统计属性 文章 519,308 图片 105,006 书籍 19,460 相关文件 97,734 Video 1,402
|
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
| Share | |
| Facebook | 1 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
排名项目 |
1 投票 5 |
优秀 |
非常好 |
平均 |
差 |
坏 |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
هەموو شەوێ له ئاسمان
له عەرشی بەرز و دوورەوه
به باوەشێ گوڵی گەش و
خەیاڵی بێسنوورەوە
لە شوێنی هەورەکانەوە
پەری شێعر بەڕێوەیە
کە هەر گوڵێکی دەستی وی
پەپوولەیەکی پێوەیە
هەواڵە خۆشەویستەکەم!
فریشتەکەم! دەچیتە کوێ؟
لە مێژە نایەتە ژوانی دڵ
بە سۆزی گەرمی شێعری نوێ
مەترسە مەیژە کوندەبۆ
مەلی ئەوینی سەربڕی
مەڵێ کە کۆتری شێعر
لە شاری ئێمە هەڵفڕی
لە نێو شەپۆلی مانگە شەو
گەڕامە شوێنی تۆ، پەری!
بەجێم مەهێڵە، سا مەچۆ
دە بەسیە مەمکە بێ بەری
کە تۆ لە ماڵە چۆڵەکەم
پەڕیوە بووی و نایەوە
شەمی هەزار و یەک شێعر
لە سووچی دڵ کوژایەوە
گەڵای نەمامی شێعری من
کە دانە دانە هەڵوەری
بە چەشنی هەوری کۆچەری
نەبوویە سێبەری، پەری!
لە ترسی چاوی کوندەبۆ
مەچۆ، دە خۆت مەشارەوە
بەرەو هەواری دڵ وەرە
بە دەستی پڕ هەسارەوە
بە سۆزی شێعری تازەوە
بە گوڵ وشەی ئەوینەوە
بە شەونمی گرینەوە
بە شێعری ئاگرینەوە
دەڵێن دڵی پەری شێعر
بە چەشنی ئاوی کانییە
شنەی بەیان و بۆنی گوڵ
هەناسە جوانەکانییە
دەمی لە شەوق و پێکەنین
دەمێ لە شین و زارییە
هەڵاڵەکانی بەندەنی
بەهاری کوردەوارییە
لە نێو شەپۆلی مانگەشەو
گەڕامە شوێنی تۆ، پەری!
بەجێم مەهێڵە، سا مەچۆ
دە بەسیە، مەمکە بێ بەری
دەمێ دەبیتە سوورە گوڵ
بە دەستی باخەوانەوە
شەپۆلی دەنگی بولبولێ
لە کووچە باخەکانەوە
دەبێ بە شێعری ماتەمێ
لە بەردی سەر مەزارەوە
دڵۆپی گەرمی حەسرەتێ
لە چاوێ دێتە خوارەوە
دەبێ بە سۆزی نەغمەیێ
لە سینگی سازێ دێتە دەر
دەبێتە بەستە بۆ خەم و
خەیاڵەکانی ڕێی سەفەر
لە ترسی چاوی کوندەبۆ
مەچۆ، دە خۆت مەشارەوە
بەرەو هەواری دڵ وەرە
بە دەستی پڕ هەسارەوە
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1] 此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标 ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) ,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! 此产品已被浏览1,499倍 HashTag 相关文件: 1 挂钩项目: 41 项目物业 Technical Metadata 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者! 添加( زریان سەرچناری ) 23-07-2022 本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on 23-07-2022 此产品最近更新( زریان سەرچناری ): 23-07-2022 URL 此产品已被浏览1,499倍 Attached files - Version 类型 |
Version |
| | | |
编者名称 |
照片文件 |
1.0.1 | 34 KB |
| |
23-07-2022 | زریان سەرچناریز.س. |
|
|