سۆفی سۆفی سەلاران، بەدرێژایی نۆ داران، هەیە لە گوندی کوردان
سۆفی سۆفی سەلاران: مەبەستی ئەو کەسەیە کە کار ئەنجام دەدا، بەدرێژایی نۆ داران واتە: ئەو نۆ دارەی کە بەڕیز دەچەقێندێ و داوی ڕێسراوی مەرەزی پیا دەهێنرێ و دەبرێ ، بۆ ئەوەی داوەکە جیڕ ببێتەوە و نەپچڕێ ، دوایی بە ئامێری پێچاڵ دەچنرێ و دەکرێ بە شاڵ بووزو، . هەیە لە گوندی کوردان واتە: لە هەموو جێگەیەکی وڵاتی کوردەواردا دەست دەکەوێ. وەڵام (داوی ڕێسراویی بووزوو) .[1]