统计属性 文章 519,307 图片 105,006 书籍 19,460 相关文件 97,734 Video 1,402
|
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
| Share | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
وێنه
گەڵاڕێزان هاتەوە
ناخی باخی گرتەوە
گەڵای زۆری وەریون
سینگی باخی پۆشیون
تاو ناتاوێ شنەی با
بە ئەسپایی دەیانبا
خۆری بێ تینی سەر دێ
وەک ڕێبوارێ ماندوو بێ
وردە وردە دێتە خوار
ئەنیشێتە سەر کۆسار
دیسان بە لوتکەی کێوا
رێ دەکەوێ بەو دیوا
باخەوان کز و تەنیا
لە سەر ئاوی کانیا
دەستی پیر و لەرزۆکی
داناوەتە سەر چۆکی
بە شوێن بیری پڕ داخا
چاوی دەکشێتە باخا
دارێکی وشک و مردوو
لانەی مەلی کۆچ کردوو
نە سەوزایی نە سێبەر
نە ئاهەنگی پەلەوەر
لە بیری نایە هەرگیز
گەڵاڕێزانی پاییز
وا دڵپڕی کردبێ
ناخی گیانی گرتبێ
جارێ سەری دائەخا
سەرنجی کانی ئەدا
ئاوێنەی ڕووناکی ئاو
وێنەی دێنێتە بەرچاو
وێنەی پیر و زەردی خەم
پڕ چین و خەتی ماتەم
وێنەیێ پەژارە دیو
وێنەی گوڵێ هەڵوەریو
فرمێسکی ژینی تاڵی
دێنێتەوە خەیاڵی
ئەوسا بەهاری بێ تین
ئێستا پاییزی خەمین
گاڵاڕێزانیش ئەڕوات
هاکا بەهارێ تر هات
تەنیا ژینی من وایە
ئیتر بەهاری نایە
کەم کەم فرمێسکێ ئەتکێ
ئاوێنەی کانی دەشکێ
لە چۆڵی باخا جار جار
گەڵای زەردێ دێتە خوار
لە گەڵ ئاوی کانیا
رێ دەکەوێ دڵنیا
باخەوان سەر دائەخا
سەرنجی وێنەی بدا
ئاوی کانی شێواوە
وێنەی تێدا نەماوە
لە چۆڵی باخا جار جار
گەڵای زەردێ دێتە خوار
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1] 此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标 ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) ,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! 此产品已被浏览1,022倍 HashTag 相关文件: 1 挂钩项目: 41 项目物业 Technical Metadata 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者! 添加( زریان سەرچناری ) 23-07-2022 本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on 23-07-2022 此产品最近更新( زریان سەرچناری ): 23-07-2022 URL 此产品已被浏览1,022倍 Attached files - Version 类型 |
Version |
| | | |
编者名称 |
照片文件 |
1.0.1 | 40 KB |
| |
23-07-2022 | زریان سەرچناریز.س. |
|
|