جۆری وشە: ناو
واتا:
1-خشڵێکە بە بەر چەنەگەدا دێ و لە دوو لا لەسەر دەدرێ؛ کرمەک
2-بەرخەبەبە. [1] [2]
کرمەک: لە خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان دا
خشڵێکی دەنک دەنکی درێژکوولە و گرێدارە، لە زێڕ ساز دەکرێ و کاتێک بە قەیتانی ئاورێشمەوە بکرێ شێوەی کرم دەنوێنێ. لە هەردوو جەمسەرەوە قولاپی هەیە و لە ژیر چەنەگەوە دەلگێ بە دوو بناگوێی تاسکڵاوەوە و قایم ڕایدەگرێ. جحێڵەکان پەرەنگی وێدەخەن و بەساڵاچووانیش هەر بە شێوەی کرمەک کەلکی لێوەردەگرن.
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!