统计属性 文章 519,308 图片 105,007 书籍 19,461 相关文件 97,734 Video 1,402
|
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
| Share | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
خاک و خۆر
ئێوارەیە و دنیا جوان
لە سووچی تاقی ئاسمان
کیژی زێڕینی هەتاو
خۆی شاردەوە لە بەرچاو
لە سەر سینگی شاخ و هەرد
کۆی کردەوە زولفی زەرد
تاکوو بەیان بە سەرخۆ
لە تەختی سووری ئاسۆ
دیسان بخاتە سەر شان
زولفی زەرد و پەرێشان
دارستان مات و خەمبار
لە شوێنی کیژی دڵدار
پەژارەی تاریک و ڕەش
شەوگاری گرتە باوەش
بە هیوای ژوانێکی تر
خۆپیشاندانێکی تر
سەری نا داوێنی شەو
خەمی شاردەوە بە خەو
تاکوو بەیانی نم نم
فرمێسکی ساردی شەونم
بۆئەوینی خاوێنی
ئەڕژێنێتە داوێنی
2
مانگە شەو چاو هەڵدێنێ
روخساری خۆی بنوێنێ
بە جوانی دەشنێتەوە
جێگای خۆر بگرێتەوە
خونچە سەری دەربێنێ
باڵندە بجریوێنێ
بەڵام هەرگیز ناتوانێ
تەنیا ئەمە بزانێ
نێوان ئەو دڵدارانە
خاک و ئەو خۆرە جوانە
بە ڕاسی هەر ڕۆژێ دێ
کە دڵداری تەواو بێ
هەر وەها دەشنێتەوە
جێگای خۆر بگرێتەوە
خۆرەتاو چاو هەڵدێنێ
دێت و دڵی ئەشکێنێ
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1] 此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标 ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) ,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! 此产品已被浏览1,041倍 HashTag 相关文件: 1 挂钩项目: 41 项目物业 Technical Metadata 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者! 添加( زریان سەرچناری ) 23-07-2022 本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on 23-07-2022 此产品最近更新( زریان سەرچناری ): 23-07-2022 URL 此产品已被浏览1,041倍 Attached files - Version 类型 |
Version |
| | | |
编者名称 |
照片文件 |
1.0.1 | 49 KB |
| |
23-07-2022 | زریان سەرچناریز.س. |
|
|