图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 521,974
图片 105,597
书籍 19,660
相关文件 98,504
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کار و پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

كار و پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

كار و پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بەشێکی زۆری ئەو پڕۆژانە لە لایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە ئەنجامدراون
K24 – هەولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە سەرجەم سێکتەرەکان، بە تایبەت سێکتەرە خزمەتگوزارییە گشتییەکان، پڕۆژەی تایبەت بە وەبەرهێنانی ئەنجامداوە، بەشێکی زۆری ئەو پڕۆژانە لە لایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە ئەنجامدراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان له دەستبەکاربوونییەوە لە ماوەی 28ی تەممووزی 2019 تاوەکو 27ی حوزەیرانی ساڵی 2022، لە سەرجەم سێکتەرەکان بە تایبەت سێکتەرە خزمەتگوزارییە گشتییەکان، پڕۆژەی تایبەت بە وەبەرهێنانی ئەنجامداوە و، لەو ماوەیەشدا مۆڵەتی بە 201 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 11 ملیارو 562 ملیۆن و 93 هەزار دۆلار، لەسەر ڕووبەری 10 هەزار و 603 دۆنم زەوی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان داوە، بەشێکی زۆری ئەو پڕۆژانە لە لایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە ئەنجامدراون.

ئه و داتایانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەم شێوەن:

ساڵی 2019

ساڵی 2019 سەرەتای دەستپێکی کابینەی نۆیەم بوو، 16 پڕۆژە مۆڵەتیان وەرگرتووە، سەرجەمیان لە لایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە بوون و سەرمایەکەیان 485 ملیۆن و 204 هەزار و 256 دۆلار بووە.

ساڵی 2020

ساڵی 2020 تێیدا پەتای کۆرۆنا سەرجەم جیهانی گرتەوه، و هەرێمی کوردستانیش لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بێبەش نەبوو، 76 پڕۆژە له و ساڵەدا مۆڵەتیان وەرگرتووە، لە کۆی ئه و ژمارەیە تەنیا 2 پڕۆژە بە هاوبەشی لە نێوان وەبەرهێنەرانی خۆماڵی و بیانی ئەنجامدراوە، 74 پڕۆژەکەی دیکە لەلایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە ئەنجامدراون، کۆی گشتی پڕۆژەکانیش بە سەرمایەی یەک ملیار و 984 ملیۆن و 591 هەزار و 500 دۆلار بووە، و لەم بڕەدا وەبەرهێنەرانی خۆماڵی یەک ملیار و 967 ملیۆن و 25 هەزار و 500 دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە، و پرۆژە هاوبەشەکانیش بە بڕی 17 ملیۆن و 566 هەزار دۆلار ئەنجامدراون.

ساڵی 2021

ساڵی 2021 پڕۆژەکان بەردەوام بوون، تێیدا 70 پڕۆژەی جۆراوجۆر مۆڵەتیان وەرگرتووە، لە کۆی ئه و ژمارەیە تەنیا یەک پڕۆژە لە ڕێگەی وەبەرهێنەری بیانی بووە و، یەک پڕۆژەش بە هاوبەشی بووە، 68 پڕۆژەکەی دیکە لە لایەن وەبەرهێنەری خۆماڵییەوە جێبەجێکراون، کە سەرمایەی هەر 70 پڕۆژەکه 8 ملیار و 515 ملیۆن و 645 هەزار و 864 دۆلار بووە.

ساڵی 2022

لە 6مانگی یەکەمی ساڵی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، بە شێوەیەک کە 35 پڕۆژەی جۆراو جۆر لە بوارە جیاوازەکان مۆڵەتیان وەرگرتووە بە سەرمایەی 330 ملیۆن 696 هەزار و265 دۆلار، سەرجەمیان لە لایەن کۆمپانیا خۆماڵییەکانەوە جێبەجێکراون.

کۆی گشتی پرۆژەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا مۆڵەتی بە 201 پڕۆژەی هەمەجۆری لە سێکتەرە جیاوازەکان داوە، کە سەرمایەکەیان 11 ملیار و 562 ملیۆن و 93 هەزار دۆلار بووە، و لەسەر ڕووبەری 10 هەزار و 603 دۆنم زەوی ئەنجامدراون.

پرۆژەکانیش بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشبوون و، بەشی زۆری ئەو پڕۆژانەش لە پارێزگای هەولێر جێبەجێکراون.

پارێزگای هەولێر

پارێزگای هەولێر، لەو ڕێژەیە 87 پڕۆژە بە سەرمایەی 8 ملیار و 906 ملیۆن و 806 هەزار و 129 دۆلاری بەرکەوتووە و، پڕۆژەکانیش لەسەر ڕووبەری 4 هەزار و 861 دۆنم ئەنجامدراون.

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەم دێت، کە 53 پڕۆژە بە سەرمایەی یەک ملیار و 559 ملیۆن و 982 هەزار و 213 دۆلار لە سەر ڕووبەری هەزار و 928 دۆنمی تێدا ئەنجامدراون.

پارێزگای دهۆک

لەپارێزگای دهۆک 45 پڕۆژە بە سەرمایەی 589 ملیۆن و 554 هەزار و 88 دۆلار لە سەر ڕووبەری 2 هەزار و 750 دۆنم زەوی ئەنجامدراون.

پارێزگای هەڵەبجە

لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک پرۆژە بە سەرمایەی 6 ملیۆن و 846 هەزار دۆلار لەسەر ڕووبەری 7 دۆنم زەوی ئەنجامدراوە.

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان

لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 10 پڕۆژە بە سەرمایەی 333 ملیۆن و 475 هەزار و 89 دۆلار و لە سەر ڕووبەری 935 دۆنم زەوی ئەنجامدراون.

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین

لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین 5 پڕۆژە بە گوژمەی 125 ملیۆن و 429 هەزار و 481 دۆلار لە سەر ڕووبەری 119 دۆنم زەوی پڕۆژەی جیاواز ئەنجامدراون.

سێکتەرە جیاوازەکان

گرنگترین ئه و سێکتەرانەی کە پڕۆژەی تێدا ئەنجامدراوە، بریتییە لە سێکتەری بازرگانی کە 49 پڕۆژە بووە، بە سەرمایەی 638 ملیۆن و 265 هەزار و 11 دۆلار، لە سەر ڕووبەری 709 دۆنم زەوی.

پڕۆژەی بانکەکانیش 2 پڕۆژه بوون، بە سەرمایەی 19 ملیۆن و 415 هەزار دۆلار لە سەر ڕووبەری 1.2 دۆنم زەوی.

پڕۆژە تەندروستییەکانیش 12 پڕۆژە بوون، بە سەرمایەی 92 ملیۆن و 345 هەزار و 500 دۆلار، لە سەر ڕووبەری 15 دۆنم زەوی.

پڕۆژەی پیشەسازی 58 پڕۆژە بوون، بە سەرمایەی 1 ملیار و 771 ملیۆن و 220 هەزار و 943 دۆلار، لە سەر ڕووبەری 2 هەزار و 190 دۆنم زەوی.

پڕۆژەی خزمەتگوزاری یەک پڕۆژە بووە، بە سەرمایەی 9 ملیۆن و491 هەزار لە سەر ڕووبەری 21 دۆنم زەوی.

پڕۆژەی گەشتیاری 29 پڕۆژە بوون، بە سەرمایەی 7 ملیار و122 ملیۆن و606 هەزار و 299 دۆلار، لە سەر ڕووبەری 2 هەزار و 856 دۆنم زەوی.

پڕۆژەی فێرکردن 21 پڕۆژە بوون، بە سەرمایەی 229 ملیۆن و 946 هەزار و 290 دۆلار، لە سەر ڕووبەری542 دۆنم زەوی.

پڕۆژەی کشتوکاڵی 8 پڕۆژە بوون، بە سەرمایەی 320 ملیۆن و669 هەزار و 500 دۆلار، لە سەر ڕووبەری 2 هەزار و 879 دۆنم زەوی.

پڕۆژەکانی کەرتی نیشتەجێبوون 13 پڕۆژە بوون، بە سەرمایەی یەک ملیار 288 ملیۆن و 168 هەزار دۆلارو لە سەر ڕووبەری هەزار و 351 دۆنم زەوی.

لە سێکتەری هونەریش یەک پڕۆژە ئەنجامدراوە، بە سەرمایەی 9 ملیۆن و 234 هەزار دۆلار، لە سەر ڕووبەری 10 دۆنم زەوی.

لە سێکتەری وەرزشیش 7 پڕۆژە ئەنجامدراوە، بە سەرمایەی 60 ملیۆن و 731 هەزار و 457 دۆلار لە سەر ڕووبەری 25 دۆنم زەوی.

پرۆژە خۆماڵییەکان

لە کۆی ئه و 201 پڕۆژەیەی کە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەتیان پێدراوە، 197 پڕۆژەیان لەلایەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەری ناوخۆییەوە جێبەجێکراون ، تەنیا یەک پڕۆژە لە لایەن وەبەرهێنەری بیانی بووە و سێ پڕۆژەش بە هاوبەشی ئەنجامدراون.

کۆی سەرمایەی پرۆژەکان

کۆی گشتی سەرمایەی ئه و پڕۆژانەی لە لایەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەری ناوخۆیی جێبەجێکراون بریتی بووە لە 6 ملیار و 618 ملیۆن و 559 هەزار دۆلار.

هەروەها سەرمایەی سێ پڕۆژە هاوبەشەکە بریتی بووە له 37 ملیۆن و 384هەزار دۆلار .

ئه و تاکە پڕۆژەیەش کە لە لایەن کۆمپانیایەکی بیانییەوە ئەنجامدراوە، سەرمایەکەی 4 ملیار و 906 ملیۆن و 110 هەزار دۆلار بووە.[1]





1
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览810
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.kurdistan24.net
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 08-07-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هەژار کامەلا 13-07-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on13-07-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):13-07-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览810
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.195 KB 13-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 521,974
图片 105,597
书籍 19,660
相关文件 98,504
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!