑﻪﻭە ڕﺩ. ﺧۆی ﻟه ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻧﺯﻳﮑﺭﺩەﻭە ﻭ ﮐﻪﻣێکی ڕﻭﺍﻧﯽ ﻭ ﺩﻭﻭﺑﺎﺭە ﺑۆﻧﯽ ﺑه ﻣﻧﻪﻭە ڕﺩ. ﺋﻪﻣﺟﺎﺭ ڕۆﻳﯽ ﻟه ﺟﮕﺎی ﺗﺎﻳﺑﻪﺗﯽ ﺧۆی ﺑۆی ﻭەﺭﮐﻪﻭﺕ.

ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ڕﺳﯽ (ﻗﺎﻭە ﺩەﺧۆﻳﻪﻭە ﻳﺎﻥ ﭼﺎی؟) ﺷﺎﻧﻡ ﻫﻪڵتەﮐﺎﻧﺩ. ﺋﻪﻭ ڕۆﻳﯽ ﺑۆ ﺋﺎﺷﭘﻪﺯﺧﺎﻧﻪ. ﻣﻧﻳﺵ ﮐﻭﻧﺟﮑﺎﻭ ڕﻭﺍﻧﻳﻣه ﻧێوماڵەﮐﻪی. ﻟه نێو ﻗﻪﻓﻪﺳﻪی کتێبەﮐﺎﻧﻳﺩﺍ ﻭێنەﻳک ﺑه ﺟﻠﻭﺑﻪﺭﮔﯽ ﮐﻭﺭﺩییەﻭە سەرنجی ڕاکێشام. ﭼﻭﻭم لە ﻧﺯﻳﮑﻪﻭە ﺗﻪﻣﺎﺷﺎﻡ ڕﺩ ئاشنا دەهاتە بەرچاوم. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻟه ﺋﺎﺷﭘﻪﺯﺧﺎﻧه ﮔﻪڕﺍﻭە. ﭼﺎﮐﻪﺕ ﻭ ﺑﻠﻭﺯەﮐﻪی ﻟه ﺑﻪﺭی ﺩﺍﮐەﻧﺩ ﻭ ﻟه ﺳﻪﺭ مۆبلەکەی فڕێی دا و دانیشت. زانی کە من بە سەرنجەوە دەڕوانمە ﺋﻪﻭ وێنەی ﮐه ﻟﻳﺑﺎﺳﯽ ﮐﻭﺭﺩی ﻟﻪﺑﻪﺭﺩﺍﻳﻪ. ﻫﻪﻧﺎﺳﻪﻳﮑﯽ هەڵکێشا ﻭ ﮐﻭﺗﯽ(ﺩەی ﺑﺎﺳﯽ ﺧۆﺗﻡ ﺑۆ ﺑﮑﻪ!) سەیرێکم کرد ﻭ ﮔﻭﺗم (ﺋﻪﻭە وێنەیە کێیە بە جلی کوردییەوە؟) کەمێک تێڕاما و بە دڵپڕێیەوە گوتی (ئەوە وێنەی کوڕێکی کوردە ناوی شێرﮐۆ بوو.) چاوکانی پڕ بوون لە فرمێسک. سەری داخست و ماوەێک مات بوو. هاتەوە قسە و گوتی (ﺳﻪﺭﺩەﻣﮏ ﺧۆﺷﻪﻭﻳﺳﺗﻡ ﺑﻭﻭ.) حەزم دەکرد زیاتر بیدوێنم. گوتم (تۆ گوتت سەر دەمێک خۆشەویستت بوو. ئەی بۆ ئێستا نییە؟) چەن چرکەێک بێ دەنگ ماوە. ﺩﻭﺍی ﭼﻪﻥ ﺧﻭولێک ﻫﻪﺳﺗﺎ ﭼﻭﻭ ﻗﺎﻭە بێنێ. لە ئاشپەزخانەوە بە دنگێکی بەرز پرسی (قاوە بە شەکر و شیرەوە دەخۆیەوە یان بە تاڵی؟) گوتم(بە شەکر و شیرەوە.) زۆری پێ نەچوو گەڕاوە. ﻗﺎﻭەی هێنا، ﻟه ﺳﻪﺭ مێزەکەی پێش دەستم ﺩﺍﻳﻧﺎ. ئەمجار ﺑه ﺟۆرێک ﻟه ﺳﻪﺭ ﻣۆﺑﻠﻪﮐﻪی ﺩﺍﻧﻳﺷﺕ ﮐه ﺗﻳﺩﺍ ﻧﻭﻗﻡ ﺑﻭﻭ. ﻗﻭﻣﮑﯽ ﻟه ﻗﺎﻭەﮐﻪی دەﺧﻭﺍﺭﺩەﻭە و دەیڕوانییە من و تێڕا دەما. ﺩﻭﺍی ﭼﻪﻥ ﺧﻭولێک بێﺩەﻧﮕﯽ ﻫﺎﺗﻪﻭە ﻗﺳه ﻭ ﺋﻪﻣﺟﺎﺭ ﮔﻭﺗﯽ (ﺑۆ ﻗﺳه ﻧﺎﮐﻪی؟) گوتم نازانم باسی چی بکەم. تۆ بۆم بگێڕەوە شێڕکۆی خۆشەویستت تۆ ئێستا لە کوێیە؟ ﺑه ﭘﻪﻧﺟﻪﮐﺎﻧﯽ کەمێکی ﮐﺎﻳﻪی ﺑه ڕﭼﯽ ڕﺩ و ﺳﻪﺭﻧﺟﯽ ڕۆﻳﯽ ﺑۆ ﻻی ﻭێنەکەی ﺷێڕﮐۆ و ﺑﺎﻳﺩﺍﻭە ﺑۆﻻی ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی. دوایە ﺳﻳﻠﻪی ﭼﺎﻭێکی ڕﺗه ﻣﻥ. ﺩﻳﺳﺎﻥ ﺳﻪﺭنجی ﮔﻪڕﺍﻭە ﺑۆ ﻻی وێنەکە. ﺋﻪﺳﺭﻳﻥ ﻟه ﭼﺎﻭەﮐﺎﻧﻳﻪﻭە دڵۆپ دڵۆپ داچۆڕی ﺑۆ ﺳﻪﺭ ﮐﻭﻣﻪﮐﺎﻧﯽ. ﻓﻳﻧﮕه ﻓﻳﻧﮕێکی ڕﺩ و گوتی (نازانم چۆنت بۆ بگێڕمەوە ﻋﻪﺯﺍﺑﯽ ﻭﻳژﺩﺍﻥ ﭘﻳﺭی ڕﺩﻡ. ﺳﺎﺗێک ﺋﺎﺭﺍﻡ ﻭ ﻗﻪﺭﺍﺭﻡ ﻧﻳﻳﻪ. ﺗﻪﻧﻳﺎ ﺧۆﻡ ﺩەﺯﺍﻧﻡ ﺩەﺭﺩﻡ ﭼﻪﻥ ڕﺍﻧﻪ، هەڵبەتە چارەشم نەبوو. مەجبوور بووم لە نێوان دوو ئازیزدا کە هەر دووکیانم زۆر خۆشدەویست یەکیان هەڵبژێرم، بەڵام خۆم بوومە قوربانی. ئێستاش درەنگ بووە، هیچم پێنەماوە، بیجگە لە خەم و خەفەت. بەڵام هیچ وەخت خۆم نا بەخشم.)

ﺑﻪﺩڵ ﮔﻭێم ﺩﺍﺑﻭﻭە ﻗﺳﻪﮐﺎﻧﯽ. ﻫﻪﻭڵم ﺋﻪﺩﺍ ﮐه ﺩەﺭﮐﯽ کەم. بەڵام ﻭەک ﭘﺷﻳﻧﻳﺎﻥ ﮔﻭﺗﻭﻳﺎﻧه ﺳﻪﺕ ﺗﻪﺑﻳﺏ ﺑه ﻗﻪﺕ ﺩەﺭﺩەﺩﺍرێک ﻧﺎﺯﺍﻧﯽ ﻣﻥ ﭼۆﻥ ﺑﺯﺍﻧﻡ ﺩەﺭﺩی ﺋﻪﻭ ﭼﻪﻳﻳﻪ. ﻫﻪﻣﻳﺳﺎﻥ ڕﻭﻭی ڕﺩەﻭە ﻣﻥ ﻭ گوتی(ﻧﺎﺯﺍﻧﻡ ﭼۆﻧﺕ ﺑۆ ﺑﮕڕﻣﻪﻭە. پێتﻭﺍﻳه ﻫﻪﺭﻭﺍ ﺋﺎﺳﺎﻧﻪ. ﭼﻭﻭﺷﻣﻪﺗه ﻻی ﺩﮐﺗۆﺭی ﺩەﺭﻭﻭﻧﻧﺎﺱ زۆر ﺟﺎﺭ ﺗﺎ ڕﺍﺩەی ﺧۆﮐﻭﺷﺗﻥ ﺩەﺭﻣﺎﻧﻡ ﺧﻭﺍﺭﺩﻭﻭە. بەڵام ژﻳﺎﻥ ﺧۆﺷه ﻭ ﻣﻧﻳﺵ ﮔﻳﺎﻥ ﺳﻪﺧﺗﻡ. ﺩﻭﺍی ئەو ڕﻭﻭﺩﺍﻭە دڵتەزێنە ژﻳﺎﻧﯽ ﻣﻥ ﻫﻳﭻ ﻣﺎﻧﺎی ﻧﻪﻣﺎﻭە. ﺋﻪﮔﻪﺭ ﻫﻪﺭﻣﺱ ﻧﻪﺑﻭﻭﺍﻳه ﻧﻪﻣﻪﺗﻭﺍﻧﯽ ﺑژﻳﻡ. ﺳﻪﮔﻪﮐه ﭼﺎﻭی هەڵدێنا ﻭ ﺑه ﮐﺯﻳﻳﻪﻭە تێ ﺩەﻳڕﻭﺍﻧﯽ. ﺳﻪﻳﺭێکی ئێمەی ﺩەﮐﺭﺩ ﻭ ﭼﺎﻭەﮐﺎﻧﯽ وێک دەناوە. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻫﻪﺳﺗﺎ ﻟه نێو ﮐﺗێبەﮐﺎﻧﻳﺩﺍ ﺋﺎڵبۆمێکی وێنەی هێنا ﻭ ﻧﺎﻳه ﺑﻪﺭ ﺩەﺳﺗﻡ. ﭼﺎوێکەم پێدا گێڕان. ﺋﺎڵبۆمی ﺗﺎﻳﺑﻪﺗﯽ ﺧۆی ﻭ شێرﮐۆ ﺑﻭﻭن. ﻻﭘﻪڕە ﺩﻭﺍی ﻻﭘﻪڕە هەڵم ﺩﺍﻧﻪﻭە. ﻟه ﭼﻪﻥ ﻭێنەێک ﺋﻳﺳﺗﻡ ﺩەﮔﺭﺕ. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ بۆمی دەگێڕاوە ﮐه ﺋﻪﻡ ﻭێنانە ﮐﻪی ﻭ ﻟه ﮐﻭێ ﮔﻳﺭﺍﻭەن. ﺳﻪﺭﻡ ﺑه ﺗﻪﻣﺎﺷﺎی ﻭێنە ﮔﻪﺭﻡ بوو. ﮐه ﺳﻪﺭﻡ هەڵێنا، ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﺩﻳﺎﺭ ﻧﻪﺑﻭﻭ. تۆزێک ترس دای گرتم. بەڵام بە خێر داکووژا. ﺯۆﺭی پێ نەﭼﻭﻭ یوهانا ﮔﻪڕﺍﻭە، ﺷﻭﺷﻪﻳﮏ ﺷﻪڕﺍﺏ ﻭ ﺩﻭﻭ ﭘﻳﺎڵەی ﻟه ﺳﻪﺭ مێزەﮐه ﺩﺍﻧﺎ. پیاڵەێکی ﺑۆ ﺧۆی ﭘڕﮐﺭﺩ. ﻗﻭمێکی لێ ﺧﻭﺍﺭﺩەﻭە. ﻗﻭمێکی ﺩﻳﺷﯽ ﺧﻭﺍﺩەﻭە ﻧﻳﮕﺎێکی تێگرتم ﻭ پیاڵەکەی منیشی پڕ کرد. ﮐﻪﻭﺗﻪﻭە ﻗﺳه و لە سەر داستان گێڕانەوەکەی بەردەوام بوو و گوتی (ڕۆژێک ﻻی ئێوارە ﻫﻳﻼک ﻭ ﻣﺎﻧدﻭﻭ ﻟه ﮐﺎﺭ ﮔﻪڕﺍﻣﻪﻭە. ﺯۆﺭ ﻣﺎﻧﺩﻭﻭ ﺑﻭﻭﻡ، ﻫﻪڵبەﺗه ﻭەڕﺯەﺵ بووم بێﺗﺎﻗﻪﺕ ﻟﻪم ﻣﺎڵەﺩﺍ ﺩەﻫﺎﺗﻡ ﻭ ﺩەﭼﻭﻭﻡ. بەڵام ﻫﻪﺭ ﭼﻳﻡ ﺩەﮐﺭﺩ ﺑه ﻫﻳﭻ هەڵسوﮐﻪﻭﺗێک ﺳﻭﮐﻧﺎﻳﻳﻡ ﻧﻪﺩەﻫﺎﺕ. ﻟه ﻣﺎڵ ﺩەﺭﮐﻪﻭﺗﻡ. ﺑه ﭘﻳﺎﺳه ڕۆﻳﻡ ﺑۆ ﻫﻪﻣﺎﻥ ﺑﺎﺧﯽ ﮔﺷﺗﯽ ﮐه ﺋﻪﻡ ئێوارەیە ﺗۆﻡ ﺑﻳﻧﯽ، ﭼﺎﻭﻡ ﺩەﮔڕﺍ ﺑه ﺑﺎﺧﻪﮐﻪﺩﺍ. بەڵکوو ﻧﺎﺳﻳﺎﻭێک ﺑﻪﺩیکەم. کەسێک کە ﺑه تەنیا ﻟه ﺳﻪﺭ ﻧﻳﻣﮑﻪتێک ﺩﺍﻧﻳﺷﺗبوو ﺳﻪﺭﻧﺟﻣﯽ ڕﺍﮐﺷﺎ. ﺑه ﺣﻪﺯەﻭە ﺗﻪﻣﺎﺷﻡ ڕﺩ ﻭ بەبێ سێ و ﺩﻭﻭ ﭼﻭﻭﻡ ﺑۆﻻی. ڕﺳﻳﻡ ﺑۆﻡ ﻫﻪﻳه لێرە ﺩﺍﻧﻳﺷﻡ؟ ﺑﺯەﻳﮐﯽ هاتێ. ﺩﺍﻧﻳﺷﺗﻡ و ڕﻭﺍﻧﻳﻣه ﺳﻪﺭ ﺗﺎ ﭘﺎی. ﮐﻭڕێکی ﮐﻪڵەﮔﻪﺕ ﻭ ﺗﻳﺷﮑﻪڵاﻧه ﺑﻭﻭ. ﮔﻪﺭﺩﻥ بڵیند، ﺳﻣڵ ﻗﻳﺕ، ﻟﻭوت بەرز ﻭ ڕەﺯﺍ ﺳﻭﻭک ﺩەﻫﺎﺗه ﺑﻪﺭ ﭼﺎﻭ. ﮐﻪﻭﺗﻣه ﺩﺍﻭی ﺧۆﺷﻪﻭﻳﺳﺗﯽ). ﻫﻪﻧﺎﺳﻪێکی قوڵی هەڵکێشا ﻭ ﭼۆڕێکی ﺩی ﻟه ﺷﻪڕﺍﺑﻪﮐﻪی ﺧۆﺍﺭﺩەﻭە. ﻧﻳﮕﺎی ڕۆﻳﯽ ﺑۆ ﻻی وێنەکەی شێرکۆ، کەمێکی تێڕوانی و بایداوە بۆ لای من، دوایە گوتی (ببوورە سەریشت دێشێنم) گوتم (نا فەرموو بەردەوام بە) سیگارێکی داگرساندوو، چەن مژی ڵیدا و ڕووی کردەوە من و لە سەری ڕۆیی و گوتی(بەڵێ ﻟه ﺑﻪﺭ ﭼﺎﻭﻡ ﺋﻪﻭﻧﺩە ﺧﻭﻥ ﺷﻳﺭﻳﻥ ﻭ ﻟه دڵەوە ﻧﺯﻳﮏ ﺑﻭﻭ حەزم لێ بوو ﻫﻪﺭ ﻟﻪﻭێ بە تەواوی هەستمەوە ﻟه ﺋﺎﻣﺯﻳﮕﺭﻡ. ﻭﺍﻡ ﺑه دڵدا ﺩەﻫﺎﺕ ﮐه ﺋﻪﻣه ﻫﻪﻣﺎﻥ ﺷﺎﺯﺍﺩەی ﺧﻭﻟﻳﺎ ی ﻣﻧه ﻭ ﺑه ڕێکەوت ﺋﻪﻣڕۆ تووشی هاتووم. لێم پرسی(ﺑۆ ﺑه تەﻧﻳﺎ دانیشتوی) بە ڕۆح سووکییەوە گوتی (ئەی چی بکەم من لەم شارەدا غەریبم، کەس ناناسم، لە بەر وەڕەزی بە پیاسە هاتم لەم پارکەدا کەمێک خۆم بخافڵێنم. ﮔﻭﺗﻡ پێت خۆشە ببینە دۆست؟ هیچ بە تەمای ئەوە نەبوو کە پێشنیارێکی وای پێ بکەم. کەمێک مات بوو، زەردە بزەێک کەوتە سەر لێوی. بە ﺩڵ ﮔﻪﺭەﮐﻡ ﺑﻭﻭ ﺩﺍﻭەﺗﻳﮑه کەم کە شێو پێکەوە ﺑﺧۆﻳﻥ. برێک تێڕاما. ﮔﻭﺗﻡ بیری لێ مەکەوە. ﻫﻪﺳﺗه ﺑﺎ ﺑﭼﻳﻧه ڕﺳﺗۆڕﺍﻧﮏ. ﻫﻪﺳﺗه ﻭەﺭە ﻟﻪﮔﻪڵم. دیسان بزەێک کەوتە سەر لێوی. هەستا و لەگەڵم ڕێکەوت. ﭼﻭﻭﻳﻥ ﻟه ڕەﺳﺗﻭڕﺍﻧﯽ لێواری ﺋﻪﻡ ڕﻭﻭﺑﺎﺭەی ﮐه ﺩەﻳﺑﻳﻧﯽ جێمان گرت و دانیشتین. گوتم ﭼﻳﺕ پێﺧۆﺷه ﺑه ﻣﻪﻳﻠﯽ ﺧۆﺕ ﺩﺍﻭﺍﺑﮑﻪ. ﺩﻳﺳﺎﻥ ﺑﺯە ﮐﻪﻭﺗه ﺳﻪﺭ لێوی. بە شێوەێکی سەرنج ڕﺍکێش ﺩەﻳڕﻭﺍﻧﯽ ﻭ ﺑﺯەی دەهاتێ. ﺩﺍﻭﺍی ﺷﻪڕﺍﺏ ﻭ ﺧۆﺷﺗﺭﻥ ﺧﻭﺍﺭﺩﻧﻡ بۆ هەرکمان ڕﺩ. ئەو ببووە کانی هاونشینی من. شێومان ﺧۆﺍﺭﺩ. ﺋﺎﻫﻪﻧﮕﯽ ﻣﻭﺯﻳﮏ ﺩەﺭﻓﻪﺕ ﻭ ﻫﻪﻟﮑﯽ ﻟﻪﺑﺎﺭ ﺑﻭﻭ ﺑۆ ﮔﻪڕێک ﺑه ﺟﻭﻭﺗه هەڵپەڕﻳﻥ. ﮔﻭﺗﻡ با پێکەوە گەڕێک هەڵپەڕین! ﮔﻭتی (ﻧﺎﺯﺍﻧﻡ هەڵپەڕم) وﺍﺩﻳﺎﺭ ﺑﻭﻭ ﮐه ﺩﻭﻭ دڵە. گوتم زانینی ناوێ بە هەوای موزیکەکە هەڵدەپەڕین. هەر چۆنێک بوو دەستیم گرت و چووینە سەر سەکۆی هەڵپەڕکێ. پێکەوە گەڕێکی خۆش هەڵپەڕین. ﮔﻪڕﺍﻳﻧﻪﻭە ﺑۆ ﺳﻪﺭ مێزەکەمان. ﻣﻥ ﻟه ﺧۆﺷﻳﺩﺍ لاوانە بوو ﺑﺎڵ ﺑﮕﺭﻡ ﻭ هەڵفڕم. دوا پیاڵەی شەڕابەکەمان ﺧﻭﺍﺭﺩەﻭە. ﺳﻪﺭ ﺧۆﺵ ﻭ ﮐﻪﻳﻑ ﺧۆﺵ بەحەزەوە ﺩەﻣانڕﻭﺍﻧﻳﻳه ﺳﻳﻣﺎی ﺳﺎﮐﺎﺭی. ﻣﻥ ﺯۆﺭم ڕﺳﻳﺎﺭﻡ ﺩەﮐﺭﺩ. بەڵام ﺑه ﺑﺯەی ﺳﻪﺭلێوی وەڵامی ﺋﻪﺩﺍﻣﻪﻭە. ﮔﻭﺗﻡ ﺑۆﻡ ﺑﮕڕەﻭە ﭼۆﻧه ﻫﺎﺗﻭﻭﻳه وڵاتی ئێمە. ﮔﻭﺗﯽ من لە وڵاتی ﺧۆﻣﺎﻥ ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑﻭﻭﻡ. ﺑﻪﻫۆی ﺑﻪﺷﺩﺍﺭی ڕﺩﻧﻡ ﻟه ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ڕﺯﮔﺎﺭخوازانە ﻟه ﮐﺎﺭەکەم ﺩەﺭﮐﺭﺍﻡ. ﺑه ﻧﺎﭼﺎﺭ ﺯێد ﻭ ﺧﺎﻧﻪﻭﺍﺩە ﻭ ﺧﺯﻡ ﻭ ﮐﻪﺳﻡ ﺑه جێهێشت ﻭ ﻭەک ﺯۆﺭﺑﻪی ﭘﻪﻧﺎﺑﻪﺭﺍﻥ ﺑه ﻫﻪﺭ ﻭﺍزێک بوو خۆم گەیاندوەتە ئەم وڵاتەی ئێوە. پرسیم ژﻥ ﻭ منداڵت ﻫﻪﻳﻪ؟ پرسیارێکی ﮔﻪﻭﺟﺎﻧﻪ، ﺑه ڕﺍی ﺗۆﺵ ﮔﻪﻭﺟﺎﻧه ﻧه ﺑﻭﻭ؟. بەڵام ﺋﻪﻭ ﺩﻳﺳﺎﻥ ﺑﺯەﻳﻪک ﮐﻪﻭﺗه ﺳﻪﺭ لێوی و ئاخێکی ﻭ گوتی ﻧﻪﺧﻪﻳﺭ. ﺩەﺭﻓﻪﺕ ﻭ ﻫﻪﻟﻡ ﺑۆ هەڵ ﻧﻪﮐﻪﻭﺗﻭﻭە. ﻳﺎﻥ ﻭەﮐﻭﻭ دەڵێن ڕەﻧﮕه چارەنووس وای هێنابێ) ﺷﺎﺩﻳﻡ ﻟه دڵ گەڕا ﮔﻭﺗﻡ ﺋﻪﺭێ ﺩەﺭﻧﻪﮐﻪﻭﻳﻥ. ﺩەﺳﺕ ﻟه نێو ﺩەﺳﺗﺎﻥ ﻟه ﮐﺎﻓه ڕەﺳﺗﻭﻭڕﺍﻧﮑه ﺩەﺭﮐﻪﻭﺗﻳﻥ. ﮐه ﻫﺎﺗﻳﻧه دەرێ ﮔﻭﺗﻡ ﺑﺎ ﺑﭼﻳﻥ ﺑۆﻻی ﻣﻥ. ئیستێک ﻣﺎﺕ ﺑﻭﻭ، دوایە و گوتی (ﺋﺎﺧﺭ ﻣﻥ ﻭ ﺗۆ ﻳﻪﮐﺩی ﻧﺎﻧﺎﺳﻳﻥ ﭼۆﻥ ﺩەبێ گوتم منیش بۆیە دەڵێم وەرە پێم خۆش یەکدی بناسین. ﻫﻪﻣﻳﺳﺎﻥ ﺑﺯەی سەر لێوی ﺧۆی ﻧﻭﺍﻧﺩ. ﺩﻭﺍیە ملی دا و ﻟﻪگەڵم ﮐﻪﻭﺕ.

ﻫﺎﺗﻧﻪﻭە ماڵێ. ﻟه هەوەڵەوە ﻫﻪﺭﻣﺱ ﺯۆﺭی پێی ﻭڕی. زانیم کە ئەو ﻟه ﻫﻪﺭﻣﺱ ﺩەﺗﺭﺳﺎ هرمس یش نامۆیی دەکرد. گوتم ﻣﻪﺗﺭﺳه ﻧﺎﻣۆﻳﯽ ﺩەﮐﺎ، ﺩەﻧﺎ ﺯۆﺭ ﻣﻬﺭەﺑﺎﻧﻪ) ﻫﻪﺭﻣﺱ ئەهۆن بوەوە و ڕۆﻳﯽ ﻟه ﺟﮕﺎی ﺧۆی ﻭەﺭﮐﻪﻭﺕ. ئێمەش ﻫﻪﺭ ﻟه ﺳﻪﺭ ﺋﻪﻡ مۆبلانە ﺩﺍﻧﻳﺷﺗﻳﻥ. ﮔﻭﺗﻡ ﺧۆﺕ ﺑه ﺧﺎﻭەﻥ ﻣﺎڵ ﺑﺯﺍﻧﻪ. بەڵام ئەو ﺩﻳﺳﺎﻥ ﺑﺯەی هاتێ. لێی نزیک بومەوە و خۆم هاویشتە ئامێزی. ﺋﻪﻭیش ﺷﻪﺭﻣﯽ ﺷﮑﺎ. ﺑه ﻫﻪﺳﺗﮑﯽ ﺧۆﺷﻪﻭە ﺗﺎﻣﻪﺯﺭۆﻳﺎﻧه ﺩەﻣﻡ ﻧﺎ نێو ﺩەﻣﯽ ﻭ لێکهاڵان. ﺧۆﺷﺗﺭﻳﻥ شەوی ژیانم ئەو شەوە بوو، ﻟﻪﺯەﺗﻡ لێ وەرﮔﺭﺕ. ﻭەﮐﻭﻭ ﺑﻭﻭک ﻭ ﺯﺍﻭﺍ ﺷﻪﻭﻣﺎﻥ کرد بە ڕۆژ.

پێشنیارم پێ کرد کە پێکەوە بژین. دیارە ئەویش بەڵێنی دا و ژیانی هاوبەشمان دامەزراند. ﻣﺎﻭەﻳﮏ ﺑه ﺷﺎﺩﻣﺎﻧﯽ ﻭ ﺧۆﺷﯽ ڕﺍﻣﺎﻧﺑﻭﺍﺭﺩ. بەڵام نازنم بۆ ﺩﻭﺍی ﻣﺎﻭەﻳﻪک ﺋﻪﻭ ئاڵۆشی ﮐﻪﻭﺗه ﮔﻳﺎﻧﯽ. ﭼﺎﻭەﮐﺎﻧﯽ ﺳﻭﻭﺭﺩە ﺑﻭﻭﻥ ﻭ ﺋﺎﻭﻳﺎﻥ ﺩەﮐﺭﺩ. ﺑﻪﺭﺩەﻭﺍﻡ ﺩەﭘﺷﻣﯽ. ﻟﻳﺭﮔﯽ ﺩەﮐﺭﺩ ﻭ ﭘﺳﺗﯽ ﺳﻭﻭﺭ هەڵدەگەڕا. ﺟﺎﺭی ﻭﺍﻫﻪﺑﻭﻭ ﻫﻪﻧﺎﺳﻪی ﺩەﺭﻧﻪﺩەﻫﺎﺕ. ﺑۆ ﭼﺎﺭەﺳﻪﺭی ﭼﻭﻭﻳﻧه ﻻی ﺩﮐﺗۆﺭ. ﺩەﺭﻣﺎﻥ ﻭ ﻣﻪڵهەمیان ﺑۆ ﻧﻭﻭﺳﯽ کەچی ﻫﻳﭻ ﻓﺎﻳﺩەی ﻧﻪﮐﺭﺩ. ﻟه هەوەڵەوە، ﺑۆﻣﺎﻥ ﺩەﺭﻧﻪﮐﻪﻭﺕ ﮐه ﻫۆﻳﻪﮐﻪی ﭼﻳﻳﻪ. ﭼﻪﻥ ﺩەﺭﻣﺎﻧﮕﻪی ﺟۆﺭﺍ ﻭﺟۆﺭﻣﺎﻥ ڕﺩ. ﺗﺎ ﺩﮐﺗۆرێکی ﻧﺎﺳﻳﺎﻭی ﺧۆﻡ ﺑۆی نوسین ﮐه ﺑﭼﻳﻥ ﺑۆ ﺋﺎﺯﻣﺎﻳﺷﮕه ﺗﺳﺗ ﺑﮑﻪﻥ ﺑﺯﺍﻧﻥ ﭼﻳﻳﻪ. ﺑه ﺋﺎﺯﻣﺎﻳﺵ ﻭ ﺗﺳﺕ ڕﺩﻥ ﺩەﺭﮐﻪﻭﺕ ﮐه ئەو ﺑه ﺳﻪگ و پشیلە ﺣﻪﺳﺎﺳﻳﻪﺗﯽ ﻫﻪﺑﻭﻭ. بۆیە ﺋﺎڵۆﺷﯽ ﺋﻪﻭﻧﺩە ﺯۆﺭ ﺑﻭﻭ ﺋﻪﻭﻧﺩەی ﺧۆ ﻫﻪڵدەکڕاند، ﺗﻪﻭﺍﻭی ﭘﺳﺗﯽ ﺧﻭێنی لێ ﺩەﻫﺎﺕ. مەڵحەﻣﻳﺵ ﺩﺍﻳﻧﻪﻣﺭﮐﺎﻧﺩ. ئاوڵشی ﺗﺎ ڕﺍﺩەﻳﻪک ﺑﻭﻭ کە ﮔڕی ﺗﺑﻪﺭ ﺩەﺑﻭﻭ.ﺋۆﻗﺭە ﻭ ﺋﺎﺭﺍﻣﯽ ﻧﻪﺩەﻣﺎ. ﺧﻪﻭی لێ نەﺩەﮐﻪﻭﺕ. ﺩەﭼﻭﻭە ﺑﻪﺭ ﭘﻪﻧﺟﺭەﮐه ﺧۆی ﻓﻧﮏ ﮐﺎﺗﻪﻭە، ﻣﻥ ﻫﺎﻭﺍﺭﻡ لێ هەڵدەسا و دەم گوت ﺳﺎەدە. ﺟﺎﺭی ﻭﺍ ﺑﻭﻭ ﻣﻪﺟﺑﻭﻭﺭ ﺩەﺑﻭﻭ ﺑﭼﺗه ﺩەﺭەﻭە. ﻣﻥ ﺯۆﺭ ﻧﮕﻪﺭﺍﻧﯽ ﺩەﺑﻭﻭﻡ. ﺑﺎﻭەڕﺑﮑﻪ، هەرمسﻳﺵ ﺧۆی ﮐﺯۆڵە ﺩەﮐﺭﺩ ﻭ ﺑه ﭼﺎﻭی ﺧﻪﻓﻪﺑﺎﺭەﻭە ﺗﻪﻣﺎﺷﺎی ﺩەﮐﺭﺩ. هەر دەم ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻧﺎﻭی ﻫﻪﺭمس ی دێنا ﺳﻪﮔﻪﮐه ﺗﻪﻣﺎﺷﺎی ﺩەﮐﺭﺩین و گوێی قوت دەکردەوە. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻟه ﺳﻪﺭی ڕۆﻳﯽ ﻭ ﮔﻭﺗﯽ چوونە لای ﺩﮐﺗۆﺭی ﺩەﺭﻭﻭﻧﺎﺱ ﻭ ڕﺍﻭژﮐﺎﺭ ﺗﺎ ڕێگا ﭼﺎﺭەﻳﮑﻣﺎﻥ ﻧﻳﺷﺎندن بدن. ﻭﺗﻳﺎﻥ ﭼﺎﺭ ﺋﻪﻭەﻳه ﮐه سەگ و پشیلە لە ماڵەوە ڕﺍﻧﻪﮔﺭﻥ. ﺧﻪﻡ ﻭ ﭘﻪژﺍﺭە ﺩﺍﻳﮕﺭﺗﻡ. ﻭەک ﺋﻪﻭە ﺑﻭﻭ کە ﻧﻪﻫﺎﻣﻪﺗﯽ ﺩﻧﻳﺎﻡ ﺑه ﺳﻪﺭﺩﺍ باریبێ. ﻟه ﺳﻪﺭ ﺩﻭﻭڕێیانێک ﺩﺍﻣﺎ ﺑﻭﻭﻡ. ﻫﻪﺭﭼﻪﻥ ﺑﻳﺭﻡ لێﺩەﮐﺭﺩەﻭە ﻧﻪﻣﺩەﺯﺍﻧﯽ چ بکەم. ﺋﺎﺧﺭ ﻫﻪﺭﻣﺱ ﺩﺍﻭﺍی ﻣﺭﺩﻧﯽ ﺩﺍﻳﮑﻡ ﺗﻪﻧﻳﺎ ﻫﺎﻭڕێی ﻣﻥ ﺑﻭﻭە. ﭼۆﻧﯽ بەڕڵای کەم. ﺩﻳﺎﺭە ﮐه ﻧﻪﺩەﺑﻭﻭ شێرﮐۆ ﺵ ﺑﻪﻭ ﺩەﺭﺩ ﻭ ﺋﺎﺯﺍﺭەﻭە بناڵێنێ. پەشێوی شێرکۆ ﮔﻪﻳﻳه ﺋﻪﻭ ﺋﺎﺳﺗه ﮐه ﻟه ژﻳﺎﻥ ﻭەڕەﺯ ﺑﻭﻭ. ﺑڕﻳﺎﺭی ﺧۆی ﺩﺍﺑﻭﻭ ﮐه لێم ﺟﻳﺎ بێتەو. ﺯۆﺭ ﺧﺭﺍپ ﮔﻳﺭﻡ ڕﺩە ﺑﻭﻭ. شێرکۆ گوتی ﺋﻪﮔﻪﺭ ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﺕ بەڕەڵا نەکەی، ﻣن ﻧﺎﺗﻭﺍﻧﻡ ﺑﻪﻡ شێوەیە ﺑژﻳﻡ. گوتم ﺑﺎﺷه شێرﮐۆ ﮔﻳﺎﻥ هەر هاوڕێ بین. ﺗۆ ﻟه ماڵی ﺧۆﺕ ﻭ ﻣﻧﻳﺵ لە لە ماڵی خۆم. بەڵام ئەو مەسەلەیە بۆ ئەو هەرس نەدەکرا. بەوە ڕازی نەبوو. گوتی ﺋﻪﮔﻪﺭ منت دەوێ سەگەت بۆ چییە؟ ﺩﻳﺎﺭە ﺋﻪﻭﻡ ﺯۆﺭ خۆشدەویست، بەڵام هەرمس شم هەر خۆش دەویست. ﺳﻪﺭﺕ نەئێشێنم، ﮐﺎﺭ ﺑﻪﻭ جێگایە ﮔﻪﻳﯽ ﮐه ئێوارەیک ﺩﻭﺍی ﺷێو ﺧﻭﺭﺩﻥ، شێرﮐۆ ﻟه ﺑﻪﺭ ئاڵوشی ﺑه ﻧﺎڕەﺣﻪﺗﯽ ﻟه ﻣﺎڵ ﺩەﺭﮐﻪﻭﺕ. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﺋﻪﻣﻪی ﮔﻭﺕ ﻭ ﺩﺍی ﻟه ﭘڕﻣﻪی ڕﻳﺎﻥ. ﻫﻪﺳﺗﺎ ﻭ ﭼﻭﻭ ﺑۆ ﺩەﺳت ﺷۆﺭی. ﺳﻪﻳﺭ ﺋﻪﻭە ﺑﻭﻭ ﮐه ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﺷﯽ ﻭەﺩﻭﺍی ﮐﻪﻭﺕ. ﻣﺎﻭەﻳه پێ ﭼﻭﻭ، نەهاتە دەرێی. ﻫﻪﺳﺗﺎﻡ ﭼﻭﻭﻡ ﺑﺯﺍﻧﻡ ﻗﻪﻭﻣﺎ ﻭ ﺑه ﺳﻪﺭ ﻫﺎﺕ. ﺩﻳﻡ ﺩەﮔﺭی ﻭ هێڵنج ﺋﻪﺩﺍ. شێرەی ئاوەکەم بەرداوە، ﺋﺎﻭی ﺳﺎﺭﺩم ﺑه ﺳﻪﺭ ﻭ ﭼﺎﻭﺩﺍ کرد؛ دەستیم گرت تا لە سەر مۆبلەکە دانیشت. کەمێک هاتەوە سەرخۆ و ئەهۆنبوەوە. بەشەرمەوە سەری هەڵێناو و گوتی بمبوورە، ئەوە حاڵی منە کە دەیبینی. گوتم ﺩەی باشە ﺩﻭﺍﻳه ﮐﺎﺭ ﺑه ﮐﻭێ ﮔﻪﻳﯽ؟) هەناسەی هەڵکێشا و گوتی ﺑه ﮐﻭێ ﺑﮕﺎ، ﺋﻪﻭ ﺷﻪﻭە ﺧۆﺭﺩ ﻭ ﺧﻪﻭﻡ ﻟێبڕا. ﺗﺎ ﺑﻪﻳﺎﻧﯽ ﺑه دڵپەرۆشی و دڵەڕاوکێوە لەم ماڵەدا ﻫﺎﺗﻡ ﻭ چوﻡ. دەمویست ﺗﻪﻟﻪﻓۆﻥ ﺑۆ ﭘۆﻟﻳﺱ ﺑﮑﻪﻡ، بەڵم دوو دڵ بووم. خۆم دڵخۆشی دەداوە، دەمگوت لە هەر کوێ ﺩەﮔﻪڕﻳﺗﻪﻭە.

ﺩﻳﺎﺭە ﺋﻪﻡ ﺑﻪﺳﻪﺭﻫﺎﺗﻪی شێرﮐۆ ﻭ ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﮐه ﺑۆی ﺩەﮔڕﺍﻣﻪﻭە، ﻟه ﺳﻪﺭ ﻫﻪﺳﺗﯽ ﻣﻧﻳﺵ ﮐﺎﺭﻳﮕﻪﺭ دەبوو. ﻫﻪﻧﺎسەێکی ﺳﺎﺭﺩﻡ ﻫﻪڵکێشا ﻭ ﻫﺎﻭﺩەﺭﺩی ﺧۆمم ﻟﻪﮔﻪڵ ﺩەﺭﺑڕی، بەڵام ﻫﻳﭼﻡ ﻟه ﺩەﺳﺕ ﻧﻪﺩەﻫﺎﺕ. یوهانا گوتی ﺳﻪﻳﺭ ﺋﻪﻭەﻳه ﮐه ئێستاش ﻧازانم ﮐﻪسوکاری کێن و لە کوێن. ﺯۆﺭﻡ ﻫﻪﻭڵداوە بەشکم یەکێ لە هاوشارییەکانی ﭘﻪﻳﺩﺍﮐﻪﻡ، بپرسم ﮐەسوکاری کێن ﻭ ﻟه کوێن، بەڵام تا ئێستا ﻫﻳﭼﻡ ﺑۆ ڕﻭﻭﻥ ﻧﻪﺑﻭﻭەﺗﻪﻭە. ﺋﻪﻭەﻳه ﮐه ﺩەﻣﺑﻧﻳﻧﯽ. ﻣﻥ ﻣﺎﻭﻣﻪﺗﻪﻭە کۆڵێک باری ﻧﺎڕەﺣﻪﺗﯽ ﻭﻳژﺩﺍﻥ. ﺋﻪﻣﻪی ﮔﻭﺕ ﺩﺍﻳﻪﻭە ﻟه ﭘڕﻣﻪی ڕﻳﺎﻥ. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﺷﯽ ﺗﻪﻣﺎشاێکی ﻣﻧﯽ ڕﺩ ﻭ ﭼﻭﻭ ﺧۆی ﻫﺎﻭﻳﺷﺗه ﺑﺎﻭﺷﯽ ﻳﻭﻫﺎﻧﺎﻭە. ﺑۆﻧﯽ ﺑه ﺳﻪﺭ ﻭ گوێلاکیەوە کرد. ﻭ ﻫﺎﻭﺩەﺭی ﺧۆی ﻧﻳﺷﺎﻥ ﺩەﺩﺍ. ﺋﻪﻭەﻳﺵ ﻭەﮐﻭﻭ منداڵی ﺧۆی ﻟه باوشی ڕﺕ ﻭ ﺩەﺳﺗﯽ ﺑه ﺳﻪﺭﻳﺩﺍ هێنا. ﺑﻪﻻﻣﻪﻭە ﺳﻪﻳﺭ ﺑﻭﻭ. ﺗﺎئێستا ﺧۆﺷﻪﻭﻳﺳﺗﯽ نێوان ﺳﻪگ ﻭ ﻣﺭۆﭬﻡ ﺑﻪﻡ ﺷﻭەﻳه ﻧﻪﺩی ﺑﻭﻭ. هەندێک ﺳﻪﺭﻧﺟﯽ ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻡ ﺩﺍ، تەماشام کرد شەو ڕاشکاوە و زۆر درەنگە. دڵسۆزانە گوتم ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﺑﻣﺑﻭﻭەﺭ ﻣﻥ دەبێ بڕۆم.) ڕوانیمە وێنەکەی شێرکۆ و ﺑه ﺩڵ پڕییەوە بەﺧۆم ﺩەﻣﮕﻭﺕ ﺗﺎ ﻣﻧﻳﺵ ﻭەﮐﻭﻭ شێرکۆم ﺑه ﺳﻪﺭ ﻧﻪﻫﺎﺗﻭﻭە ﺑﺎ ﺧۆﻡ ﺩەﺭﺑﺎﺯﮐﻪﻡ. یوهانا هەستا سەر پێ و گوتی ﺯۆﺭﺕ ﺳﭘﺎﺱ ﺩەﮐﻪﻡ ﮐه ﮔﻭﺕ ﺩﺍ ﺑه ﺩەﺭﺩە دڵەکەم. کەمێک ﺳﻭﻭک ﺑﻭﻭﻡ.ﺋﻪﻣﻪی ﮔﻭت و ﺷﻭﺷه ﺷﻪڕﺍﺑه ﻧﺎ ﺑﻪﺳﻪﺭﻳﻪﻭە ﭼۆڕی ﻟﺑڕی.

ﻟﻪﻭێ ﺩەﺭﮐﻪﻭﺗﻡ. ﺑﻳﺭەﻭەﺭی ﺗﺎڵ ﻭ ﺷﻳﺭﻳﻥ ﻭەک ﻫﻪﻧﮕﻪژﺍ ﭘﻭﻭﺭەی ﺳﻪﺭﻣﯽ ﺩﺍ. ﺑﻳﺭﻡ ﮐﺎﻳﻪی ﺩەﮐﺭﺩ. ﺯەﻳﻧﻡ ﺋﺎۆﺯڵ ﺑﻭﻭ. ﺋﻪﻡ ڕﺳﻳﺎﺭە ﻟﻪﻣﻳژﻳﻧه ﻟه ﻣﺷﮑﻣﺩﺍ ﻗﻭﺕ ﺑﻭﻭەﻭە:

ﺑه ڕﺍﺳﺗﯽ ﻏﺎﻳﻪﺗﯽ ژﻳﺎﻥ ﭼﻳﻳﻪ؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览203
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 29-06-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on29-06-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):29-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览203
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,046
图片 106,468
书籍 19,319
相关文件 97,302
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!