图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,679
书籍 19,299
相关文件 97,295
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چەند ڕۆژێک لە سلێمانی بۆ کوشتنی ملازم موحسین خۆمان حەشار دابوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي4
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەند ڕۆژێک لە سلێمانی بۆ کوشتنی ملازم موحسین خۆمان حەشار دابوو

چەند ڕۆژێک لە سلێمانی بۆ کوشتنی ملازم موحسین خۆمان حەشار دابوو
چەند ڕۆژێک لە #سلێمانی# بۆ کوشتنی ملازم موحسین، خۆمان حەشار دابوو
کەم کەس هەیە ناوی مولازم موحسینی نەبیستبێت کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە نێردرابووە کوردستان، زۆر دڕندانە زوڵمی بەرامبەر بە خەڵکی شاری سلێمانی دەکرد، مولازم موحسین بەو شێوەیە ناوی پەیدا کردبوو. بە ڕەگەز عەرەب و خەڵکی فەڵەستین بوو، دەمەوێت لێرەدا بچمە ناوەرۆکی باسەکەوە و پرسیار دروست بکەم: ئاخۆ مولازم موحسین دوای ئەو هەموو تاوانەی کە لە کوردستان ئەنجامی دا؛ لەلایەن تێکۆشەران بە سزای گەل و شۆڕش گەیەنرا، یاخود هەر لە ژیاندا ماوە و یان وەک چۆن هەر کەسێک لە دایک دەبێت و دواجار دەمرێت؟
بۆ ئەو مەبەستەش لە ساڵی 2016دا لە چەند گرتە ڤیدۆیەکدا و لە چەندین ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کوشتنی مولازم موحسین لەلایەن تیکۆشەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بڵاو کرایەوە، بەبێ هیچ دەستکاریکردنێک دەقی هەواڵەکە لێرەدا دەخەمە بەر دیدی خوێنەر و دواتر سەرنج و تێبینی و چەواشەکاری و گەمەی سیاسی و بەهەڵە نووسینەوەی مێژووی لەسەر دەدەم. کۆسرەت ڕەسوول عەلی؛ جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لەدوای ڕاپەڕین و وەرگرتنی سەرۆکایەتیی دووەم کابینەی هەرێمی کوردستان لەپاڵ دەرهێنانی نەوت لە شیواشۆک، بیر لە تۆڵەکردنەوە لە مولازم موحسین دەکاتەوە. کۆسرەت ڕەسووڵ تیمێکی تایبەت لە کەسانی دڵسۆز و متمانەپێکراوی خۆی بۆ دۆزینەوە و بەسزاگەیاندنی مولازم موحسین دروست دەکات. تیمەکە جگە لە چەند کوردێک، کۆمەڵێک عەرەبیش لەخۆ دەگرێت. ئەم تیمە کە پەیامی مەرگ و دەستگیرکردنی مولازم موحسینیان پێیە، دەست بە شوێنکەوتنی ئەو جەللادەی بەعس دەکەن و دەگەنە کۆمەڵێک زانیاریی باوەڕپێکراو، لەوانە مولازم موحسین دوای ئەوەی لە سلێمانی گوێزرایەوە، بە بڕیاری سەرکردایەتیی بەعس نێردرا بۆ #کەرکووک#، تاوەکوو پڕۆسەی ئازادی لە ساڵی 2003دا لە ئەمنی کەڕامە کاری دەکرد، پلەی تاکوو موقەدەم بەرز بوویەوە، دواتر بۆ بەغداد هەڵهاتووە، بەڵام لەناکاو لە بەغداد ون دەبێت و بەرەو سووریا دەڕوات، بەڵام لە ساڵی 2011 بە هۆی ڕاپەڕین و شۆڕشی خەڵکی دژی حکومەتی بەشار ئەسەد، مولازم موحسین لەم وڵاتە شوێنی لەق دەبێت و ڕوو لە ئیمارات دەکات، تا دوای 13 سیانزە ساڵ هیچ کەس سۆراخی مولازم موحسینی جەللادەکەی بەعس نازانێ. کۆسرەت ڕەسووڵ بۆ دۆزینەوەی شوێنی سەددام حسێن، لە ڕێگەی کۆمەڵێک سەرۆکهۆزی عەرەبی تکریت سەرکەوتوو دەبێت و بەپێی کۆمەڵێک بەڵگەنامەی تەلەڤزیۆنیی کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەڵقەی یەکەمی دۆزینەوەی شوێنی سەددام حسێن و دەستگیرکردنی ناوبراو دەبێت لە حەشارگەیەک لە ناوچەیەکی دوورەدەست، لەناکاو زانیاریی باوەڕپێکراو دەگاتە تیمەکەی کۆسرەت ڕەسووڵ کە مولازم موحسین لە یەمەنە، بۆ ماوەیەکی زۆر چاودێری کراوە، ڕۆژی یەکشەممە، 23/10/2016 مولازم موحسین دەکوژن و بە سزای گەل و شۆڕشی دەگەیەنن.
بەڵام دارای حاجی برایمی چەرمەگا، کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا مستەشاری فەوجی سووک (فەوجی خەفیفە) و کە خۆشی باسی دەکات بە بنەماڵە پەیوەندییان لەگەڵ حیزبی بەعسدا هەبووە، ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە مولازم موحسین کوژرابێت و چۆنیەتیی کوشتنەکەی مولازم موحسین لەلایەن تیمەکەی کۆسرەت ڕەسووڵەوە بە هەواڵێکی ناڕاستی پێناسە دەکات. لە ڕێکەوتی 29/2/2020دا لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی کەناڵی ڕووداو کە سەر بە حیزبی پارتی دیموکراتی کوردسانە، دارای حاجی برایمی چەرمەگا دەڵێت: مولازم موحسین هاوڕێمە و پەیوەندی و دۆستایەتیمان لە ئێستەدا هەیە و دەشڵیت: هەواڵی دەزانم و نەشکوژراوە و لە ژیاندا ماوە. مولازم موحسین، خوێنڕێژ و بکوژی چەندین لە تێکۆشەرەکانی گەلەکەمانە. دارای حاجی برایمی چەرمەگا، زۆر بەڕوونی و بێ سڵەمینەوە لە کەناڵێکی کوردییەوە شانازی بە بوونی هاوڕێیەتی و دۆستایەتیی مولازم موحسینی خوێنمژ دەکات و دەمانخاتە نێو گومانێکی قووڵ و سەرنجڕاکێشەوە کە تێیدا پێویستی بە بەدواچوون و وردبینیی دروست و بڕیاری هەڵوێستێکی توندە بۆ هەمووان.
مولازم موحسین چەندین هاوڵاتیی حیزبی و ناحیزبیی لەسەر شەقامەکانی شار و لەنێو ماڵەکاندا بەبەر چاوی خانەوادە و هاوڕێیان و لە تەواوی کووچە و کۆڵانەکانی شار شەهید کردووە، بێڕێزی و سووکایەتیی بە چەندین ماڵە تێکۆشەری شاخ و شار کردووە، دەستدرێژیی کردۆتە سەر ژن و کچانی شارەکە، لە یادەکانی و لە کاتی خۆپیشاندانەکانی هەشتاکاندا بە هیچ شێوەیەک دەستی لە ژن و مناڵ و پیر و پیاو نەپاراستووە، بە هەزارەها شێوەی ناشایستە و نەگونجاو ئازاری زیندانییانی داوە، پرسیارەکە لێرەوە دەست پێ دەکات: باشە کەسێک بەو جۆرە هەڵسوکەوتی لەگەڵ هاوڵاتی و هاوشارییەکانتدا کردبێت، گریمان بە دۆخێکی نەخوازراو و زەمەنێکی تێپەڕیو لە سەرشۆڕی، لە ئێستەدا دارای حاجی برایمی چەرمەگا چۆن دەتوانی پەیوەندیی لەگەڵ مولازم موحسیندا هەبێت و بەبەردەوامی لە پەیوەندیکردن لەگەڵی و سڵ لەو هەموو خوێن و قوربانییانە نەکەیتەوە و دڵت بەو دایکە جەرگسووتاوانە نەسووتێ و شەرم نەتگرێ! بەڕاستی ئەم وتانە پەلکێشی هەندێک شتی کۆنکرێتیمان دەکات. گەر سەرنج بدەین، نەک دەستی، بگرە شتی تریشی کەوتۆتە نێوان و چنگیان لەیەک نابێتەوە، دیارە نایەوێت باس لەو بابەتە بکات و دەیباتەوە بۆ هێزی ناوچەگەری، بە جۆرێک خۆی دەردەخات کە لە بوێرییەوە بووبێت و بێمنەت لووت لە بابەتەکە دەژەنێ، دەنا دڕندەیەک چۆن و لەبەرچی دەبێتە هاوڕێی گیانیبەگیانی و ئەوەندە ساڵە بێدەنگیت لێی کردووە، بۆ ئەم کاتە بە سپۆنسەری هێزێکی دوورەدەست لە کورد بای باڵی خۆت دەدەی و ئاگر بەر دەدەیتە دڵی هەزاران ماڵە شەهید و قوربانی! بەئاشکراش پێمان دەڵێیت دەتوانم دەنگێکی زۆر لە ناوچەی بەعسنشینەکانی عێراقدا مسۆگەر بکەم، لە کاتێکدا ئەوەی تۆی خستۆتە باوەشی ئەم هەوڵە سەربەخۆییە وەک شەریکی سیاسی، بوونی خۆت و دۆخەکەی بۆ سەربەخۆبوونی کورد هان دەدا، کە لێرەدا دەبێتەوە بە پرسیارێکی گەورەتر لە بوونی بەدگومانی و بێئومێدیی خەڵک و ئامانجەکەی لە گرتنەدەستی دەسەڵاتدا.
بۆیە باشترە هاوکێشەی دوو فاقیی دوژمندۆستی و کوردبوون لە مۆراڵی سیاسیی حیزبێکی وەک بەعس پەروەردەدا بۆ کورد مەخوڵقێنە، شەرمێک لەو قوربانییانە بکەرەوە کە بە دەستی بەعسی فاشی ئەنفال کران تەنها بە هۆکاری کوردبوون، ڕەش و سپییان بەتێکەڵی زیندەبەچاڵ کرد، ئەو بەعسییە چەکبەدەستانە بوون کە سەرشۆڕ بکەی بۆیان و لە سایە و سێبەریاندا وەک سەرشۆڕێک بژی. میللەتی کورد لە مێژووی سیاسیی ناوچەکەدا خاوەنی قوربانییەکی زۆری بێوێنەی نەگوتراوە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و بەردەوام لە سەنگەری بەخشیندا، بەرامبەر جوانییەکانی مرۆڤبوون هەتا ئێستاش دەجەنگێ و قوربانی دەدات.
بۆ ئەو مەبەستەش دەمەوێت چیرۆکێکی مێژوویی بخەمە بەر چاوی خوێنەران، کە ئەمە یەکێکە لەو هەزاران چیرۆکەی بوونە بەرهەمی ئەوەی ئێستا چەکدارەکانی سەر بە ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، بەبێ سڵەمینەوە و بە پشتیوانیی هێزی چەکداری ڕژێم بەعسیئاسا، شەرم نەکەن کە لە ڕابردوودا چ کارە بوون!
لە ساڵی 1983دا کاتێک لە قەسابخانەی ئەبو غرێب بە لێبوردنی گشتی ئازاد کرام و جارێکی تر پەیوەندیم کردەوە بە هێزی پێشمەرگە، ئەو چیرۆکە تراژدییانەم بۆ هاوسەنگەرانم دەگێڕایەوە کە لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعسدا چەند ناڕەحەتیان دەکردین و بە هەموو شێوەیەک ئەشکەنجەیان دەداین، چیرۆکی ئەو پێشمەرگەیەم بۆ دەگێڕانەوە کە بەبرینداری لە یەکێک لە شەڕەکانی هێزی پێشمەرگە و چەکدارەکانی ڕژێمی بەعسدا فیشەکی لێ دەبڕێت و بەدیلی دەستگیر دەکرێت و هێنابوویانە لای ئێمە ڕۆژانە بەو بریندارییەیەوە ئازاریان دەدا و ئەویش قارەمانانە جگە لەوەی بەڵگەیان لەسەر بوو کە پێشمەرگەیە، هیچی تری نەدەدرکاند، تاوەکوو ئەوەی خێزانەکەیان دەهێنا و بەبەر چاوی ئێمەوە بێڕێزییان پێ دەکرد و ئازاری دەروونیی ئەو پێشمەرگەیان دەدا، بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر شوێن و جێی حەوانەوەی هێزی پێشمەرگە و ڕێکخستنەکانی ناوشار بدات، باسی ئەوەم بۆ دەکردن کە ڕۆژێک پتر لە پەنجا زیندانی بووین و خودی مولازم موحسین بە دەست و چاوی بەستراوەوە، بە کێبڵ تەواوی جەستەمانی بریندار دەکرد، باسی بوتڵ پێهەڵگرتن و کارەبالێدان و هەر چی ڕەفتاری دڕندانەیە بەرامبەر بە ئێمەی زیندانییانیان دەکرد. مولازم موحسین کاتێک ئێواران سەرخۆش دەبوو، بە دار و بۆکس و شەقتێهەڵدان لە ئێمە، دەیگوت: نانی زۆرم خواردووە و ئەمەش جۆرێکە لە وەرزش بۆ ئەوەی خواردنەکەم هەزم بێت، باسی ئەو تاوانبارەم دەکرد کە چەندە ڕق و کینەی لە #ئاسۆی دەلاک# بوو، تاکوو شەهیدیان کرد، ئەمانە و زۆری تر کە نەمدەتوانی ئەو ژیانە سەختە لەیاد بکەم و ڕۆژانە بە بیرکردنەوەیان؛ ئازاری دەروونیی دەدام.
مولازم موحسین چەندین جار هەوڵی کوشتنی دەدرا و زۆر جاریش کەوتبووە بۆسەی هێزی پیشمەرگەوە، لە هەمان ساڵدا چوار پێشمەرگەی کەرتەکەمان بریاری چوونەوە شار و کوشتنی مولازم موحسینمان دا، عومەر عەرەب بەرپرسی ئێمە و بەرپرسی نەخشە و پلانی سزادانی مولازم موحسین بوو، سەڵاح حاجی عەلی (سەڵاح چاوزەق)، ئەردەڵانی ئیسماعیل عارف، بەندە شەهاب کەریم. بە چوار چەکی جۆری کڵاشیکۆف، بە هاوکاریی بەرپرسی شانەکانی ڕێکخستنی ناوشار مامۆستا حەمەعەلی، بۆ چەند ڕۆژێک لە شاری سلێمانی خۆمان حەشار دا، لەلایەن بەرپرسی شانەکانی ڕێکخستن، گەڕان بەدوای مولازم موحسین و شوێنی دیاریکراوی شەقامی سەرەکیی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بوو، بەڵام مولازم موحسین لە شوێنی دیاریکراو نەمابوو.
ناچار بڕیارێکی خێرا و بەپەلەمان دا کە چالاکییەک ئەنجام بدەین، لە کاتی گەڕانەوەماندا لە شەقامێکی پشتی مزگەوتی گەورە، نزیک گەڕەکی کانی ئاسکان لەناو حەشامەتێکی زۆر و ڕژێم دڵنیا بکەینەوە لەوەی دەتوانین لە شوێنێکی وادا دەست لە هێزەکانیان بوەشێنین و دڵنیایان بکەینەوە کە ناتوانن بە ویستی خۆیان ئازاری خەڵکی بدەن، بۆیە توانیمان ئەفسەر و سەربازێکی ڕژیم بێ دوودڵی بە سزای گەل و شۆڕش بگەیەنین. بەداخەوە چەند ڕۆژێک لەناو شاری سلێمانیدا بۆ کوشتنی مولازم موحسین خۆمان حەشار دا، بەڵام شانسێکی گەورەی هەبوو تووشمان نەدەبوو بە تووشیەوە و ئەو تاوانبارە بە سزای شۆڕش بگەیەنین و لەکۆڵ خەڵکی شاری سلێمانیی بکەینەوە. ئێستەش دوای ئەو هەموو تاوانانەی لەلایەن مولازم موحسینەوە دەرهەق بە لاوان و گەورە و بچووکی شارەکەمان دەکرا، بەشانازییەوە باس لە پیرۆزی و هاوڕێیەتی و پەیوەندیی دۆستایەتیی نێوان دارای حاجی برایمی چەرمەگا و مولازم موحسین دەکرێت بەبێ ئەوەی هیچ حیزبێک داوای لێ بکات شوێنی ئەو تاوانبارە لەلایەن دارای حاجی برایمی چەرمەگاوە دەستنیشان بکرێت و کۆتایی بەم جۆرە پیاهەڵدان و بێمنەتییەش بهێنرێت.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,308
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
挂钩项目: 56
No specified T2 37
传记
图书馆
文章
烈士
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 22-07-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on23-07-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览1,308
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,679
书籍 19,299
相关文件 97,295
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!