سەر بە کونە، مار نییە، دەگریە، هەور نیە، کار دەکا، کابان نییە
کورەی هەنگ ڕێچکەیەکی بچووکی هەیە کە هەنگی پیا دەڕواتە ژورەوە، واتە: هەنگەکە لە کات گەڕانەوەدا دەچێتە کونەکەیەوە، لە مەتەڵەکەدا بە مار چووێنراوە، کاردەکات کابان نییە، مەبەست لەوەیە کە هەنگ شیلەی گوڵان دەمژێ و دەیباتەوە لە کوورەکەی دەیکات بە هەنگوین، وەک ژن وایە چونکە ئیش و کاری زۆرە، بەبێ ماندووبوون ئەنجامی دەدا. وەڵام مێش هەنگوینە.[1]