زەردی چوار پێیە، کانیلەی لێیە، ئاگری پێیە
مەتەڵەکە مەبەستی سەماوەری زەرد یان سەماوەری مسە، زەردی چوار پێ: مەبەستی چوار قاچی سەماوەرەکەیە کە لەسەری دەوەستێ ، کانیلە واتە: ئەو ئاوەی کە لە سەماوەرەکەدایە و گەرم دەکرێ ، ئاگری پێیە: مەبەست لە جەهاندەمی سەماوەرەکەیە کە ئاگری تیایە بۆ ئاوگەرم کردن. وەڵام (سەماوەر مس یان زەرد) . [1]