图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,771
图片 106,063
书籍 19,347
相关文件 97,376
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گوڵە نێرگزەکان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گوڵە نێرگزەکان

گوڵە نێرگزەکان
گوڵە نێرگزەکان
نووسینی: ڕۆزا جەوان
وەرگێڕانی: #سەرگوڵ بێتوشی#

ئەوە بۆ جاری سێیەمە کە لە ترافیکدا دەمێنمەوە. چەند ڕیز ئۆتۆمبێل لە بەردەمم بەریز ڕاوەستاون. هەموویان بە بێ تاقەتی چاویان بڕیوەتە کاتژمێرەکەی سەر چواررێیانەکە. چاوێک لە کاتژمێرەکەی دەستم دەکەم هێشتا چەند خولەکێکی ماوە بۆ حەوت. به و ترافیکە قەرەباڵغەوە ئەگەر بتوانم تاوەکو نیو سەعاتی دیکە لە ستدیۆ ئامادە بم زۆر باش دەبێ.
جامی ئۆتۆمبێلەکەم دادەدەمەوە تاوەکو ئاوێنەکەی خاوێن بکەمەوە، له و نێوەدا تەنیا دەنگی ئه و ئۆتۆمبێلانە دێت کە بە ڕیز ڕاوەستاون و چاوەڕێی سەوز بوونی چرای سەر چواررێیانەکە دەکەن. مل پێچەکەم بە بەر دەموولووتمەوە دەگرم نەکا سەرمام ببێ. لە بەفرەکەی دوێنێ تەنیا کزەی سەرماو قورو لیتەی قەراغ شۆستەکە ماوە.
هەر چارەڕەشێک ئەمشه و لە دەرێ بمێنێتەوە لە سەرمان ڕەق دەبێتەوە.
جامی ئۆتۆمبێلەکەم هەڵ دەدەمەوە و له و ژمارانە ڕادەمێنم کە بەردەوام کەم دەبنەوه و ئه و چاوەڕوانیە پشووبڕە لەکۆتایی نزیک دەکەنەوە.
شەش، پێنج، چوار تەواو. گێڕەکە دەگۆڕم و بە دوای پەیکانێکی نەفەر هەڵگردا وەڕێ دەکەوم کە هەر لە سەرەتای ڕێگاوە لە پێش منەوە بوو. لە پشتەوە چوار نەفەر دانیشتوون کە لکاون بە یەکەوە، به و جۆرەش هەر دەکرێ نەفەرەکانی پێشەوە ببینی. ژنێک لەچکێکی سووری گوڵداری پەشمینی بە سەرەوەیە، دیارە نزیکایەتیەکیان بە یەکەوە نییە، ئەگەر هەیانبوایە، ژنەکە لە لای پەنجەرەکە دادەنیشت.
بزەیەکم هاتێ، باشترین سەرقاڵی ئه و ڕۆژانەم بۆتە لێکدانەوەی ئه و شتانەی کە پێموایە بابەتی سەرنج ڕاکێشن بۆ لێکۆڵینەوە. جا چ بە ڕێکەوت وەک ئەم دیمەنە یا خود ئەوەیکە چەندین کاتژمێر دانیشم و بیریان لێبکەمەوە. بەڵام بە داخەوە ئه و هەستەی کە تازە سەری هەڵداوە لە بەر چاوی کەسانی دەوروبەر بایەخێکی ئەوتۆی نییە. لە گەڵ ئەوەیکە زۆرێک لە سەرنووسەرەکان ناسیاومن، له و هەموو لێکدانەوە سیاسیانەی کە ناردومن بۆ ڕۆژنامه و گۆڤارەکان، تەنانەت یەک دانەشیان چاپ نەکراون. هەریەکەیان بیانوویەک دەدۆزنەوە.
ریزە ئۆتۆمبێلەکانی پێشەوە بە خێرایی چوار ڕێیانەکە تێپەر دەکەن، مەودایەک کەوتۆتە نێوان نەفەر هەڵگرەکه و سەیارەکەی پێش خۆی، نازانم ئه و لەعنەتیە بۆچی وردە وردە لە خێرایەکەی کەم دەکاتەوە.
لە سەر خەتەکە لە ناکاو پەیکانەکە ڕادەوەستێ، منیش بە پەلە پێم لە سەر ستۆپەکە دادەنێم، دایە...
هۆڕنە یەک لە دوای یەکەکان، بشێویەکە زۆرتر دەکەن. پۆلیسی ڕێگاو بان له و لای چوار ڕێیانەکە بەهەڵاتن بەره و ئەم لا دێت، لەگەڵ کردنەوەی دەرگای پێشەوەی پەیکانەکە، پیاوەکە فڕێ درایە ناوەڕاستی شەقامەکه و دوا بە دوای ئەو، ژنە لەچک سوورەکە هاتە دەرێ و بە جانتاکەی دەستی بەربووە سەروچاوی کابرا. وا دەیقیژاند کەس لێی تێنەدەگەیشت جوێنی زۆر پیسی ئاراستەی کابرای شۆفێریش دەکرد. خەڵکەکە ڕاوەستابوون و هەر سەیریان دەکرد، کەس نەیدەویست کۆتایی به و کێشمەکێشە بێنێت، تەنانەت یەکێک لە دوکاندارەکان خۆی کرد بە نێو دوکانەکەیداو کامێرایەکی لە گەڵ خۆی هێنا.
کابرا خۆی کوشمەڵە کردبوو و متەقی لێوە نەدەهات، ژنەکەش تاوەکو توانی لێیدا، دواتر بەبێ ئەوەی سەرنجی خەڵکەکەی دەوروبەری بدات ڕۆیشتە سەر شۆستەکه و لە نێو ئاپۆرای خەڵکەکەدا ون بوو. ئه و پیاوەش کە لێدانەکەی خواردبوو دیسانەوە دەچێ لە سەر کورسیەکەی پێشەوەی پەیکانەکە دادەنیشێ و دەرگاکە بە تووندی پێکدادەدات. نەفەر هەڵگرەکە لە دوایین هەلدا لە چوار ڕێیانەکە تێدەپەڕێ و منیش بە فیکەی پۆلیسەکە دیسان دەبێ چاوەڕێ بم. مستێکی تووند دەکێشم بە دەشبوولی (داشبوورد) ئۆتۆمۆمبێلەکەداو لە ژێر لێومەوە هەرچی قسەی ناشیرین هەیە به و ژن و پیاوە بێ شعورەی دەدەم کە بوونە هۆی پێکهاتنی ئه و دۆخە.
بەڵام هەرواش ئارام نەبوومەوە. چاوێکم لە سەعاتەکە کرد، سەرم خستە سەر سوکانی ئۆتۆمبێلەکه و چاوەکانم لێک نا. بە پشتە دەستم سەرم ڕێک دەگوشی تاوەکو تۆزێک دەردەکەی بڵاو بێتەوە. هەوڵدەدەم لایەنی پێکەنینی ڕووداوەکە بێنمە بەر چاوم. ئه و ساتانەی ژنەکە کەوتبووە گیان پیاوەکە و تۆڵەی ئەوەی لێدەکردەوە کە تەنیا نەفەرەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە دەیانزانی چی کردووە. له و شوێنەی کە من لێی ڕاوەستابووم ڕوخساری ژنەکە دیار نەبوو، لەچکە پەشمینەکەی تا سەر برۆکانی هێنابووە خوارێ و بەشێکیشی بە بەر دەم و لووتیەوە گرتبوو.
هەستم کرد دەستێک لە شووشەی ئۆتۆمبێلەکەم درا. کاتێک سەرم بەرز کردەوە، باوەشێک گوڵە نێرگز شووشەی لای ڕاستی ئۆتۆمبێلەکەی بە تەواوی داگرتبوو، لە مابەینی گوڵەکان پەنجەی وردیلانەم دەبینی کە لە شووشەکەیان دەدا.
رەش و شین هەڵگەڕاون، زۆر بێ هێز دیارن. ئەوەندە بێ هێزن کە زۆر بە زەحمەت دەکرێنەوە و لە شووشەکە دەدرێن. گوڵە نێرگزەکان بە شووشەکەوە لکاون، حەزم دەکرد بۆنیان بکەم. شووشەی ئۆتۆمبێلەکەم دادایەوەو: بە چەندە؟
گوڵەکان تۆزێک لادران و کچۆڵەیەک سەری هێنایە ژوورەوە: چوار دانە، بەدوسەد تمەن
چرای سەر چوار ڕێیانەکە زەرد بووەو، ئیتر کات نەمابوو بۆ کڕینی چەپکە گوڵەکە.
بە جۆرێک سەرم لەقاند یانی نامەوێ، بەڵام سۆمای چاوەکانی ئه و کیژۆڵە پەشیمانی کردمەوە، ڕەنگە بینینی ئه و پەنجە سەرما بردوانەش بێ هۆ نەبووبێ بۆیە لە ناکاو هەستم بە شێواویەک کردو دەرگاکەم کردەوە و: وەرە سەرەوە، له و بەر داتدەبەزێنم
بە بێ دواکەوتن گوڵە نێرگزەکانی خستە بن باخەڵی و سوار بوو. چەکمەجزمە سوورە قوراویەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکەمیان هەموو کرد بە قوڕ.
سەری بەرز کردەوە و بە شەرمەوە سەیری کردم، زۆر گەورەتر لە منداڵێکی هەشت نۆ ساڵە دەهاتە بەر چاو.
منیش پێم وت: شەرم مەکە بچکۆلە قەیناکا، دەرگاکەم کردەوە و دووبارە تووند پێمەوەدا.
کە پۆلیسەکە فیکەی لێدا لە خەتەکە تێپەڕیبووم، کارێکی باشیشم نەکردبوو کە کچێکی گوڵ فرۆشم سوار کردبوو ئەویش لە ئاکامی ڕاوەستانم بە دیار لێدان و کوتانی نەفەرەکانی نێو پەیکانەکەوە بوو.
کیژۆڵەکە خۆی کۆ کردبۆوە و زۆر بە وردی سەیری دەوروبەری خۆی دەکرد، چاوەکانی هەر زیتەیان دەهات و ڕانەدەوەستان. بە پەنجە سەرما بردوەکانی دەستی بە کورسیەکانی ئۆتۆمبێلەکەدا دێنا. منیش له و کاتەدا وتم: گرانە، چوار چڵەکەی هەرزانتر حیساب بکە.
ئاوڕێکی دایەوه و چاوێکی لێکردم، چاوەکانی ڕەنگێکی خۆڵەمێشیان هەبوو، زیتەڵه و خوێن شیرین. پێم خۆش نەبوو چاو له سەر چاوەکانی هەڵگرم و هەروا لە سەرتاپای ورد دەبوومەوە. چاو له و ڕوخسارە بێگەردەی دەکەم کە لە کاتی سوار کردنیدا بە هۆی دوو دڵی خۆمەوە نەمتوانیبوو سەیری بکەم.
لەچکێکی سەوزی بە سەرەوە بوو بەڵام سەرو پرچی زۆر قژن و شێواو بوو و سەریشی پڕ بوو لە کڕێژ و پیسی.
بە دەنگێکی کزەوە ووتی: ئەگەر دوو چەپک بکڕی، سێسەد تمەنت لێ وەردەگرم.
دوو چەپککەم هەڵگرت، پێکەوە کردیە هەشت چڵە نێرگز، بە ڕاستی بۆنەکەیان سەر خۆشی کردم. نێو گیرفانی کۆتەکەم گەڕام و پێنج سەد تمەنم خستە سەر باوەشە گوڵەکانی.
پارەکەی هەڵگرت و دەستی خستە نێو گیرفانی ئه و کۆتە کۆنەی کە لە بەریدا بوو. بە هێواشی توورەکەیەکی دەرهێنا و کردیەوە، دەستەکانی هێشتا بە باشی لە گۆ نەدەهاتن. توورەکەکەی هەڵتەکاندو ئاخرەکەی بڕێک پوڵی شڕو دڕاوی دەرهێنا و بۆی ڕاگرتم.
منیش ووتم: باقیه که يت لێ وەناگرمەوە بۆ خۆت
خۆشی لە چاوەکانیدا دیار بوو، بەڵام لێوی هەڵنەپچڕی. پارەکەی خستە نێو توورەکەکەیی وبە نینۆکەکانی گرێیەکی لێدا. چەکمەجزمە سوورەکانی خستبوونە سەر یەکتر و پێیەکانی نەدەجوڵاند بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ئۆتۆمبێلەکە قوڕاوی نەکات.
لێم پرسی ناوت چیە، لە بەر خۆیەوە ورتەیەکی لێوە هات.
ووتم: کەمێک دەنگت بەرز بکەوە تێنەگەیشتم
نێرگز.
نێرگز هاوناوی گوڵەکانی بوو، ڕەنگە ڕاستیشی نەکردبێت. بە هەر حاڵ بۆ خۆی پێی خۆشە ناوی نێرگز بێت.
کیژۆڵە بچکۆلەکە دەچیتە قوتابخانه؟
نا
بە جۆرێک ووتی نا چەناگە خرەکەی قووڵ بوو. دەم و لێوێکی زۆر جوانی هەبوو.
ماوەیەک بووئيتر سەیری نەدەکردم، سەرقاڵی ئه و بووکەڵەیە بوو کە بە ئاوێنەکەوە هەڵواسرابوو، زۆر سەیرە کیژۆڵەیەکی له و تەمەنە ئه و هەمووە تایبەتمەندییە سەرنج ڕاکێشانەی ژنانەی تێدایە، لە هەڵسوکەوتی ڕِا وا دیارە کە زوتر لە کاتی خۆی باڵغ بووە. بە دوای نیشانەیەک دا دەگەڕام بۆ ئەوەی بزانم ئه و کیژۆڵە بچکۆلەیە باڵغ بووە یان نا بەڵام لە بەر ئەو کۆتە گەورەی لە بەری دابوو هیچ دیار نەبوو.
پێم خۆش بوو زیاتر لە بارەیەوە بزانم لێم پرسی و وتم: ماڵت لە کوێیە نێرگز؟ لە گەڵ کێ دەژی ؟
دەستی لە بووکەڵەکە کردەوه و سەری لە بەر خۆی نا.
ماڵمان نییە! لەگەڵ دایکم ژورێکمان بە کرێ گرتووە.
ووتم: تەنیا دایکت هەیە؟
لێوەکانی کەمێک تەڕ کردو تفەکەی زۆر بە زەحمەت قووت دایەوە. لەوە دەچوو سەرمای بووبێ، دەنگی کەمێک گیرابوو.
ووتی نا! بابە شەریفم چۆتە شار بابەک، بۆ ئەوەی لە کارخانەی مس وەک کرێکار دابمەزرێت و ماڵمان بۆ بکڕێت.
ئەوەندە بە بێ وازی قسەی دەکرد کە لە پرسیار کردنەکەم پەشیمان ببوومەوە. پێموابێ نارەحەتی ئه و پێنج سەد تمەنە بێت، دەترسا بڕەنجێم و پارەکەی لێ وەربگرمەوە.
ماندوو ببوو لەوەی ئەوەندە پاژنەی پێیەکانی لە سەر یەک دانابوون. جاروبارەش کە بە هێواشی پێیەکانی دەجوڵاند، هەوڵم دەدا سەیری نەکەم بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی بیان جوڵێنێ. بە سەر قۆڵی کۆتەکەی ئاوی لووتی سڕیەوە.
دابەزم؟
سووکانی ئۆتۆمبێلەکەم سووڕاند و لە قەراخی شەقامەکە ڕاوەستام. بەر له وەیکە دابەزێت، بووکەڵەکەم لە ئاوێنەکە کردەوه و خستمە سەر چەپکە گوڵەکانی. سەری سووڕمابوو، یارمەتیم دا تاوەکو دەرگاکە بکاتەوە. بە بێ ئەوەیکە شتێک بڵێ یان چاوێکم لێ بکات، گوڵەکان و بووکەڵەکەی گرتە باوەش و دابەزی، لە ئاوێنەکەوە چاوم لێ دەکرد کە چۆن بەشەرمێکی ژنانەوە لە پشت ئۆتۆمبێلەکەوە لە شەقامەکە دەپەڕێتەوە.
سیگارێکم هەڵکردو هاتمە خوارێ، چوومە لای ڕۆژنامە فرۆشیەک و هەروا سەر پێیی چاوێکم بە سەر ئه و ڕۆژنامانەدا گێڕان کە لە سەر شۆستەکە بڵاوی کردبوونەوە.
دوو دانە ڕۆژنامەم هەڵبژاردن، ڕاستترین و چەپترینەکەیان. لاپەرەی یەکەمی هەردووکیان پڕە لە هەواڵی ئاڵۆزیەکانی پەناگرتن لە پەرلمان.
بیست دەقیقە لە سەعات حەوت لای دابوو، دەبوایە پەلە بکەم. سواری ئۆتۆمبێلەکەم بوومەوە و وەڕێ کەوتم. گوڵە نێرگزەکانم به و ئاڵقەیەوە کرد کە بووکەڵەکەیم بە دیاری دا بە گوڵفرۆشەکە.
بیرم له و پەنجە بێ گیانانە دەکردەوە کە لە شووشەی ئه و ئۆتۆمبێلانە دەدرێن کە ژیانی نەفەرەکانیان زۆر جیاوازە لە ژیانی نێرگز.
زۆر بە بێ تاقەتی خەریکی لێخووڕینی ئۆتۆمبێلەکەم بووم، گڵۆپی ئاگادارکردنەوەکەم دانەگیرساندبوو و بۆ لایەک بامدایەوە. هەوڵم دەدا بە تابڵۆی سەر دوکانەکانە وە خۆم خەریک بکەم. لە مانگەکانی سەرەتای دامەزراندم لە ڕاگەیاندن، بە خوێندنەوەی تابلۆکان بە دەنگێکی بەرز پرۆڤەی باوەڕ بە خۆ بوونم دەکرد.
گەمەیەکی بێ ئەقڵانە بوو، زیاتر ماندووی دەکردم و دەنگی زڕ دەکردم.

دوای ماوەیەک، بە دەستهێنانی ئەزموون یارمەتی دام تاوەکو بتوانم بە شێوەیەکی باش شتەکان پێشکەش بکەم. ئه و کارەی کە لە ئەستۆی منە لە چاو ئه و پێشکەشکارانەی تەلەفزیۆن کە هەواڵەکان پێشکەش دەکەن زۆر دژوارترە. لە کاتی پێشکەش کردندا وێنەکان یارمەتی باشيان دەدەن، ئەوە لە کاتێکا هەموو ئه و ئامرازەی کە پێشکەشکارێکی هەواڵ لە ڕادیۆ لە دەستی دایە تەنیا دەنگیەتی.
بەرامبەری بیناکە ئۆتۆمبێلەکەم پارک کردو ڕۆژنامەکانم لە گەڵ خۆم برد.
زۆر بە خێرایی لە پلیکانەکان چوومە سەرێ. سەرێکم بۆ ئێشکگرەکە لەقاند و چوومە نێو ئاسانسۆرەکەوە. ئه و دوو کەسەی کە لە پێش من سوار ببوون، چرای قاتی پێنجەمیان لێدابوو. دەرگاکە داخراو چووینە سەرێ. سەیر لەوەدایە دوای ئه و هەموو ساڵە هێشتا بە تەکانەکانی ئاسانسۆڕەکە ڕانەهاتووم و حاڵم تێک دەچێ. لە قاتی سێ کە ئاسانسۆرەکە ڕاوەستا، هاتمە دەرێ و بە داڵانەکەی لای چەپ دا ڕۆیشتم، یەکسەر چوومە ناو بەشی بڵاو کردنەوەی هەواڵەکان. بۆ ئەوەی گلەیم نەیەتە سەرێ بە دەنگێکی بەرز سڵاوم کرد. ئیبراهیم کە بەرپرسی بەشەکە بوو، هات بۆ لام و ئه و کاغەزانەی کە بە دەستیەوە بوون لە سەر مێزەکە بڵاوی کردنەوە.
دیسان دواکەوتی! ئەگەر تۆپۆق لێدەی بزانە چیت لێدەکەم
هەر بە پێوە چاوێکم بە سەر شتەکان دا خشاند. هەواڵی یەکەم، تایبەتە بە چاوپێکەوتنی ڕێبەر لە گەڵ خوێندکارانی هەڵکەوتووی زانکۆکان. دەبێ قسەکان بە شێوەیەکی ئەمردەرانە بخوێنمەوە. بە شێوەیەکی وا کە لە سەر گوێگرانی ڕادیۆکە زۆرترین کاریگەری هەبێت، چونکە دەبێ ئەوان کەسی یەکەمی وڵات لە دەنگی مندا وێنا بکەن. هەڵبەتە هەڵبژاردەیەک لە قسەکان بڵاو دەبێتەوە بەڵام چۆنیەتی پێشکەش کردنی پێشکەشکارەکە بایەخێکی زیاتری هەیە.
راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە دووەم هەواڵی ئەم بەشە بوو و دوا بە دوای ئه و ڕاپۆرتی گەشەی ئابووری بەرچاوی دەوڵەت لەم چەند ساڵەی دواییدا. دەبێ بووترێ هەواڵەکان لە سەرەوە ڕیز دەکران لە گرنگترین هەواڵەوە و دەنێردران بۆ ستۆدیۆ.
ئیبراهیم گەڕایەوه و خەریکی چاو پێداخشاندنی ڕۆژنامەیەکی ڕاستره و بوو.
چاوم بە هەموویدا خشاند.
به و خێرایە؟ باشتر وایە خولێکی خێرا خوێندنەوە دابنێی!
پرسیم: چی نووسیووە؟
کاریکاتێری ڕۆژنامەیەکی هێنایە بەر دەمم، پیاوێک وەک هیچ نەدیوان پەلاماری ئه و مێزە خۆراکیەی داوە کە پڕە لە خواردنی جۆراو جۆر، لە سەر سەری نووسیوویانە دووکانی پەناگرتن (تحصن). پێکەنینم هاتێ. ئه و ڕۆژانە دەنگۆی خۆتێر کردنی کەسانی پەناگرتوو لە پارلمان، زۆرە. باس لەوە دەکرێ کە ئه و جەنابانە بە جانتاکانیانەوە دەچن و تا ئه و جێگایەی کە دەتوانن دەخۆن و یان داوا دەکەن لە دەرەوەڕا چەند جۆرە خۆراکێکیان بۆ ژەمێک بۆ بێنن.
ئیبراهیم، ئێستا خەریکی چاوپێدا خشاندنی ڕۆژنامەیەکی چەپە. سەر دێڕەکانی دەخوێندەوه و لاپەڕەکانی هەڵدەدایەوە.
دیسانیش هەر ئه و بەزمە قۆڕانە.(جموجۆڵەکان درێژەیان هەیە).
وا دیارە ئه و جەنابانە نایانهەوێت واز لە مانگرتن بێنن.
زۆر سادەی؟! پارلمانیان کردۆتە هۆتێلی خۆیان. دەخۆن و دەخەون و داواکاریە سیاسیەکانیشان زۆر بە ڕێزەوە ڕادەگەیەنن. کاکە جا بۆ تەواوی بکەن؟
ڕۆژنامەکەم لە ئیبراهیم وەرگرت و دەستم کرد بە تەماشا کردنی.
لە لاپەرەی چوار، لە لای گۆشەی ڕاستی خوارێ، سەردێڕێک سەرنجی ڕاکێشام. نووسرابوو(مانگرتنی کرێکارانی مسی خاتوون ئاباد)
وەرسووڕامەوە و ڕۆژنامەکەم لە بەر دەمی دانا. هەواڵەکەم پێ نیشان داو ووتم تەماشای ئەوە بکە!
خوێندیەوه و شانێکی هەڵتەکاند: باشە کە چی ببێت؟ خۆ کاکە مانگرتنی کرێکاران شتێکی تازە نییە!
خاتوون ئاباد لە کوێیە؟
لە نزیک شار بابەک. چی بووە، شتێک ڕوویداوە؟
وەڵامم نەدایەوە، لە پشت مێزەکە دانیشتم و بیرم لە نێرگز و شەریفی باوکی دەکردەوە کە بەڵێنی پێدابوون بە کرێکاری کردن لە کارخانەی مس خانوویان بۆ بکڕێت.

٭٭٭٭٭
ژووری بەندیخانەکە تۆزێک ڕوناکە ئەویش بە هۆی ئه و کونەی کە لە بن میچی ژوورەکەدایە. کەڵکەڵەی چاولێکردنی نوورەکە نایەڵێ بۆ ساتێکیش بسرەوم، کە چاوم بە کونەکە دەکەوێ ئیتر ناتوانم چاوی لە سەر لابەرم. ئەوەندە چاوی لێدەکەم و چاوەکانم لێک نادەم کە فرمێسک لە چاوم دێتە خوارێ. دواتر کە چاو هەڵدەبڕم، هیچ نابینم، جگە لە تاریکی هیچی تر دیار نییە. بۆیە دەبێ خۆڕاگر بم و تەنیا چاو له و دیوارانە بکەم کە پڕن لە یادگاری و چەندین ڕێکەوتیان لە سەر نووسراوە کە زۆر کۆن بوون. ئەوانەیان کە بە خەتی گەورە نووسراون دەیانخوێنمەوه و ئەوانەشی کە بە خەتی وورد نووسراون خوێندنەوەکەیان هەڵدەگرم بۆ کاتێک کە وەزعم باشتر دەبێت. چونکە بۆ خوێندنەوەیان دەبێ لە سەر تەختەکە هەستم و لێیان نزیک ببمەوە.
حەزم دەکرد، منیش یادگارییەک لە سەر دیوارەکە هەڵکەنم و بنووسم، ڕەشەممەی هەشتاودوو، بەڵام نەمدەتوانی، چونکە گیرفانەکانیان بەتاڵ کردبووم. هەموو شتەکانیان لێ وەرگرتبووم، نینۆکم لە دیوارە چڵکنەکە دەخشاند. بە حاڵ شوێنی تێ دەکرد و گەچەکە وورد دەبوو.
هەموو لەشم دەیزیڕاند، بگرە ئه و شوێنانەش کە لێدانیان وێ نەکەوتبوو هەر ئازاریان هەبوو. ئه و نامەردانە دەستیان لە هیچ شوێنێکم نەدەپاراست. ڕایان دەکێشامە لای ئۆتۆمبیلەکه و بە باتومە سەوزەکانیان لێیان دەدام. بە هەر لێدانێک گڕم دەگرت.
هیچم لە دەست نەدەهات، لە بەینی چەند پاسدارێک گیرم خواردبوو، کەسیش نەبوو فریام بکەوێ. هەموویان لە گەڵ پاسدارەکان تووشی تێکهەڵچوون ببوون، زۆربەشیان لە ترسی گیانی خۆیان نزیک نەدەبوونەوە، چونکە پاسدارەکان ئیزنی تەقە کردنیان پێ درابوو. ئه و نامرۆڤانە تەقەیان کردو، چەند کەسێک لە ئێمە بریندار بوون و شەقامەکانیان بە خوێن سوور بوون.
هەستم دەکرد سەرم خەریک بوو دەتەقێ. نەمدەتوانی بیجووڵێنم، چەند سەعاتێک بوو خەوم لێ کەوتبوو بێ ئەوەی جووڵە بکەم. نەمدەزانی چ کاتێکی ڕۆژ بوو، له و کاتەوە کە خستبوومیانە ئه و ژوورەوە پەنجەرە بچکۆلەکەی دەرگاکە تەنیا یەکجار کرابۆوە، کەسێک سەری بە ژوورەکەدا کردو بۆ چەند چرکەیەک تەماشای نێو ژوورەکەی کردو دیسان هەموو شوێنێک تاریک بۆوە. نە ئاویان هێنا نە خۆراک.
هەرچەند زۆر گرنگ نەبوو چونکە زۆرم برسی نەبوو.
قاچەکانم کۆ کردەوه، ژان و ئازار ئۆقرەیان لێ بڕیبووم. کاتێ کە تفم ڕۆ دەکردە سەر زەوییەکە تاڵيی دەمم کەمتر دەبۆوە، تێکهەڵچوونەکان بەردەوام لە بەر چاوم بوون، بۆیە نەمدەتوانی بخەوم.
هەر لە ئەوەڵی بەیانیەوە تووشی دڵە خورپە ببووم، هەستم دەکرد شتێک ڕوو دەدات. کاتێک بە شەریفم ووت سەرێکی لەقاند و، وا خۆی نواند کە هیچ نابێت. لە پەنای یەک دانیشتبووین، من بە لێواری لافیتەکەی دەستم یاریم دەکرد ئەویش لە پیاوانی هێزە تایبەتیەکان ڕامابوو.
لە نێو چاوە خۆڵە مێشیەکانی دا ئاڵۆزییەکم دەبینی. چرچ و لۆچی نێو چاوانی زیاتر ببوون و برۆ کانیشی تێک نابوو. نوێنەرەکەی ئێمە هەر جارێک کە دەچوو بە بێتاقەتیەکی زیاترەوە دەگەڕایەوە.
کرێکارەکان زۆریان پرسیار لێدەکردو بێ وەڵام دەمانەوە.
شەریف تێکەڵاوی کەسەکانی دیکە نەدەبوو، منیش هەر لە لای ئه و دەمامەوە و بە بێ ئه و بۆ هیچ شوێنێک نەدەچووم. ئیتر له و دوورەوە حاڵی نەدەبووم کە باسی چییان دەکرد.
گفتوگۆیان دەکردو کە ڕێک دەکەوتن یەکێکیان دەنارد تاوەکو هەمووان لە بڕیاری کۆتایی ئاگادار بکاتەوە. بڕیار وابوو جادەکە ببەستین تا کاتێک وەڵام بە داواکانمان دەدەنەوه.
ڕۆژەکانی سەرەتای پەنا گرتنەکە قەول و بەڵێنی زۆریان دابوو، بەڵام کرێکارەکان ڕازی نەبوون، چونکە بەڵێنێکی هاکەزایی بوو.
دواتر کە بینیان له و ڕێگایەوە سەرکەوتوو نابن، هەڕەشەی ئەوەیان لە نوێنەری کرێکاران کرد کە ئەگەر بەردەوام بین دەمانێرنە دەزگای زانیاری اطلاعات بۆ لێپرسینەوە. هێندێکیان دەیانەویست خۆیان بدزنەوە، لەوە دەترسان بنەماڵەکانیان بێ سەرپەرشت بمێننەوە. شەریف دەیگووت: حەقیانە، ئاخر تۆ ژن و منداڵت نیە تاوەکو بزانی ئەوان چی دەکێشن.
سەیری منی نەدەکرد چاوی بڕیبوە قیرتاوە ڕەشەکە و دەستی خستبووە سەر گیرفانی کراسەکەی، دەمزانی کە وێنەی نێرگزی کچی له و گیرفانەی دایە.
شەریف هەر خۆی بوو و ئه و تاقە کچەی. نێرگز و دایکی نێرگزی ناردبوەوە کرمان، بۆ خۆیشی له و کاول بوە بە تەنیایی ژیانی دەبردە سەر. وەکو دوودانە برا بە یەکەوە لە ژوورێکدا دەژیاین خەرجیمان پێکەوە بوو. دیسان چاوەکانم تەڕ ببوون، بێ ئەوەیکە لە کونەکە ڕامابم. نەمدەویست بیر له و شتە بکەمەوە کە ڕووی دابوو، چونکە ژانەسەرەکەم زۆرتر دەبوو.
بەڵام بە ڕاستی شەریف وەکو برایەک وابوو بۆم، لە جێی هەموو کەس و کارم بوو. ئه و نامرۆڤانە تەقەیان کردبوو و ئەویش کەوتبوە سەر زەوی و لە تاوی ئازاری جەستەی پێچی لە خۆی دەدا. هەر ئەوەڵی بەیانی کە هێزەکانی بە ناو پاراستنم بینی، گومانم کرد کە شتێک ڕوودەدات. ئەوەندەیان هێز کۆ کردبوەوە و هێنابوویان کە بۆ کوشتنی شارێکیش زۆر بوو. کرێکارەکان واقیان وڕ مابوو، هیچ کەس بیری لەوە نەکردبوەوە کە بۆ کوشتنی ئێمە هێز کۆ بکەنەوە. بە دەستی بەتاڵ چووینە نێو جادەکە و جادەکەمان بەست. ڕۆژەکانی سەرەتا دەیانوت کە داواکەی ئێمە نایاساییە و ناتوانن دامانبمەزرێنن. دواتر بەرپرسی دەزگای پاراستن هات و وتی کە پەناگرتنەکەی ئێمە گرفتی شەرعی هەیە، فتوای ئەوەیان دەرکردوە کە هەر کردەوەیەک کە لە دژی حکومەت بێت حەرامە. دەمەویست هەرچی کە لە دەمم ڕا دێت ئاراستەی بکەم، بەڵام شەریف نەیدەهێشت، وتی کە نابێ خۆمان تووشی گیروگرفتی زیاتر بکەین، چونکە ئه و هیچ و پوچانە لە دوای بیانویەک دەگەڕێن. بەڵام بە بێ هیچ بیانوویەک کەوتنە گیانمان. لێیان داین و لێیان کوشتین. شەریف بریندار ببوو، بەڵام دەستیان گرتبووم و نەیاندەهێشت بچم یارمەتی بدەم.
بیرم لەوە دەکردەوە نەکا نێرگز بێ باوک بێت؟
سەرم بە دیوارەکەوە دا، ئیتر هەرگیز چاوەکانم وشک نابنەوە...

٭٭٭٭٭٭
ئیبراهیم بە تەلەفۆن قسەی دەکرد، ئارەق بە دەموچاوە تووڕەکەیدا دەهاتە خوارێ. ئه و دەستەی تری کە بە تەلەفۆنەکەوە نەبوو دەیخستە نێو قژە تەنکەکەی و تاو نا تاوێک تاڵێکی هەڵدەکەند و لە قامکی دەئاڵاند. له و حاڵەتەیدا وەکو ئه و گێل و نەفامانە دەهاتە بەرچاو کە شتێک دەبێ دەست و پێی خۆیان لێ ون دەبێت.
حاجی ئاغا گوێ ڕاگرە، بۆ دەست پێکردنی هەواڵەکان نیو سەعات زیاتری نەماوە، چی بکەین. ئه و ڕاگەیاندنەی پێشوو بخوێنینەوە یان نا!؟
هەوڵی دەدا بەوپەڕی خۆ شیرین کردنەوە، بەرپرسی بەشەکە له و بابەتە تێبگەیەنێت، بەڵام بێ سوود بوو. کابرا هەر لاشی لێ نەکردەوە. خێرا خێرا ڕاگەیاندیان دێنا و هێشتا چاومان بە بابەتی یەکەمدا نەخشاندبوو کە پێچەوانەی هەمان بابەتیان لە گەڵ ڕاگەیاندنێکی تازە دەنارد.
حاجی ئاغا، چەند ساتێک ئیزنم بدەنێ!
دڵنیام کە حاجی ئاغا ئیزنم نادات، ئیبراهیم ئارەقەی پێدا دەهاتە خوارێ، دەتگوت تازە لە حەمام هاتوەتە دەرێ. دەم دەکاتەوە و دەیهەوێ شتێک بڵێت، بەڵام پەشیمان دەبێتەوە و هیچ ناڵێت.
بە سەر چاو، دڵنیا بن. ئەمرێکتان نییە؟ ماڵئاوا.
ئه و ئاژەڵانە بە ڕاستی بێ تامیان کردوە.
هاوار مەکە، کوێری؟! نابینی ئه و مورتەزەوی یە سەگبابە، نیو سەعاتە ئێرەی خستوەتە ژێر چاودێریەوە؟
دێتە لام و کاغەزەکانم لە دەست وەردەگرێت، یەکێکیانی جیا کردەوە و فڕێی دایە ناو سەتڵی خۆڵەکەوە.
بڕیار بوو له و بەشەدا هیچ نەگوترێت، تا دوایین شتەکانی ئەوانمان بە دەست بگەیەنن. تۆش هەستە و بڕۆ ماڵەوە! بە یەکێک لە کوڕەکان دەڵێم، هەواڵەکانی ئەمشه و پێشکەش بکات. بەڵام هەر ئەمڕۆ ئیزنت هەیە، سبەینێ کە هاتیتەوە دەنگت خراپ بێت، بزانە چیت بە سەر دێنم.
دەگەڕێتەوە بۆ لای تەلەفۆنەکە و ژمارەیەک لێدەدات و دیسان دەستی لە نێو ئه و قژە بەدبەختانەی دایە.
دەستم خستە نێو سەتڵی خۆڵەکەوە و لە نێو کاغەزە فڕێ دراوەکاندا چەند دانەیەکم هێنایە دەرەوە. لە سەر مێزەکە بە جوانی دامنان. حەزم دەکرد کۆیان بکەمەوە و لە شوێنێکیان دابنێم، بەڵام لە ترسی مورتەزەوی نەمدهويَرا. ئاواش دەکرێت له و کاغەزانە بڕوانی کە بۆ خۆیان مێژوویەکیان هەیە، هەموویان هەر ڕەنگدەرەوەی قسە و باسی ناوەندێکن و لەوانەیە هەموویان بە دەستی کەسێک تایپ کرابن، بەڵام به و قسە قۆڕانە پڕ کراونەتەوە کە هەر کامەیان ئەوی دیکە وەدرۆ دەخاتەوە.
کوژراوەکانی بشێویەکەی ئەمڕۆ، ژمارەیەک هەلپەرست بوون کە بە کەڵک وەرگرتن لە پەناگرتنی کرێکارانی مسی خاتون ئاباد دەیانەویست ئاسایشی گشتی بشێوێنن.
بەرپرسی هێزی ئینتزامی: کرێکارە کوژراوەکانی بشێویەکەی ئەمڕۆ، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوە وە کوژراون.
کوژراوەکان بە فیشەکە پلاستیکیەکانی هێزی ئینتزامی کوژراون.
...

هەستام و مل پێچەکەم لە سەر کورسییەکە هەڵگرت و ڕۆیشتم. دڵم بۆ ئه و نێرگزانە ناڕەحەتە کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا، سیس بوون.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览363
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 08-07-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on09-07-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):08-07-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览363
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,771
图片 106,063
书籍 19,347
相关文件 97,376
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!